خوێن ڕشتنی کچان
خوێن ڕشتنی کچان
له لای ئێمه
خوێن ڕشتن هێند ئاساییه
ئه‌گه‌ر ڕۆژی خوێنی ده‌یان، بگره سه‌دان
ئافره‌ت بڕژێ
هیچ که‌سێکمان باکی نییه!!
خۆ ئه‌گه‌ر دڵۆپه خوێنێ
له‌نێوانی هه‌ردوو ڕانی کچێکه‌وه
کاتی ئه‌وین، یان به قه‌ده‌ر، بێته خوارێ
ئه‌وه‌یان بۆ شانی پیاوان
شه‌ره‌ف دۆڕان، بێ ڕێزی و سووکایه تییه!!
ئه‌گه‌ر ملی کچۆڵه‌ی گه‌نج وجوان
له‌سه‌ر ئه‌وه
بپه‌ڕێنرێ و خوێنی بڕژێ
لای خه‌ڵکی ئابڕوو پاراستن،
پیاوه‌تی و ئازایه‌تییه!!
بۆیه:
هیچ سه‌رسامی ناوێ
که تای ته‌رازووی (ماف ) ی ژن
یه‌کیان ئه‌وه‌تا له ئاسمان
ئه‌وی دی له سه‌ر له زه‌وییه !!
ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین 25.07.2006
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

