من هه‌ڵه بووم
من هه‌ڵه بووم
له دوێنێوه، ئه‌وینی من
به‌ده‌ستی تۆ،
له گۆڕستانی ( خۆپه‌رستی ) نێژراوه
له دوێنێوه، ئه‌وینی من
به‌ده‌ستی تۆ،
له گۆڕستانی ( بێ وه‌فایی ) نێژراوه
هه‌فته‌ی جارێک ده‌چمه سه‌ر گۆڕی ئه‌وین و
چه‌پکه گوڵی یاده‌وه‌ری لێداده‌نێم
که هه‌ر بۆ ئه‌و ڕوێنراوه
له دوێنێوه، شتێک نه‌ما
که ناوی خۆشه‌ویستی بێ
له دوێنێوه شتێک نه‌ما
ناوی خه‌م، ئازار کێشان بێ
له‌هه‌ر جێیه‌ک
یادگاری سۆز و ئه‌وینیشی لێ بێ
نایه‌ڵم( سۆز) م بۆی بچێ
تا هه‌ر ته‌نیا (ئه‌قڵ ) ی لێ بێ
ئه‌وه‌ی هه‌مبوو
له سۆز و له خۆشه‌ویستی، کردمه دیاریت
ئه‌وه‌ی بۆت هات
له سه‌بر و له ئه‌وینی من کردته یاریت
ئه‌وه‌ی ئێستا
که لای من ڕه‌گی تازه‌ی خۆی داکوتاوه
به‌ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه
تۆ له مانای خۆشه‌ویستی زۆر ناحاڵیت
هه‌ڵه بوو
که وات ده‌زانی
به‌رده‌وام سێبه‌رت ده‌بم
هه‌ڵه بوو
که وات ده‌زانی
تۆ ده‌ڕۆیت و منیش به دواته‌وه ده‌بم
ده‌بوو
هێنده له ئه‌وینم
هه‌ڵه تێنه‌گه‌شتیتایه
تاوه‌کو وات بزانیایه
تۆ چه‌ند دوور بیت
وا من هه‌ر نزیکت ده‌بم
له ئه‌مڕۆوه
سۆز و ئه‌وین مانایه‌کی تری ده‌بێ
له ئه‌مڕۆوه
لێدانی دڵ، وه‌ک لێدانی دوێنێ نابێ
گه‌ر سه‌ره‌تاش
ده‌رگای بوون بخاته سه‌ر پشت
له ئه‌مڕۆوه
ئه‌وینی من بۆ تۆ نابێ و ته‌نیا له دڵمدا ده‌بێ
ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین 02.08.2006
هه‌مان هۆنراوه له شێوه‌ی چوارینه‌دا:
من هه‌ڵه بووم
به‌ده‌ستی تۆ، ئه‌وین له گۆڕی ( خۆپه‌رستی ) نێژراوه
به‌ده‌ستی تۆ، ئه‌وین له گۆڕی ( بێ وه‌فایی ) نێژراوه
هه‌فته‌ی جارێک ده‌چمه سه‌ر گۆڕی ئه‌وین و چه‌پکه گوڵی
یاده‌وه‌ری لێداده‌نێم که هه‌ر بۆ ئه‌و ڕوێنراوه
له دوێنێوه، شتێک نه‌ما، که ناوی خۆشه‌ویستی بێ
له دوێنێوه شتێک نه‌ما،ناوی خه‌م، ئازار کێشان بێ
له‌هه‌ر جێیه‌ک یادگاری سۆز و ئه‌وینیشی لێ بێ
نایه‌ڵم( سۆز) م بۆی بچێ، تا هه‌ر ته‌نیا (ئه‌قڵ ) ی لێ بێ
ئه‌وه‌ی هه‌مبوو، له سۆز و له خۆشه‌ویستی، کردمه دیاریت
ئه‌وه‌ی بۆت هات، له سه‌بر و له ئه‌وینی من کردته یاریت
ئه‌وه‌ی ئێستا ، که لای من ڕه‌گی تازه‌ی خۆی داکوتاوه
هه‌ر ئه‌وه‌یه: تۆ له مانای خۆشه‌ویستی زۆر ناحاڵیت
هه‌ڵه بوو، که وات ده‌زانی، به‌رده‌وام سێبه‌رت ده‌بم
هه‌ڵه بوو، که وات ده‌زانی، من هه‌ر به دواته‌وه ده‌بم
ده‌بوو، هێنده له ئه‌وینم، هه‌ڵه تێنه‌گه‌شتیتایه
تا وا بزانیت، تۆ چه‌ند دوور بیت، وا من هه‌ر نزیکت ده‌بم
له ئه‌مڕۆوه، سۆز و ئه‌وین مانایه‌کی تری ده‌بێ
له ئه‌مڕۆوه، لێدانی دڵ، وه‌ک لێدانی دوێنێ نابێ
گه‌ر سه‌ره‌تاش، ده‌رگای بوون بخاته سه‌ر پشت
له ئه‌مڕۆوه، ئه‌وینی من ته‌نیا هه‌ر له دڵدا ده‌بێ
ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین 02.08.2006
rizgar@freenet.de
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

