کاری تیرۆرسی
به ڕێکردنی ساڵی 2006 و ئه‌گه‌ری کاری تیرۆرسی
هه‌مووی 100 کاژێرێک له ته‌مه‌نی ساڵی 2006 ماوه بۆ به ڕێکردنی و داهاتنی ساڵی 2007 ، هاوکات جه‌ژنی قوربانیش ده‌ست پێده‌کات.
ساڵی 2006 ساڵی ته‌عریب کردنێکی خشپه‌ییانه‌ی شاره‌کانی هه‌رێم بوو، ساڵی هاتنی سه‌دان چه‌ته و چه‌کداری موقته‌دا سه‌در بۆ که‌رکوک بوو، ساڵی ئاما‌ده‌کردنی ڕاپۆرته نه‌گریسه‌که‌ی بیکه‌ر هاملتۆن بوو، ساڵی بڕینی سه‌دان ملیۆن دۆلاری پشکی حکومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه بوو، ساڵی بڕیاردانی ئه‌گه‌ری ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ شاره عه‌ره‌ب نشینه‌کان بوو، ساڵی ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی نێوان سوننه و شیعه بوو، ساڵی چه‌ندین خۆ پیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵکی له ده‌سه ڵات بوو، ساڵی بێ کاره‌بایی، نه‌وت و غاز بوو، ساڵی بڕیاری له سێداره دانی دیکتاتۆر سه‌ددام بوو، ساڵی ده‌ست پێکردنی دادگایی سه‌رانی ڕژێم، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌نفال بوو ، به داخه‌وه ساڵی ناڕه‌زایی خه‌ڵکی کورد له‌سه‌ر له سێداره‌دانی سه‌ددام بوو و ساڵی…. .
ئه‌وه‌نده‌ی که بۆ من گرنگه هاتنی عه‌ره‌ب و ته‌عریب کردنی خشپه‌یی کوردستانه. بێگومان بوونی ئه‌وه‌نده عه‌ره‌ب له گه‌ڵ به‌ڕێکردنی ساڵی 2006 و هاتنی جه‌ژنی قوربان، ئاما‌ده باشییه‌کی تایبه‌تی ده‌وێت، تاوه‌کو ئه‌گه‌ری کاری تیرۆرستی که‌مبکرێته‌وه. بوونی هێنده عه‌ره‌ب له شاره‌کانی هه‌رێم و که‌رکوکدا، ئه‌گه‌ری ڕوودانی کاری تیرۆرستی له کاتی سه‌رقاڵبوونی هاوڵاتیان به ئاهه‌نگ ، بۆنه و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان زۆره، چونکه ده‌کرێت، ئه‌وانه وه‌ک ده‌ستکه‌لا به کار بهێنرێن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه. بۆیه ده‌بێت کورد به گشتی وه ده‌زگاکانی ئاسایش له‌هه‌موو تاکێک له‌و عه‌ره‌بانه به گومان بن، وه هه‌میشه به چاوی گومانه‌وه سه‌یر بکرێن، نه‌ک به عه‌قڵیه‌ته ساویلکه‌ییه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی کورد، که ئه‌وانه هه‌ژارن وه بۆ کرێکاری هاتوون یان له ترسی کاری تیرۆری هه‌ڵهاتوون.
ساڵی پار که چه‌ته‌کانی موقته‌دا هاتنه که‌رکوک، دژایه‌تییان نه‌کرا
وه ڕێ له هاتنیان نه‌گیرا، وه کار بۆ سه‌رله‌نوێ گێڕانه‌وه‌یان نه‌کرا، ئه‌وه‌بوو ئاکام، له دوای هاتنی ئه‌وانه‌وه ده‌یان ته‌قینه‌وه ڕوویاندا وه ده‌یان قووربانیانی لێکه‌وتنه‌وه. بۆیه ده‌بێت بوونی ئه‌و عه‌ره‌بانه له شاره‌کانی هه‌رێمدا به هه‌ند وه‌ربگیر ێت وه هه‌میشه له‌ژێر چاویلکه‌ی گووماندا بن
وه هه‌رگیز به چاوی متمانه وه سه یریان نه‌کرێت.
هیوادارم که نه‌ک کۆتایی ئه‌مساڵ، به‌ڵکه ساڵی داهاتوو، وه ساڵانی داهاتوو تریش کاری تیرۆرستییان بۆ ئه‌نجام نه‌درێت و هاووڵاتی کورد نه‌بێته قوربانی سیاسه‌تێک، که ڕێگه‌ی به هاتن و کۆمه‌کی ئه‌و عه‌ره‌بانه داوه. ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که ڕه‌نگه خۆیان یان که‌س و کاریان ده‌ستیان به خوێنی ڕۆڵه‌ی کورد سوور بێت و له هه‌ڵمه‌تی به‌دناوی ئه‌نفالدا سه‌دان هاووڵاتی کوردیان ده‌ستگیر کرد و ڕه‌وانه‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانیان کردن.
ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین 28.12.2006
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

