“ده‌مانه‌وێت ببین به‌محامی حقوقی میلله‌ته‌مان له‌به‌غدا”
په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه
(سبه‌ی):
هاونیشتمانانی به‌ڕێز ئه‌ی هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه‌له‌م هه‌ڵبژاردنه مافی ده‌نگدانتان هه‌یه، چ ئه‌وانه‌ی له كوردستانن چ ئه‌وانه‌ی له عێراقن چ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ئه‌مڕۆ رۆژێكی گرنگه له‌مێژوی سیاسی عێراق‌و كوردستانی عێراقدا، ئه‌مڕۆ رۆژێكی گرنگه له‌مێژوی سیاسی كورددا، به‌م بۆنه‌یه‌وه من پیرۆزبایی له‌میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌م، كه‌ئه‌مه جاری دوهه‌مه له‌ماوه‌ی ساڵ‌و نیوی رابردودا دوجار بچێته به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستبخاته سه‌ر ویژدانی خۆیی‌و ده‌نگبدات به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌زانێت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ئه‌كه‌ن له‌ده‌زگا هه‌ڵبژێراوه‌كاندا.
ئێمه له25/7دا قۆناغی یه‌كه‌می كاره‌كه‌مان بڕی، سه‌ره‌تای جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌و جه‌ماوه‌ریمان له‌كوردستانی عیراقدا ده‌ستپێكرد. بۆ ئێمه هه‌مومان جێگه‌ی سه‌ربه‌رزیه، كه ئه‌بینین فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستاندا چ ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌چاودێریكردنی حكومه‌ت‌و كاره‌كانی حكومه‌ت‌و له‌سه‌ردانیكردنی خه‌ڵك‌و له‌گوێزانه‌وه‌ی خه‌م‌و ناخۆشیه‌كانی خه‌ڵك بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی كه‌به‌رنامه‌ی بۆ دابنێن بۆئه‌وه‌ی جێبه‌جێبكرێت، ئێمه ئومێدێكی گه‌وره‌مان هه‌یه كه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره پێگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق‌و له‌په‌رله‌مانی عێراقدا به‌هێز بكه‌ین، ئه‌و بیروبۆچونه سیاسیه‌ی كه‌هه‌مانه بۆ گۆڕینی وه‌زعی سیاسی‌و ئابوری‌و رۆشنبیری‌و قانونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانی عێراق‌و هه‌روه‌ها عێراق بیبه‌ینه ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، له‌وێ فراكسیۆنه‌كه‌مان بتوانێت ده‌ورێكی كاریگه‌رو گرنگ كه ئه‌گه‌ر له‌مه‌ی كوردستان زیاتر نه‌بێت له‌مه كه‌متر نه‌بێت، بتوانێت جێگه‌ی ئومێد و متمانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بێت چ له كوردستان و چ له‌عێراقدا.
ئێمه دو به‌رنامه‌مان هه‌یه:
به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م بریتیه له‌و مه‌نه‌فێسته سیاسیه‌ی كه لیستی گۆڕان بڵاوی ده‌كاته‌وه، به‌رنامه‌كه‌ی تریش نه‌خشه‌ی كاره بۆ چوارساڵی داهاتو كه له په‌رله‌مانی عێراقدا ئه‌بێت چی بكه‌ن‌و چی نه‌كه‌ن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه من له‌پێش هه‌موه‌وه سوپاسی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه‌ئه‌و ته‌حه‌دا گه‌وره‌یه‌یان قبوڵ كرد‌وه، له‌م هه‌لومه‌رجه سیاسیه‌ی كوردستانی عێراق‌و عێراقدا قبوڵیان كرد‌وه كه‌بێن به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه بێنه ناو لیستی گۆڕانه‌وه، قبوڵی ئه‌وه‌یان كرد‌وه كه روبه‌روی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه ببنه‌وه كه‌مونافه‌سه‌مان ده‌كه‌ن به رێگه‌یه‌كی نادیموكراتی، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی زۆر گرنگه كه‌میلله‌ته‌كه‌مان فێری ژیانی موعاره‌زه‌و فێری نا وتن ببێت، ئومێدم وایه كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م براو خوشكانه كه‌له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵیانده‌بژێرین به‌نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان كه‌بچن بۆ به‌غدا جێگه‌ی متمانه‌و باوه‌ڕی ئێمه‌بن، ئومێدم وایه كه‌میلله‌ته‌كه‌مان باوه‌ڕێكی زۆریان پێ به‌ن، ئێمه له‌هه‌شت پارێزگای عێراقدا )به‌غدا، نه‌ینه‌وا، دهۆك، كه‌ركوك، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله، سلێمانی، هه‌ولێر(، له‌مانه له‌هه‌موی هه‌وڵمانداوه كه‌هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بێنینه ناو لیسته‌كه‌وه، كه كه‌سانی پسپۆڕی جیاجیای تیایه له‌بواری سیاسی‌و پزیشكی‌و نه‌وت‌و كشتوكاڵ‌و هه‌مو بواره‌كانی تری ژیان، هه‌مو ئه‌وانه‌ش به‌لای ئێمه‌وه بڕوام وایه به‌لای میلله‌ته‌كه‌شمانه‌وه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه‌بچنه ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، بۆئه‌وه‌ی دیفاع له‌حقوقی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ن‌و دیفاع له‌حقوقه ده‌ستوریه‌كانی ئێمه بكه‌ن، ئێمه ئومێدمان وایه كه كوتله‌كه‌ی ئێمه له‌په‌رله‌مانی عێراقدا ببن به‌پارێزه‌رو داكۆكیكه‌ر له‌سه‌ر مافه ده‌ستوریه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان‌و خه‌ڵكی تر بێن داوای ئه‌وه‌مان لێبكه‌ن كه‌له‌و مه‌وقیفانه‌ی كه‌ئێمه هه‌مانه‌و له‌و بیروبۆچونانه‌ی كه‌هه‌مانه پشتیوانیمان بكه‌ن، نه‌ك خه‌ڵكی تر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكات كه‌ئێمه پشتیوانی بكه‌ین، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت ببین به‌محامی حقوقی میلله‌ته‌مان له‌به‌غدا، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له‌چه‌ند ساڵی رابردودا پڕنه‌كراوه‌ته‌وه پڕی بكه‌ینه‌وه، ئه‌و ناكۆكیانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر عقودی نه‌وت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی میزانیه‌و نوێنه‌رایه‌تی كورد له‌وه‌زاره‌تی خاریجیه‌و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پاسه‌وانی سنور له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پشكی كورد له‌مه‌سه‌له‌ی بودجه‌و …، هیوامان وایه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م هاوڕێ خۆشه‌ویستانه‌ی ئێمه كه‌هه‌مو به‌گه‌رمی‌و به‌بیروبۆچونێكی رۆشن‌و به‌به‌رچاوێكی رۆشنه‌وه ده‌چنه ناو په‌رله‌مانی عیراقه‌وه جێبه‌جێ ببێت، له‌كۆتاییدا جارێكی دیكه داوا له‌هه‌مو هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین، داوا له‌هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه‌مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له‌رۆژی هه‌ڵبژاردندا بڕۆن بۆ ده‌نگدان، له‌رۆژی هه‌ڵبژاردندا ده‌ست بخه‌نه سه‌ر ویژدانی خۆیان ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی گۆڕان.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


arama soor
له گه ل ڕێزم بۆت پاش نزیکه ی٥٠تازه به هۆش خۆت هاتویته وه.ئه ی ئه و هه موو ڕۆله به کوشت دا له پێناو ی ئه بوو گرده که ت
داگیکر .ئه و چه ند ساله چیت ده کرد مافی خه لکتان به فیڕ ده دا .مه م بابه ته جیاوازه له وه که ده‌ڵێت زه ره ر له نیوه ی
بگه ڕێته وه باشتره. ئه و خه لکه ی ئێستا هی ساله کانی ٧٠ نییه باشتر شته کان ده بینن.