په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ره‌وه‌ندی کوردستانیانی هه‌نده‌ران
پرسی ره‌وه‌ندی کوردستانیانی هه‌نده‌ران
هه‌مومان ئه‌زانین له‌سایه‌ی زوڵم و سته‌می به‌عس دا به‌درێژایی شه‌ڕی عێراق و ئێران چه‌ند هه‌زار كورد خاوه‌ن پیشه‌ی جیاواز‌و ته‌مه‌نی جیاواز‌و ره‌گه‌زی جیاواز ئاواره‌ی وڵاتان بون. که‌چی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه، له‌دوای ئه‌وه‌ی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیركردن ده‌رهات، په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێم‌و داموده‌زگاكانی دامه‌زرا، ئه‌م ژماره‌یه چه‌ندین جار زیادی کرد، ده‌یان‌و بگره سه‌دان هه‌زار كرێكار، جوتیار، دكتور و ئه‌ندازیار‌و پارێزه‌ر‌و مامۆستا‌و ئیداری له ژن‌و پیاو رویانكرده هه‌نده‌ران، ئه‌مه‌ش له مێژوی نوێ كورددا به “نه‌زیفی عه‌قڵی كوردی دائه‌نرێ” چونكه له‌كاتێكدا رویدا كه كوردستان زۆر پێویستی به‌هه‌مو ئه‌و ده‌ستی كار‌و توانا و شاره‌زایانه بو كه ئه‌بو له سه‌رده‌می دوای داگیركردن دا به ده‌ستی ئه‌وان بنیات بنرێته‌وه.
به‌ڵام هه‌لومه‌رجی خراپی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، و نزمی ئاستی گوزه‌ران له‌ئه‌نجامی بێدادی كۆمه‌ڵایه‌تیدا و له ئه‌نجامی نه‌بونی هه‌لی كار‌و له‌هه‌مو ئه‌مانه‌ش ترسناكتر هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ، سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی سه‌رانسه‌ری جیهان بون، به‌مه‌ش ئه‌زمونی تازه دروستبوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی گرنگی هێزی كار‌و سامانی عه‌قڵی خۆی له‌ده‌ستدا.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ و پاش تێپه‌ڕبونی زیاد له 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌دا، ئه‌وه ئاشكرا بوه كه ئه‌م دیارده‌یه ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا شتێكی سه‌لبی بوبێ، ئیستا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دیارده‌یه‌كی ئیجابی، چونكه ره‌وه‌ندی كوردستانی ده‌ورێكی هاوشێوه‌ی سه‌فاره‌تی كوردستانی و نوێنه‌رایه‌تی کوردی بینیوه له‌وڵاته جیاكان دا.
ره‌وه‌ندی كورد له رۆژئاوا له‌چه‌ند رویه‌كه‌وه ده‌وری گرنگی له پێشهات‌و روداوه‌كاندا بینیوه، و له‌زۆر روه‌وه كاریگه‌ری ئیجابی به‌جێهێشتوه كه هه‌ندێکی له‌م چه‌ند خاڵه‌دا باس ئه‌كه‌م:
1) كوردستانیانی هه‌نده‌ران هه‌میشه پاڵیشت بون بۆ خه‌ڵكی كوردستان. له رۆژانی كۆڕه‌ودا خۆپیشاندان‌و مانگرتنی درێژیان ده‌ست پێكرد له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق‌و رێكخراوه ناوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌شدار بون له سازدانی رای گشتی جیهانی دا به قازانجی کورد.
2) كوردستانیانی هه‌نده‌ران به‌درێژای ئابلوقه‌ی ئابوری له‌سه‌ر كوردستان‌و دوای ئه‌ویش سه‌دان ملێۆن دۆلاریان ناردۆته‌وه بۆ که‌سوکاریان له كوردستان‌و به‌مه‌ش ده‌ورێكی گرنگیان له‌راگرتنی لانیكه‌می بارودۆخی ئابوری خه‌ڵكیدا بینیوه،
3) له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا به‌سه‌دان كه‌سیان خوێندنی زانكۆ‌و خوێندنی باڵایان ته‌واو كردوه، و پیشه‌ی جۆراوجۆر فێر بون‌و به‌سه‌دان زانا‌و پسپۆر‌و سه‌رمایه‌داریان تیا هه‌ڵكه‌وتوه. به هه‌زارانیان فێری زمانه گرنگه‌کانی وڵاتان بون، ئه‌مه‌ش خۆی سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌یه بۆ كورد.
4) كوردستانیانی هه‌نده‌ران ئێستا له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌ورپا‌و ئه‌مه‌ریكا‌و ئوستورالیادا جێگه‌ی خۆیان كردۆته‌وه و له‌هه‌مو وڵاتێكدا لۆبیان دامه‌زراندوه، چه‌ندان رێكخراوی ناحكومه‌تی‌و رێكخراوی جۆرا‌وجۆریان دامه‌زراندوه.
5) هه‌ندێكیان چونه‌ته ناو حیزبه سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌و توانیوانه ببن به ئه‌ندامی شاره‌وانی ده‌زگا ناوچه‌ییه‌کان و جێگه‌ی گه‌وره‌و بچوك بۆ خۆیان به ده‌س بهێنن، و له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه كاریگه‌ری سیاسی گرنگیان بۆ كوردستان هه‌بێت.
به‌ڵام زیاد له هۆیه‌ك هه‌یه وای كردوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سود له‌م توانا‌و سه‌رمایه مرۆییه وه‌رنه‌گرێت كه له هه‌نده‌ران خاوه‌نین، گرنگترینی ئه‌و هۆكارانه له‌م دو خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا كورت ده‌كه‌مه‌وه:
1) به‌بڕوای ئێمه كێشه‌ی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی تا ئێستاش هه‌ردو حیزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان به زمانێكی حیزبی قسه له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وه‌نده‌دا ده‌كه‌ن و هه‌وڵی سه‌ره‌كیان به‌حیزبیكردنی خه‌ڵكیه. له‌مه‌شدا ئه‌وه‌ی ده‌وری سه‌ره‌كی له رێكخستن‌و قسه‌كردن‌و چالاككردنی خه‌ڵكی هه‌نده‌ران دا ده‌گێڕێت رێكخستنه‌كانی حیزب‌و كه‌سوكاره‌كانی خۆیانه، نه‌ك داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم. ئه‌مه‌ش وایكردوه زوربه‌ی خه‌ڵكی هه‌نده‌ران لێیان دور بكه‌ونه‌وه. چونكه خه‌ڵكی ره‌نگه ئاماده‌بن كار بۆ حكومه‌تێكی بان حیزبی بكه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌نین وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب یان چه‌ند كه‌سانێك به‌كاربهێنرێن.
2) یه‌كێك له كێشه‌كانی که ئه‌وه‌یه له‌دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه و به‌پێی ده‌ستوری عێراق، حكومه‌تی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌مو سه‌فاره‌ته‌كانی دنیادا نوێنه‌رایه‌تی خۆی هه‌بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر به‌رژوه‌ندی ته‌سكی حیزبی‌و شه‌خسی هیچ كارێك بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م مافه ده‌ستوریه نه‌كراوه. له‌بری ئه‌مه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان داناوه كه له خزم و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان دروستیان كردوه. ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌ش له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ریكی ره‌وه‌ندی كوردی بن، خه‌ریكی کاری حیزبی و کاری تایبه‌تی خۆیانن.
ئێمه له لسیتی گۆڕان پێمانوایه یه‌كێك له كه‌موكوڕیه گه‌وره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌می له‌گرنگیدان به ره‌وه‌ندی كورد له رۆژئاوا. بڕوامانوایه دامه‌زراندنی داوده‌زگای حکومه‌تیی دامه‌زراوه‌یی مۆدێرن‌و كۆمه‌ڵیه‌كی ته‌ندروست به بێ به‌شداری‌و چالاككردنی كوردستانیانی هه‌نده‌ران كارێکی زه‌حمه‌ت بێت. ئێمه له لیستی گۆڕان زۆر به به‌رچاو رونی ئه‌و سه‌رمایه مرۆیی‌و زانستی‌و ئابوریه ئه‌بینین كه ئه‌توانێت قازانجێكی گه‌وره به حكومه‌ت‌و كۆمه‌ڵی كوردستان بگه‌یه‌نێت. لێره‌وه ئێمه له لیستی گۆڕان به‌جدی كار بۆ ئه‌وه ئه‌كه‌ین ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌وروپا چالاك بكه‌ین‌و ده‌ورێكی زۆر زیاتر له ئێستای بۆ دامه‌زران‌و پێشخستنی حكومه‌ت‌و كۆمه‌ڵ پێ بسپێرین. بۆ ئه‌مه‌ش بڕوامان وایه ده‌بێت ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه بكرێت:
1) نه‌هێشتنی ئیعتیباراتی خزمایه‌تی‌و حیزبایه‌تی له دامه‌زراندنی سه‌فیر‌و كارمه‌ند‌ی سه‌فاره‌ته‌کان و نوێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم دا.
2) سود وه‌رگرتن له هه‌مو ئه‌و توانا زانستی‌و ته‌كنه‌لۆجیانه‌ی كوردستانیانی هه‌نده‌ران هه‌یانه بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له كوردستاندا ئاماده‌ییان هه‌بێت.
3) کارئاسانكردنی هاتوچۆی كوردستانیانی ده‌ره‌وه بۆ ناو وڵات.
4) كارئاسانی بۆ هه‌ر كه‌سێك دور له‌هه‌مو جوره ئیعتبارێكی حیزبایه‌تی‌و خزمایه‌تی كه ده‌یه‌وێت سه‌رمایه‌گوزاری گه‌وره یان بچوك له وڵات‌دا بكات.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز ئێمه له‌لیستی گۆڕان كار بۆ كۆتایی هاتن به‌و دابڕانه ده‌كه‌ین كه كه‌وتۆته نێوان كوردستانیانی هه‌نده‌ران‌و هه‌رێمی كوردستان عێراقه‌وه‌و به چاوی رێز‌و ته‌قدیره‌وه ته‌ماشای هه‌وڵ‌و ماندوبون كه‌فائه‌ته‌كانیان ئه‌كه‌ین. هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه له هه‌ستکردنمان به گرنگی ره‌وه‌ندی کورد ئه‌مجاره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریدا له کاندیده‌کانی خۆیدا بۆ په‌رله‌مانی عێڕاق چه‌ند نۆینه‌ریکی ره‌وندی کوردی بپاڵێوێت تاکو بتوانن نۆێنه‌رایه‌تی ئه‌و کێشه و گرفتانه بکه‌ن که روبه‌ڕوی کوردستانیانی ده‌ره‌وه ئه‌بێته‌وه. واته وه‌ک چۆن خه‌ڵکی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک وکه‌رکوک نۆێنه‌ری خۆیان هه‌یه، کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ش نۆینه‌رانی خۆیان هه‌بێت و له ریگه‌ی ئه‌وانه‌وه کێشه و گرفته‌کانیان بچێته ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه و له هه‌مانکاتدا ببنه پردی په‌یوه‌ندی له نێوان خه‌ڵکی ناوه‌و ده‌ره‌وه.
گه‌ر ئه‌تانه‌وێت سیاسه‌تێكی تازه‌و عه‌قڵێكی تازه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كورد له رۆژئاوا بێته ئاراوه، ده‌نگ به لیستێك بده‌ن كه ده‌یه‌وێت داوده‌زگای حکومه‌تێکی دامه‌زراوه‌یی و مۆدێرن‌و دیموكرات و بان حیزبی دروستبكات كه به‌یه‌كچاو ته‌ماشای هه‌مو هاوڵاتییان ئه‌كات‌و به‌ڕێز و ته‌قدیره‌وه ئه‌ڕوانێته ئه‌و سه‌رمایه مرۆی‌و زانستیه‌ی له‌ناو كوردستانیانی هه‌نده‌راندا هه‌یه. ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ن.
نه‌وشیروان مسته‌فا
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


hersh
dam xosh kak naushirwan qsakant hamui rasta