له سووچێکی په‌نجه‌ره‌وه
شێعرێکی له‌چاپ نه‌دراوی :
خه‌سره‌و گوڵسورخی
گۆڕینی بۆ کوردی:
ڕێناس جاف
به‌سه‌ر چڵه‌پۆپه‌ی دارکاژه سه‌وزه‌که‌ی باخچه‌ی دراوسێوه
له بۆنی ئازادی خۆ هه‌ڵده‌مژن
من بیر له ڕزگاری مه‌لانی نێو قه‌فه‌ز ئه‌که‌مه‌وه
نه‌ک هه‌ڵفڕین و نیگایان
من بیر له‌و ساته‌وه‌ختانه ئه‌که‌مه‌وه
کۆتر له‌شه‌ققه‌ی باڵ ده‌ده‌ن و هه‌ڵده‌فڕن
منیش نیگام بڕیوه‌ته جریوه جریوی ده‌م ئێوارانی
چۆله‌کان
چاو ئه‌بڕمه ئاسۆ
بریا به‌سه‌ر لووتکه‌ی چیاوه
پیاوێک به دوو مۆمه‌وه
وه‌کوو خۆرێک
له زوڵمه‌تی دڵه‌ی مندا
ده‌رکه‌وتبایه…
چاو ئه‌بڕمه ئاسۆ
خۆزگه ده‌ستێک له بن خاکه‌وه ده‌رهاتبایه
و
به‌سه‌ر ئه‌م پێده‌شته‌قاقڕه‌دا دارێکی دی چاندبایه…
من بیر له ڕزگاری مه‌لانی نێو قه‌فه‌ز ئه‌که‌مه‌وه…
ڕه‌شت/پایزی 1343 ی هه‌تاوی
ژێده‌ر:ڕۆژنامه‌ی ئیعتیمادی میللی،دووشه‌ممه 5 ی گه‌لاوێژی 1388 ی هه‌تاوی،27 ی جۆلای 2009 ی زایینی
تاران
هه‌ینی 9ی گه‌لاوێژی 2709 ی کوردی
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

