نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یامێك ئاراسته‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یامێك ئاراسته‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له په‌یامێكیدا كه وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان خستیه‌رو، رایگه‌یاند: ئێمه به‌ڕێز و حورمه‌تێكی زۆره‌وه ده‌ڕوانینه ره‌نج و ماندوبونی ده‌زگاكانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیس له پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمدا له دابینكردنی ئارامی و ئاسایش‌دا له به‌ره‌نگاری تۆڕه‌كانی تیرۆر و بڵاوبونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان و تاوانی رێكخراوه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی ئاسایش و هێزه چه‌كداره‌كان له هه‌مو ده‌وڵه‌تێكدا پاراستنی گه‌ل و نیشتمانه له مه‌ترسی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی، ده‌بێت ئه‌ركی هێزه‌كانی هه‌رێمیش له‌و چوار چێوه‌یه‌دا بێت له هه‌مو دنیادا ئه‌م هێزانه له ناكۆكی سیاسیه‌كانی ناوخۆدا بێلایه‌ن راده‌وه‌ستن به یه‌ك مه‌سافه خۆیان دور راده‌گرن له تێكه‌ڵاوی مونافه‌سه‌ی نێوان حیزبه‌كان له هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كانیاندا وه‌كو تاك هه‌ریه‌ك به بۆچونی خۆی ده‌نگ ده‌دات، به‌ڵام له پرۆسه‌ی ده‌نگدان دا به بێلایه‌نی و پیشه‌یی ره‌فتار ده‌كه‌ن و ده‌زگاكه‌یان به‌كارناهێنن به قازانجی لایه‌نێك دژی لایه‌نێكی تری هه‌ڵبژاردن. له كوردستانی خۆشمان‌دا به پێی قانونی ئه‌حزاب كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوه حیزب نابێت هێزی چه‌كداری هه‌بێت، له عێراقیشدا به پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی حیزب نابێت هێزی چه‌كداری هه‌بێت، به‌ڵام له كوردستانه‌كه‌ی ئێمه‌دا له پاش 18 ساڵ له ته‌جروبه‌ی حوكمی كوردی هێشتا نه‌توانراوه هێزه‌كانی ئاسایش، پۆلیس، پێشمه‌رگه له ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی حیزبی ده‌ربهێنرن و بخرێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی قانونیی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، له‌به‌رئه‌وه به‌شێكی به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان ته‌رخانكراوه بۆ هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆیه ئێمه له لیستی گۆڕاندا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه، مه‌به‌ستم هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیسه به‌هێزتر بكرێن و ژیانی خۆیان و خێزانه‌كانیان باشتر بكرێت و ئاستی شاره‌زایی و لێوه‌شاوه‌یی و وشیاری قانونی و سیاسیان قوڵتر بكرێت و هاوكات پێویستییه‌كانیان شانبه‌شانی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای دنیا بۆ دابین بكرێت. له ده‌زگای سیاسییه‌وه بكرێن به ده‌زگای پیشه‌یی و له ده‌زگای حیزبیه‌وه بكرێن به ده‌زگای نیشتمانی و حكومه‌تی.
ئه‌م هێزانه له سه‌رده‌می جیاوازی دو ئیداره‌یی پێشوه‌وه تا ئێستاش هه‌ر یه‌كه‌یان وه‌كو دو هێز به جیا كار ده‌كه‌ن، ده‌بێت یه‌كبخرێن و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نی سیاسی ده‌ربهێنرێن و بخرێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، رێگا نه‌درێت له هیچ ناكۆكیه‌كی ناوخۆی كوردستاندا به‌كاربهێنرێن.
بۆیه له‌م دوانگه‌یه‌وه داواتان لێده‌كه‌م پێویسته ئێوه هه‌موتان چ وه‌كو تاك چ وه‌كو كۆمه‌ڵ چ وه‌كو ده‌زگا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان له ئاستی مه‌سئولیه‌تی قانونی و سیاسی و ئه‌خلاقی خۆتاندا بن، رێگه نه‌ده‌ن به‌كار بهێنرێن بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵك بۆ سه‌ركوتكردن بۆ ده‌مكوتكردن بۆ ته‌زویر و دزی و فڕوفێڵ، رێگه نه‌ده‌ن ببن به لایه‌ن له‌م مونافه‌سه سیاسیه‌ی ئه‌م قۆناغه‌دا، بیروباوه‌ڕی سیاسی خۆت هه‌رچییه‌ك بێت به‌ڵام ده‌بێت شه‌ره‌فی پیشه‌كه‌ی خۆت بپارێزی، رێگه نه‌ده‌ن ته‌جروبه‌كانی رابردو دوباره ببێته‌وه، پێویسته به بێلایه‌نی و پیشه‌یی پارێزگاری هێمنی جه‌وی سیاسی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و به‌شداربن له پاراستنی پرۆسه‌ی ئازادی ده‌نگده‌راندا، به‌شداربن له پاراستنی پاكی و ئازادی و هێمنی پرۆسه‌كه‌دا، بێگومان به‌مه له ناو خه‌ڵكدا سه‌ربه‌رزی بۆ خۆتان به‌ده‌ست ده‌هێنن و ئه‌وسا گه‌له‌كه‌شمان شانازیتان پێوه ده‌كات.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

