ده‌سته‌ڵات
ده‌سته‌ڵات و ماده‌هۆشبه‌ره‌کان
ئاماده‌کردن و نووسینی : ڕێناس جاف
renascaf@yahoo.com
ده‌کارهێنان و ڕووکردنه ماده‌هۆشبه‌ره‌کان، دیارده‌یه‌که گه‌لێ خه‌سار و زیانی جه‌سته‌یی،ده‌روونی،خێزانی،جڤاکی و ئابووری له شوێنه،تا به‌و ڕاده مرۆ تووشی کێشه‌یه‌کی هه‌ره‌قه‌تی له‌باری تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌کات.
به درێژایی دیرۆک ، له وڵاتانی نائازاد و به سیسته‌می سه‌ره‌ڕۆیی و دیکتاتۆرییه‌وه یه‌کێک له ڕێگه‌کانی مانه‌وه له‌سه‌ر ده‌ور و درێژه‌ی ده‌سته‌ڵات و حوکم کردن به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا، گیرۆده‌کردنی کۆمه‌ڵ به‌گشتی و به‌ره‌ی لاو به تایبه‌تی به تووش ماده‌هۆشبه‌ره‌کانه‌وه بووه.
کاتێ ڕژێمه‌کانی نادێمۆکراتیک و دیکتاتۆر ناتوانن به شێوه‌یه‌کی به‌رانبه‌ر و یه‌کسان، دابینی نیاز و پێداویستی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ بکه‌ن و هه‌لی کار و چالاکی و خه‌به‌تن بۆ هه‌مووان یه‌کسان نابێت و ئازادی له هه‌موو بوار و به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانییه‌وه به‌رته‌سک ده‌کرێته‌وه و ڕێژه‌ی بێ‌کاری له ئاستێکی باندایه و کۆمه‌ڵگه به‌ده‌س گرانییه‌کی کوشنده‌وه ناڵانه و هیچ ڕێگه چاره‌ییه‌کیشی بۆ نابینرێته‌وه، به‌داخه‌وه به‌ده‌س خودی ئه‌و جۆره ڕژێم و حوکوومه‌تانه‌وه دیارده و په‌تای ماڵکاولکه‌ری ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا بره‌وی پێ ده‌درێ . چونکه لای ئه‌و چه‌شنه ڕژێمانه، وریایی و وشیاری و بێداربوونی کۆمه‌ڵ خاسما به‌ره‌ی لاو، هۆکار و فاکته‌رێکه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی لای ده‌زگه و سیسته‌مه‌کانیان. هه‌ر بۆیه ئه‌وان به بڵاوکردنه‌وه و بره‌وپێدان به‌و جۆره مادانه له نێو کۆمه‌ڵدا ،هه‌ستی ڕابوون و بزاوت و چالاکی له به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵدا ده‌کوژن و بۆ خۆ سووک و ساناتر ده‌کارن درێژه به ده‌سته‌ڵاتی ملهوڕانه‌یان بده‌ن.
ئه‌م بابه‌ته، سووکه ئاوڕێک ده‌داته‌وه له دیارده‌ی تووشبوون به ماده هۆشبه‌ره‌کان له نێو ئێران‌دا و له ڕێی ئاماره‌وه ده‌یه‌وێ په‌رده له ڕووی گه‌لێ ڕاستی تاڵ له‌و بواره‌دا هه‌ڵبداته‌وه.
ئه‌مه ڕاستییه‌کی تاڵ و حاشاهه‌ڵنه‌گره تا دێ ژماری تووشبووان به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له ئێران‌دا ڕووی له زێده‌بوونه.به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی به‌وپه‌ڕی بێشه‌رمییه‌وه ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و ڕاده‌گه‌یینن ئه‌م ڕه‌وته له‌چاو سه‌رده‌می به‌ر له شۆڕش، تۆفیرێکی ئه‌وتۆی نه‌کردووه.
له زمان “ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م”،فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتیزامی یه‌وه ژماری تووشبووان به ماده‌هۆشبه‌ره‌کانی به‌ر له شۆڕش و پاش شۆڕش، تۆفیری وای نه‌کردووه و ئه‌و ئه‌ڵێ ئه‌م ڕێژه یه‌کسانه.ئه‌و هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ: “یه‌ک ملوێن و 200 هه‌زار که‌س به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی و 700 هه‌زار که‌سیش به شێوه‌ی جار ناجار و بۆ سه‌رگه‌رمی ،گیرۆده‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کانن و چه‌نده‌مان هه‌وڵ داوه به‌ره‌نگاری ئه‌و دیارده بینه‌وه ،پێمان نه‌کراوه”.
داننان به فه‌شه‌لی و شکستی هێنانی ده‌زگه‌کانی داپڵۆسێنه‌ری ڕژێم له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان، بۆ خۆ ئاشکراکه‌ری ئه‌و سێناریۆ تاڵه‌یه ساڵه‌های ساڵ کاریان له‌سه‌ر کردووه و ساخته‌ی ده‌س خۆیانه و تاقه ڕێی به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه ڕابوونێکی جه‌ماوه‌رییشیان له‌وه‌دا بینیوه‌ته‌وه.
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕژێمیش ڕاده‌گه‌یینێ:خه‌رج و به‌رجی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه ده‌کارگرتن و مه‌سره‌فی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له ساڵا نزیکه‌ی 11 ملیار و 700 ملوێن دۆلاره. ئه‌و سه‌نته‌ره هه‌روه‌ها ڕاده‌گه‌یینێ: سه‌رباری ئه‌و پاره زۆره، ئه‌و دیارده خه‌رجێکی قورسی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی دیکه‌شی خستۆته سه‌ر ئابووری ئێران. هه‌مان سه‌نته‌ر وێڕای ئاماژه به پێشینه و مێژینه‌ی خه‌باتی دژ به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له ئێران‌دا له ڕاپۆرێکدا ده‌ڵێ: پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕش ئه‌رچی له ساڵا پتر له 700 ملیار تمه‌ن، خه‌رجی خه‌باتی دژ به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان کراوه به‌ڵام تا هاتووه توانا و ده‌سته‌ڵاتی قاچاخچییان و ژماری تووشبووان به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ڕووی له زۆربوون ناوه.کاربه‌دستانی حوکوومه‌ت ده‌ڵێن به‌شێکی فره‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له ڕێی ئه‌فغانستانه‌وه دێته ئێران و لێره‌وه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی جیهانیش ده‌کرێ.
ئه‌وه‌ی تۆزێ له‌و پرسه ورد بێته‌وه و له‌سه‌ری تێفکرێ ،لای ده‌رده‌که‌وێ ڕۆڵ و ده‌وری سه‌ران و کاربه‌ده‌ستانی ڕژێم و کاسبکارانی مه‌رگ که ده‌س په‌روه‌رده‌ی خۆیانن ،له‌و به‌ستێن و بواره‌دا چه‌نده ڕوون و خۆیایه.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی “واشینگتۆن پۆست” له ڕاپۆرێک له تارانه‌وه ده‌نووسێ: به گوێره‌ی ڕاپۆری ساڵی 2005 ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان،ئێران ڕێکۆردی ژماری تووشبووان به ماده‌هۆشبه‌ره‌کانی له جیهاندا له‌ده‌سدایه،به‌جۆڕیک سه‌تی نزیکه‌ی سێی حه‌شیمه‌تی 70 ملوێنی ئه‌م وڵاته گیرۆده‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کانن. به پێی هه‌مان ڕاپۆر پاش ئێران، وڵاتانی موریتانی و قرقیزستانن. ئه‌و ڕۆژنامه پاشان ئاماژه‌ی به عه‌رد هه‌ژه‌که‌ی “به‌م” کردووه و ده‌نووسێ: یه‌ک له یارمه‌تییه‌کان بۆ ئه‌و شاره ده‌وای “مێتادۆن” بووه ،چونکه نزیکه‌ی سه‌تی 20 ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره گیرۆده‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان بوونه. هه‌مان ڕاپۆر دواتر ئاماژه‌ی به هه‌رزانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له ئێران له به‌ر نزیکبوونی ئێران له مه‌زراکانی چاندنی خه‌شخاشی ئه‌فغانستان کردووه.ڕاپۆره‌که ئه‌و ڕه‌وته ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ باری ئابووری و ده‌ڵێ: ڕووکردنه هێرۆیین لای لاوانی نا‌ئومێد و بێکار له ئاستێکی باندایه.ڕاپرسی خودی ده‌وڵه‌ت سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه سه‌تی 80 ی ئێرانییه‌کان بڕوایان ئه‌وه، پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆ له نێوان بێ‌کاری و تووشبوون به ماده‌هۆشبه‌ره‌کاندا هه‌یه،چونکه ده‌وڵه‌ت له توانایدا نییه ملوێنێ هه‌لی کار بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی ببینێته‌وه که هه‌موو ساڵێک ڕێیان ده‌که‌وێته بازاڕی کاره‌وه.
“ئازه‌رخش موکری”،به‌رپرسی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه له‌سه‌ر ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له ئێران ئه‌ڵێ: نزیکه‌ی سه‌تی 20 ی خه‌ڵكی ئێران به‌جۆرێ گیرۆده‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کانن.
به‌گوێره‌ی ئامار ئێستا له هه‌ر 100 هه‌زار که‌سی ئێرانی ،3 هه‌زار که‌س به‌ده‌س ماده‌هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ناڵانه. به‌رپرسی به‌شی فه‌رهه‌نگی و پێشگری له نێو ده‌زگه‌ی خه‌بات دژ به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ئه‌ڵێ: له هه‌ر سێ خوله‌کدا که‌سێک(یه‌ک که‌س) تووشی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ده‌بێت. ئه‌و هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ: هۆکاری سه‌تی 50 ی خه‌ساره‌کانی جڤاکی نێو کۆمه‌ڵ، ماده‌هۆشبه‌ره‌کانن.ئه‌و به‌رپرسه پاشان ده‌ڵێ: به‌درێژایی 25 ی ساڵی پاش شۆڕش ، نزیکه‌ی 2 ملوێن و 800 هه‌زار که‌س له‌به‌ر تووشبوون به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان گیراون و ڕه‌وانه‌ی زیندان کراون.سه‌تی 70 ی تووشبووان به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان خاوخێزانیان هه‌یه. ئه‌و پاشان ئه‌ڵێ: به پێی ئامار نزیکه‌ی 4 تا 5 ملوێن و 300 هه‌زار که‌س تووشبوو به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له ئێران‌دا هه‌یه.به‌ڵام ئامارێکی نوێ ئه‌ڵێ: ئێران نزیکه‌ی 4 ملوێن تووشبوو به ماده‌هۆشبه‌ره‌کانی تێدایه.له لایه‌کی دیکه‌وه فه‌رماندار(قائم مه‌قام)ی ته‌ورێز ئه‌ڵێ: له ساڵا40 هه‌زار ملیار تمه‌ن له ئێرانداخه‌رجی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ده‌کرێ. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: نزیکه‌ی 10 ملوێن ئێرانی به‌ده‌س کێشه‌ی تووشبوون به ماده‌هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ده‌ناڵێنن. ئامار ده‌ڵێ: سه‌تی 55 ی تووشبووان به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له ئێران وان له نێوان ته‌مه‌نی 20 تا 45 ساڵیدا.
وه‌کی ده‌گوترێ خه‌ساره‌کانی سه‌ر به تووشبوون به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان، به‌شه‌کانی جۆربه‌جۆری فه‌رهه‌نگی،کۆمه‌ڵاێتی،بێهداشتی و ئابووری ده‌گرێته‌وه.
له خوارێ بوونی ئاستی خوێنده‌واری،نه‌خۆشییه‌کانی جه‌سته‌یی، کێشه‌کانی ده‌روونی و توانای خوار و نزمبوونی ئاستی توانای تاک له گرینگ‌ترین هۆ و هه‌گه‌ره‌کانی تووشبوونی لاوان به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان دێنه ئه‌ژمار.ئامار ئه‌ڵێ: سه‌تی 93 ی تووشبووان به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان پێشتر جگه‌ره‌خۆر بوونه.
سه‌تی 50 ی ته‌ڵاق له ئێران‌دا هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشه‌ی تووشبوون به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان. هه‌روه‌ها ئامار ده‌ڵێ: له نێوان ساڵانی 1378 تا کۆتایی ساڵی 1382 ی هه‌تاوی نێزیکه‌ی 8 هه‌زار قوتابی له به‌ر تووشبوون به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ،ڕه‌وانه‌ی زیندان کراون. به‌ڵام ئامارێکی دی ده‌ڵێ: له ئێران‌دا 12 ملوێن که‌س به‌ده‌س ماده‌هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ده‌ناڵێنن. له ڕۆژدا 4 ته‌ن ماده‌ی هۆشبه‌ر مه‌سره‌ف ده‌کرێ.پتر له ملوێنێکی تووشبووان ته‌مه‌نیان ژێر 20 ساڵانه. له ڕۆژدا 10 تا 12 ئێرانی ده‌که‌ونه داوی ماده‌هۆشبه‌ره‌کانه‌وه. له هه‌ر کاتژمێردا 44 ئێرانی له‌به‌ر تووشبوون به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان قۆڵبه‌ست ده‌کرێن. ساڵی 1385 ی هه‌تاوی 3 هه‌زار و 426 که‌س به تاوانی تووشبوون به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ڕه‌وانه‌ی زیندان کراون.
ئه‌و خاڵه له بیر نه‌که‌ین ماده‌هۆشبه‌ره‌کان یه‌ک له گرینگ‌ترین سه‌ر‌چاوه‌کانی داهاتی ئابووری جیهان دێته ئه‌ژمار که داهاته‌که‌ی ساڵانه نزیکه‌ی 1600 ملیار دۆلاره. سه‌تی 19 ی هه‌ماری هێرۆیین و سه‌تی 5 ی هه‌ماری حه‌شیشی دونیا له ئێراندایه،هه‌روه‌ها پتر له سه‌تی 30 ی هه‌ماری تلیاکی جیهان وا له ئێران‌دا. قاچاخچییانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له ساڵا پتر له 500 ملیار دۆلار داهاتیان هه‌یه.
تۆ بڵێێ له پشته‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو سات و سه‌وداوه کێ بێت؟! ئایا گه‌ر خودی سه‌رانی ڕژێم هاسانکاری پێویست له‌و بواره‌دا نه‌که‌ن کاسبکارانی مه‌رگ به‌و چه‌شنه هاسان ده‌توانن تا به‌و ڕاده کۆمه‌ڵ وه‌به‌ر خه‌ساره‌کانی ئه‌و دیارده ماڵوێرانکه‌ره بده‌ن؟! وه‌رامی ئه‌م پرسیاره و سه‌دان پرسیاری دی له هه‌مان چه‌شن بێگومان نایه.
ئه‌وه‌ی ئێستا ڕوون بێت کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران به شێوه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه ئالووده‌ی ئه‌م په‌تا بووه و سه‌رانی حوکوومه‌تیش وه‌ک چه‌کێ کارا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نجان ده‌کاری دێنن.ئه‌وه‌ی جێی داخ و که‌سه‌ری فره و فره‌وانه تا دێ ژماری خوێندکاران و ده‌رچووانی زانستگه‌یی به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ڕوو له زێده‌بوون ده‌نێ. هۆ و هه‌گه‌ره‌کانی ئه‌و پرسه گه‌لێ ڕوون و خۆیان.
ئه‌مڕۆکه به‌شێکی زۆری ده‌رچووانی زانستگه‌یی له ئێران‌دا چ کار و پیشه‌یه‌کیان ده‌س ناکه‌وێ،بۆیه مه‌خابن زۆرێ له‌وان ئه‌که‌ونه داوی ئه‌و ماده‌ماڵکاولکه‌رانه‌وه. که‌سیش له‌و بوارده‌ا خۆی لێ ناکات به خاوه‌ن و ساحێب.
شار و شارۆچکه و گوند و لادێ له ئێران‌دا شک نابه‌ی به ڕۆژ و حه‌وته و مانگ و وه‌رز و ساڵ، ده‌یان و بگره سه‌دان که‌س له‌به‌ر ده‌کارهێنانی ڕاده‌یه‌کی فره‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان گیانی خۆ له‌ده‌س نه‌ده‌ن. تۆ بڵێی کێ وه‌رامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو چاره‌ڕه‌شییه بێت؟!
ئه‌وه تابلۆیه‌کی ڕوونه له‌و ڕاستییه تاڵه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆده‌یه و تا دێ هه‌مووانی تر ده‌بێت و به سه‌ت داخ و حه‌یفه‌وه به‌رۆکی کوردستانه‌که‌ی ئێمه‌شی گرته‌وه و ئه‌مڕۆکه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پڕیه‌تی له تووشبوو به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و خه‌ریکه کۆمه‌ڵ به‌ره‌و هه‌ڵدێر و نه‌هامه‌تی قورس‌تر ده‌بات.
ئه‌مڕۆکه له پشته‌وه‌ی بڵاوکردنه‌وه و بره‌وپێدانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا شوێن پێی سپای پاسداران، هێزی ئینتیتزامی،هێزی به‌سیج،وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و گه‌لێ گرووپی جۆربه‌جۆری داره‌ده‌ستی خودی ڕژێم ده‌بینرێ. ڕۆژ نییه لاوێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له‌به‌ر تووشبوون به‌م ماده کوشندانه‌وه گیانی خۆ له ده‌س نه‌دا. ته‌نانه‌ت زۆرێ له‌و گه‌نجانه‌ی کورد ده‌خرێنه‌وه گرتووخانه و به‌ندیخانه‌کانی ڕژێمه‌وه بۆ ده‌ربازبوون له باری ئه‌و گوشاره تاقه‌ت پڕووکێنه‌ی له‌سه‌ریانه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و پاش به‌ینێ خۆ ده‌فه‌وتێنن.
تاڵتر ئه‌وه‌یه هه‌ر له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه و به‌داخه‌وه زێتر له ڕێی شاره‌کانی سنووری نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستانه‌وه به ڕۆژ و حه‌وته و مانگ و ساڵ، به هه‌زاران ته‌ن ماده‌ی هۆشبه‌ر ئا‌ودیوی ئه‌ودیو ده‌کرێ و ئه‌مڕۆکه باشووری کوردستانیش وا خه‌ریکه پیس گیرۆده‌ی ئه‌م په‌تا ماڵوێرانکه‌ره ده‌بێت.
هه‌ر ساڵی ئه‌مساڵ بوو ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی به واتا ئاسایشی له نێوان کۆماری ئیسلامی و حوکوومه‌تی هه‌رێمدا مۆر کرا که بڕگه‌یه‌کی ئه‌وه بوو کۆماری ئیسلامی پێش بگرێ به ڕه‌وتی ناردنی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان بۆ باشووری کوردستان.
ئومێده هه‌م جه‌ماوه‌ری وریای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌میش کاربه‌ده‌ستانی حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌وپه‌ڕی وشیارییه‌وه ئاوڕ له‌و پرسه بده‌نه‌وه و هه‌روا سووک و سانا به‌لایدا تێنه‌په‌ڕن. چونکه تووشبوون به‌م ماده ماڵکاولکه‌رانه هه‌مه چه‌شنه گوڕ و تینێ له کۆمه‌ڵ ده‌ستێنێ .
سه‌رچاوه‌کان بۆ ئاماده‌کردن و نووسینی ئه‌م بابه‌ته:
1 ڕۆژنامه‌ی “ئیعتیماد میللی”،دووشه‌ممه 22 ی گوڵانی 1386 ی هه‌تاوی(12 ی مانگی مای 2007 زایینی)
2 ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی”شه‌ریف نیوز”
3 هه‌واڵده‌ری کاری ئێران
4 هه‌واڵده‌ری خوێندکارانی ئێران
5 Farda news
6 gooya news
7 وتارێک به ناونیشانی : ڕوو له لاوان
8 ئێران ئێکۆنۆمیست
په‌یڤی کۆتایی: لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له‌سه‌ر پرسێکی هه‌ره گرینگی وه‌ک ماده‌هۆشبه‌ره‌کان دیاره هه‌م له‌وه‌رده‌سدا بوونی ژێده‌ر و سه‌رچاوه‌ی پێویستی ده‌وێ و هه‌میش وه‌خت و کاتی پێویست بۆ ئه‌و کاره‌ی گه‌ره‌که.
ئه‌وه‌ی خراوه‌ته به‌ر چاوی خوێنه‌ری هێژای کورد،سه‌تی یه‌کی ئه‌و شته‌ی ده‌گرێته‌وه ئه‌مڕۆکه کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و بگره کوردستانیش به‌ده‌ستیه‌وه ناڵانه.
له هه‌ندێ شوێنی ئه‌م وتاره‌دا ئاماری جۆربه‌جۆرت به‌رچاو دێ که له‌به‌ر وه‌رگرتنیان له سه‌رچاوه‌ی جیاوازه.
تاران
26 ی گوڵانی 2707 ی کوردی
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

