ژیانه‌وه
ژیانه‌وه
گه‌ر له چاوه‌ڕوانی تۆدا
گه‌ر له هیوای گه‌یشتنم
به دوا مه‌نزڵ ، له‌گه‌ڵ تۆدا
گه‌ر له ئاهو و حه‌سره‌تی
ئائه‌م دڵه‌ی من
هه‌ر ناخی خۆم بکرۆژم و بۆت بسوتێم
گه‌ر خاکی سه‌وزی پێده‌شتم
ووشک هه‌ڵگه‌ڕێ و
شه‌قار شه‌قار، له‌ت له‌ت بکرێم
نا‌بێ به‌هه‌ڵه تێ بگه‌یت
نا‌بێ به ڕووخاو تێم بگه‌یت
چونکه:
ئه‌و کاتانه بۆ من
له ناخی ووشک هه‌ڵاتووم
ژیانی تر سه‌ر هه‌ڵده‌دا
تۆوی تازه‌ی
ئه‌وینێکی تازه‌ی ژیان
دڕ به ناخی ووشکم ده‌دا
رزگار گوڵه‌باخ/ به‌رلین
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

