مه‌رگی ئه‌وین
مه‌رگی ئه‌وین ساڵی 2006
که ساڵی 2006
یه‌که‌م چرکه‌ی ده‌ستی پێ‌کرد
له‌گه‌ڵ هه‌موو چرکه‌یه‌کدا
خۆشه‌ویستیم
بۆ تۆی ئازیز زیادی ده‌کرد، ده‌ستی پێ‌کرد
ئه‌و کات ئێمه
لێک دابڕاو له یه‌ک دوور بووین
جه‌سته‌مان دوور له یه‌کتری و
نیگای چاوان له‌یه‌ک دوور بوون
که‌چی خه‌یاڵی ڕۆحمان
له ئاسماندا، له باوه‌شی ئه‌ستێره‌دا
ده‌ست له ملانی یه‌کتری بوون
کاتێکیش که ته‌مه‌نی ساڵ
له نیوه‌ی نزیک بوه‌وه
من به بێ تۆ
سه‌فه‌رێکی زۆر کورتم کرد
سه‌فه‌ر به‌ره‌و ئا ئه‌و شاره‌ی
که تۆی له ئا مێزی خۆیدا، گه‌وره‌و گۆش کرد
دوای ساڵانێک لێک دابڕان
سه‌فه‌ر بۆ لای دایکم، خوشکم، براکانم
دۆست و هاوڕی و سه‌رجه‌م براده‌ره‌کانم
سه‌فه‌ر بۆ گشت ئه‌و جێیانه‌ی
که ڕۆژگارێک له‌گه‌ڵ تۆدا له‌وێدا بووم
سه‌فه‌ر بۆ گشت ئه‌و جێیانه‌ی
تیایدا له نیگای سیحری چاوانت تێر نه‌ده‌بووم
ته‌مه‌نی ساڵ تا‌کو ده‌هات هه‌ر کورت ده‌بوو
بۆیه ئیتر
دڵ و جه‌سته‌و یادگاریمان
بڕیاریاندا
چیتر له یه‌کتر دوور نه‌بن
بڕیاریاندا
که له که‌ناری ده‌ریادا
له‌گه‌ڵ وورده شه‌پۆله‌کان ئاوێزانی یه‌کتری بن
که له‌که‌ناری ده‌ریادا
بۆ یه‌که‌م جار له باوه‌شی یه‌کترا بووین
وورده ماچمان دابه‌ش ده‌کرد
ئه‌وینمان
له گه‌ڵ سه‌مفۆنیای سرووشتدا سه‌مای ده‌کرد
وورده شه‌پۆلی ناخ ده‌ریا
خێرا خێرا هێند فزوڵ بوو
به‌ره‌و ڕووی ئێمه ده‌هات و
گوێشی بۆ ئێمه شل ده‌کرد
ورده شه‌پۆل
هێنده به‌ماچی ئه‌وینی ئێمه
دڵخۆش و سه‌رسام بوو
هه‌تاکوو ئه‌ویش وای لێهات
ما‌چی به‌دری که‌ناری ده‌ریاکه‌ی ده‌کرد
ئه‌و ڕۆژانه، ئه‌و شه‌وانه ی
پێکه‌وه بووین، هێنده خۆش بوون
به ته‌نیا خه‌یاڵی شیعرم
به‌فرمێسکی پێنووسه‌که‌ی وێنه‌ی ده‌کرد
له‌و کاته‌ی ساڵ
دوا هه‌نگاوی ته‌مه‌ن ده‌نێ
ئه‌وینمان
له تابووتی ساڵی 2006 دا ڕاکشاوه
له‌بری جاجم
به په‌رده‌یه‌کی ڕه‌نگ تاریک
ڕه‌شی قه‌تران داپۆشراوه
له سه‌ر شانی
یادگاری و گومان
ڕۆژه‌کان و چرکه‌کان
وا به‌ره‌و گۆڕستان ده‌برێ
وه‌کو چۆن ساڵ
به‌یه‌ک چرکه ده‌ستی پێ‌کرد
ئاواش
له‌گه‌ڵ دوا چرکه‌یدا
ته‌رمی ئه‌وین
به خاکی گۆڕستانی ساڵی 2006 ده‌سپێردرێ
له و گۆڕه‌یدا، تاهه‌تایه ئارامی بۆ جێده‌هێڵرێ
له‌سه‌ر کێلی گۆڕی ئه‌وین
ئا‌ئه‌م چه‌ند ده‌نووسرێ:
پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌وین بمرێت
نه ده‌بوایه هیچ پرسیارێک
به کراوه‌یی و به‌بێ وه‌ڵام جێهێڵرایه
به‌ڵکه ده‌بوایه
هه‌موویان وه‌ڵامی خۆیان هه‌بێت و
به‌خاڵێکیش کۆتای‌یان بهاتایه
یاسای سرووشت وای داناوه
ئه‌شقی ڕاست و پاک و بێگه‌رد
هه‌میشه بێ ئه‌نجام ماوه
گه‌ر ئه‌وین
ته‌مه‌نی کورت بێ، گه‌ر درێژ بێ
له دوا جاردا هه‌رده‌م به خاک سپێردراوه
ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین 27.12.2006
golabach@yahoo.de
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

