نه‌وشیروان مسته‌فا باس له‌به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌نه‌وت‌و سامانه سروشتییه‌كان ده‌كات
خوشك و برایانی به‌ڕێز ئه‌م كاته‌تان باش
بابه‌تی ئه‌م ئێواره‌یه‌مان له‌سه‌ر نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كانی كوردستانه. نه‌وت سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه، سه‌رچاوه‌كانی تری وزه وه‌كو وزه‌ی ناوه‌كی و تیشكی رۆژ و ئاو‌و ره‌شه‌با و خه‌ڵوز تا ئێستا نه‌یانتوانیوه جێگه‌ی نه‌وت بگرنه‌وه‌و به‌دیلی بۆ بدۆزنه‌وه. هه‌روه‌ها نه‌وت كه‌ره‌سته‌یه‌كی خاوی سه‌ره‌كی به‌شێكی گه‌وره‌ی پیشه‌سازییه‌كانی جیهانه بۆیه نه‌وت به‌كاڵایه‌كی ستراتیجی دائه‌نرێت كه په‌یوه‌ندی به ژیانی گه‌لانی دنیاوه هه‌یه له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گرژی و ئاڵۆزی له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهان هه‌یه. نه‌وت سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، وڵاتانی نه‌وتاوی به‌وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند دائه‌نرێن، به‌ڵام زۆری ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی نه‌وتن و نه‌وتیان لێده‌رئه‌هێنرێ بۆ بازاڕه‌كانی دنیا، نه‌وته‌كه‌یان له‌باتی ئه‌وه‌ی ببێته نیعمه‌ت و ره‌حمه‌ت بۆته له‌عنه‌ت و زه‌حمه‌ت چونكه:
1-زۆریی ده‌رامه‌تی نه‌وت و ئاسانی به‌ده‌ستهێنانی بۆته‌هۆی پوكانه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی تری ئابوری وڵاتانی نه‌وتاوی به‌تایبه‌تی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و پیشه‌سازی، سه‌ره‌نجام پشتبه‌ستن به ئابوری تاكبه‌رهه‌م ئه‌مه‌ش كه بۆته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆراكی مرۆڤایه‌تی.
2-ئه‌و ده‌رامه‌ته زۆره بۆته‌هۆی دروستكردنی رژێمی دیكتاتۆری خاوه‌ن ماكینه‌ی جه‌نگی و داووده‌زگای سه‌ركوتكردن و سه‌رچاوه‌ی دارایی داموده‌زگاكانیان. هه‌ر بۆ نمونه ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ده‌رامه‌تی نه‌وت و به‌پاره‌ی نه‌وت شه‌ڕی كوردی كردوه. شه‌ڕی شیعه‌ی كردوه، شه‌ڕی میله‌تی عێراقی كردوه. شه‌ڕی ئێران و كوێتی كردوه. داووده‌زگای جه‌نگی و سه‌ركوتكردنی به‌هێز كردوه، كه‌رته‌كانی تری ئابوری وڵاتی به‌جۆرێك وێران كردوه كه تائێستا به‌ره و ژوری له‌سه‌دا نه‌وه‌دی هه‌مو بودجه‌ی عێراق له‌وه له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌رامه‌تی نه‌وت دابین ده‌كات. زۆرێك له دیكتاتۆره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌هۆی سامانی نه‌وته‌وه نه‌بوایه نه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئابوری و سه‌ربازیی و موخابه‌راتییه ترسناكه‌یان دائه‌مه‌زراند كه موعاره‌زه‌ی ناوخۆ و نه‌یاره سیاسییه‌كانی له‌ناو ببات و نه‌ئه‌یانتوانی ئه‌و تۆڕه په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه دروست بكه‌ن كه له چاودێری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سیاسه‌ته‌كانی كه‌م بكاته‌وه. چونكه ئابوری نه‌وت هه‌میشه وا ده‌كات ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی دنیا جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری وا یان بۆ دروست ببێت كه ناچاریان ده‌كات چاو له‌سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بپۆشن. له سه‌د ساڵی رابردودا زوربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته داخراوانه‌ی ناوچه‌كه كه خاوه‌نی نه‌وتن له‌هه‌مو چاودێرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی پارێزراوبون‌و توانیویانه به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی جدی ناوده‌وڵه‌تی بكه‌ن، هه‌ر سیاسه‌تێكیان ویستوه له‌ناوخۆیاندا جێبه‌جێیان كردوه، به راده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین مێژوی به‌شێكی زۆری ئه‌م ناوچه‌یه له‌ناو ده‌وڵه‌ته داخراوه‌كانا به‌هۆی سیاسه‌تی نه‌وته‌وه بوه به‌مێژوی سه‌ركوتكردنی موعاره‌زه‌و نه‌یارانی ناوخۆ.
له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م قسانه‌دا‌و به وشیاربون به‌م دو مه‌ترسییه گه‌وره‌یه، ئێمه له لیستی گۆڕانا بڕوامان وایه ئه‌بێ زۆر به‌وریایی و رونییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م سامانه گرنگه‌یا بكه‌ین، بۆئه‌مه‌ش بڕوامان وایه:
1-ئه‌بێت نه‌وت تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئابوری نیشتمانی نه‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌وه داهاته‌كانی ئه‌م سامانه بۆ ژیانه‌وه‌و دروستكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و به‌رهه‌مهێنانی جیاواز له نه‌وت به‌كاربهێنرێت. به‌شێوه‌یه‌ك له مه‌ودای دوردا سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئابوری وڵات نه‌ك نه‌وت به‌ڵكو كه‌رته ئابورییه‌كانی تربێت.
2-نه‌وت ئه‌توانێت پردێكی په‌یوه‌ندیی ئارام و ته‌ندروست هه‌م له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته دراوسێكانا دروست بكات هه‌م له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه.
نه‌وت ئه‌بێت وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندیی و بنیاتنانی متمانه به‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ردا به‌كاربهێنرێت. ئه‌بێت هه‌مو رێككه‌وتننامه‌یه‌ك‌و گرێبه‌ستێكی نه‌وتی پاش وتوێژی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌ت بۆ دوابڕیار بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان‌و بۆ رای گشتی بڵاوبكرێته‌وه. داهاتی ئه‌م كه‌رته رون‌و ئاشكرابێت‌و به‌ئاگاداری‌و بڕیاری په‌رله‌مان سه‌رف بكرێت. به‌ڵام ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و دو حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌رته‌دا كردویانه هیچ یه‌ك له‌م خاڵانه‌ی جێبه‌جێنه‌كردوه.
ئێمه پێمانوایه سیاسه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن دو حیزبه‌كه‌و حكومه‌ته‌وه گه‌لێك كه‌موكوڕیی تیایه كه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌ودا ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین:
1-سه‌ره‌تای ده‌ستبردن بۆ ئه‌م كه‌رته به‌جۆرێك بو كه له‌بری دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی دروست‌و دور له‌گرژی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا‌و رای گشتی عێراقی‌و ناوچه‌یی بۆ دروستكردین. دروستكردنی ئه‌م كێشه‌یه له‌و كاته‌دا بو كه‌ئێمه زۆر پێویستیمان به‌وه هه‌بو په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كان هێمن‌و دور له‌ته‌نگژه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌ئارامیی كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
2-خاڵێكی تاریكی و نه‌زانراوی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه كه له‌لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه ئیمزاكراوه تائێستاش هیچ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ئاگاداری جۆری ئه‌و گرێبه‌ستانه نین كه‌ئیمزاكراوه، ئه‌م نه‌زانراوییه گومانی گه‌وره‌ی لای هه‌موان دروستكردوه كه ره‌نگه داهاتی ئه‌م سامانه گرنگه‌ی وڵات بۆ قازانجی هێزو گروپێكی بچوك به‌كاربهێنرێت.
3-هیچ رونییه‌ك له‌وه‌دا نییه كه‌چۆن‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك ئه‌و داهاته سه‌رف ده‌كرێت كه له‌م كه‌رته‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز ئێمه له‌لیستی گۆڕانا بڕوامان وایه نه‌وت سامانێكی گرنگی نیشتمانییه، ئه‌بێت هه‌م بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌كاربهێنرێت، هه‌م پردێك بێت بۆ دروستكردنی متمانه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ‌و دنیادا.
گه‌ر ده‌نگ به‌لیستی گۆرٍِان بده‌ن هه‌وڵئه‌ده‌ین كارێك بكه‌ین كه‌سامانی نه‌وت ئاستی گوزه‌رانتان بباته‌سه‌ره‌وه‌و ژیانێكی ئارام‌و سه‌قامگیرتان بۆ دابین بكات.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

