وه‌فدی فه‌له‌ستین
سه‌رۆکی وه‌فدی فه‌له‌ستین له سه‌ر خاکی کو‌ردستان دژایه‌تی ئاڵای کو‌ردستان ده‌کات
پاش ئه‌وه‌ی وه‌فدێکی فه‌له‌ستینی سه‌ردانی سه‌رۆکی عێراقیان، به مه‌به‌ستی دابین کردنی جێگه‌ی ئارام بۆ فه‌له‌ستینییه‌کان، کرد، سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیشیان کرد ، دواتر( جبریل رجب) و فازڵ میرانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسیان سازداوه. بۆ ئه‌و کۆنگره ڕۆژنامه نووسییه، جبریل جبر ڕاشکاوانه ووتوو‌یه‌تی که ئاماده نییه له کاتی کۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌که‌دا ئاڵای کو‌ردستانی له پشته‌وه بێت1.
ئه‌و دژایه‌تی کردنه ڕاسته‌وخۆیه‌ی ناوبراو له به‌رانبه‌ر ئاڵای کو‌ردستان
له 3 خاڵه وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه:
1 / ئاڵای کو‌ردستان به‌و ئاسته نابینێت، که شان به‌شانی ئاڵای به حساب فه‌له‌ستین هه‌ڵبکرێت.
2 / ده‌ربڕینی ڕای شۆڤینییه‌تی خۆی وه‌ک نوێنه‌ری سه‌رۆکی به حساب فه‌له‌ستین، له به‌رانبه‌ر ئاڵای کو‌ردستان، وه ک ئامه‌ژه یه‌ک به‌وه‌ی که دان به ئاڵای کوردستاندا نانێن.
3 / دڵنیابوونی له‌وه‌ی که سه‌رکردایه‌تی کورد دڵی نایه‌ت دڵی ( برای فه‌له‌ستینی ) بشکێنێت، گه‌ر ته‌کلیفی واو دژایه‌تی وای بۆ ئاڵای کو‌ردستان هه‌بێت.
هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی سه‌رکرایه‌تی کورد و تاکی کورد، له‌وسا و له ئێستاشدا،ئه‌وه بووه و ئه‌وه‌یه، که‌وا تێگه‌یشتوون، که بێ ده‌وڵه‌تی و سته‌م دیده‌یی خۆمان ببه‌ستنه‌وه به بێ ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینه‌وه. گه‌ر وا تێبگه‌ین و پشتگیری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین بکه‌ین، به‌وه‌ی ئه‌وسا نۆبه‌ی ئێمه ش دێت و ئه‌وانیش پشتگیری ئێمه ده‌که‌ن، بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی، ئه‌وا بۆچوونێک و تێگه‌یشتنێکی هه‌ڵه‌یه، چو‌نکه هیچ فه‌له ستینییه‌ک سه‌یری ئێمه‌ی کورد ، وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سته‌م دیده ناکات. ئه‌و جۆره تێگه‌یشتنیه، جگه له وه‌همێک چیتر نه‌بووه و نییه، چو‌نکه ئامانجی گه‌یشتنه ترۆپکی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی نابێت به فه‌له‌ستنیه‌وه ببه‌سترێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز، دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی جیاواز و دوو جوگرافیای جیاوازن. ئه‌و مۆدێلی یه‌کسان کردنی دامه‌زراندنی ده وڵه‌تی کوردی به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینه‌وه، مۆدێلێکی به‌سه‌رچووه و جگه له خۆدزینه‌وه و هێنانه‌وه‌ی بیانوو ( مبرر) ی بێ‌مانا بۆ باس نه‌کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی چیتر نین.
فه‌له‌ستینییه‌ک که له کاتی ئێستا ته‌نها خاوه‌نی ناوچه‌یه‌کی ئۆتۆنۆمییه
له ووڵاتی ئیسرائیل‌دا، ئاماده نه‌بێت، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاڵای کو‌ردستانی له پشته‌وه بێت، ئه‌ی ده‌بێت به کام پێوانه سبه‌ینێ که بووه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت پشتگیری ئێمه بکات.پێم سه‌یره که چۆن جبریل رجب ڕازی بووه، که له‌کاتی سازدانی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا ، مایکرۆفۆنی ته‌له‌فزیۆنی کو‌ردستانی له به‌رده‌مدا بێت، چو‌نکه میدیاکانی یه‌کیه‌تی ماڵیان ئاوا بێت، ته‌قدیریان کردووه، ته‌نها مایکرۆفۆنێکیان بۆ داناوه، که ته‌نها PUK له‌سه‌ر نووسراوه، هاوکات دیاره بۆ یه به‌و مایکرۆفۆنه‌ی ته‌له‌فزیونی کو‌ردستان ڕازی بوه، چو‌نکه ( K) ه‌که‌ی، له سینی سه‌ته‌لایت ده‌چێت . دیاره ( معالیان) ڕازی نه‌بووه، که ووشه‌ی کو‌ردستانی له‌به‌ر ده‌مدا بێت 2، گه‌ر به‌ووردی له وێنه‌که‌ی خواره‌وه بڕوانرێت، ڕاستی ده‌رده‌که‌وێت.
سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی سه‌رکردایه‌تی کورد به‌رژه‌وه‌ندی تاک ، مێژوو ،جوگرافیا و هه‌ڵوێست له به‌رچاو ناگرێت، هاوکات تێرکردنی خواسته‌کانی ( تاک) ی نه‌کردۆته و ناکاته ئامانجی . ئه‌و ئارسته‌یه‌ی که ئه‌مڕۆ سه‌رکردایه‌تی کورد گرتوویه‌تییه به‌ر به‌له به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، ئاراسته‌ی سیاسه‌تی کورد بۆ قووڵترین بونبه‌ست ده‌بات، به‌ره‌و شکست و دۆڕانێکی خۆ کردی و له‌سه‌رخۆی ده‌بات.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، ڕووه تراژیدیاکه‌ی سه‌ردانی وه‌فده‌که‌ی فه‌له‌ستین ده‌شاردرێته‌وه و پاڵپشتی ئه‌و ناحه‌قیه ده‌کرێت،
که‌سه‌رۆکی وه‌فده‌که له به‌رانبه‌ر ئاڵای کو‌ردستان ده‌ریبڕیوه.
له‌پشت ئه‌و کۆنفراسه یان باشتر بڵێین گه‌مه ڕۆژنامه‌وانییه‌وه، هونه‌ری شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و قسه‌کانه. ئه‌وه‌تا باس له‌وه ده‌کرێت، که باس
له هاتنی فه‌له‌ستینییه‌کان بۆ کو‌ردستان نه‌کراوه، له کاتێکدا که تاکه ئامانجی سه‌ردانه‌که ته‌نهاو ته‌نها هێنانی فه‌له‌ستینییه بۆ کو‌ردستان و ته‌عریب کردنێکی تره به ئاراسته‌یه‌کی تر.
وا باس ده‌کرێت که به نهێنی باس له‌وه کراوه، که فه‌له‌ستنییه‌کان زیاتر
له که‌رکوکدا جێگیر بکرێن، دیاره ئه‌وه بۆ خۆی نیازێکی له پشته‌وه‌یه.
سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌وڕۆ دوو تێڕوانینی له‌سه‌ر هه‌رێمی کو‌ردستان هه‌یه، یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که هه‌رێم سه‌رباری ئه‌و ڕواداوانه‌ی له دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسه‌وه له ئارادان ، ئارامه. وه دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه، که هه‌رێمی کو‌ردستان ده‌رگای واڵایه، له‌به‌ر ده‌م هاتنی کۆنه به‌عسی، سوپاسالارانی ئه‌وسای سووپای عێراق، فڕۆکه‌وانه جه‌نگییه‌کانی ئه‌وسای ڕژێم، مامۆستایانی زانکۆ، کارمه‌ندو کاسبکار و هه‌ر عه‌ره‌بێک که بیه‌وێت بێته هه‌رێم. ئه‌م دیده‌یان، له دیدی سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه، ئه‌وه به‌ر جه‌سته
ده‌کات، که هه‌رێم ده‌بێته مۆدێل و سه‌رچاوه‌ی درووست‌کردنی ئارامی بۆ سه‌رتاسه‌ری عێراق. من به ش به حاڵی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که نائارامی ئێستای شاره‌کانی تری عێراق، ئه‌وڕۆ بێت یان سبه‌ی، پڕیشک ده‌هاوێته کو‌ردستان و شاره‌کانی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه.
کورد و تاکی کورد له شاره عه‌ره‌ب نشینه‌کاندا به کوشتن، سه‌ربڕین و تۆقاندن پێشوازی ده‌کرێن، عه‌ره‌بیش له شاره‌کانی هه‌رێمدا به گوڵ. سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌له‌ستین پێشمه‌رگه‌ی به جه‌رده و دڕنده دایه قهڵله‌م، سه‌رکردایه‌تی کوردیش شوێنی ئارام بۆ فه‌له‌ستنی دابین ده‌کات، ڕه‌نگه بشیانکه‌نه په‌ناهه‌نده و مووچه‌شیان بۆ ببڕنه‌وه.
بێگومان هێنانی فه‌له‌ستنی نیازێکی گڵاوی له پشته‌وه‌یه، چو‌نکه هیچ فه‌له‌ستینییه‌که له عێراقدا ژیانی له مه‌ترسیدا نییه، له‌به‌ر دوو هۆ:
1/ ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ دژایه‌تی ئه‌مریکا ده‌کات، عه‌ره‌بی سوونه‌ی عێراقه، یان باشتر بڵێین کۆنه به‌عسییه‌کانن، بۆیه هیچ فه‌له‌ستینییه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دژایه‌تی ناکرێت، چو‌نکه فه‌له‌ستنیش وه‌ک عه‌ره‌بی سووننه نان خۆری ده‌ستی سه‌ددامی گۆڕ به گۆڕ بوون.
2/ تا ئێستا له هیچ میدیایه‌که‌وه باس له وه نه کراوه، که فه‌له‌ستینی کوژراوه یان فڕیندراوه، به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه خۆیان به‌و کاره خراپانه ش هه‌ستابن، چو‌نکه بۆ هه‌موو فه‌له‌ستینییه‌ک سه‌دام پاله‌وان بوو.
ڕازی بوون له سه‌ر هێنای عه‌ره‌بی عێراقی و فه‌له‌ستینی ته‌عریب کردنێکی هێمنانه‌ی کوردستانه و داهاتوویه‌کی دوور یان نزیک ده‌ری ده‌خات و باجه‌که‌ی ده‌ده‌ین، وه به هاتنی فه‌له‌ستینی بۆ شاره‌کانی هه‌رێم و بۆ که‌رکوک ، ئاکامێکی خراپی ده‌که‌وێته‌وه و نائارامی زیاتر بۆ که‌رکوک چاوه‌ڕوان ده‌کرێت. کاتی خۆشی که چه‌ته‌کانی سه‌در هاتنه که‌رکوک باسمان له‌وه کرد، که دوای هاتنی ئه‌وانه ته‌قینه‌وه زیاد ده‌کات،
ئه‌وه‌بوو هه‌روا ده‌رچوو.
هێوادارم تاکی کورد و ڕۆشنبیری کورد چیدی خۆیان به برای فه‌له‌ستینی مه‌ست نه‌که‌ن ، چیدی ئه‌و بالۆره کۆنه‌مان بۆ نه‌ژه‌ننه‌وه و دژایه‌تی ئه‌و ته‌عریب کردنه هێمنانه‌یه بکه‌ن ، به شیوازی جیاواز دژی بوه‌ستن و له ئاستیدا بێده‌نگ نه‌بن. فه‌له‌ستینییه‌ک که ئه‌وڕۆ خاوه‌نی هێج ده‌سه‌ڵاتێک نییه، بێت و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خاکی خۆمان، ئاماده‌یی تیا نه‌بێت، که ئاڵای کو‌ردستانی له پشته‌وه بێت، ئیدی ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چ هه‌ڵسوێستێکی باشی بۆ ئایینده لێبکرێت.
1 تکایه بڕوانه کو‌ردستانی نوێ ژماره 4192 ی ڕۆژی 12.02.07 به‌م لینکه:
http://www.puk.org/web/htm/pub/kn/knissue.asp
2 وێنه‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که، که له بری ئاڵای کو‌ردستان ،کاشی مه‌ڕمه‌ڕیان له پشته‌وه‌یه. وێنه‌که له سایتی په‌یامنێره‌وه وه‌رگیراوه.
ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین 12.02.2007
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

