ئایا ته‌نها ڕه‌گه‌ز
ئایا ته‌نها ڕه‌گه‌ز ( جنس) ی نێرینه ومێینه‌ی شاعیر یان خودی ده‌قه شیعرییه‌که ، هانده‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕاڤه کردنی ده‌قی هۆنراوه‌یه‌که؟
سه‌رنج : به‌کارهێنانی ووشه‌ی ( خانم ) ، له‌باتی ئافره‌ت ، ژن و خوشک ، بۆ خۆ لادانه له لا‌یه‌ندارکردنی نووسه‌ری
ئه‌م بابه‌ته ، به لایه‌نێکی دیاریکراو. هاوکات خانمی شاعیر و خانمی هۆنراوه نووس له نووسینه‌که‌دا
ده‌که‌ونه به‌رچاو، چونکه مه‌رج نییه، که هه‌ر هۆنراوه هۆنه‌ره‌وه‌یه‌ک شاعیر بێت، به‌ڵکه ده‌کرێت به
هۆنراوه نووس ناوببرێت. بابه‌ته‌که هێرش نییه بۆ سه‌ر هیچ که‌سێک، به‌ڵکه ته‌نها سه‌رنج ڕاکێشانێکه.
شیعر زۆر جار چاوی تر و زمانی ترمان ده‌داتێ ، جیا له‌و چاو و زمانه‌ی ده‌قێکی تری نووسین ده‌مانداتێ. ده‌کرێت شیعر ببێته خوڵقاندن و هه‌ستی تازه، وه هووشیاری تازه بدات. دیدی تازه به هه‌ندێک کێشه‌ی جه‌وهه‌ری ببه‌خشێت و به‌شیوازێکی تر بیخاته به‌رچاو. مانای قووڵ، مانای جیاواز و ته‌فسیری جیاواز بدات. ده‌شێت ڕاچڵه‌کاندن درووست بکات ، که هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بوێت. هاندان و گیانی به‌رگری له ساتی جیاوازدا دروست بکات، هاوکات هه‌ست وسۆزی ئه‌وین گه‌شه پێبدات و به‌رگی تازه له‌به‌ر ئه‌وین بکات. سه‌رباری ئه‌وانه ده‌کرێت ئامۆژگاری بدات . ئه‌نجا هه‌رکاتێک هۆنراوه هۆنه‌ره‌وه‌یه‌ک توانی به‌شێکی ئه‌و ئامانجانه‌ی شیعر به‌رجه‌سته بکات ، ئه‌وا ده‌کرێت ئه‌و هۆنه‌ره‌وه‌یه به شاعیر ناوببرێت ، ئه‌گینا ده‌بێته هۆنراوه‌نووس ، که ته‌نها گرێیه‌کی ناخی ساته‌وه‌ختی، یان کێشه‌یه‌کی خۆی به‌یان ده‌کات و چیتر نا. بۆیه منیش له‌م نووسینه‌دا هه‌ردوو ووشه‌ی شاعیر و هۆنراوه‌نووس به‌کارده‌هێنم.
به ڕای من له‌دنیای ئه‌ده‌بدا، ساته‌وه‌ختی زۆر و بۆر بوونی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ،له به‌رچاونه‌گرتنی پرنسیپه‌کای نووسین وتێر نه‌کردنی خواستی خوێنه‌ر، ساته‌وه‌ختێکی ترسناکه و ئه‌گه‌ری دوورکه‌وتنه‌وه وچێژ وه‌رنه‌گرتن له ده‌قی ئه‌ده‌بی درووست ده‌کات. له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی زانستی ئینته‌رنێت وگڵۆبالیزه‌بوونی جیهانی په‌یوه‌ندییه‌کان، چه‌ند ماڵپه‌ڕیکی کوردیی سه‌ریان هه‌ڵدا، که ئه‌وه بۆ خۆی ده‌رگای له ڕووی که‌سانێکی زۆردا واڵا کرد، تاوه‌کو نووسین ، ڕه‌خنه، سه‌رنج و ته‌نانه‌ت شیعره‌کانیشیان بڵاوبکه‌نه‌وه. من لێره‌دا ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر دنیای شیعر نووسین بدوێم.
ئه‌و دیارده‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شێعر نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌یه‌ی له سه‌ر ڕووپه‌لی ماڵپه‌ڕه‌کان ، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن خانمانه‌وه، ئیشکالیه‌تێکی درووست کرد، که خانم و پیاوانی به‌سه‌ر دوو گرووپدا دابه‌ش کرد. گرووپی پیاوان که خۆیان کرده پاسه‌وانی گرووپی خانمان، که هه‌وڵی پاراستن ، پشتگیری کردن ، هاندان و گه‌وره‌کردنی گرووپی خانمانیان دا. ئه‌و پاسه‌وان کردن و پشتگیری کردنه، ڕه‌نگه شیعر نووسینی لای خانمان به‌ره‌و قۆناخی بونبه‌ست بردبێت. دیاره زۆر جار پشتگیری کردنی کوێرانه، به پۆزه‌تیڤ ناشکێته‌وه. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که سه‌رهه‌ڵدانی خانمان له بواری شیعر نووسیندا ته‌نها له سه‌ر بنه‌مای موجامه‌له و پشتگیری کردنی کوێرانه‌ی پیاوان نه‌بێت، ته‌نها به بیانووی ئه‌وه‌ی مادام خانمێک ده‌نووسێت، ئه‌وا ده‌بێت پشتگیری لێبکریت و هان بدرێت، چونکه ئه‌وه بۆ خۆی ده‌بێته ڤایرۆسێکی پیاوانه‌ی کوشنده بۆ خانمان و ڕۆڵی خۆیان و توانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده کوژێت. لێره‌دا ده‌کرێت بپرسین که ئاخۆ سه‌رهه‌ڵدانی خانمانی شاعیر و هۆنراوه‌نووس، له‌قه‌یرانی که‌م توانایی پیاوانی شاعیر و هۆنراوه‌نووسه‌وه ، یاخود له به‌رزکردنه‌وه‌ی درووشمی ( ئێمه‌یش هه‌ین ) ه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا؟ .
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌ی سه‌رهه‌ڵدانی پیاوان و خانمانی شاعیر له سه‌ر ڕووپه‌لی ماڵپه‌ڕه‌کان، دیارده‌ی ڕاڤه کردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قی شیعری خانمان، ته‌نها له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌موو ئه‌وانه‌ی من خوێندوومنه‌ته‌وه، ته‌نها وه‌سف کردنن. لێره‌دا پرسیارێک دێته گۆڕێ، که ئاخۆ ده‌قێکی شیعری خانمێک نه‌بووه، که بکه‌وێته به‌ر ڕه‌خنه،یان هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که ته‌نها له رووی موجامه‌له‌وه‌یه؟. بۆ وه‌لامی ئه‌و پرسیاره، من لێره دا دوو نموو‌نه دێنمه‌وه. له‌سه‌ر دوو هۆنراوه‌ی خاتوو که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر، بۆ پاکیزه‌کانی ئه‌نفال و بۆ یه‌کی شوبات، بابه‌تێکم نووسینی به‌ناوی ( ئافره‌ت و ئیسلام له دوو هۆنراوه‌ی خاتوو که‌ژاڵدا ) ، بێگومان نووسینه‌که‌م ڕه‌خنه ئامێز بوو. ئه‌و نووسینه‌م له سه‌ر ڕوپه‌لی یه‌کێک له ڕۆژنامه به‌ربڵاوه‌کانی کوردستان که له سلێمانی ده‌رده‌چێت، بڵاو کرایه‌وه، به‌ڵام بێ وێستی من ده‌ستکاری کرابوو، وه هه‌مووی وه‌ک پاڵپشتییه‌ک بۆ خاتوو که‌ژال خرابووه به‌رچاو، له کاتێکدا نووسینه‌که‌ی من زیاتر ڕه‌خنه ئامێز بوو. ئه‌وه ئه‌وه‌یه که ده‌مه‌وێت بیڵێم، که پیاوان ده‌یانه‌وێت، ته‌نها موجامه‌له‌ی خانمان بکه‌ن، به‌وه‌ی که ئه‌وان خانمن و نابێت ڕه‌خنه‌یان لێبگیرێت و هه‌ر ده‌بێت وه‌سفیان بکرێت، که ئه‌وه بۆ خۆی به ڕای من بۆچوونێکی کووشنده‌یه. چه‌ند خانـمێکی شاعیری هاوڕێم هه‌ن ، که زۆرجاران زۆر به ڕاشکاوانه قسه له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌که‌ین، هه‌ندێکیان ده‌ڵێن، ئه‌وه‌نده‌مان ئیمه‌یڵی پشتگیری و ده‌ست خۆشکه‌ری بۆ دێت، خۆشمان سه‌رمان سوڕ ده‌مێنێت. من خۆم چه‌ندین جار سه‌رنج و ڕه‌نگه ڕه‌خنه‌شم بۆ زۆر خانم ناردبێت، چونکه نه‌م ویستووه موجامه‌له‌ی هۆنراوه‌یه‌ک بکه‌م، که لای من شوێنی سه‌رنج بووبێت،وه سه‌رنج و ڕه‌خنه‌که‌م لای زۆربه‌یان په‌سه‌ندکراون.
ماکیاج کردنی بێهێزی ده‌قێکی شیعری یان ڕاڤه‌کردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قێکی شیعری و پیا‌هه‌ڵدانێکی زیاد له پێوێست پیایدا، به‌و مه‌به‌سته‌ی که خودی شاعیر خۆی نه‌ینوسیوه، له خزمه‌تی دنیای شیعر به تایبه‌تی لای خانمان نییه. ده‌بێت واز له‌و درووشمه بهێنین، که ئێمه‌ی پیاو ، نابێت هیچ ڕه‌خنه‌یه‌ک له خانمێکی شاعیر بگرین، به‌ڵکه هه‌ر ده‌بێت وه‌سفیان بکه‌ین، وه پشتگیری‌یان بکه‌ین و هانیان بده‌ین. ئه‌وه لای من له‌که‌م کردنه‌وه‌ی به‌های خانمانه، وه زیندوو کردنه‌وه‌ی درووشی ( ئه‌وانه زه‌عیفه‌ن ) ه. ده‌بێت ئه‌و درووشمه له گۆڕ بنرێت . ئێمه که باس له یه‌کسانی ده‌که‌ین، که‌وا بوو با له هه‌موو لایه‌نێکدا یه‌کسان بین.که‌وابوو ده‌بێت، له دنیای نووسین و ئه‌ده‌بدا پشت بکه‌ینه موجامه‌له کردن. وه‌سف کردن و ڕاڤه کردنی ده‌قێکی شیعری وه پیا هه‌ڵدانی ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ره‌که‌ی خانمێکه،وا ده‌که‌ن، که خانمی شاعیر دنیا به ڕوونی نه‌بینێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که خۆی ده‌یه‌وێت بیبینێت، به‌ڵکه دنیایه‌کی ته‌مو مژاوی و له خۆبایی بوونی تیا دروست بکات. ئه‌و جۆره وه‌سف کردنانه ، ده‌بنه هۆکاری دروست کردنی قاره‌مانی وه‌همی. هه‌وڵدانی وه‌سف کردن و ڕاڤه‌کردنی ده‌قێکی شیعری ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانمێک نووسیویه‌تی، چاوپۆشینه له‌و ڕاستیا‌نه‌ی که له‌ده‌قێکی شیعری هاو ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ی خۆیدا هه‌یه. له‌م ماوانه‌ی دواییدا چه‌ند جارێک ڕاڤه‌کردنم، ته‌نها له‌سه‌ر هۆنراوه‌ی خانمان به‌ر چاو که‌وتووه، له کاتێکدا هاوکات له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت هۆنراوه‌ی تری پیاوان به‌ر چاوکوتوون، که پێویستیان به هه‌ڵوێست له‌سه‌ر وه‌رگرتن و ڕاڤه کردنه‌وه هه‌بووه. هه‌ندێک جار ڕاڤه کردنی وام خوێندۆته‌وه، له‌سه‌ر ده‌قێکی خانمێک، که ڕه‌نگه خانمه‌که، خۆی له ناخیدا ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی نه‌بووبێت، که کاکی موجامه‌له‌که‌ر بۆی ده‌پێکێت و جه‌وهه‌ره‌کانی بۆ ده‌رده‌خات. ئه‌و جۆره ڕاڤه کردنانه، جگه له سووڕانه‌وه له ناو به‌زنه‌یه‌کی وه‌همی گه‌وره‌کردندا، چیتر نین. ئه‌وه‌ی لای من سه‌رنج ڕاکێشه، ئه‌وه‌یه، تا ئێستا له‌سه‌ر هیچ هۆنراوه‌یه‌کی خانمێک، من دێڕێک ڕه‌خنه‌م نه‌خوێندۆته‌وه، تۆ بڵێێ خانمان، ئه‌وه‌نده جوان بنووسنن، یان پیاوانن که ته‌نها موجامه‌له کردن ده‌زانن؟ ئه‌وه پرسیاره و وه‌لامه‌کی لای پیاوان و خانمانه.
ئاخۆ ڕاڤه‌کردن و ده‌رخستنی لایه جوانه‌کانی ده‌قێکی هۆنراوه‌ی خانمێک، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که :
1 / ته‌نها ناوی خانمێک له خواره‌وه‌ی هۆنراوه‌که نووسراوه ؟
2 / ده‌قه‌که پێویستی به ڕاڤه کردن هه‌یه ؟
3 / ئه‌وه‌نده مانای قووڵ و جوان له ده‌قه‌که‌دا خۆی حه‌شار داوه، تاوه‌کو خوێنه‌رانی تریش له‌و جوانی مانا شاراوانه بێبه‌ش نه‌بن ؟
4 / ده‌قێکی کاکی شاعیر ڕاڤه نه‌کرێت، تاوه‌کو ناو ده‌رنه‌کات و نه‌بێته کۆنکورێنس( منافس ) بۆ کاکه‌کانی تر.
5 / قاڵبی به‌زه‌ییه ، پیاده کردنی درووشمی ( زه‌عیفه ) یی و ، ته‌نیا هاندانه.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌رچاوی من نه‌که‌وتووه( که ڕه‌نگه هه‌بێت )، ئه‌وه‌یه، که خانمێکی نووسه‌ر یان شاعیر نه‌هاتووه ده‌قێکی پیاوێکی شاعیر ڕاڤه بکات و هه‌ڵی بسه‌نگێنێت، له کاتێکدا که زۆربه‌ی هۆنراوه‌ی پیاوان وه‌سفی خانم ، ئه‌وینی خانمانه. من پێم خۆش بوو جارێکیش دیدی خانمانم له سه‌ر هۆنراوه‌یه‌کی پیاوان به‌رچاوبکه‌وتایه. ئه‌وه نه‌بووه، یان زۆر زۆر که‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی :
تائێستا هیچ ده‌قێکی پیاو له ئاستی ئه‌وه‌دا نه‌بووه، که خانمێک له‌سه‌ر بنووسێت، یان ئاخۆ هیچ ده‌قێک هێنده مانای شاراوه‌ی تیا نه‌بووه، یان ئاخۆ هێج پیاوێک له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه، تا ده‌قه‌که‌ی ڕاڤه بکرێت؟ . من حه‌زم ده‌کرد جارێک خانمێک ، له دیدی خانمانه‌ی خۆیه‌وه، یان له دیدێکی خانمانه‌وه ده‌قێکی پیاوێکی شاعیری هه‌ڵبه‌سنگاندایه، تا بمانزانیایه، ئه‌وان چۆن ده‌ڕواننه ڕای پیاوان له‌سه‌ر خانم و ئه‌وین. تا له‌دیدی خانمێکه‌وه بمانزایایه، که ئاخۆ خانمان هه‌موو ئه‌و وه‌سفانه دێنن که پیاوان ده‌یانکه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ پیاوان ده‌یانه‌وێت مۆنۆپۆلی ڕاڤه کردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعر بکه‌ن، یان که‌مته‌رخه‌مییه‌که له‌لای خانمانه‌وه‌یه، که خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌وه ناده‌ن؟. ئاخۆ خانمانی شاعیر و هۆنراوه‌نووس، ئه‌و ده‌ست به‌شانا دان و ده‌ست خۆشی لێکردنه کوێرانه‌یه‌ی پیاوانیان پێ خۆشه، وه ئه‌وه‌یه وا ده‌کات که پیاوان به‌و لۆجیکه کاربکه‌ن ؟جائه‌گه‌ر وه‌ڵام به‌ڵی بێت، ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی که هه‌ندێک له‌و ڕاڤه کردنانه ی ده‌قی هۆنراوه‌ی خانمان له جێی خۆیاندانین و ته‌نها موجامه‌له ن و چیتر نین.
که‌سانێک هه‌ن شه‌رعییه‌ت ده‌ده‌ن به‌وه‌ی ده‌ست خۆشی له‌هه‌ر به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی، به‌تایبه‌تی شیعری بکه‌ن، که خانمێک بینووسێت.
زۆر جاران پشتگیری کردنی پیاوان بۆ خانمان له سه‌ر ئاستی ڕۆژنامه‌کانیش هه‌ستیان پێ ده‌کرێت ، چونکه که‌سانێک یان به‌ره‌یه‌ک له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کاندا هه‌ن ، که ستوونی تایبه‌ت به خانمان ده‌به‌خشن . پشتگیری له ته‌وای نووسینه‌کانیان که هه‌موو بواره‌کاندا ده‌کرێت، ئیتر ئه‌و خانمانه له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک بنووسن، ئه‌وا بۆیان بڵاو ده‌کرێنه‌وه. چه‌ند خانمێکی شاعیر پێیان ووتم ، که په‌یوه‌ندییان پێوه‌کراوه، تاوه‌کو هۆنراوه‌کانیان بنێرن بۆیان، تاوه‌کو له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کاندا بۆیان بڵاوبکه‌نه‌وه، ئه‌مه له‌کتێکدا ڕه‌نگه ده‌یان کوڕی شاعیر تامه‌زرۆی ئه‌وه‌بن ، که جارێک له‌جاران هۆنراوه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ڕووپه‌لی ڕۆژنامه‌یه‌کدا ببینن. ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندی کردنه به خانمانه‌وه یه‌ک ڕاستی ده‌سه‌لمێنێت، که هه‌ر خانمێک پشتگیری کوێرانی لێده‌کریت، وه به‌رهه‌مه‌که‌ی بێ هه‌ڵسه‌نگاندن شایه‌نی بڵاوکردنه‌وه‌یه. ئه‌وه ئه‌و ڤایرۆسه‌یه که باسی ده‌که‌م، که له لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌خرێته نێو جیهانی ئه‌ده‌ب و نووسینه‌وه، وه زۆر جاران نووسین و شیعر به‌ره‌و بونبه‌ست ده‌بات ، چونکه واڵا کردنی ده‌رگا له‌به‌ر ده‌م به‌رهه‌مه‌کاندا، په‌یوه‌ندی به ناوه‌ڕۆکی ده‌قه‌که‌وه نییه، به قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی به ناوی مێینیه‌ی نووسه‌ره‌که‌یه‌وه په‌یوه‌ندیداره.
با بپرسین، که ئاخۆ جوانی ، هێزی ده‌قێکی شیعری له سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز ( جنس) ی شاعیره‌که‌ی ، یان له‌سه‌ر بنه‌مای ناوداریی شاعیره‌که له گۆڕه‌پاندا، دیاری ده‌کرێت؟. من نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر که‌مینه بکه‌م، که له هه‌موو بوارێک‌دا هه‌ن ، سه‌رکه‌وتوون و ناویان هه‌یه، به‌ڵکه من ده‌مه‌وێت قسه له‌سه‌ر زۆرینه و ڕۆڵی وان و کارتێکردنیان له‌سه‌ر دنیای شیعر بکه‌م.
دواجار هیوادارم که ده‌رگام له‌سه‌ر بابه‌تێک خستبێته سه‌ر پشت، که تا ئێستا به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه. ئه‌و باسه‌م که‌مکردنه‌وه‌ی به‌های نووسینی خانمان نییه ، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه گرتنه له پیاوان، که واز له موجامه‌له‌ی خانمان بێنن ، به وبیانووه‌ی با بێنه گۆڕه‌پانه‌که‌وه، وه هه‌وڵی دروست کردنی گیانی قاره‌مانی وه‌همی لای خانمان که‌م بکه‌نه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن که نووسین و هه‌ڵوێستی خانمانیش بخه‌نه به‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌خنه‌وه، تاوه‌کو بتوانن خزمه‌تی ڕاسته‌قینه به خانمان بکه‌ن. دیاره ده‌قی باش ، ئیتر خانمێک یان پیاوێک بینووسێت، خۆی خۆی له گۆڕه‌پانه‌کدا ده‌سه‌پێنێت، نه‌ک پشتگیری کردنی کوێرانه لێی. .
ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین 17.05.2007
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

