په‌یامی سه‌رۆکی لیستی گۆڕان
په‌یامی سه‌رۆکی لیستی گۆڕان سه‌باره‌ت به گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی شه‌وی 26/7/2009 له هه‌ولێر و دهۆك
بۆ به‌ڕێزان:
-بانكی مۆن، سكرتێری گشتیی رێكخروای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان،
-نوێنه‌ری رێكخروای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق (یونامی)،
-باڵویزانی ئه‌مه‌ریکا، بریتانیا و فره‌نسا
-نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق،
-ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عێراق،
-نوری مالكی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی،
-ئه‌یاد سامه‌رائی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق،
-تێكڕای نوێنه‌رایه‌تی و كۆنسولخانه‌كانی وڵاتانی بیانی له هه‌ولێر،
-فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری، سه‌رۆكی كۆمیسێونی باڵای هه‌ڵبژاردن له عێراق،
-رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ،
-رێكخراوی كارته‌ر بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن و
-رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ربه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له جنێف
خه‌ڵکی کوردستان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی رۆژی 25/7/2009 بون تا له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و خاوێندا ده‌نگ بده‌ن به پارله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم. هه‌مومان چاوه‌ڕێ بوین به هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێ گزی، هه‌رێمی کوردستان له لیستی ره‌ش بێته ده‌رێ که به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ساڵی 2005 وه ره‌ش کرابو. به‌داخه‌وه له‌دوای سه‌عات 3 پاش نێوه‌ڕۆی 25/7/2009 له شاره‌کانی هه‌ولێر و دهۆک لیستی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و به‌رفراوان ته‌زویری ده‌ست پێ‌کرد به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له دۆڕان. ئه‌م هه‌نگاوه نادیموکراتیه به‌ته‌واوی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی به سودی لیستی ده‌سه‌ڵات گۆڕی.
رۆژی 26/7/2009 سه‌عات نۆی شه‌و به‌بیانوی ئاهه‌نگ گێڕانه‌وه ده‌زگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان له حیزبی و پاراستن و هێزی چه‌کدار په‌لاماری بنکه‌کانی گۆڕانیان دا له شاره‌کانی هه‌ولێر و دهۆک، هه‌ندێکیان داگیرکرد و ئه‌وانی تریان دانه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. له شاری دهۆک له‌وه زیاتر کراو چونه سه‌ر ماڵی گۆڕانخوازه‌کان و ئیهانه‌یان کردن له‌وانه ماڵی کاندیدی لیستی گۆڕان له دهۆک (عه‌بدولواحد یاسین سه‌عید) که به‌ناچاری بۆ پاراستنی ژیانی خۆی و منداڵی سه‌عات چواری سه‌رله‌به‌یانی 27/7/2009 شاری دهۆک یان به‌جێهێشت و په‌نایان بۆ شاری سلێمانی هێنا. له‌و دو شاره چوارده‌وری ئۆفیسی که‌ناڵی ته‌له‌فزێونی KNN گرت و بۆ ئیستیفزاز ته‌قه‌یان کرد به‌سه‌ر ئۆفیسه‌که‌دا.
هه‌تا نوسینی ئه‌م به‌یاننامه‌یه حیزبی ناوبراو به‌رده‌ه‌وامه له گوشار و ئیستیفزازکردنی که‌سانی سه‌ربه لیستی گۆڕان و لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی تر‌و که‌شێکی نائارام و ترسناکی له‌و دو پارێزگایه‌دا دروستکردوه.
ئێمه ئۆباڵی ئه‌و گرژییه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ که ئه‌وان ده‌بێ پارێزه‌ری سه‌رومال و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک بن.
لیستی گۆڕان به هه‌مو رێگاکانی گفتوگۆ و به‌شێوه‌ی یاسایی هه‌وڵی خۆی ده‌دات که ئارامیی بارودۆخه‌که بپارێزێت. هه‌ر ئاشوب و گرژییه‌کیش له کوردستاندا روبدات ئۆباڵی به پله‌ی یه‌که‌م له‌ئه‌ستۆی سه‌رۆکی هه‌رێمدایه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه داواتان لێ ئه‌که‌ین که به‌په‌له گوشاری پێویست بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ خاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژییه‌ی هێزه‌کانی پارتی دروستیان کردوه، هه‌روه‌ها گوشاری پێویستیش بخه‌نه سه‌ر کۆمیسێونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق، بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ده‌نگه ته‌زویرکراوه‌کان.
تێبینی: پارتی له هه‌ولێر و دهۆک به نزیکه‌ی 10 ئوسلوب ته‌زویری کردوه. بۆ هه‌ر ئوسلوبێک به‌ڵگه‌و شکاتمان تۆمارکردوه.
سه‌رۆکی لیستی گۆران بۆ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین
27/7/2009
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

