ده‌نگی ئه‌و
ده‌نگی ئه‌و “دۆعا”یه‌ی که گوێی خوای کهڕکردو نه‌هاته قسه!!

عمری خطاط
omerxatat@yahoo.com
“دۆعا”* زه‌نگه وریا بن، زه‌نگی قه‌ده‌غه بوونی عه‌شق، قه‌ده‌غه‌بوونی جوانی، قه‌ده‌غه‌بوونی خولیا، هه‌ست و شعور..
زه‌نگی مه‌رگه‌و له‌هه‌موو چاوههڵبڕینێکی کچاندا خۆی نمایش ده‌کات، به‌ناو دێڕی نامه‌کانی خۆشه‌ویستیدا دیت و ده‌چێ، گیرفانی سه‌ر سینه ده‌پشکنێ، سه‌رسوچی کۆڵان ده‌گرێت و هه‌ڕه‌شه له هه‌ناسه ته‌ڕه‌کانی دڵ ده‌کات. “دۆعا” تازه خونچه‌ی به‌هارێکی جه‌حێل بوو که پێش ئه‌وه‌ی بپشکوێ ژێرقاچ نراو هه‌ناسه‌ی ته‌ڕیان کرده‌وه به ناو سنگی زه‌ویدا، “دۆعا” په‌لکه زێڕینه‌یه‌کی دوو ڕه‌نگ بوو، ڕه‌ش و سپی، ئه‌ویشیان کرده دووله‌ت. “دۆعا” هاوارێکی گه‌وره‌ی قژ درێژ بوو، هاواری کچان وژنانی شاره‌که‌م که تریشقه ئاسا له به‌عشیقه‌وه هه‌ستاو به‌سه‌ر قه‌ڵادا هات و خۆی گه‌یانده گوێی ئه‌زمه‌ڕ!
“دۆعا”، پرسیاره، پرسیاری ژن بوون له‌سه‌ر سنگی یاسایه‌کی پیاوانه!، پرسیاری مه‌رگ کاتێک هه‌موو چرکه‌یه‌ک به‌به‌رده‌ماندا دێت و ده‌چێ و بێ خه‌مین له‌وه‌ی یه‌خه‌ی ئێمه‌ش بگرێت، پرسیاری بێ موبالاتی، کاتێک ئاسایی وئاسانتر له وشه‌ی “ئاسانی” دۆعاکان له‌ناو ده‌برێن و شۆکێک نامانگرێت. پرسیاری باوکێکی دڵڕه‌ق له پرسه‌ی خوێنی خۆیدا، پرسیاری ده‌سه‌لاتێکی پوت که به‌رد ده‌داته ده‌ست ئینسانکوژان و خۆشی ته‌ماشاچی!
“دۆعا”، تفهو هه‌موو ڕۆژێک ده‌درێته‌وه به‌ناوچاوانی بیرکردنه‌وه‌یه‌کدا که ئینسان کوێرده‌کات، تفهو ده‌کرێته یاسا‌و ده‌ستورێک که چهقۆو قین، فیشه‌ک و ڕق، ده‌خاته ناومان، تفهو ناوچه‌وانی ده‌سه‌ڵاتێک ده‌گرێته‌وه که پێی خۆشه دوعاکان له‌ناو بچن نه‌وه‌ک شه‌ره‌فمان له‌که‌دار بێت!!. تفهو زۆر که‌س ده‌گرێته‌وه، مه‌لاکان، ده‌سه‌ڵات، یاساکان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی وێنه‌که‌یان گرت و هیچ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کیان نه‌بوو.
“دۆعا”، داوایه، داوای ئینسانیبوون، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ده‌م و چاو گرژدا، داوای یه‌کسانیبوون له یاسایه‌ک که شهلهو له‌سه‌ر یه‌ک لا عومری خۆی تێده‌په‌ڕێنێ. داوای په‌یوه‌ندیه‌ک که پڕ بێت له بزه‌و خه‌نده، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که دۆعاکان له‌سه‌ر زه‌وی بژین نه‌ک له ئاسمان!!
25.04.2007
*”دۆعـــا”، کچه گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 20 ساڵانه‌و له خێزانێکی یه‌زیدییه، کاتێک په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ئه‌م له‌گه‌ڵ کوڕه موسڵمانێکی عه‌ره‌بدا ئاشکرا ده‌بێت،له رۆژی 8ی مایسی 2007 وله‌لایه‌ن چه‌ند پیاوێکی یه‌زیدیه‌وه په‌لکێش ده‌کرێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆی و له‌ناو کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی زۆری شارۆچکه‌ی به‌عشیقه‌دا تا مردن به‌ردباران ده‌کرێت.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


بنار
منیش به‌ش به حاڵی خۆم کوشتنی ئه‌و کچه یه‌زیدیه به پێشێل کردنی مافی مرۆڤ ئه‌زانم و ئیدانه‌ی ئه‌که‌م.
هیوادارم چه‌شنی ئه‌و هه‌ڵوێستانه بنه‌بڕ بکرێت له کۆمه‌ڵگادا.
بةشدار ئاسياى
كاتى بيداجونةوة بة ئاينةكانى كورد هةرجى ئاسمانى يان زةمينى هاتووة