چرکه ژمێر
چرکه ژمێر
پێش ئه‌وه‌ی که شنه‌ی شه‌ماڵ
به سه‌فه‌ری بێته لای تۆ
پێش ئه‌وه‌ی که شنه‌ی شه‌ماڵ
له خه‌ونی قووڵی ده‌م به‌یان
به ئه‌سپایی بژاکێنێ
زوڵفی سه‌ر کوڵمی ئاڵی تۆ
پێش ئه‌وه که به ختوکه‌ی
پرچی ژاکاوی سه‌ر کو‌ڵم و سه‌ر ڕوومه‌تت
له خه‌ونت به خه‌به‌ر بێیت تۆ
تاکه ڕاسپارده‌که‌ی من
له بۆ شه‌ماڵ هه‌ر ئه‌مه بێت
ده‌بێت شه‌ماڵ که هاته لات وابڵێ پێت:
هه‌تاوه‌کو چرکه ژمێری ته‌مه‌نمان
چرکه ژمێری ژوور سه‌رم
چرکه ژمێری ژوور سه‌ری
له چرکه چرک لێهه‌ستانی خۆی نه‌که‌وێت
له‌گه‌ڵ هه‌موو چرکه‌یه‌کدا
هاوار ده‌که‌م خۆشم ده‌وێت
ڕزگار گوڵه باخ
به‌رلین 19.10.2006
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

