په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خه‌ڵكی كوردستان
كوردستانیانی خۆشه‌ویست…
رۆژی شه‌ممه (25/7) هه‌مومان ئه‌چینه به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان، چاره‌نوسی كوردستان بۆ قۆناغێكی زۆر هه‌ستیارو ناسك ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی ئه‌و چاره‌نوسه دیاری ده‌كات ده‌نگی ئێوه‌یه.
ئومێدی گه‌وره‌مان ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێ كه ئه‌چێته به‌رده‌م سندوقه‌كان، بیری ته‌واوی له نرخی ده‌نگی خۆی كردبێته‌وه. بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه بڕیاریانداوه ده‌نگ به لیستی ئێمه بده‌ن، ئه‌وانه‌ش تا ئێستا دو دڵن، جارێكی تر هه‌ندێك له نیاز‌و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی لیستی گۆڕان كورتده‌كه‌مه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌مو كه‌سێ له كوردستاندا بزانێ ده‌نگ به چی ئه‌داو بزانێ شوناسی لیسته‌كه‌ی ئێمه چییه‌و ئه‌توانێ چ چاوه‌ڕوانییه‌كی له ئێمه هه‌بێت.
1-ئیشكردنی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانی خه‌ڵك، واته ئه‌مانه‌وێ ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی كه گوێگرتن له خه‌ڵك‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی خێرا به‌رامبه‌ر به داواكارییه‌كانیان ئامانجی یه‌كه‌ممانه. ئێمه زۆر مه‌به‌ستمانه كادر‌و كه‌سه چالاكه‌كانمان له جه‌ماوه‌ر دورنه‌كه‌ونه‌وه، نامانه‌وێ خۆیان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست‌و كورسی داگیر بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌مانه‌وێ كادره‌كانمان له‌ناو خه‌ڵك خۆیدا ئه‌و كادر‌و ته‌كنۆكراته پاك‌و زیره‌كانه بدۆزنه‌وه كه ئه‌توانن باش ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن، بۆیه هه‌وڵی یه‌كه‌ممان گرێدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته به خه‌ڵكه‌وه.
ئێمه له‌به‌رنامه‌ی خۆماندا ئه‌مانه‌وێ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی هێزه‌كانی تر دوباره نه‌كه‌ینه‌وه، كه كادری حیزبیی خۆیان كرد به‌كادری بیرۆكراتی، به‌ڵكو ئه‌مانه‌وێ دیموكراسیه‌ت وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك ته‌ماشا بكه‌ین كه له‌خواره‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگاوه ده‌ستپێده‌كات‌و بۆ سه‌ره‌وه ئه‌ڕوا، به‌كورتی ئامانجی سه‌ره‌كیمانه كارێك بكه‌ین ده‌سه‌ڵات له‌و سندوقه داخراوه‌ی خۆی ده‌ربهێنین‌و كارێك بكه‌ین ده‌نگی خه‌لًك‌و كێشه‌كانیان‌و خواسته‌كانیان نه‌كه‌وێته په‌راوێزه‌وه، دروشمی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك نابێ بكه‌وێته په‌راوێزه‌وه.
2-ئه‌مانه‌وێ‌و ئیشی جدی ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی كوردستانی بین واته ئێمه ئیش بۆ دیموكراتیزه‌كردنی هه‌مو كوردستان ئه‌كه‌ین، نه‌وه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌ك یاخود شارێك. به‌پێچه‌وانه‌وه پێمانوایه هه‌مو كوردستان له‌زاخۆوه تا خانه‌قین‌و مه‌نده‌لی وه‌كو یه‌ك زیانیان پێكه‌وتوه‌و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی تا ئێستا په‌یڕه‌و كراوه به‌یه‌كسانی زیانی له هه‌مو كوردێك داوه.
لێره‌وه لابردنی زوڵم‌و دیفاعكردن له كه‌رامه‌تی مرۆڤی كورد‌و مافه سه‌ره‌تایی‌و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئامانجی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌یه. ئێمه نه‌هاتوین ته‌نیا گۆڕان له‌ناوچه‌یه‌كدا بكه‌ین، به‌ڵكو هاتوین‌و ئه‌مانه‌وێ گۆڕان له‌شێوه‌ی حوكمڕانیدا بكه‌ین، واتا گۆڕان له‌پێگه‌ی هاوڵاتیدا‌و گۆڕان له تێگه‌یشتنمانا بۆ ماف‌و عه‌داله‌ت‌و دیموكراسی، ئه‌مه‌ش خه‌می هه‌مو هاوڵاتییه‌كی كورده چ له سۆران بێ یاخود له بادینان، چ ئێزیدی بێ یاخود دیان یان موسڵمان. بۆیه ئێمه خۆمان به‌نوێنه‌ری هه‌مو ناوچه‌یه‌كی به‌شخوراو‌و هه‌مو هاوڵاتیه‌كی به‌شخوراوی كوردستان ئه‌زانین.
3-نه‌وه‌ك هه‌ر ئه‌مه ئێمه ئه‌زانین كه به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌وه كه په‌یڕه‌و كراوه سه‌دان هه‌زار گه‌نج‌و ژن‌و پیاوی ئه‌م وڵاته دڵیان له كوردستان ره‌نجاوه‌و وایان لێهاتوه له نیشتمانه‌كه‌ی خۆیاندا خۆیان به بێگانه ئه‌زانن. ئه‌و نیشتمانه پیرۆزه‌ی كه باو‌و باپیرانیان هه‌زاران شه‌هیدیان له‌پێناویدا داوه. ئێمه ئیش بۆ ئه‌وه ئه‌كه‌ین كه كوردستان‌و كوردبون بكه‌ینه‌وه به شتێك كه مرۆڤ شانازی پێوه‌بكات نه‌وه‌ك شه‌رم، پێشمان وایه ته‌نها له رێگه‌ی گۆڕینی ئه‌م شێوه ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستاوه كوردستان وه‌ك نیشتمان ئه‌بێته‌وه شوێنێكی خۆشه‌ویست بۆ هه‌مومان.
دروشمی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه كه كوردستان بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌یه كه خۆشیان ئه‌وێ نه‌وه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی كه دزی لێ ئه‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێ له‌دڵه‌وه ئه‌م نیشتمانه‌ی خۆش بوێ‌و دزی لێنه‌كات‌و ناعه‌داله‌تی تیا نه‌چێنێ به بۆچونی ئێمه ئامانجی له‌گه‌ڵ ئامانجی ئێمه‌دا یه‌كه. ئیتر ئه‌و كه‌سه دانیشتوی هه‌ر شارێك‌و هه‌ر گوندێكی كوردستان بێت. له هه‌ر بنه‌ماڵه‌و تیره‌و هۆزو عه‌شیره‌تێ بێ. له هه‌ر حیزب‌و رێكخراوێكی سیاسی بێ.
4-شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیدا خاڵی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه‌مانه. ئه‌مانه‌وێ سه‌روه‌ت‌و سامانی كوردستان وه‌كو یه‌ك به‌سه‌ر هه‌مو خه‌ڵك‌و ناوچه‌كاندا دابه‌ش بكرێ‌و هیچ گوندێكی كوردستان‌و هیچ پارچه‌یه‌كی بێبه‌ش نه‌كرێ. له په‌رله‌ماندا هه‌وڵده‌ده‌ین ببین به‌و ده‌نگه‌ی كه كێشه‌ی هه‌مو خه‌ڵك‌و هه‌مو گوندێك‌و هه‌مو هاوڵاتییه‌كی كورد بۆ سه‌ره‌وه به‌رزده‌كاته‌وه. ئێستا ئه‌بینین كه به‌رنامه‌ی كاری سه‌ره‌كی خزمه‌تگوزاری له ئێستادا بوه به‌دروستكردنی چه‌ند شه‌قام‌و په‌ناڕێگایه‌ك له هه‌ندێ شاردا‌و ئیدی له‌ودیو ئه‌و شه‌قامانه‌وه كه بۆ خه‌ڵه‌تاندنی چاوی هاوڵاتی كورد‌و بێگانه دروستیان كردوه، كوردستانێكی وێران ده‌ستپێده‌كات‌و تا سه‌ر سنوره‌كان كۆتایی نایه‌ت.
ئێمه له په‌رله‌ماندا هه‌وڵده‌ده‌ین كار بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌یه‌ك بكه‌ین كه گه‌شه‌یه‌كی هاوسه‌نگ‌و یه‌كسان‌و هاوكات بۆ به‌شی هه‌ره زۆری شار‌و شارۆچكه‌كان دابین بكات، نه‌وه‌ك ته‌نها ئه‌و شه‌قامانه‌ی مه‌سئوله حیزبی‌و حكومه‌تییه‌كان پیایدا هاتوچۆ ده‌كه‌ین، بۆیه بونی تێگه‌یشتنێكی رون له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری‌و داڕشتنی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌كردنی یه‌كسان بۆ هه‌مو به‌شه‌كانی كوردستان دروشمی سه‌ره‌كی كاركردنمانه. به‌ڵێن به‌جه‌ماوه‌ری خۆشمان ئه‌ده‌ین له په‌رله‌ماندا ناهێڵین هیچ بودجه‌یه‌ك تێپه‌ڕێ كه وه‌كو یه‌ك گه‌شه‌ی هه‌مو به‌شێك‌و هه‌مو شارێكی كوردستانی نه‌خستبێته پلانی خۆیه‌وه.
5-ئێمه پێمان وایه وه‌ك چۆن سه‌روه‌ت‌و سامانی كوردستان به ناعه‌داله‌تیه‌وه به‌شكراوه ده‌سه‌ڵاتیش هه‌روا خراوه‌ته ده‌ست كه‌مایه‌تییه‌كه‌وه، كۆی ئابوری كوردستان بوه به بابه‌تی یاریكردنی ئه‌م كه‌مایه‌تییه كه به‌ئاره‌زوی خۆی‌و مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاری ئه‌هێنێ.
ئێمه له‌م بزوتنه‌وه‌یه كار بۆ ئه‌وه ئه‌كه‌ین كه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆرتر بكه‌وێته‌وه ده‌ست خه‌ڵك، ده‌ست نوێنه‌ره راستییه‌كانی خه‌ڵك نه‌وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه ده‌سكه‌لای حیزبین، زۆر جه‌خت له‌وه ئه‌كه‌ینه‌وه كه قۆناغی ده‌ستكه‌لاكانی حیزب به‌ره‌و كۆتایی بڕوات‌و سیاسیی گه‌نج‌و دیموكراسیخوازو میلله‌ت په‌روه‌ر كه له‌دڵه‌وه گه‌ل‌و نیشتمانه‌كه‌ی خۆیان خۆشئه‌وێ جێگای ئه‌و كه‌سه قوڕمیشكراوانه بگرنه‌وه.
به كورتی ئه‌مانه‌وێ‌و پێمانئه‌كرێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ندێ كوتله‌و تاقمی بچوك به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه كه‌مبكه‌ینه‌وه‌و بیگێڕینه‌وه بۆ كه‌سانی مه‌ده‌نی‌و ته‌كنۆكرات. لێره‌وه به‌هێزكردنی په‌رله‌مان، به‌هێز كردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌هێزكردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان، به‌هێزكردنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای شارستانی، به‌هێزكردنی باڵی نا حیزبی له‌ناو رێكخراوه‌كانی خوێندكاران‌و فه‌رمانبه‌ران‌و كرێكاراندا به‌جۆرێك ببنه خاوه‌نی هێزێكی مه‌ده‌نی كه نه‌بێ به كۆیله‌ی مۆزه‌فه قوڕمیشكراوه‌كانی حیزب ئه‌وه خواستی هه‌ره گه‌وره‌مانه، بۆیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له راستیدا له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوردییه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه‌و ئیش بۆ ئه‌وه ئه‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی قۆرخكراو له‌لایه‌ن كه‌مایه‌تیه‌وه لاواز بكات تا كۆمه‌ڵگای كوردی‌و گه‌شه‌ی هۆشیاری سیاسیی كورد ئه‌گاته ئاستێ به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی به‌وجۆره ده‌سه‌ڵاته دزێوه بهێنێ، چونكه ئه‌م جۆره حوكمه له‌گه‌ڵ ره‌وتی گه‌شه‌ی دیموكراسی‌و له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی مێژوی خه‌باتی دیموكراسیی خه‌ڵكی كورد ناگونجێ.
ئێمه قورسایی خۆمان ئه‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی تازه له سیاسیی گه‌نج كه په‌روه‌رده‌یه‌كی سیاسی نوێ‌و گیانێكی دیموكراسی هه‌یه له داهاتودا جێگای ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا بگرنه‌وه. بۆیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نیا به‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌یه‌كی تازه له سیاسه‌تمه‌دار ئه‌زانین كه نابێت له نه‌وه‌ی كۆن بچێت.
6-جگه له‌وانه ئێمه هه‌ستئه‌كه‌ین سیسته‌می سیاسی ئێستا به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌ڕوا له هه‌ندێ جومگه‌یدا له سیسته‌می ویراسی نزیك بێته‌وه. ئێمه هه‌مو هه‌وڵمان ئه‌خه‌ینه‌كار كه له كوردستانا دیكاتۆر دروست نه‌بێت، نه‌هێڵین هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستی سه‌رۆكه‌كاندا كۆبێته‌وه، بۆیه گه‌لی خۆمان هۆشیار ئه‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌بێ به‌رچاویان رون بێ‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ببینن چ جۆره شێوه‌یه‌كی حوكمڕانی كوردستان به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت ئه‌بات‌و چ شێوه‌یه‌كیش ئازادیی‌و دیموكراسی ئه‌بات، ئه‌بێت خۆیان‌و مناڵه‌كانیان توشی كاره‌ساتێك نه‌بن، كه دواتر به ئاسانی شوێنه‌واره‌كانی لانابرێ.
ئێمه له ساڵانی رابردودا شێوه‌یه‌كی فاشیلی حوكمڕانیمان تاقیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ندێك ئه‌یانه‌وێ ئه‌و شێوه حكومڕانییه ره‌گ دابكوتێ‌و نه‌هێڵێ هیچ گۆڕانێكی تیا بكرێ، ئه‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵات له باوكه‌وه بۆ كوڕ، له براوه بۆ ئامۆزا‌و له مێرده‌وه بۆ ژن بگوێزرێته‌وه، ئه‌مه‌ش شاڕێگه‌یه بۆ په‌ره‌سه‌ندن‌و ره‌گداكوتانی دیكتاتۆریه‌ت. ئێمه هه‌وڵئه‌ده‌ین نه‌هێڵین ئه‌مه بكرێت به عورفێكی سیاسی‌و نیشانی خه‌ڵك بدرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌ركه‌وته‌یه‌كی ئاسایی بێ‌و خه‌ڵكی كورد ناچار بكرێ قبوڵی بكات.
7-ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ین كه نه‌ته‌وه‌كانی تری ناو كوردستان ئاشت بكه‌ینه‌وه، چونكه هه‌مو ئه‌زانین كه ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی تا ئێستا په‌یڕه‌و كراوه ته‌نیا خه‌ڵكی كوردی نه‌تۆراندوه، به‌ڵكو هه‌مو نه‌ته‌وه‌كانی كوردستانی كردوه به دوژمنی كورد، به‌رده‌وامبونی ئه‌م سیاسه‌ته زیانی زۆر گه‌وره له مافی كورد‌و له ره‌وایی مه‌سه‌له‌كه‌ی ئه‌دا، بۆیه خاڵێكی زۆر گرنگه بۆ ئێمه كه گفتوگۆیه‌كی كراوه‌و هه‌میشه‌یی له‌نێوان هه‌مونه‌ته‌وه‌كان‌و دیانه‌ته‌كانی كوردستاندا هه‌بێ، رێزی قه‌واره‌ی كوردی‌و دینیی‌و سیاسیان بگیرێ‌و نه‌خرێنه ژێر هیچ جۆره فشارێكه‌وه یاخود نوێنه‌ری كارتۆنییان بۆ دروست بكرێ.
8-دوا خاڵیشمان ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵئه‌ده‌ین ئه‌خلاق بۆ سیاسه‌ت بگێڕینه‌وه‌و له‌و ده‌ردو نه‌خۆشیانه‌ی پاك بكه‌ینه‌وه كه له‌ماوه‌ی پێشودا دوچاری بوه.
ئه‌مانه‌وێ ئه‌خلاقی به‌زۆر به‌حیزبیكردنی خه‌ڵك نه‌هێڵین‌و ئه‌خلاقی سه‌ندنی باج‌و سه‌رانه‌ی ناڕه‌وا له بازرگانان، كاسبانی ناو بازاڕ بسڕینه‌وه. ئه‌خلاقی نانبڕین‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له موچه‌ی خه‌ڵك لابه‌رین، روبه‌رێكی زیاتر بۆ مافی خۆپیشاندان‌و مافی قسه‌كردن بكه‌ینه‌وه. سیسته‌مێكی قه‌زا دامه‌زرێنین له‌سه‌رو هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه بێت، حاكمه‌كان قانون جێبه‌جێ بكه‌ن نه‌وه‌ك فه‌رمانی سه‌رۆك حیزبه‌كان. دواجاریش هه‌وڵئه‌ده‌ین سنورێك دابنێین بۆ تاڵانكردنی بودجه‌ی كوردستان له لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه.
له كۆتاییداو له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م خاڵانه‌دا داوا له‌خه‌ڵك ئه‌كه‌م كاتێ ئه‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌وه‌یان له‌بیربێ كه بڕیار له‌چاره‌نوسی وڵاته‌كه‌یان ئه‌ده‌ن، ئه‌وه‌یان له‌بیربێ كه به‌م ده‌نگدانه له نێوان گه‌نده‌ڵی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له‌نێوان گۆڕان‌و دوباره‌كردنه‌وه‌ی رابوردودا، له‌نێوان دیموكراسی‌و دیكتاتۆریه‌تدا، یه‌كێكیان هه‌ڵئه‌بژێرن، ئه‌وه‌یان بیرئه‌خه‌مه‌وه كه دوباره‌كردنه‌وه‌ی رابوردو‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا جگه‌له‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی زیاتری به‌دوادا دێت، ده‌وڵه‌مه‌ندبونی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان‌و فه‌قیربونی زیاتری فه‌قیره‌كانی به‌دوادا دێت، بچوكبونه‌وه‌ی زیاتری ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی و قسه‌كردن‌و چالاكی سیاسیی به‌دوادا دێت هیچی تری به‌دوادا نایه‌ت.
داواشم ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی كه نایانه‌وێ ده‌نگبده‌ن به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی خۆیاندا بچنه‌وه چونكه هه‌مو ئه‌زانین ئه‌وانه‌ی كه نایانه‌وێ ده‌نگ بده‌ن ئه‌و خه‌ڵكه‌ن كه له سیاسه‌ت تۆراون‌و بێ هیوا بون، به‌ڵام ده‌نگ نه‌دان جگه له‌وه‌ی بێ هیوایی گه‌وره‌تر ئه‌كات ئه‌نجامی تری نابێ، با هه‌مو پێكه‌وه هیوایه‌ك بده‌ینه‌وه به‌خۆمان‌و میله‌ته‌كه‌مان‌و نه‌هێڵین لاوازی زیاتر زه‌فه‌رمان پێ به‌رێت، دیاره دوا بڕیار له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌م مه‌سه‌له گه‌ورانه لای ئێوه‌ی ده‌نگده‌رانه‌و هه‌رچیه‌ك له سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌ڕاستی‌و پاكی بێته ده‌ره‌وه ئێمه رێزی ئه‌گرین‌و جگه له عه‌داله‌ت‌و خۆشبه‌ختی‌و ئاشتی هیچی ترمان بۆ گه‌له‌كه‌مان ناوێ.
هه‌رگیز قبوڵیشی ناكه‌ین غه‌دری لێبكرێ‌و به بێكه‌سی بمێنێته‌وه. ئه‌و راستیه‌ش بۆ خه‌ڵك دوباره ئه‌كه‌مه‌وه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌رچییه‌ك بێ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام ئه‌بێت‌و خۆی به به‌شێكی زیندوی كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌زانێ، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه نه‌هاتوه كه له هه‌بژاردنێكدا به‌شداری بكات‌و بڕاوات، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه هاتوه به نه‌فه‌سێكی درێژ كاربكات‌و له‌ماوه‌ی دوردا روبه‌ڕوی گه‌نده‌ڵی‌و نه‌بونی عه‌داله‌ت بوه‌ستێته‌وه.
دواجاریش ئومێده‌وارین پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كی پاك‌و هێمن بێ ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردی تیا به‌رجه‌سته بێ ببێته جه‌ژنێكی دیموكراسی بۆ هه‌مومان، خاڵی بێ له هه‌ر یاریكردن‌و ده‌ستتێوه‌ردانێ كه پاكی پرۆسه‌كه بشێوێنێ‌و خه‌ڵكی كوردستان توڕه بكا به ئومێدی سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌ڵك‌و بۆ دیموكراسیه‌ت له كوردستاندا.
به‌خواتان ئه‌سپێرم
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

