پیرۆزبایی
پیرۆزبایی
سه‌رنج : ئه‌م هۆنراوه‌یه پێشکه‌شه به( هاڤین ) ی برازام، به بۆنه‌ی
کوژاندنه‌وه‌ی مۆمێکی تری ته‌مه‌نی له ١١ی ١١ دا. هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساخی بۆ ده‌خوازم. ئومێد ده‌که‌م
که ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م وه‌ک دیارییه‌ک په‌سه‌ند بکات.
هه‌وری ئاسمان ڕاده‌سپێرم، له‌گه‌ڵ خۆیدا کارتی پیرۆزبایی بێنێ
ئاوی ده‌ریا له‌گه‌ڵ وورده شه‌پۆلیدا، سڵاوی گه‌ر مت بۆ بێنێ
ڤینۆسیش له ئاسمانه‌وه، سه‌ر پشک ئه‌که‌م جریوه‌ی ئه‌ستێره بێنێ
یادی له دایک بوونته، من له وێ نیم، گه‌لێک دوورم ، بۆیه :
نابێت، هه‌ور و ئاوی ده‌ریا و ڤینۆس دیاری منیان له‌م دووره‌وه بیر نه‌مێنێ
گه‌ر هه‌ور سستی بنوێنێ و له سه‌ر باڵی نه‌خشینی خۆی کا‌رته‌که‌مت بۆ نه هێنێ
یان ئاوی ده‌ریا وای لێ بێ ، هێند خامۆش و بێ شه‌پۆل بێ ، سڵاوی من نه گه‌یه‌نێ
ئه‌ستێره‌ی ڤینۆسی ئه‌وین وا بکات که مان بگرێت و جریوه‌ی خۆی نه بارێنێ
نا‌چار ده‌بم مانگ ڕاسپێرم، له‌گه‌ڵ تریفه‌ی زێڕینی هه‌موو ئه‌وانه‌ت بۆ بێنێ
ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین 11.11.2006
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


henare
سلاو…
ده ستخؤش هه ر ته مه ن دريز بيت (هافين)كه ئيلهام ئه و هونراوه ناسك و جوانه ى تويه …
lira
Slaw..Dast xosh bo aw hasta Jwana.Piroza yadi havin gyanish ..Barasti hasteki Naskw jwana ..Mn zOR Dl xosh Bwm bam Hasta Jwana.Chwnka mnish 4 Rozh Dwai Hvin gyan La Daik Bwm .etr nazanm sali La daikbwnman wak Yaka yan Na .Harchi Be dWBARA alllem Piroza yadi la Daik Bwnt.Dast xosh Barez rzgar Hiwam waya hamisha awa Hast Nask Bit .
Rizgar
سووپاس لیره خان…. منیش پیرۆزبایی له دایک بونت ده‌که‌م و هیوای ته‌مه‌ن درێژی ، له‌ش ساخی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم. سووپاسیش بۆ ڕایه‌که‌ت له‌سه‌ر هۆنراوه‌که.
ڕزگار گوڵه‌باخ