ته‌نیایی
ته‌نیایی دواى باران

نه‌جات روستی
najatrosty@yahoo.com
به هه‌ناسه سواری خۆی کرد به په‌ناگه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خوڕه‌ی باران که‌متر بێته‌وه وئنجا رێی بگرێته‌به‌ر، له ژێر چه‌تره‌که‌ی روخساری ده‌رنه‌ده‌که‌وت تا گه‌یشته په‌ناگه‌و باڵه‌کانی چه‌تره‌که‌ی هێنایه‌وه یه‌ک که سه‌یری کردم به‌ڕوییه‌کی خۆشه‌وه به‌ره‌وڕوم هات و دیار بوو زۆر به‌بینم گه‌شایه‌وه،
گله‌یی ئه‌وه‌م لێکرد که زۆرکه‌م ده‌رده‌که‌وی و هه‌واڵی نییه. نه‌یویست له‌وێ درێژه به ئاخافتنه‌که‌ی بدات. داوای ژماره‌ی مۆبایله‌که‌مى کرد، سه‌یرى کاتژیره‌که‌ى ده‌ستى کردوبه‌ده‌م رۆیشتنه‌وه: خۆم په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌که‌مه‌وه ئنجا ده‌زانی ژیانی من چۆنه و چی ڵهاتووه… دوایی چه‌ند رۆژێک له نیوه‌شه‌وێکی بێ کاره‌با به‌مێسجێک هه‌واڵی پرسیم و داوای کرد ئه‌گه‌ر کاتم هه‌بێ قسه‌بکه‌ین دوای چه‌ند ساتێک زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی لێداو دیسان دوای گله‌یی هه‌ردولامان. به‌ده‌نگێکی نه‌رم و له‌شه‌وێکی کپی زستان دا که‌وته گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌ی، له ته‌مه‌نی مناڵیه‌وه دوکانێک له نزیک ماڵی ئێمه بوو به هۆی چه‌ند جارێک هامۆشى کردنی دوکانه‌که بۆ دابینکردنی پێداویستیه‌کانم ئاشنای ئه‌و کوره بووه‌م که له دوکانه‌که‌کاری ده‌کرد پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستم کرد نێگاکانی، داوای عه‌شق ده‌کا. هه‌ربه‌شه‌رمه‌وه هه‌موو جارێ پیداویسته‌کانم ده‌کڕی و ئه‌وێم به‌جێده‌هێشت رۆژبه‌رۆژ ئه‌و هه‌سته له‌لای منیش دروست ده‌بوو بۆیه حه‌زم کرد هه‌رکارێکی ده‌ره‌وه‌مان هه‌بێت به‌تایبه‌تی له پێداویسته‌کان حه‌زم ده‌کرد بچم له‌وێ بیکڕم، ئه‌و هه‌سته‌مان به‌رده‌وام بوو له‌لایه‌ن هه‌ردووکمان. تا رۆژێک پارچه کاغه‌زێکی بچوکی له‌گه‌ڵ کڕینی پێداویستیه‌کانم خسته ناو دستم منیش هه‌ر له ده‌رگای دوکانه‌که‌وه چوومه دره‌وه خێرا چاوم لێ کردوو خوێندمه‌وه. به خه‌تێکی ناخۆش نوسرابوو خۆشم ئه‌یوت چیتر به‌رگری گڕی خۆشه‌ویستی تۆ ناگرم توخوا به‌سه مه‌م سوتێنه له‌و رۆژه‌وه عه‌شقی ئه‌و له ده‌رونمدا چه‌که‌ره‌ی کرد. دوای دوو رۆژ رووه‌و دوکانه رۆشتمه‌وه بۆ پێداویستیه‌کانی ئه‌و رۆژه‌مان هه‌ر له دوکانه جوومه ژوره‌وه وه‌ک گوڵ گه‌شایه‌وه، له‌سه‌ر خۆ‌و به نه‌رمه شه‌رمێکه‌وه کاغه‌زه‌که‌ت خوێنده‌وه….؟
حه‌زده‌که‌م وه‌ڵامم بده‌یته‌وه پاش دوورۆژ منیش کاغه‌زێکی بچوکم له ماڵه‌وه هه‌ڵگرت و لێم نووسی منیش خۆشم ئه‌وێی، له‌و رۆژه‌وه په‌یوه‌ندی نێوانمان ده‌ستیپێکرد. پاش چه‌ند مانگێک له په‌یوه‌ندی خۆشه‌وستی هاته‌داوام و رازی بوون، زۆری پێ نه‌چوو ئاهنگه‌که‌مان گیڕاو بووین به هاوسه‌ر، دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت مانگ به‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌ریمان رۆیشت به‌ره‌و هه‌نده‌ران که‌وته خه‌یاڵی و به‌رده‌وام ئه‌ی وت ئه‌ڕۆم که‌گه‌یشتم تۆش ده‌به‌م، ماڵه‌وه‌شیان به‌رده‌وام هانیان ئه‌دا. که‌بچێته ده‌ره‌وه، له به‌ره‌به‌یانێکی رۆژێکی هاویندا جانتایه‌که‌ی هه‌ڵگرت و رووه‌و رێگایه‌کی نادیار که‌وته رێ. دوای پێنچ مانگ گه‌شته ئه‌ڵمانیا دوای ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌نگی نه‌ما. داوام لێکرد که چاره‌یه‌ک له ئێمه بکات، به‌بێ هیچ هۆیه‌ک داوای جیابونه‌وه‌ی کرد. چه‌ند هه‌وڵمدا سودی نه‌بوو ئه‌وه‌بوو له‌ڕێگای فاکسه‌وه ته‌لاقنامه‌که‌ی بۆ ناردمه‌وه منیش له‌به‌ر خۆشه‌ویستی کچه‌که‌م که‌تازه دوومانگانه بوو به‌دڵشکاوی به‌ره‌و ماڵی باوکم رۆشتمه‌وه دوای یه‌ک ساڵ دانیشتن به‌دیار منداڵه‌که‌مه‌وه له‌ڕێگای ماڵی پورم که‌سێک داوای کردم منیش وه‌ک ره‌دێکی تووند بۆ هاوسه‌ره‌که‌م شووم به پیاوه‌که کرد که دوو ژنی تری هه‌بوو. پاش ژیانێکی کوله‌مه‌رگی له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا هه‌رچۆنێک بوو رازی بووم، دوای دووساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ویش پیاوه‌که‌م ژنێکی تریشی هێنا له ژنی یه‌که‌می جیابووه به‌ڵام به‌ژنه تازه‌که‌ی ژماره‌مان سێ بوو ئه‌و پیاوه‌ش به‌رده‌وام به‌دوای هه‌وز بازی خۆیه‌وه بوو وه‌ک مافی ژن و مێردایه‌تی پێداویسته‌کانمی دابین نه‌ده‌کرد. ئه‌و رۆژه‌ی له ماڵه‌وه نه‌بومایه وامده‌زانی له‌به‌هه‌شتم و ماڵی خۆم به‌به‌رده‌وام قه‌ره‌باڵخ بوو لێم ببوو به دۆزه‌خ هه‌رجارێ به‌سه‌ردان ده‌چومه ماڵی باوکم به سێ مانگ و چوارمانگ پیاوه‌که‌م لێ نه‌ده‌پرسیمه‌وه بۆیه به‌ناچاری داوای جیابونه‌وه‌م کرد پیاوه‌که‌ش رازی بوو به‌ڵام به‌ومه‌رجه‌ی داوای هیچ نه‌که‌م.
دوای چه‌ندین دانیشتن له دادگا دوابڕیاری جیابوونه‌وه‌مان ته‌واوبوو جارێکی تر من به‌ره‌و ماڵی باوکم وئه‌ویش بۆلای دووژنه‌که‌ی تری.
ئه‌م جاره‌ش دوای چوارساڵ دانیشتن پیاوێکی تر که ماوه‌ی هه‌شت ساڵه له ده‌ره‌وه ده‌ژی و په‌نابه‌ری سیاسی هه‌یه داوام لێ ده‌کات ببین به هاوسه‌ر و جانازانم قه‌ده‌ر ئه‌م جاره بۆ کوێمان ده‌بات؟ بۆ خۆشی یان بۆ جارێکی تر هه‌ڵدێران؟
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

