نزای ٢
بیست و چوار نزای نیگار عه‌لی
نزای ٢
nigaral_24@freenet.de
کفنی سووری حه‌زه سه‌ربڕاوه‌کان
من زۆرت لێپاڕامه‌وه
تاوه‌کو خۆشه‌ویستیمان دوور به دوور بێت
تۆ هه‌ر ده‌ست به‌رداری نه‌بوویت
تۆ ده‌ته‌ویست من بخه‌یته‌نه ناو پێخه‌فی قرمزی و ئه‌رخه‌وانی
من ده‌ترسام
من ده‌مزانی حه‌زه‌کانت زۆر سه‌رشێتن
پرچی هه‌ور داده‌هێنن
تریفه‌ی مانگ له قه‌فه‌سی ئاوی گوماندا دیل ده‌کات
من ده‌مزانی حه‌زه‌کانت زۆر سه‌رشێتن
کفنی سوورم بۆ ده‌دورن
پێت ده‌ووتم ، نا‌بێ سڵ که‌م ، نا‌بێ خه و‌نی سه‌وزمان
به‌داری گوڵ ڕه‌شی گومانه‌وه هه‌ڵبواسم
پێت ده‌ووتم، حه‌زی سوور‌و په‌مه‌ییمان
نا‌بێ به ڕه‌هێڵه بارانی هه‌وری ئاسمانی گومان و
ئاسمانی دڵ ڕه‌شی سیما ڕه‌شه‌کان ته‌ڕ ببن و
بشۆرێنه‌وه
من زۆرت لێ پاڕامه‌وه
که گه‌ردنی سه‌ر شێتم
که سنگی ئاگر و ئه‌فسسونم
نه‌بنه کێڵگه‌ی ژێر گاسنی
حه‌زه خوێن ڕێژه‌کانت
من ده‌مزانی تۆ ده‌ست ده‌نێیته بینی
حه‌زه دڵساف و په‌پوله ئامێزه‌کانی من
من ده‌مزانی تۆ ده‌ست ده‌نێیته بینی
حه‌زی شاراوه‌ی نێو گوڵدانی
مه‌مله‌که‌تی خۆر‌و مه‌مله‌که‌تی هه‌نگوینی من
من ده‌مزانی تۆ ده‌بیته بایه‌قوش و
به‌سه‌ر دره‌ختی باخی خه‌ومه‌وه
پرچی به شانه داهاتووی من
ده‌ژاکێنیت و گۆڕی تاریکم بۆ هه‌ڵده‌که‌نیت
به‌ڵام هێشتا هه‌ر هاتم بۆ لات
که هاتیشم هه‌ر زۆر خێرا
کفنه سووره‌که‌ت به‌باڵام بڕی
به ده‌ستی خۆت له نێو گۆڕی حه‌زه‌کانتاداتنام
ئه‌وسا منیش هاوارم کرد
با هیچ نه‌بێ سوجده
بۆ په‌یکه‌ری دڵه به به‌رد بووه‌که‌ت ببه‌م
تا بۆ دوا جار نزا بکه‌م
نیگار عه‌لی…. ئه‌ڵمانیا …3.10.2006
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


نــه‌وزاد شــێـردڵ
ده‌ستت خۆش ،، وه‌ك خوێنه‌رێك پێم وایه په‌یامی جوانت پێ
بێت ، به‌ڵام ئـسلوبی دابه‌ش کردنه‌که‌ی جارێ کۆشـشی زۆر ماوه ( با دڵسۆزانه ته‌نهـا باسی دوو دێڕ بکه‌ین وه‌ك مانا ) ،، ئه‌و
حه‌زه‌کانی سه‌ر شێت بوو ،، تۆش مه‌مله‌که‌تێك خۆر و هـه‌نگوو‌ین ،،
ئه‌و جه‌للادی تریفه و تۆش په‌پووله‌یه‌کی دڵساف ،، موخته‌سه‌ر
ئه‌و شه‌ڕو تۆ خێر ،، ئه‌و که‌سێکی هــیـستری و تۆش ئارام و
بــێمـزه‌ڕه‌ت ،، که‌چی له‌و ناوه‌ڕاسته و له پڕ گه‌ردنی خۆشت به
سه‌ر شێت و سنگت به ئاگر ده‌ر ئه‌خه‌یت و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاویت و ئه‌و سنگه فراوانه‌ت پڕ کردوه له ( ئه‌فسون ) ،
که پێم وایه په‌له‌ت له ئه‌فسوونه‌که کردوه چوونکه ماناکه‌ی
زیاتر گوومان و سیحر‌و جـادو و مه‌کر و مه‌ته‌ڵ و هتد ،، ئه‌گرێته‌وه ،، دڵنیام به‌م به‌هره‌یه‌شه‌وه له دواڕۆژێکی نزیکدا و
له بری ( ســی ) به ده یا پانزه دێــڕ داستانه شیعری له‌مه
ناسك و پڕ ته‌عبیر ترمان بۆ ئه‌گێڕیته‌وه چوونکه ئه‌م توانا
سه‌ره‌تاییه‌ی تۆ له زۆر ڕوه‌وه له شیعری چه‌ندان که‌سی زۆر
له تۆ ناسراو تری ناو ساییته‌کان به ته‌عبیر تره ،، دووباره
وه‌ك خوێنه‌رێك که نزیکی بیست ساڵه به زمانی کوردی و
بێگانه شاکاری خۆماڵی و جیهـانی ئه‌خوێنمه‌وه و ڕه‌نگه نیوه‌ی
ئه‌مه‌ی تۆم بۆ نه‌نووسرێت ، دوای ده‌ست خۆشیی دووه‌م ئه‌ڵێم ،
خوێندنه‌وه‌ی زیاتر به‌هره‌ت زیاتر ئه‌پارێزێت و ئێستاش زۆر له
شـاعیره گه‌وره‌کان نووسینیان نیشانی دۆستی نزیك ئه‌ده‌ن و
ئـینجا پـه‌خشی ئه‌که‌ن ، شیکاری کورتی ئه‌م دوو دێڕه م لـه ڕووی دڵسۆزی و به هیوای سه‌رکه‌وتنتان نووسی ،، ئه‌وانی تری
بـۆ پیاچوونه‌وه‌ی به‌ڕێزتان جێ ئه‌هــێڵـمـه‌وه ،، له چاوه‌ڕوانی نــزای تازه‌تایــن و هه‌ر شاد بن ،،
( نــه‌وزاد شــێـردڵ ) — کــانه‌دا —