چه‌کوشێک
چه‌کوشێک بۆ بزماره‌که‌ی کاک خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
کاک خالید مه‌جید فه‌ره‌ج له نووسراوێکیدا، که له سه‌ر ڕووپه‌لی( پێنووسی کورد) له ٤ی ١٢ی ٢٠٠٦ بڵاو کردۆته‌وه، که‌ڕه‌نگه ڕۆژی داهاتوو له ک. نیتیشدا داببه‌زێت، تیایدا باس له گۆڕینی سروودی نیشتمانی ده‌کات.کاک خالید بیانوو( مبرر) ی گۆڕینی سروودی نه‌ته‌وه‌ییمان ئاوا ده‌خاته ڕوو
:
(چوونکه ئێستا سه‌رده‌می ئیداره‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ستنی گرێبه‌نده بازرگانی ئاوه‌دانکاریه‌کانی کوردستان و په‌یوه‌ندیه دیبلوماسیه‌کانه، ئه‌وه‌تا ووڵاتان یه‌ک له‌دوای یه‌ک کۆنسوڵی خۆیان ئه‌نێرنه هه‌ولێر ، بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه سروودێکی تر که له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه نوێیه‌دا بگونجێ بکرێته سروودی نه‌ته‌وه‌ییمان.).
بڕوانن ، نه‌گبه‌تی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه، وه به‌ختی دووژمنانمان له‌وه‌دایه،
که نووسه‌رانی ئێمه داوا ده‌که‌ن، تا هه‌رێمێک که له ته‌نیا 3 شار پێک هاتووه،ببێته ده‌مڕاستی نه‌ته‌وه و هه‌ڵبسێت به دانانی سروودێک، که ببێته سروودی نه‌ته‌وه‌یی. ئاخر کاک خالیدی مافناس، ئه‌وه کامه مافه که هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق هه‌یه‌تی، تاوه‌کو بتوانێت سروودێک بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک دابنێت. نه‌ته‌وه‌یه‌ک و خاکێکی دابه‌شبوو به‌سه‌ر ٥ ووڵاتی جیاوازدا، چۆن ده‌بێت هه‌رێمێک سروودێکی بۆ دابنێت و فه‌رزی بکات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌دا؟ به‌حسابه‌که‌ی کاک خالید، له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا دوو، سێ ده‌وڵه‌ت کۆنسولاتیان له هه‌ولێر کردۆته‌وه، ده‌ه‌ڵه‌مه‌نده‌کان سه‌رقاڵی بازرگانی و پاره په‌یدا کردنن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ٣٥ ملیۆن بگۆڕدرێت؟
کاک خالید، که‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ی که باسی ده‌که‌یت و دڵت بۆی ده‌سووتێت، توانی شار‌و شارۆچکه دابڕاوه‌کان بخاته‌وه سه‌ر که‌رکوک ، هه‌ولێر و دهۆک،ئه‌وسا ده‌توانێت، دانانی سروودێک بۆ هه‌رێم بخاته ژێر باس و لێکۆڵینه‌وه‌وه. هه‌رێمی کوردستان ، ئێستاشی له‌سه‌ر بێت، نازانێت، سنووری ئیدار و سیاسی خۆی کوێیه، ئیتر چۆن بتوانیت، وه مافی ئه‌وه‌ی ده‌ده‌یتێ که سروودی نه‌ته‌وه‌یی دابنێت؟.
من به ش به حاڵی خۆم زۆرم پێ سه‌یره، ئه‌وانه‌ی باس له گۆڕینی سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب و ته‌نانه‌ت ئاڵای کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه به هه‌رێمێکی 3 شارییه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت، سروود بۆ هه‌رێم دابنرێت، نابێت، وا پێشنیار بکات، که ئه‌وه ببێته مایه‌ی گۆڕینی سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب. هه‌رێمی کوردستان هیچ مافێکی نییه، ده‌ستکاری سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب و ئاڵای کوردستان بکات. هه‌رێم ته‌نها ده‌توانێت سروودێک بۆ هه‌رێمه ٣ شارییه‌که‌ی خۆی دابنێت و به‌س.
کاک خالید ده‌بێژێت: (پێم وایه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بیسه‌لمێنین که ئێمه‌ی کورد ئه‌توانین دیموکراسی بین، ئه‌بێ له یه‌که‌م هه‌نگاوه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین که سرووده‌که‌مانه ) .ئاخر کاک خالید، کام پێناسه ی دیموکراسی، ئه‌وه ده‌بێژێت؟ به‌و حسابه‌ی جه‌نابت بێت، کورد که له دوای راپه‌ڕینه‌وه،باس له دیموکراسی ده‌کات، هه‌موی درۆ بووه، وه نه‌یتوانیوه، ئیسپاتی دیموکراسی بوونی خۆی بکات، چونکه سرووده‌که‌ی نه‌گۆڕیوه ؟ووڵاتێکی وه‌ک ئه‌ڵمانیا، که شه‌ڕ ی جیهانی دووه‌می دۆڕاندووه، خۆی به ووڵاتیکی دیموکراسی ده‌داته قه‌ڵه‌م، وه سیسته‌مه‌که‌شی فیدراڵییه، ده‌قی سروودی نیشتمانییه‌که‌ی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 26.05.1841 . که‌س به ئه‌ڵمان، وه‌ک نه‌ته‌وه نابێژێت، که نادیموکراتین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سرووده‌که‌یان نه‌گۆڕیوه. کاک خالید، دیموکراسی بوون یان دیموکراسی نه‌بوونی کورد ، به‌وه ناپێوریت، که ئاخۆ سردوودی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌گۆڕن یان نا.
کاک خالید له‌شوێنێکی دی‌دا ده‌بێژێت: (که وه‌زیفه‌ی سرووده‌که‌ی خاڵه دڵدار ته‌واو بووه ،و ئه‌بێ خانه نشین بکرێ).
کاک خالید، حه‌ز ده‌که‌م که چاو به مێژووی سروودی نیشتمانی ووڵاتانی دنیادا بخشێنیت، تا بزانیت، ماوه‌ی خانه‌نشین کردنی سروودی نیشتمانی چه‌نده؟ وه ئێمه‌شی لێ ئاگادار بکه‌یت، که ئاخۆ پیوه‌ره‌کانی خانه‌نشینی سروودی نیشتمانی کامانه‌ن ؟ من نازانم به‌ڕێزت له کام ووڵاتی ئه‌وروپیدا ده‌ژیت؟ به‌ڵام خۆزگه له مێژووی سروودی نیشتمانی ئه‌و ووڵاته‌ی له کاتی ئێستادا تیایدا ده‌ژیت، ده‌کۆڵییه‌وه، ئه‌وکاته ده‌تزانی، ئاخۆ سرووده‌که‌یان کۆنه یان هه‌ڵمی لێهه‌ڵده‌ستێت. من له باسێکی تردا، که وه‌ڵامێک بوو بۆ کاک نووری تاڵه‌بانی، به درێژی باسم له سروودی نیشتمانی به گشتی کردووه، وه به تایبه‌تی مێژووی سروودی نیشتمانی هه‌ندێک ووڵاتم به‌یان کردووه. گه‌رویستت، ئه‌وا ده‌توانیت بڕوانیته
http://saidsadiq.net/srudy%20ai%20raghib.pdf
ئه‌نجا کاک خالید، هیوادارم به‌م نووسینه‌م، هێند بێزار نه‌بیت و په‌نا نه‌به‌یته، به‌ر به‌کارهێنانی ووشه‌ی نا به‌جێ، له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌تدا. من ته‌نها
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم، که باس کردن له دانانی سروود بۆ هه‌رێم، چ په‌یوه‌ندییه‌کی به سرودی ئه‌ی ڕه‌قیبه‌وه نییه.هیوادارم وه‌ڵامدانه‌وه‌ت و به‌رگری کردن له بۆچونه‌که‌ت، سنووری تر نه‌به‌زێنیت .
رزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین 05.12.2006
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


خاليد مه‌جيد فه‌ره‌ج
کاک رزگار سڵاو ڕێز برای به‌ڕێزم پێشتر کۆمینتارێکت له‌سه‌ر ئه‌م بزماره بۆ نووسیم هه‌ر به‌ناوی رزگار .. ده‌ستخۆشیم لێکردی و زۆر به‌ڕێزه‌وه بۆم ڕوونکردیته‌وه که ئه‌وه بۆ چوونی من نیه ده‌سه‌ڵات وائه‌ڵێ وه‌یان ڕاستر ڕه‌نگه ئه‌وه هۆکانی بن .. ئه‌بینی ووشه‌ی ئه‌بێ م که زیاتر شک ئه‌گه‌ێنێ وه‌کو له یه‌قین واتا دڵنیا بوون به‌کار هێناوه . دیاره یان نه‌ت خوێندۆته‌وه یان له‌ڕوونکردنه‌وه‌که‌ش نه‌گه‌یشتووی ، دواتر کردت به نووسێنێکی درێژ تر و هه‌مان قسه‌ت دووباره کردۆته‌وه .. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌رده‌ستت خۆش بێت .. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره لای به‌نده که ئه‌ڵێی..هیوادارم وه‌ڵامدانه‌وه‌ت و به‌رگری کردن له بۆچونه‌که‌ت، سنووری تر نه‌به‌زێنیت ، له‌مه تێناگه‌م کاکه ڕزگار سنوور به‌زاندنی چی باوه‌ڕ که من کاتی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌موو شتێکم نیه تاوه‌کو سنووریش ببه‌زێنم دواتر خوانه‌خواسته بینیوته به‌نووسین سوکایه‌تیم به هیچ که‌سێک کردبێ .. بڕوا بکه ئه‌مه‌ی ئێوه‌شم وه‌ڵام نه ئه‌دایه‌وه ئه‌گه‌ر ووشه‌ی سنوور به‌زاندنت نه‌نووسیایه.
ڕزگار گوڵه‌باخ
کاک خالید سڵاو و ڕێزم. برا گیان، من مه‌به‌ستی خراپم له‌وه نه‌بوه. ته‌نها مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌بوو، که وه‌ڵامدانه‌وه، گه‌ر ویستت، ئه‌وا ته‌نها په‌یوه‌ندی به ده‌قی نووسینه‌که‌وه هه‌بێت، نه‌ک که‌سایه‌تی.چونکه جێی داخه، که که‌سانیک هه‌ن، ڕه‌خنه، به سووکایه‌تی کردن وه‌ڵم ده‌ده‌نه‌وه، خوانه‌خواسته، من ناڵێم که به‌ڕێزتان له‌وانه‌ن. چونکه من به‌ش به حاڵی خۆم ته‌نها له گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی ده‌ق یان بیر و بۆچه‌ندام و چیتر نا. له‌م جه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا، له‌سه‌ر نووسێنێکئ به‌ڕێزتانو که‌سانی تر که به‌رگریان له ئێوه کردبوو، به سوکایه‌تی کردن پێشوازی لێ‌کرا. به هه‌ر حاڵ کاک خالید. من سووپاسی ڕێز گرتنت له سه‌رنجه‌که‌ی من ده‌که‌م. وه منیش هه‌ر به ڕێزه‌وه وه‌ڵامی به‌ڕێزتانم داوه‌ته‌وه، وه ناشمه‌وه‌ێ بکه‌ومه ئه‌وه‌ی
که وه‌ڵام بده‌مه‌وه. چونکه نه‌به‌ڕێزتان، وه نه منیش، ئه‌هلی به کارهێنای ووشه‌ی نابه‌په‌سندین. من هه‌ر له ووڵاته‌وه به‌ڕێزتان ده‌ناسم، وه له سایته‌کاندا نووسینه‌کانتانم خوێندونه‌ته‌وه، به ڵام ، ئه‌م بزماره‌یان له‌گه‌ڵیدا نه‌بووم، چونکه گۆڕینی سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب، چ په‌یوه‌ندی به دانانی سروودێک بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق نییه. سووپاس بۆ خوێنده‌نه‌وه ت.