نمه‌ی باران
نمه‌ی بارانی ئه‌شق
ڕێناس جاف
renascaf@yahoo.com
من به نمه‌ی بارانی ئه‌شقه‌که‌ی تۆیه
مه‌نزه‌ڵ به مه‌نزه‌ڵ
هه‌وار به هه‌وار
به‌ره‌و ترۆپکی خۆشه‌ویستییه‌که‌ت
هه‌ر ده‌م ڕێ ده‌بڕم.
ڕۆژگاری ژینم
گه‌ر سۆزی دڵه‌ی تۆی تیا نه‌مێنێ
کوانێ پێم ده‌کرێ به چوار وه‌رزه‌ی ساڵ
هه‌ر ساته و مه‌نزه‌ڵ له لایه‌ک بخه‌م!
هه‌ر ڕۆژه و وه‌کوو هۆزی کۆچه‌رییان
ڕوو له ئاران و زۆزانێ بکه‌م!!
ژینم ئه‌شقه‌که‌ی تۆی لێ ئه‌وده‌ر که
تۆزقاڵێ گرشه‌ی هیچ تیا شک نابه‌ی .
نیشان به نیشان
به‌م گۆی زه‌وییه‌دا سۆراخم گرتی
که‌چی هه‌ر ته‌نیا بۆ تاقه جارێ
نه‌مدی سێبه‌ری تاقه نیگایه‌ک
نه‌ختێ له نسێی نیگای تۆ بچێ
بۆیه ئه‌مێستا به ئاسمانان‌دا
هه‌ڵوه‌دای دوای تۆم
هه‌ر به‌و ئومێده‌ی له په‌نا هه‌ورێ
ته‌نیا بۆ جارێ
نمه بارانێ له سۆزی ئه‌شقت
به‌م جاڕه ویشکه‌ی دڵما دابارێ.
تاران
19 ی ڕێبه‌ندانی 2706 ی کوردی
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

