هێزی پێشمه‌رگه
ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ شاره عه‌ره‌ب نشینه‌کان، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌بێت!

له دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به عسه‌وه، ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، هێزه شۆڤێنییه‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و شۆڤێنییه‌کانی ناو عێراق، به‌رده‌وام کاریان بۆ ئه‌وه کرد، که دوژمنایه‌تی هه‌بووی نێوان عه‌ره‌ب و کورد زیندوو بکه‌نه‌وه،
به مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوانیاندا، وه گه‌وره‌کردنی کێشه‌کان. ئه‌وه‌بوو تا ئێستا نه‌یانتوانی ئه و ئامانجه بپێکن، بۆیه هاتن و بیریان له دروستکردنی شه‌ڕی تائیفی نێوان هه‌ردوو ئایینزا( مذهب) ی شیعه‌و سوننه کردوه، وه تاڕاده‌یه‌کی باش سه‌رکه‌وتوو بوون تیایدا.، به‌ڵام پاش کۆبونه‌وه‌ی تورکیا، ئێران و سوریا، وه سه‌ردانی مالکی بۆ ئه‌نقه‌ره و ئوردن، دیاره بیر کردنه‌وه به ئاقارێکی تردا گوزه‌ری کردووه، که ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕه بۆ کوردستان، وه لایه‌ندارکردنی کورده له وشه‌ڕه‌دا. چو‌نکه چه‌نده کورد به ئارامی بژی، ئه‌وا له دیدی ئه‌وانی دووژمندا ده‌کرێت سه‌رانی کورد بیر له‌درووستبوونی ده‌وڵه‌ت بکه‌نه‌وه،که‌واته ئه‌گه‌ر نائارامی بیان گرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و کاته ناپه‌رژێنه سه‌ر ئه‌وه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی به‌رگری کردن له خۆ ده‌بن. به واتا‌یه‌کی دی، چۆن له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و سوریادایه، که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق به ئاسووده‌یی نه‌ژین، تاوه‌کو بیر له په‌لاماردانی ئێران و سوریا نه‌که‌نه‌وه، ئا‌واش به‌هه‌مان لۆجیک، گه‌ر کورد، ئارام بژی، ئه‌وا بیر له ده‌وڵه‌ت ده‌کاته‌وه، بۆیه پلاندان بۆ تێکدانی ئارامی هه‌رێم و نانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان کورد و عه‌ره‌ب، ئه‌و خه‌ونه ناهێنێته دی. ئه‌وه یه‌کێکه له هه‌ره هۆ سه‌ره‌که‌ییه‌کان، که بۆچی ده‌یانه‌وێت،
له ڕێگه‌ی به‌شداری کردنی ڕاسته‌وخۆی کورده‌وه، به هێزی پێشمه‌رگه، شه‌ڕه‌که بگوازنه‌وه بۆ کوردستان وه نائارامی بۆ شاره‌کانی هه‌رێم مسۆگه‌ر بکه‌ن.
وه‌ک له ووتارێکی ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتیدا1 هاتووه، که سه‌رکرادیه‌تی کورد له‌م سه‌فه‌ری دواییدا بۆ به‌غدا، له‌بری ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر کێشه جه‌وهه‌رییه‌کان بکات، یه‌کسه‌ر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی هێزی پێشمه‌رگه به شاره عه‌ره‌ب نشینه‌کان داوه.
خه‌ته‌رناکی ئه‌و ڕه‌زامه‌ندییه، له‌م خاڵانه‌دا خۆ ده‌بینێته‌وه:
1 / له‌گه‌ڵ چوونی هێزی پێشمه‌رگه بۆ هه‌ر شارێک و کوژرانی هه‌ر عه‌ره‌بێک له‌و شاره‌دا، ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی پێشمه‌رگه، وه نابێت ڕۆڵی که‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌کانیشمان له‌و
بواره‌دا له بیر بچێت، که به دانسقه به‌دوای هه‌واڵی وا دا ده‌گه‌ڕێن.
2 / کووژرانی هه‌ر عه‌ره‌بێک، مانای قووڵکردنه‌وه‌ی دووژمانیه‌تی کورد‌و عه‌ره‌به، که ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵه، کورد لێی بێ‌خه‌م بووه.
3 / چاوه‌ڕوانکردنی فه‌توادانی ڕابه‌ره سوننی و شیعییه‌کان، به حه‌ڵاڵ کردنی خوێنی کورد، وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان.
4 / چاوه‌ڕوانکردنی فه‌توادان ، بڕیاردان و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنی ته‌وای خێزانه کورده‌کانی شاری به‌غدا، وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له دژی کورد، به‌وه‌ی که له ماڵی خۆیاندا کورد هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ریان.
5 / کارکردن و هه و‌ڵدان بۆ شه‌ڕ گواستنه‌وه بۆ شاره‌کانی هه‌رێم، تاوه‌کو نائارامی ئه‌و شارانه‌ش بگرێته‌وه، که تائێستا، که‌م تا زۆر لێی به دوور بوون.
6 / هه‌وڵدان به ده‌ست خستنه ناو ده‌ستی ئه‌و هه‌زاران عه‌ره‌به‌ی که ئێستا له شاره‌کانی هه‌رێمدا ته‌رارتێن ده‌که‌ن . هه‌وڵدان بۆ به کارهێنانیان بۆ کاری تیرۆرستی له شاره‌کانی هه‌رێمدا، چو‌نکه نابێت، بیرمان بچێت، که زۆرینه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه، دانیشتووی شاره‌کانی ناوهڕراست و خوارووی عێراقن.
7 / هه و‌ڵدان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی فڕاندنی منداڵ و کیژۆڵه‌ی کورد له شاره‌کانی هه‌رێمدا، وه‌ک کارتێکی سوور بۆ سه‌ر کورد وه خستنه‌وه‌ی نائارامی له شاره‌کانی هه‌رێمدا، له‌و ڕێگه‌یه‌وه.
8 / سوتاندنی جه‌رگی ده‌یان و بگره سه‌دان دایک، که ته‌رمی کوڕه‌کانیان( ئه‌مه ئه‌گه‌ر ته‌رمه‌کانیان ده‌ست بکه‌ونه‌وه، وه ئه‌تک نه‌کرێن ) بۆته دێته‌وه به‌رده‌رگای ماڵیان، هاوکات هه‌تیوکردنی سه‌دان منداڵی چاوگه‌شی کورد.
9 / تێکدانی ئارامـی شاره‌کانی هه‌رێم، به بڕیار و به ده‌ستی خۆمان.
10 / سه‌رله‌نوێ زیندوو کردنه‌وه و قووڵکردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی نیوان کورد و عه‌ره‌ب،
که بره‌و دان به‌و جۆره شه‌ڕ ه‌و خۆشکردنی ئاگری له‌و جۆره شه‌ڕه زۆر ئاسانتره، له شه‌ڕی تائیفی، نێوان دوو ئایینزا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، تا ئێستا، هێزی پێشمه‌رگه به میلیشیا ناو ده‌برا، که چی بۆ ئه‌وه‌ی که ئاگری شه‌ڕی نێوان کورد و عه‌ره‌ب خۆش بکه‌ن، پێیان ده‌ڵێن پێشمه‌رگه،
وه گوایه پێویستییان به هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه. من پرسیارێک له سه‌رکرایه‌تی کورد ده‌که‌م: ئه‌ی ئه‌و کاته‌ی له له لایه‌ن وه‌زیری به‌رگی عێراقه‌وه لیستێکی هه‌زار ناوی ڕه‌فز کرا، که داوایان کردبوو تا‌وه‌ک پێشمه‌رگه له ڕیزه‌کانی سووپادا له موسڵ کاربکه‌ن، بۆ ئه‌و کاته پێشمه‌رگه نه‌بوون و وه قبوڵیان نه‌کردن؟
شیعه‌کان، ده‌توانن له ڕێگه‌ی درووست بوونی شه‌ڕی نێوان کورد و عه‌ره‌ب( سوننه) ه‌وه، شه‌ڕی نێوان خۆیان و سوننه کۆنترۆڵ بکه‌ن و دامرکێننه‌وه، واته که‌ی شه‌ڕی نێوان کورد و سوننه ده‌ستت پێ‌کرد، ئه‌و کاته ئۆتۆماتیکی شه‌ڕی نێوان شیعه‌و سوننه داده‌مرکێته‌وه.
که‌واته که شیعه ڕازییه ڕۆڵ بداته کورد، مه‌به‌ستێکی گڵاوی له پشته‌وه هه‌یه.
ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و هێزه‌کانی عێراقیش، که ڕازین له‌سه‌ر به‌شداری کردنی کورد، ته‌نها بۆ تێوه‌گلانی کورده له شه‌ڕه‌که‌وه، وه بۆ قووڵکردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی نێوان کورد و عه‌ره‌به. ده‌نا هێنده متمانه‌یان به کورد نییه.
به به‌شداری کردنی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕه‌که‌دا، وه به ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ شاره عه‌ره‌ب نشینه‌کان، ئه‌وا ئه‌گه‌ری درووست بوونی شه‌ڕی نێوان کورد و عه‌ره‌ب
، وه ئه‌گه‌ری تێکچوونی ئارامی شاره‌کانی هه‌رێم ، و ئه‌گه‌ری شه‌ڕ گواستنه‌وه بۆ شاره‌کانی هه‌رێم زۆر نزیکه، هاوکات تێوه‌گلان و لایه‌ندار کردنی کورده له شه‌ڕێکی نه‌خوازراودا، که پێم وایه سه‌رکرایه‌تی کورد نه‌بێت، هیچ تاکێکی کورد ئه‌وه‌ی ناوێت ، بۆیه:
له‌سه‌ر هه‌موو تاکێکی دڵسۆزی گه‌له‌که‌مان پێویسته، که دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره بکه‌ن ، هاوکات به هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک، دژی بوه‌ستن و خۆپیشاندان له دژی ساز بکه‌ن.
هاوکات داواکارم له ته‌واوی ڕێکخراوه بێلایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات که دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره بکه‌ن و ته‌وای سایته کوردییه‌کان که‌مپینی له دژ دروست بکه‌ن، تاوه‌کو هیچ نه‌بێت، وه‌ک ده‌سته‌یه‌کی دژ به‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه بوه‌ستن و بۆ مێژوو ویژدانیان ئاسووده بکه‌ن. تاوه‌کو ، که له داهاتوودا ئاکامه خراپه‌کانی ئه‌و بڕیاره ده‌رکه‌وتن، هه‌ر که‌س
له ئاست خۆیه‌وه بڵێت:
که له‌کاتی خۆیدا دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه‌م کرد و له ئاکامه‌کانیشی ئاگادارم کردن.
ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ شاره عه‌ره‌ب نشینه‌کان، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌بێت!وه هه‌ر تاکێکی کورد له داهاتوویه‌کی نزیکدا با‌جه‌که‌ی ده‌دات.
1 تکایه بڕوانه ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی
http://www.hawlati.com/12dvbghoo/content.asp?ContentId=2003
ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین 22.12.2006
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


aros
zor zorhalyake gawraya boosarokakanee kord