په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوه‌كان
خوشك و برایانی به‌ڕێز.. ئه‌م كاته‌تان باش:-
ئه‌مجاره ئه‌مه‌وێت له‌سه‌ر یه‌كێك له سه‌روه‌رییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بدوێم كه‌ئه‌ویش پرسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانه.
ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و ره‌نج و قوربانیدانی هه‌زاران خێزانی كوردستانه. به‌درێژایی رۆژانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و ساڵانی دورودرێژی شۆڕش هه‌زاران كه‌س له‌پێناوی ئازادیی كوردستاندا خۆیان كرده قوربانیی به‌مه‌ش پرشنگدارترین په‌ڕه‌ی مێژوی ئێمه‌یان تۆماركرد. ئه‌وه‌ی ئه‌بێت ئێستا به‌ده‌نگی به‌رز بیڵێین و هه‌مو خه‌ڵكی لێ ئاگادار بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه كه رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردا خۆیان به‌كوشت دا نه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ندێك كه‌س و خێزان و باڵا ده‌ستی هه‌ندێك حیزب.
خه‌ڵكی ئێمه بۆ رزگاریی كوردستان و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی كرده قوربانی نیشتمان. خوێنی شه‌هیدانی كوردستان و ئه‌و قوربانیه زۆرانه‌ی رۆڵه‌كانی كوردستان له‌پێناوی وڵات‌دا به‌خشیویانه ئه‌بێت وامان لێبكات به‌سه‌ر سه‌ختییه‌وه به‌رگری له‌وه بكه‌ین نیشتمانێكمان هه‌بێت پڕ له ئازادیی، پڕ له‌بونی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی پڕ له‌مافی مرۆڤ، پڕ له كه‌رامه‌ت و سه‌ربه‌زی بۆ ئینسانی كورد.
پاداشتی خوێنی شه‌هیدانی كوردستان ئه‌وه نییه نیشتمانێكمان هه‌بێت كورسی ده‌سه‌ڵات بۆ كه‌مایه‌تییه‌ك پاوه‌ن كرابێ، سامانی وڵات بۆ پڕ كردنی گیرفانی ئه‌م و ئه‌و به‌كاربهێنرێت. پاداشتی خوێنی شه‌هیدان دروستكردنی كۆمه‌ڵێكی كراوه‌ی هاوچه‌رخ و سیسته‌مێكی دیموكراته كه به‌هێمنی‌و ئازادیی ده‌سه‌ڵاتی تێدا ده‌ستاوده‌ستبكرێت و هه‌موو تاكه‌كانی سه‌ربه‌رزو ئازاد بن و چونیه‌ك سودمه‌ند بن له سامانی وڵاته‌كه‌و به‌هره‌مه‌ند بن له خۆشییه‌كانی ژیان. ئه‌بێت هه‌مومان دژی ئه‌وه بین قوربانییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد وه‌ك به‌رده‌بازێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی شه‌خسی یان حیزبی به‌كاربهێنرێن.
ئێمه له‌كاتێكدا یه‌كجار به‌رز تێكۆشان و خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نرخێنین، به‌توندی دژی ئه‌وه رائه‌وه‌ستین ئه‌م سه‌روه‌رییه نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییانه وه‌ك موڵكی شه‌خسی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی و شه‌خسی به‌كاربهێنرێن. بڕواشمان وایه دروستكردنی كوردستانێكی ئازاد‌و دادپه‌روه‌ر كه شه‌هیدانی ئێمه له‌پێناویدا خۆیان كرده قوربانی باشترین پاداشته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو خێزانێكی شه‌هیدان هه‌ست بكه‌ن رۆڵه‌كانیان له‌پێناو ئامانجێكی گه‌وره‌دا بونه‌ته قوربانی.
لێره‌وه بڕوامان وایه ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه به‌ڕێزو ته‌قدیره‌وه ته‌ماشای كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوه‌كان بكات و پاداشتی ئه‌م قوربانیدانه مه‌زنانه بداته‌وه كه ئه‌و خێزانانه له‌پێناوی وڵات و رزگاری كوردستاندا داویانه. له‌هه‌مو وڵاتێكی ته‌ندروست و زیندودا كاتێك سه‌ربازێك شه‌هید ده‌بێت، حكومه‌ت رێز له شه‌هیده‌كه‌ی ئه‌گرێ و كه‌سوكارو خێزانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شایسته قه‌ره‌بو ئه‌كاته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرێك له‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوی كوردستان له‌هه‌لومه‌رجێكی ناله‌بارو نه‌بونییه‌كی زۆردا ئه‌ژین. هه‌ندێكیان تا ئێستاش له‌خانوی كرێدا ئه‌ژین و كاروكاسپییه‌كی ئه‌وتۆیان ده‌ست ناكه‌وێت ژیانێكی شایسته بۆ خۆیان دابین بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه بزانرێت زۆرینه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌خێزانه هه‌ره هه‌ژارو فه‌قیره‌كانی كورد بون، كه سه‌رمایه‌ی مادی و سه‌رچاوه‌ی گوزه‌رانیان ته‌نها به‌ری ره‌نجی رۆڵه‌كانیان بوه. ئه‌م راستییه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌مومان به‌رپرسیار ئه‌كات به‌رامبه‌ر به‌م خێزانه تێكۆشه‌رانه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستی مادی و مه‌عنه‌وی زۆریان به‌مانه‌وه‌ی كوڕ‌و پیاوه‌كانیان هه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان دابین بكات، به‌ڵام ده‌ستیان له‌هه‌مو ئه‌و پێداویستیانه هه‌ڵگرتوه‌و قوربانییان به كوڕ‌و نه‌وه‌و مێرد‌و باوكیان داوه.
به‌ڕاستی جێگه‌ی شه‌رمكردنه خێزانی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو ببینن كه له‌باری سه‌ختی ژیاندا ناچاربوه به‌وه‌ی له‌به‌رده‌می ده‌رگای ئه‌م به‌رپرسیار و ئه‌و به‌رپرسیاردا دابنیشێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌كی لێبكاته‌وه.
مایه‌ی شه‌رمكردنه خێزانی شه‌هیدانمان هه‌بێت ناچار به‌پاڕانه‌وه‌و ته‌شه‌بوس و راوه‌ستان بن له‌ڕیزی درێژدا بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌یه‌ك وه‌ربگرن كه به‌شی خواردنی رۆژانه ناكات. ئه‌و نیشتمانه‌ی رێز‌و ته‌قدیری ئه‌و خێزانانه ناكات كه به‌نرخترین سه‌رمایه‌ی مرۆیی خۆی له‌پێناودا به‌خشیوه، نیشتمانێك نییه جێگه‌ی شانازی و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بێت.
بۆیه ئێمه له لیستی گۆڕان له كاتێكدا به‌چاوێكی پڕ رێز و حورمه‌ته‌وه ته‌ماشای كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ئه‌كه‌ین، بڕوامان وایه ئه‌بێت سه‌باره‌ت به كه‌سوكاری شه‌هیدان ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه بكرێ:
1-دابینكردنی خان‌و بۆ هه‌مو ئه‌و كه‌سوكارانه‌ی شه‌هید كه پێشتر بۆی نه‌كراوه.
2-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی له‌نێوان شه‌هیداندا نه‌كرێ و پۆلێن نه‌كرێن به‌سه‌ر چینی جیاوازی به‌رزونزمدا. هه‌مو شه‌هیدێكی ئه‌م ولاَته له‌هه‌ر پله‌و پایه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیدا بوبێت له‌هه‌مان ئاست و به‌هه‌مان رێز‌و ته‌قدیره‌وه مامه‌ڵه بكرێن. ئه‌وه‌ی بۆ شه‌هیدێكی سه‌ركرده ئه‌كرێت، ئه‌بێت هه‌مان ئه‌و شته بێت كه بۆ شه‌هیدێكی سه‌نگه‌ر یان بۆ شه‌هیدێكی زیندان ئه‌كرێت.
ئێمه له لیستی گۆڕان بڕوامان وایه له‌بری دابینكردنی موچه‌یه‌كی مانگانه‌ی ره‌مزی كه ره‌نگه به‌شی بخۆ‌و مه‌مره‌یه‌ك ناكات، قه‌رزێكی گه‌وره‌ی دورمه‌ودا به قیستێكی ره‌مزی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان دابین بكرێت، كه بتوانن پرۆژه‌ی ئابوری گه‌وره یان بچوكی پێ دابمه‌زرێنن. ئه‌بێت چی تر كه‌سوكاری شه‌هیدان موحتاجی ده‌ستی كه‌س نه‌بن و خۆیان ساحێبی كار‌و ژیانی خۆیان بن.
ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمه هه‌لومه‌رجێكی پڕ رێز‌و حورمه‌ت بۆ شه‌هیدان دروستبكات كه بتوانن به ئاسانی له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستنه‌وه. ئه‌بێت به‌جۆرێك ره‌فتاربكه‌ین هه‌مو ئه‌و كه‌سو كار‌و خێزانانه‌ی شه‌هیدان بۆ یه‌ك ساتیش بوه هه‌ست نه‌كه‌ن كوڕ‌و نه‌وه‌و باوك‌و مێرد‌و براكانیان نه‌ئه‌بو خۆیان بكه‌ن به‌قوربانی وڵات.
سه‌باره‌ت به‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانیش ئێمه له‌لیستی گۆڕانا كارئه‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی:
1-چه‌ند شارێكی نمونه‌یی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌نفالكراوی كوردستاندا دروستبكرێت‌و به‌سه‌ر خێزان‌و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كاندا دابه‌شبكرێت. ئه‌بێت جیهانێكی تازه بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان دروست بكه‌ین كه‌تیایدا به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه هه‌ست بكه‌ن ره‌نج‌و ئازار‌و قوربانییه‌كانیان نه به‌هه‌ده‌ر رۆیشتوه‌و نه ئه‌و جیهانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌قوربانییه‌كانی ئه‌وان دروستبوه وه‌ك جیهانی جارانه.
2-حكومه‌ت له‌بری موچه‌یه‌كی مانگانه‌ی ره‌مزی قه‌رزی دورمه‌ودایان بۆ دابین بكات كه‌بتوانن له‌سه‌رپێی خۆیان رابوه‌ستن.
3-هانی سه‌رمایه‌داران‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بدرێت سه‌رمایه‌گوزاریی له‌ناوچه ئه‌نفالكراوه‌كاندا بكه‌ن‌و پرۆژه‌ی ئابوری جیاواز بكه‌نه‌وه.
4-له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هاوكاری مادی تایبه‌ت بۆ منداڵ‌و خوێندكارانی ئه‌نفالكراو دابین بكرێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌ئاسانی‌و بێ ترسی گوزه‌ران خوێندن ته‌واوبكه‌ن.
5-هه‌وڵبدرێت كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه قه‌ره‌بوی قوربانیانی ئه‌نفال بكرێته‌وه.
كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌نگ به‌لیستی گۆڕان بده‌ن بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ین نیشتمانێك دروستبكه‌ین كه له‌ئاست قوربانییه‌كانی ئێوه‌دا بێت‌و هه‌موتان شانازی پێوه بكه‌ن‌و بۆ ساتێكیش هه‌ست نه‌كه‌ن، ره‌نج‌و عه‌زابتان به‌هه‌ده‌ر رۆییشتوه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

