ڕۆمانی “ئه‌سته‌مووڵ” و ئۆرهان په‌مۆک
وه‌رگێڕانی بۆ کوردی : ڕێناس جاف
renascaf@yahoo.com
ئۆرهان په‌مۆک، نووسه‌ری گه‌نجی تورک له‌به‌ر ڕۆمانی “ئه‌سته‌مووڵ”، خه‌ڵاتی نۆبێڵ بۆ ئه‌ده‌بی ساڵی 2006 ی زایینی پێ به‌خشرا. به‌رهه‌مه‌که‌ی په‌مۆک، هه‌ڵگری چیرۆک و سه‌ربرده‌ی ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستی بۆ هونه‌ر و ده‌سته‌ڵات له شارێکی تورکیایه. ئه‌م به‌رهه‌مه له گه‌شتنامه‌یه‌ک ده‌چێ تێیدا ڕۆماننووسێک که خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی دۆبلینی پێ به‌خشراوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه زێده‌که‌ی که ڕۆڵێکی تاقانه و به‌رچاو بۆ خۆ وه‌ک پردی پێوه‌ندی و ده‌روازه‌ی نێوان خۆرهه‌ڵات و ڕۆژاوا داده‌نێ. په‌مۆک مێژووی شار و که‌سێتی ئاوێته‌ی یه‌کدی ده‌کات و به‌رهه‌مێک به ناونیشانی “ئه‌سته‌مووڵ” ده‌ئافرێنێ که پڕیه‌تی له جیاوازی کولتووری. ئه‌م به‌رهه‌مه وه‌سفی حاڵی باژێڕێکی گه‌وره‌ی جیهانه که لێوانلێوه له وێنه‌ی شێعری، ڕه‌خنه‌ی هونه‌رییانه و تێڕامانێکی قووڵی مێتافیزیکییانه‌ی ئاوێته به زمانێکی چیرۆک ئاسای فه‌نتازیایی.
په‌مۆک شێوازێکی داهێنه‌رانه ده‌خوڵقێنێ که دنه‌ی مرۆ بۆ وردبوونه‌وه و تێڕامان ده‌دات. بیری قووڵی خه‌یاڵ و فه‌نتازیا لای په‌مۆک لێره‌وه ده‌س پێ ده‌بێت . چیرۆک و سه‌ربرده‌که‌ی په‌مۆک هه‌ر له سه‌رده‌می زارۆکی خۆیه‌وه ده‌س پێ ده‌کات که له نێو ماڵێکی کۆنی پڕی قاڵی و فه‌رشدا ده‌ژی. هه‌ر له‌و دونیایه‌دایه ئاشنای گه‌لێ ڕاستی تاڵ ده‌بێت، هه‌ر هه‌مان هه‌ست و نه‌ست، ئاوێته‌ی نێو دڵه‌ی سه‌رپاک خه‌ڵکی شاره، هه‌مان باژاڕ میراتی به‌شکۆی ئیمپراتۆریه‌تێکی ڕووخاوه و هه‌وڵیه‌تی خۆ له جیهانی مۆدێڕن و پێشکه‌وتنخوازه‌وه نێزیک بکاته‌وه و ده‌روازه‌ی نێوان دوو دونیای خۆرهه‌ڵات و ڕۆژاوا بێت.
ئه‌و خه‌یاڵ و فه‌نتازیا سێبه‌ر ده‌خاته سه‌ر بیر و مێشک و زه‌ینی په‌مۆک و ئه‌ویش ده‌که‌وێته ناساندنی نووسه‌ر و وێنه‌کێشان و له چاوی ئه‌وانه‌وه سه‌یری شاری ئه‌سته‌مووڵ ده‌کات. ئه‌و به به‌رچاو چه‌ن سات و کاتێکی کپ و بێده‌نگ و خاپوور، کۆشک و ته‌لاری له‌بیرکراو، شه‌قامی چۆڵ و هۆڵ و گرینگتر له هه‌مووانیش ئاوه ئه‌فسانه‌ییه‌که‌ی بۆسفوڕه‌وه ئه‌که‌وێته نه‌خشاندن و درکاندنی ئه‌و هه‌ست و نه‌سته‌ی لای خۆ سه‌باره‌ت به‌و شوێنه‌ی زێدی باوباپیرانی بووه و به‌م ڕۆژانه بووژاوه‌ته‌وه. په‌مۆک به وێنه‌ی “پیاوێکی گه‌نج”، به‌رهه‌مه‌که‌ی “جۆیس”، سیمای شاری ئه‌سته‌موووڵ ده‌نه‌خشێنێ.
ده‌سبه‌جێ پاش ئه‌وه‌ی ناوی په‌مۆک وه‌ک وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبێڵی 2006 ڕۆژی 12 ی ئۆکتۆبه‌ر ڕاده‌گه‌یندرێ،”ئه‌ده‌م سمیت”، به‌رپرسێکی ئاکادێمی خه‌ڵاتی نۆبێڵ به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی پێوه ده‌کات و هه‌ڤپه‌یڤینێکی کورت لێ جوان و سه‌رنج ڕاکێشی له گه‌ڵدا ساز ده‌کات، ئه‌وه‌ی ده‌خرێته به‌رچاو، ده‌قی ئه‌و گفت و گۆیه به وه‌رگێڕاوی کوردییه.
په‌مۆک : ئۆرهانم، بفه‌رموو
سمیت: ئه‌و کاته‌ت باش، ده‌کرێ له گه‌ڵ ئۆرهان په‌مۆک قسه بکه‌م؟
په‌مۆک: بفه‌رموو
سمیت: من ناوم ئه‌ده‌م سمیته له ئاژانس و که‌ناڵی فه‌رمی ده‌زگه‌ی نۆبێڵ له ستۆکهۆڵمه‌وه قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م.
په‌مۆک: که‌ره‌م که
سمیت: ئه‌وه دابێکی لای ئێمه‌یه له‌م ده‌زگه‌دا پاش ئه‌وه‌ی ناوی که‌سانی وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبێڵ ڕاگه‌یندرا ده‌سبه‌جێ هه‌ڤپه‌یڤینێکی کورتیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
په‌مۆک: زۆرچاکه، بفه‌رموو
سمیت: پێش هه‌موو شتێک به دڵ پیرۆزباییت لێده‌که‌م
په‌مۆک: زۆرت لێ مه‌منوونم، زۆر سوپاس، ئه‌مه شانازییه‌کی مه‌زنه.
سمیت: کاتێ ئه‌م هه‌واڵه‌ت به‌رگوێ که‌وت مژولی چی بووی و چیت ده‌کرت؟
په‌مۆک: له خه‌ودا بووم و کاتژمێرێک له‌مه‌وبه‌ر بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه خۆ کاتی ڕاگه‌یاندنی ناوی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی نۆبێڵیش نێزیکه و ڕه‌نگه یه‌کێ ئه‌و هه‌واڵه‌م بداتێ ئه‌و خه‌ڵاتانه وه‌به‌ر کێها که‌سان که‌وتوون، پاشان بیرم له‌وه کرده‌وه ئه‌مڕۆ ده‌بێ چبکه‌م، ئه‌ی ئه‌رکی ئه‌مڕۆم چییه؟ هه‌ندێ خه‌واڵوو بووم که‌چی گۆشی ته‌له‌فۆنه‌که زرینگایه‌وه و من زانیم کاتژمێر حه‌وت و نیوه و به منیان گوت ئه‌و خه‌ڵاته‌م بردۆته‌وه.
سمیت: به‌ڕاستی ته‌له‌فۆنێکی سه‌یر بووه. کاتێ ناوه‌کان ڕاده‌گه‌یندرێن نازانی چ شۆقێ مرۆ داده‌گرێ.
په‌مۆک: ڕاسته، هه‌ر وایه ،به‌ڕاستی زۆر هه‌ست به شادی و خۆشحاڵییه‌کی فره ده‌که‌م.
سمیت: ئێمه ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه له ماڵپه‌ڕه‌که‌مان داده‌نێین به‌ڕێزت ده‌توانی دواتر سه‌یری بکه‌یت و بیبینی.
په‌مۆک: ده‌سبه‌جێ پاش ڕاگه‌یندرانی ناوی که‌سانی وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبێڵ چاوم به زۆر ڕۆژنامه‌وان که‌وت به‌ڕاستی ناتوانم ئه‌و ساتانه له‌بیر بکه‌م، زۆر سوپاسی تۆش ده‌که‌م به‌ڕێزم.
سمیت: تۆ یه‌که‌م نووسه‌ری تورکی خه‌ڵاتی نۆبێڵ بۆ ئه‌ده‌ب وه‌رده‌گری، باشه ئه‌مه تا چه‌ند لات گرینگه؟
په‌مۆک: جا دیاره بۆ وڵاتی تورکیا ئه‌مه هه‌واڵ و ڕووداوێکی خۆش و گه‌وره‌یه.
سمیت: ساڵی ئه‌مساڵ بۆ به‌ڕێزت ساڵێکی به‌ده‌سکه‌وت و پڕی کار و چالاکی بوو.
په‌مۆک: هه‌ر وایه
سمیت: سه‌باره‌ت به “گیانێکی خه‌مۆک”،چلۆن وه‌سفی شاری ئه‌سته‌مووڵ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌که‌یت قه‌ت نه‌یانبینیوه؟
په‌مۆک: پێیان ده‌ڵێم شارێکه تازه ڕووی له پێشکه‌وت و مۆدێڕنیزم ناوه که‌چی مۆدێڕنیته زۆر زووتر له‌وه‌ی ئینتیزار ده‌کرا تێیدا له‌ناو چوو. پێیان ده‌ڵێم که‌لاوه‌کانی ڕابردوو بۆته مایه‌ی خه‌مۆکی شار و له ته‌نیشتیه‌وه هه‌ژاری زاڵه. به‌ڵام به‌خته‌وه‌رانه ئێستا دۆخه‌که باشتر بووه.
سمیت: خاڵێکی دی که له به‌رهه‌مه‌کانی به‌ڕێزت دا به زه‌قی خۆ ده‌نوێنێ پێکادانی نێوان کولتووره‌کانه.
په‌مۆک: دژاێتی نێوان خۆرهه‌ڵات و ڕۆژاوا گه‌لێ پڕ مه‌ترسییه و له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا گه‌لێ کێشه و گرفتی ساز کردووه.
سمیت: زۆرێ له که‌سایه‌تییه‌کانی نێو به‌رهه‌مه‌کانت وان له‌ژێر دزه و کارتێکه‌ری چه‌ن کولتوورێکدا که نیشانه‌ن بۆ کولتووری ڕۆژاوا و خۆرهه‌ڵات، به‌ڕێزت تا چه‌ند ئه‌مه‌ت لا ڕاسته(بڕوات به‌مه هه‌یه).
په‌مۆک: له‌گه‌ڵتام
سمیت: باشه ته‌نیا به زمانی تورکی ده‌نووسی؟
په‌مۆک: هه‌ر وایه، چه‌ن وتارێکیشم به زمانی ئینگلیزی له چه‌ن گۆڤار و بڵاڤۆکێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا نووسیوه. وه‌ک گۆڤاری “Times litry supplement”، هه‌ڵبه‌ت من نووسه‌رێکی تورکم و جوان هه‌ست به‌م زمانه ده‌که‌م.
سمیت:ڕاسته، منیش پێم وایه بیر و هزر و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وتۆ هه‌نه کاتێ ده‌ته‌وێ باسیان بکه‌ی ته‌نێ به زمانی تورکی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌چێته سه‌ر و به زمانێکی‌تر زه‌حمه‌ته .
په‌مۆک: هه‌ر وایه. چوونکه هزر و ئه‌ندێشه له دوو شت پێ دێ و به‌رهه‌م و ده‌ره‌نجامی دوو شته: زمان و وێنه، نیوه‌ی زمانیش ئه‌ندێشه‌یه.
سمیت: ده‌کرێ نموونه‌یه‌ک بێنیه‌وه
په‌مۆک: ئه‌ی بۆ ناکرێ به‌ڵام نه‌ک ئێستا و ئه‌ویش له ڕۆژی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێڵ دا.
سمیت: ڕاسته، قسه‌که‌ت ڕاسته
سمیت: چیت پێ خۆشه بیڵێ
په‌مۆک: گه‌لێ سوپاس به‌ڕێزم
سمیت: پرسیارێکی زۆر ئاسایی و ساده و سووک، وه‌رگتنی ئه‌م خه‌ڵاته ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک خوێنه‌ری نوێ ڕوو له به‌رهه‌مه‌کانت بکه‌ن، پێشنیازت بۆ ئه‌وان چییه، له کوێوه ده‌س پێ بکه‌ن؟
په‌مۆک: ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواستی خوێنه‌ر. ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌مه‌کانم له‌به‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێڵ ده‌کڕن ده‌کارن له ڕۆمانی ” ناوی من سۆره” ه‌وه ده‌س پێ بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێشتر به‌رهه‌م و کتێبه‌کانی منیان خوێندۆته‌وه به به‌رهه‌می”کتێبی ڕه‌ش” درێژه به خوێندنه‌وه‌ی خۆ بده‌ن،ئه‌وانه‌ش هۆگری به‌رهه‌می هاوچه‌رخن چاک ئه‌وه ڕوو له کتێبی “به‌فر” بکه‌ن.
سمیت: زۆر چاکه ،به‌ڵام گه‌ر خوێنه‌ری به‌رهه‌مه‌کانت به زمانێکی جگه له تورکی شاره‌زا بن ده‌کرێ بێژی کامه زمان زێتر توانیویه هه‌ست و نه‌سته‌که‌ی لای تۆ به ته‌واوه‌تی بگوێزێته‌وه؟
په‌مۆک: دیاره زمانی ئینگلیزی، زمانێکی جیهانییه و به‌راوه‌ردی به‌رهه‌مه‌کانی وه‌رگێڕاوم به‌م زمانه کردووه و ده‌رحه‌ق به وه‌رگێڕی خۆ هه‌ست به شانازی ده‌که‌م هه‌ر بۆیه ده‌کرێ بڵێم ته‌نیا به‌رهه‌مه‌کانی وه‌رگێڕدراو بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی.
سمیت: سوپاس بۆ تۆ
په‌مۆک: منیش مه‌منوونی تۆم،دیتت که ئه‌رکی خۆم به جوانی جێ وه‌جێ کردووه.
سمیت: دیاره زۆر به چاکییش- به ڕاستی گه‌لێ سوپاسی هاریکاریت ده‌که‌م جارێکی دی سوپاس، سوپاس.
په‌مۆک: به‌خودات ده‌سپێرم ده‌بێ ته‌له‌فۆنه‌که داخه‌م چوونکه ئێستێ هه‌مووان ده‌یانه‌وێ پێوه‌ندیم پێوه بکه‌ن. ئیدی ئێستا ئه‌رکی سه‌رشانم گرانتر و قورستره.
سمیت: هه‌روایه، سوپاست ده‌که‌م به دڵێکی کراوه و به سینگ فره‌وانییه‌وه وه‌رامی پرسیاره‌کانمت دایه‌وه، به هیوای شادبوون به دیدارت، ماڵاوا.
په‌مۆک: منیش به‌خودات ده‌سپێرم
****************************
ڕۆمانی ئه‌سته‌مووڵ له ڕووانگه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه
“ئه‌سته‌مووڵ” زۆر له‌و شوێنه قه‌ره‌باڵغ و به‌هه‌ڵپانه‌ی ده‌چێ نه‌خشی سه‌ر بیرگه و زه‌ینی ڕۆژاواییه‌کانه . ئه‌م شاره به‌رده‌وام سێبه‌ر و نسێی خه‌م و ڕه‌نج و په‌ژاره‌ی به‌سه‌ره‌وه دایگرتبوو و هه‌میشه شار ڕه‌نگی به‌فر
لێ باره.
په‌مۆک ئه‌ڵێ :هه‌ر له سه‌رده‌می گه‌نجییه‌وه بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که جیهان زۆر به‌رینتر و گه‌وره‌تر له‌وه‌یه بتوانم بینینم،کتێبی “ئه‌سته‌مووڵ” زێتر له‌وه‌ی ڕێز بۆ شکۆی سرووشتی و میعماری شار دانێ باسی خه‌مێکی قووڵ و نادیار و کاریگه‌رێتی به‌سه‌ر بیر و بۆچوون و هه‌ست و نه‌ستی پیاوێکی گه‌نجی خه‌یاڵ فره‌وانه. ئه‌و جوان هه‌ست به‌و خه‌م و په‌ژاره ده‌کات به‌ڵام هه‌ستی داهێنانی خۆ وه‌گه‌ڕ ده‌خات. ئه‌وه‌ی ده‌خرێته به‌رچاو،ڕووانگه و بیر و بۆچوونی چه‌ن گۆڤار و بڵاڤۆکی ناسراوی ئه‌ده‌بیی جیهان و ژماره‌یه‌ک خوێنه‌ری کتێبی ئه‌سته‌مووڵه.
ڕۆمانی ئه‌سته‌مووڵ به‌لای خودانی بڵاڤۆکه‌کانی حه‌وتانه
ڕۆمانی نووسه‌ری تورک په‌مۆک، سیمای شارێکمان بۆ ده‌نه‌خشێنێ که ژیارێکی مردوومان ده‌خاته پێش چاو . په‌مۆک ساڵی 1952 له دایک بووه و له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌سته‌مووڵدا گه‌وره بوو که حوکوومه‌تی عوسمانی به‌خۆوه بینیوه، ڕووخانیشی به چاوی خۆ دیوه. تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌ره ڕوونی خه‌ڵکی شاره‌که‌ی ئه‌سته‌مووڵ چه‌شنه خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی سه‌ردڵانه.
په‌مۆک گه‌لێ ڕووداوی تاڵ و دڵته‌زێنی باریکه‌ی بۆسفوڕ ده‌گێڕێته‌وه ،باسی تێکچوونی شیرازه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌کات، گه‌وره‌کان ده‌مرن، باوک و دایکی دایمه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا کێشه‌یانه و دواتر لێک جیا ده‌بنه‌وه و ئه‌و ده‌بێ له‌م جیهانه به‌رینه‌دا ڕێی خۆ ببینێته‌وه. ئه‌مه گه‌شتێکی ئه‌ده‌بی و بارگران و خه‌ماوی نێو گه‌وره شارێکه. ئه‌و زانیاری، وردی ئه‌وتۆمان سه‌باره‌ت به‌م شاره بیر دێنێته‌وه که هه‌ڵگری گه‌لێ خاڵی دژ به‌یه‌که،شار و باژاڕێکی ئه‌وتۆ به وته‌ی “فلۆبێر” پێش بینی ده‌کرێ بێته پێته‌ختی جیهان. ئه‌م شاره پێکهاته‌یه‌کی سه‌یر له دیرۆک و مۆدێڕنیزمان ده‌خاته پێش چاو پڕپڕی داب و نه‌ریتی خۆرهه‌ڵاتی و پێشکه‌وتنخوازی ڕۆژاوایی.
ڕووانگه و بیر و بۆچوون
نیۆیۆرکێر:
ئه‌م به‌رهه‌مه قه‌سیده‌ییه‌کی ئه‌ویندارانه و تراژیک له وه‌سفی زێده‌که‌ی نووسه‌ردایه. په‌مۆک زاده‌ی نێو بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئه‌ده‌ب په‌روه‌ره، ئه‌و له ته‌ک دایک و باوک و داپیره‌ی دا ده‌ژیا که میناک به‌رهه‌مه‌کانی “ڕێنۆ ئار”ی نیگارکێش،سیمای دایکێکی دڵ به‌ئۆقره و ده‌روون ئه‌هوه‌نمان بۆ ده‌نه‌خشێنێکه له بارودۆخێکدا ده‌ژیان کولتووره‌که‌ی به‌رده‌وام ڕووی له گۆڕان بوو، ڕژێمی پێشووی تورکیا ڕووخابوو لێ هێشتا ژیاری ڕۆژاوا به ته‌واوه‌تی جێی خۆی له نێو ئه‌و وڵاته‌دا نه‌کردبووه‌وه. خه‌ڵک گیرۆده‌ی سه‌ر دوو ڕێیانێک بوون ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌که‌ی په‌مۆک که‌وتبوونه به‌ر کارتێکه‌ری خه‌مێکی گران که دوا به‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانییه‌کان باڵی به‌سه‌ر شاری ئه‌سته‌مووڵدا کێشابوو، باوک به‌رده‌وام هه‌ڵشکاو(به‌رشکسته) و به مانگان و ساڵان له‌چاوان بزر. ئۆرهان ده‌ویست شار به‌رگی ڕۆژاوایی بوون بکاته وه‌ر به‌ڵام گه‌ره‌کیشی بوو هه‌موو شتێ هه‌مان بۆن و به‌رامه‌که‌ی خۆی پێوه بێت، بۆیه ڕووی له هونه‌ر و ئه‌ده‌ب کرد و ده‌گه‌ڵ زۆر هونه‌رمه‌ندی ڕۆژاوایی وه‌ک “ئه‌نتوان میلینگ” که تابلۆی باریکه‌ی بۆسفوڕ ده‌ستکردو به‌رهه‌می ئه‌وه و ژماره‌یه‌کی دی دا ده‌که‌وێته گفت و گۆ و باس و خواس. په‌مۆک ڕوو له نیگارکێشی ده‌کات، پاشان به‌دوای میعماری و نژیارڤانیدا ده‌چێ به‌ڵام بنه‌ماڵه‌که‌ی نیگه‌رانی داهاتی وی ده‌بن چوونکه پێیان وابوو نیگارکێشی داهاتی ئه‌وتۆی نابێت، ڕه‌نگبووایه ئه‌و پیشه له ئه‌وورووپا به داهات بووایه لێ له تورکیا به ڕاست نه‌ده‌گه‌ڕا!
سه‌رنووسه‌ری په‌مۆک، جۆرج ئه‌ندریۆ له په‌خشکاری ڕۆندۆم هاوس( Randoom house) له وتووێژێک به ساڵی 2001 وتی: گه‌ر په‌مۆک درێژه به نووسینی ڕۆمانی سیاسی بدات خه‌ڵاتی نۆبێڵ ده‌باته‌وه. به‌ڵام ئه‌و ڕووداوه نه‌ک له‌به‌ر ڕۆمانێکی سه‌تی سه‌ت سیاسی به‌ڵکوو بۆ ڕۆمانێکی خه‌یاڵاوی و به بۆن و به‌رامه‌ی نۆستالۆژیک بۆ په‌مۆک هاته دی و ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی نۆبێڵی پێ به‌خشرا.
ڕا و بۆچوونی خوێنه‌ران
من کتێبی ئه‌سته‌مووڵ به‌رهه‌می په‌مۆکم بۆ خوێندنه‌وه هه‌ڵبژارد که خه‌ڵاتی نۆبێڵی برده‌وه، سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی په‌مۆک بۆ وه‌ده‌س خستنی ئه‌و خه‌ڵاته له‌به‌ر نووسینی ئه‌و به‌رهه‌مه بوو، ئه‌و کتێبه له ئه‌نسیکلۆپێدیایه‌ک ده‌چێ پڕیه‌تی له وێنه و یاده‌وه‌ری سه‌رده‌می گه‌نجی و بێ ئۆقره‌یی په‌مۆک، وه‌ک به‌رهه‌مه‌کانی پێشووی پڕیه‌تی له نیشانه‌ی ڕه‌ش بینی و ده‌روون ڕێشی، په‌مۆک ده‌یه‌وێ کێشه‌کانی ده‌روونی خۆ بنوێنێ و ده‌ڵێ ئه‌سته‌مووڵ له‌و کێشه و بگره و به‌رده‌ی ده‌رووندا دۆڕاندوویه‌تی و دانی به‌و دۆڕانه‌شدا ناوه ئه‌و وێڕای خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌سته‌مووڵ به‌ڵام چاوی بڕیوه‌ته پێشکه‌وتی شار به شێوازی ڕۆژاوایی.
• هه‌ڵبه‌ت شێوازی نووسینی په‌مۆک دایمه لای هاوکارانی باس و خواسێکی چڕ و پڕی لێکه‌وتۆته‌وه و باسی ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه خامه‌ی به‌پێز و سیحراوی نێو به‌رهه‌مه‌کانی له کتێب و به‌رهه‌مه‌کانی وه‌رگێڕدراودا ڕوو له کزی ده‌نێ، ئه‌و زۆربه‌ی سات و کاتان خۆی له دونیای سیاسه‌ت په‌ڕ گرتووه یان زۆر به‌پارێزی تایبه‌تی چینی مام ناوه‌ندی کۆمه‌ڵ خۆی لێ نێزیک کردۆته‌وه. په‌مۆک له ڕێی به‌رهه‌می “به‌فر”ه‌وه پێ ده‌نێته نێو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت. له ڕاستیدا “به‌فر” سیاسی ترین ڕۆمانی په‌مۆکه.
ئاماده‌کاری ئه‌م بابه‌ته به‌فارسی: میترا که‌یوان مێهر
سه‌رچاوه: گۆڤاری ئازما،ژماره‌ی تایبه‌تی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب، ساڵی هه‌شته‌م ، ژماره‌ی 48، به‌فرانباری 1385 ی هه‌تاوی
تاران
5 ی پووشپه‌ڕی 2707 ی کوردی
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


Zhewar
ده‌ست خۆش بێت بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م ده‌قه،
هه‌ربژیت.
ژێوار.