دووهه‌ڵوێستی دژ به‌یه‌ک
دووهه‌ڵوێستی دژ به‌یه‌ک له په‌یوه‌ند به کێشه‌ی “که‌مال سه‌ید قادر”ه‌وه
نامه‌که‌ی به‌ڕێزان (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، زیره‌ک که‌مال، سه‌عدوالله په‌رۆش، فه‌رهاد عه‌ونی) که‌له‌رۆژی09.01.2006 دا ئاراسته‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ولێر له په‌یوه‌ند به کێشه‌ی که‌مال سه‌ید قادره‌وه کرابوو قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێ.
به‌ر له‌هه‌ر شتيک ئه‌م نامه‌یه هه‌ڵوێستێکی جیاواز، ته‌نانه‌ت دژ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ترمان ده‌داتێ که‌له‌رێگه‌ی پێکهێنانی کۆمیته‌و ناوه‌نده‌کانی هه‌ڵسوڕاو بۆ ئازادکردنی که‌مالی سه‌ید قادر ماوه‌یه‌که خه‌ریکی هه‌ڵسوڕانی به‌رچاوه.
له کێشه‌ی که‌مال سه‌ید قادردا ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته دژ به‌یه‌که له‌کاردان وه‌هه‌ریه‌که‌یان به ڕێگه‌ی خۆی خه‌ریکی هه‌ڵسوڕانه، یه‌ک له‌وانه هه‌ڵوێستێکی ئازادیخوازانه‌ی پڕ سه‌دا‌یه که‌له ڕێگه‌ی هه‌زاران ده‌نگی پێشکه‌وتووخواز، نوسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان، و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌خه‌بات و چالاکی به‌رده‌وامدان بۆ به‌دیهێنان و سه‌قامگیربوونی ئازادیه سیاسیه‌کان و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سالم و مۆدێرن که به‌هاکانی مرۆڤ تێیدا پارێزراوبێت، خۆی ده‌رخستووه‌و له‌خۆکۆکردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ی خۆیدایه. هه‌ڵوێسته‌که‌ی تر ده‌نگێکی تره، ئه‌ویش ده‌نگی چه‌ند نووسه‌رو که‌سانێکن که له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیکن، وه‌له‌ڕێگه‌ی پاڕانه‌وه و بزواندنی هه‌ست ودڵی ده‌سه‌ڵاتداران که به‌شکم ڕه‌حم بفه‌رمون و له‌م کۆیله لاساره خۆشبن، ده‌یه‌وێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات.
ئامانجی ئه‌م دووهه‌ڵوێسته یان به‌واتایه‌کی ترئه‌م دوو به‌ره‌یه وه‌ک وتم دژ به‌یه‌کن، ئه‌گه‌رچی هه‌ردوولا له خاڵی ئازادکردنی كه‌مالی سه‌ید قادر یه‌ک ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام هه‌ردوو هه‌ڵوێست پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر ده‌جوڵێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر فشارهێنان بۆده‌سه‌ڵات ماکی لایه‌نی یه‌که‌مه ئه‌وا به‌بێ گومان پاڕانه‌وه له‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێته تایبه‌تمه‌ندی لایه‌نی دووه‌م. بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی قسه‌کانم ده‌م کوتان له‌هه‌ندێ بابه‌تی گشتیی تر به پێویست ده‌زانم.
فه‌رمانڕه‌وایانی ئێستای کوردستان، به‌شێکن له‌و ستراکچه‌ره سیاسییه‌ی که‌ئێستا له عێراقدا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کا، به شیعه‌و سونه‌و ناسیونالیسته عه‌ره‌به‌کانی تره‌وه. ئه‌مانه ئه‌گه‌رچی له ڕواڵه‌تدا دژ به‌یه‌کن به‌ڵام به‌هه‌موویان به‌شێکن له‌و ئه‌لته‌رناتیڤه سیاسیه‌ی که نیازمه‌ندی ئه‌مریکایه‌و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته له زاخۆوه بۆ فـاو هه‌ریه‌که لایه‌کی گرتووه.
عێراق به کوردستانیشه‌وه به یه‌کێک له ساته‌وه‌خته ئاڵۆزه‌کانی خۆیدا تێپه‌ڕده‌بێت، مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ند به‌ده‌سه‌ڵات و سه‌قامگیربوون و قه‌واره گرتنی ده‌وڵه‌تێکی قایم و مه‌رکه‌زی هێشتا مه‌سه‌له‌یه‌کی نه‌بڕاوه‌یه، ڕیزبه‌ندی سیاسیی “ڕاست” ی ئه‌م وڵاته هێشتا له جێی خۆی نیه. کوشتن وخۆته‌قاندنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه ئیسلامی وبه‌عسیه‌کان ومه‌سه‌له‌ی داگیرکاریی هێشتا کۆتایی نه‌هاتووه. به‌ڵام له‌پاڵ هه‌موو ئه‌م گرفتانه‌دا، مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور و سه‌روسه‌کوتی یاساکان ئه‌گه‌ر وه‌ک هێڵه گشتیه‌کانیشی بێت رۆشن و دیــــــارن.
ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستور، ئیسلام دینی فه‌رمیی وڵات بێت و یاساکان لێره‌وه سه‌رچاوه‌بگرن و نابێت هیچ یاسایه‌ک ناکۆک بێت له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تدا، ئه‌گه‌رهاووڵاتیی بوون له‌ده‌ستوردا جێگه‌ی خۆی دابێت به ئینتیمابوون بۆ قه‌وم و تایه‌فه، ئه‌وا پێکهاته سیاسیه‌که‌ی ئه‌م وڵاته‌و ئۆرگانه ده‌وڵه‌تیه‌کانیش به‌نده به‌هه‌مان ریزبه‌ندی پێشوو وه‌هه‌ربه‌هه‌مان پێوانه دیاری ده‌کرێن. به‌مانایه‌کی ترپه‌یوه‌ندی هاووڵاتی و ده‌سه‌ڵات، خاڵی “هاووڵاتی بوون” نیه، به‌ڵکو ئینتیما بوونه بۆ قه‌ومێک یان تایه‌فه‌یه‌ک یان عه‌شره‌تێک که له ڕێگه‌ی کیانێکی سیاسیه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێت. هه‌ڵبه‌ته ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانیش یه‌ک کۆپی ته‌واو پڕاوپڕی هه‌مان ده‌ستوری سه‌راسه‌ریه‌و یه‌ک خوێن به ڕۆحی هه‌ردووکیاندا تێپه‌ڕده‌بێت.
گیرساندنی ده‌وڵه‌تی ئایینده‌ی عێراق و پیاده‌کردنی ئه‌م یاسایه‌نه له کۆمه‌ڵگه‌دا له‌یه‌که‌م هه‌نگاویدا پێویستی به‌سه‌رکوتی سیاسی هه‌یه. له‌نیشانه سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌رکوتی سیاسیش پێشێل کردن و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیه سیاسیه‌کان ده‌بێت له کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا به‌کوردستانیشه‌وه. که‌مالی سه‌ید قادر نمونه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی ئه‌و هێرشه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌ده‌ستوری سه‌راسه‌ریدا، که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک “سیستانی”ودیوه‌خانه‌که‌ی که‌پێی ده‌ووترێت “المرجعیة”، پارێزراوون و ڕه‌خنه‌گرتن لێیان تابووه و که‌سێک وا بکات سزا ده‌درێت. ئه‌مه یه‌کێک له‌وخاڵه سه‌ره‌کیانه‌یه که شیعه‌ی سیاسی له‌ده‌ستوردا سه‌پاندویه‌تی. بۆ ناسیونالیزمی کوردیش سه‌رۆکی حیزب و سیمبوڵه‌کانی تری نه‌ته‌وه هه‌مان پله‌وپایه‌ی سیستانی و “المرجعیة” وه‌رده‌گرن و ده‌بنه ” مقدساتی” نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌خنه‌گرتن لێیــان ده‌چێته خانه‌ی پێشێل کردنی “مقدسات” و که‌سێکی وه‌ک که‌مالی سه‌ید قادر ده‌بێته یه‌که‌مین قوربانی.
له‌کورتترین ده‌ربڕیندا که‌مالی سه‌ید قادر یه‌که‌مین قوربانی ئه‌و یاسا “دیموکراسی”یانه‌یه که له عێراقی ئایینده‌دا کاری پێ ده‌کرێت.
خاڵێکی تر که پێویسته باسکرێ، ئه‌و تایبه‌تماندیانه‌یه که خودی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کورد له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا هه‌یه‌تی. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌درێژایی ته‌مه‌نی، چ له‌شاخ و چ له‌شار، خاوه‌نی مێژوویه‌کی توندوتیژه، خاوه‌نی کێوێک له‌سه‌رکوتی سیاسیه به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزیسیۆنی خۆی. به‌درێژایی ته‌مه‌نی سه‌رکوتگه‌رێکی کارای ئازادی یه سیاسیه‌کان بووه. هه‌میشه ئه‌وه‌نده هاوپه‌یمانێکی باش بووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه دینی و پریمیتیڤه‌کاندا، ئه‌وه‌نده له‌پاڵ سکولاریزم و مۆدێرنیزم‌دا نه‌وه‌ستاوه. هیچ کاتێک ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ڕه‌خنه‌ی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزانی سیاسی خۆی نه‌ک هه‌ر قبوڵ نه‌کردووه، به‌ڵکه به‌دژیشی وه‌ستاوه. هه‌موو ڕه‌خنه‌و ئه‌لته‌رناتیڤێکی سیاسی تر وه‌ک “جنێو” به خۆی و”کورد” پۆلین ده‌کات. ئه‌وه‌ی که ئێستا به‌رامبه‌ر به دیسکۆرسی کۆمۆنیسته‌کان ده‌یکات به‌شێکه له‌وه!!. ئامانجیش له‌هه‌مو ئه‌م کارانه سه‌رکوتی لایه‌نی به‌رامبه‌ره، جا چ بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و رێکخراوه‌یی بن یان ره‌خنه‌ی قه‌ڵه‌مێکی تاک بێت.
له‌راستیدا ئه‌م باسه‌م بۆ ئه‌وه هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و هێزانه بناسێنم که خه‌ریکن پراکتیکی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی شه‌فافیه‌ت دان به ئه‌و دوو تێڕوانینه‌ی که خه‌ریکه له‌سه‌ر کێشه‌ی که‌مال سه‌ید قادر کار ده‌کات. جا با بێمه‌وه سه‌ر باسه سه‌ره‌کیه‌که‌م.
له‌نامه‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی “سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان” کراوه، هاتووه: ” به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌لومه‌رجه دژواره‌ی که‌مال سه‌ید قادر سه‌روه‌ختی بڵاوکردنه‌وه‌ی “نووسینه‌کانی” پێیدا ڕه‌تبووه، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی به‌نامه‌یه‌ک په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌و داوای به‌خشینی کردووه، له‌به‌ڕێزتان ده‌خوازین فه‌رمانی لێخۆشبوونی بۆ ده‌ربکه‌ن”.
له کۆتاییشدا ئه‌م په‌ره‌گرافه هاتووه:
” پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین “نووسینه‌کانی” که‌مال سه‌ید قادر، شیاوی داکۆکی لێ کردن نین و دووریشن له پره‌نسیبی ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان لێتان هه‌یه، به‌دڵگه‌وره‌یی خۆتان و به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان پێی داون، لێی خۆش بن”. (خاڵی تأکید هی منه).
ئه‌مه پوخته‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌یه که‌له‌ڕێی “پاڕانه‌وه” و بزواندنی هه‌ست و سۆزی سه‌رۆکه‌وه ده‌یه‌وێت کێشه‌ی که‌مال سه‌ید قادر به‌چاره‌سه‌ر بگه‌یه‌نێت. ئه‌م تێڕوانینه ده‌یه‌وێت ئه‌م کێشه‌یه که ته‌واو سیاسییه و په‌یوه‌ندی به ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه. شه‌ڕێکی گه‌وره‌یه بۆفه‌راهه‌م کردنی ئازادیه سیاسیه‌کان، بکاته کێشه‌یه‌کی “شه‌خسی” دوو که‌س که یه‌کێکیان “جنێو”ی داوه و پێویست ده‌کات داوای لێبوردن بکات، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستپێشخه‌ری “پیاوچاکان” لێی خۆش بێت. ئه‌م نامه‌یه ” صـلــح” ێکی ته‌واو عه‌شایه‌ریی یه به‌ڵام له خۆڕا نه‌هاتووه‌و بێ په‌یامی سیاسیش نیه!. دواتر دێمه سه‌ر په‌یامه سیاسیه‌که‌ی.
مه‌ترسیی ئه‌م په‌یامه له‌وێدایه که بۆچونێکی “پریمیتیڤانه” له تێڕوانینیدا به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگه‌و تاکه‌کانی ناوی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، تێڕوانینێک که کاروکاردانه‌وه چینایه‌تی و سیاسیه‌کانی ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه نابینێت که رۆژانه روو ده‌ده‌ن، خه‌باتی ئینسان نابینێت بۆ ژیانێکی باشتر. کۆمه‌ڵگه له‌م په‌یامه‌دا، نه‌ک وه‌ک ئۆرگانێکی زیندوو به‌ڵکه وه‌ک کۆمه‌ڵه خێوه‌تێک وێنا ده‌کات که پێداویستیه‌کانیان له سک تێرکردن و خه‌وتن به‌ولاوه تێپه‌ڕنابێ. نان، کار، ڕاده‌ی ئازادی و پێداویستیه‌کانی تاک، ئه‌بێت سه‌ره‌وه دیاری بکات. له‌م سیسته‌مدا دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بوونیان نیه، هه‌شبێت، له‌خزمه‌ت هێشتنه‌وه‌ی هه‌مان سیسته‌مدایه. لێره سه‌ره‌ک خێڵ له‌سه‌ره‌وه‌یه‌و خۆی تاکه بریارده‌ره‌و هیچ که‌س بۆی نیه سیسته‌می ئه‌م خێڵه یان رموزه‌کانی بشکێنێت، وه‌ئه‌گه‌ر که‌سێک وای کرد، ئه‌وا تابووی شکاندووه‌و ده‌بێ سزا بدرێ. که‌سێکیش سزا بدرێ ئه‌وا چه‌ند “دڵسۆزێک” دێنه پێشه‌وه‌و ده‌چنه لای سه‌رۆک و لێی ده‌پاڕێنه‌وه که به‌دڵگه‌وره‌یی خۆی لێی خۆشبێت، هه‌ڵه‌ی کردووه‌و “په‌شیمانه”!!.
ده‌سگیرکردن و دادگایی کردنی که‌مال سه‌ید قادر‌و نامه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه، دوو ئه‌ڵقه‌ی یه‌ک زنجیره‌یه‌و به‌هه‌ردووکیان یه‌کتری ته‌واو ده‌که‌ن، واته هه‌ردووکیان په‌یامی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتێکن که پێمان ده‌ڵێ: ئاگاداری خۆتان بن، قاچ زۆر ڕامه‌کێشن، ئێوه زۆر ئازاد نین.. یان به‌مه‌رجێ ئازادن، که‌ئه‌و شته بنوسن که به‌که‌ڵکی من و بزووتنه‌وه‌که‌م بێت، به‌جۆرێک بیر بکه‌نه‌وه که‌من بۆتان دیاری ده‌که‌م. وشه‌کانی له چه‌شنی ئازادی، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕين، دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌کسانی، ماف و حورمه‌تی تاک، ئازادی ڕه‌خنه… له‌قاموسی خۆتاندا ده‌ربهاون.
ئه‌گه‌ر ئه‌م وێنه نێگه‌تیڤه‌ی من باسم کرد، سیما‌و په‌یامێکی سیاسی ده‌سه‌ڵاتێکه که‌هه‌ر له ئێستاوه به نیازه له‌سه‌ر سه‌رکوتی ئازادی سیاسی درێژه به‌ته‌مه‌نی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایی خۆی بدات، وه ئه‌گه‌ر نامه‌که‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت له په‌یوه‌ند به‌کێشه‌ی که‌مال سه‌ید قادردا، ته‌واوکه‌ری هه‌مان په‌یامی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ماشدا وێنه‌یه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ئومێدبه‌خش هه‌یه که‌له‌به‌رامبه‌ر سه‌رکوتی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدا زۆر قایمانه وه‌ستاوه‌و له‌ڕێگه‌ی به‌رگری کردن له ئازادی یه سیاسیه‌کان خه‌ریکی فشارهێنانه. فشاری گه‌وره‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ئێستادا به پ.د.ک و حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ولێره‌وه وه‌ک رۆژی روناک دیاره هه‌ربۆیه به‌زووترین کات ده‌یه‌وێت له‌ژێر ئه‌م فشاره‌دا خۆی ده‌رباز بکات و ئازادکردنی که‌مال سه‌ید قادر، نه‌ک وه‌ک فشارێکی گه‌وره‌ی ئه‌م به‌ره ئازادیخواز‌و چه‌په‌ی کوردستان وڕای گشتیی، به‌ڵکو وه‌ک به‌خشینێکی سه‌رۆکانه‌و وه‌ڵامی پاڕانه‌وه‌نامه‌یه‌کی کۆمه‌ڵێک نوسه‌ر پێناسه بکات.
کۆمیته‌کانی به‌رگری له ئازادییه سیاسیه‌کان، که‌له‌چه‌ندین شوێنی دنیا پێکهاتووه، لیستی نوسه‌رو هونه‌رمه‌ند و که‌سایه‌تییه ئازادیخوازه‌کانی کوردستان، بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی کێشه‌ی که‌مال سه‌ید قادر‌و فشاری به‌رده‌وام بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر وناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، چرایه‌کی ئومێدبه‌خشه نه‌ک ته‌نها بۆ ئازادکردنی که‌مال سه‌ید قادر، به‌ڵکو بۆ سه‌پاندن وفراوان کردنه‌وه‌ی ئازادییه سیاسیه‌کان له کوردستان. ئه‌مه هه‌نگاوێکی گه‌وره‌یه، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون.
ئازادی بۆکه‌مال سه‌ید قادر .
عمری خطاط
omerxatat@yahoo.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


Yusif
nusineki bash u matina, mn ta esta xom hastm dakrd aw karai nusareki barez wak Hama said ladllsoziyawaya, balam larei am nusinawa bom darkawt ka wa nia, dastxoshi lam nusara bareza dakam ka am babatai nusiwa
ranjkarkuki
baraste tawana zorsh tawana kherane kaka kamali saed qadr