په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ هه‌ڵسوڕاوان و لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان
هاوڵاتیانی به‌ڕێز هه‌ڵسوڕاوان و لایه‌نگران‌و دۆستانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له پاش ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی 25/7 سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، رۆژ به رۆژ لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه‌تان روی له زیادبون و گه‌وره‌بونه. به‌راده‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ بۆ دۆست‌و دوژمن ده‌ركه‌وتوه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێكه له لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌کیه‌کانی كوردستان كه فه‌رامۆشناكرێت. ئه‌م به‌هێزبون و گه‌وره بونه كه به‌لایه‌نگری و دڵسۆزی‌و حه‌ماسه‌تی ئێوه پێكهاتوه كارێكی كردوه هه‌ندێك لایه‌ن به‌م لایه‌نگریه گه‌رمه‌ی ئێوه قه‌ڵس ببن و له هه‌ر سه‌ركه‌وتن و زیادبونێكی ئێوه‌دا خۆیان به دۆڕاو بزانن. بۆیه ئه‌یانه‌وێت به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك بیانو بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه و دروستكردنی پشێوی و ئاڵۆزی بدۆزنه‌وه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه داواتان لێئه‌كه‌م زۆر هوشیارانه ره‌فتار بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر ئیستفزاز و په‌ڵپگرتنه‌كانیاندا خۆڕاگر بن و هێمنی ته‌واوی خۆتان بپارێزن. كاردانه‌وی شه‌خسیتان بۆ هیچ پێشێلكاری و هه‌ڕه‌شه و بیانوگرتنێكی ئه‌وان نه‌بێت، ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و فه‌رمیه‌كانیان لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه. داواتان لێئه‌كه‌م به ته‌حه‌م‌ول و به‌سه‌بر بن‌و بیانو به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك مه‌ده‌ن پرۆسه‌ی مه‌ده‌نیانه‌ی دیموكراسی بشێوێنێت كه به‌دڵنیاییه‌وه به‌قازنجی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دۆڕانی هێزه نابه‌رپرسیاره‌كان كۆتایی دێت.
من له‌كاتێدا ده‌ستی یه‌ك به یه‌كتان ئه‌گوشم‌و سوپاستان ئه‌كه‌م بۆ ئه‌و حه‌ماسه‌ت‌و گڕوتینه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی لیستی گۆڕان هه‌تانه، داواتان لێئه‌كه‌م هێمنی و ئارامی خۆتان بپارێزن و وه‌ڵامی هیچ ئیستفزازێك به‌شێوه‌یه‌كی شه‌خسی مه‌ده‌نه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه و مه‌ده‌ینانه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌به‌رن‌و بیانو بۆ ئه‌و كه‌سانه مه‌هێنه‌وه كه نه‌خشه‌ی ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌یه به ئاژاوه‌نانه‌وه‌و دروستكردنی په‌شێوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌كبخه‌ن. ته‌نها له كه‌شێكی هێمن‌و ئازادا ئه‌توانین سه‌ركه‌وتن بۆ خۆمان و داواكانی ئێوه مسۆگه‌ر بكه‌ین.
دۆستان و لایه‌نگرانی به‌رفراوانی لیستی گۆڕان، له هه‌ر كوێیه‌ك هه‌ن‌و له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م وڵاته‌دا كار ئه‌كه‌ن هیوام گه‌وره‌یه كه ره‌فتار‌و كرده‌وه‌كانتان به‌ڵگه بێت بۆ راستگۆیی داوا‌و به‌ڵێنه‌كانی لیستی گۆڕان. ره‌فتار‌و كرده‌وه‌كانتان نمونه‌یی بێت به ئه‌خلاقێكی به‌رزه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه به‌رن. لێره‌وه داواتان لێئه‌كه‌م له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هێمنی و ئارامی خۆتان بپارێزین. رێز له لایه‌نگرانی لیسته‌كانی تر بگرن‌و په‌یڕه‌وی یاساكان بكه‌ن‌و هه‌ركه‌سێكیش ده‌ستدرێژی‌و ره‌فتاری ناشایسته‌ی به‌رامبه‌ر كردن دان به‌خۆتاندا بگرن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره فه‌رمیه‌كانی لێ ئاگادر بكه‌نه‌وه. داواتان لێده‌كه‌م رێز له یاساكانی هاتوچۆ بگرن‌و نه‌بنه هۆی دروستكردنی كێشه بۆ هاتوچۆکردنی خه‌ڵک. ده‌بێ هه‌موتان وا ده‌ركه‌ون كه به‌راستی گۆڕانتان ئه‌وێت، سه‌روه‌ری یاساتان ئه‌وێت. رێزگرتن‌و پاراستنی مافی هه‌موو كه‌سێكتان ئه‌وێت ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵ بیروبۆچنی ئێوه‌دا نین. چونكه ئه‌مانه داوا راسته‌قینه‌و به‌رنامه سه‌ره‌كیه‌كانی لیستی گۆڕان كه ئێوه لایه‌نگری ده‌كه‌ن.
دۆستان‌و لایه‌نگرانی گۆڕان
مژده‌تان ئه‌ده‌مێ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه كه بزوتنه‌كه‌مان ئه‌كات به ره‌قه‌مێكی گه‌وره هه‌م له هاوكێشه سیاسیه‌كانی كوردستان‌و هه‌م له هاوكێشه سیاسیه‌كانی عێراقدا.
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌و هه‌ڵبژاردنێكی هێمن‌و دور له گرژی
براتان نه‌وشیروان مسته‌فا.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

