میترا ،خودای په یمان و تیشکی ڕۆژ یا خودای ڕۆمانیه کان یا خواژنی سروشت وبه رزترین دایک

kiner1.jpgمیترا له کۆنترین سه رچاوه دا1

یه که م سه رچاو ه که به زمانی ئه که دی نوسراوه، ئاماژ ه به میترا ئه کات وه ک خودایه کی نێرینه و خودای په یمان. ئه م نووسراوه یه که له سه ده ی چوارده هه می به ر له دایک بوونی مه سیح له(خاتوشا) که پایته ختی ‌هیتهیته کان بوه له تورکیای ئه مڕۆ ،میترا به خودای سوێند پێناسه ئه کات و ڕۆلی ده سته به ر ( کفیل) ی په یمانێکی پێدراوه که له مابه ینی هیتهیته کان و میتانیه کان به ستراوه. میترا به زمانی ئاوێستایی مانای په یمان ئه گه یه نێ و ئه م خودایه ش بۆته هه ڵگری ئه م ناوه به هۆی ماناکه یه وه..وه به زمانی هیندی کۆن میترا مانای یه کێتی و په یمان یاخود هاوڕێیه تیه وبه هه مان شێوه به خودای په یمان ناسراوه.
له هیندستان وئیرانی کۆندا میتراجگه له وه ی خودای په یمان به ستن بوه به خودای ماف وه خودای ڕۆژ یاخود خودای تیشکیش ناوزه ندکراوه. ئه و هه میشه چاودێر بوه به سه ر گه ردوونه وه، وه به دوا یه کهاتنی شه وو ڕۆژ و وه رزه کانی له ئه ستۆ گرتوه و هه میشه له خه می یه کسانی و چاکخوازی دابوه هه روه ها ئیماندارانی پاراستوه و سزای بۆ بێئیمانان داناوه.
گوایه میترا له تاشه به رد له دایک بوه و ه ک تیشک یاخود خودای تیشک . وه ئه و ، ئه م خۆره یه که به سواری گالیسکه یه ک ،که چوار ئه سپی سپی ڕایئه کێشن به ره و ئاسمان ئه چێ. زۆر جار له لایه ن هه وادارانی ئه م خودایه ، میترا به ئاهورامازدا ناوزه ند کراوه و، وه ئه هریمه نی خراپه کاریان وه ک هێزێکی دژ به ئه و داناوه. قوربانی بۆ میترا کراوه و هه میشه گا کراوه ته قوربانی تا به خوێنه که ی به رهه م و داهاتی سروشتی پێ مسۆگه ر بکه ن. زه ده شت هه وڵی دا وه هه مو و ئه و خودایانه ی که به ر له ئاهورامازدا له م ناوچه یه دا ئه په رستران که میتراش یه کێک بوه له م خودایانه له نێو تیشکی ئا هورامازدا فه نا بکات و ئا هورا مازدا به تاکه خودا دابنی ،بۆیه به بڕوای زۆر له هیستۆریکه کان ،زه رده شت به یه کێک له داهێنه رانی تاکخوداپه رستی ئه ژمێردرێ .هه وادارانی زه رده شت ئاهورامازدا به به رزترین خودا ئه زانن ، به م شێوه یه له پله و پایه ی پێشوی میترا که م ئه کرێته وه و ئه م رێبازه ئاینیه به ره و کزی ئه چێت ، له هه مان کاتدا زه رده شت دژی قوربانی دانی خوێناوی بوه ، بۆیه گا کردنه قوربانی ڕه تکردۆته وه .له گه ڵ ئه وه ی زه رده شت دژی ئه م ئاینه وه ستاوه، به ڵام تێکه ڵاویه ک له ڕێبازو په یره وی هه وادارانی میتراو ڕێبازی زه رده شت ئه بینرێ به تایبه تی له لایه ن موغه کانی سه رده می ساسانیه کان. په رستنی میترا له سه رده می ئه خمینیه کان دوباره ئه گا ته وه به پله یه کی به رز ،تا ئه و ڕاده یه ی که ئه رده شیری دوه م له نوسراوه که ی خۆی له شاری ( سوزا) داوا له ئاهورامازداو میترا و ئه ناهیتا ده کات که پشتگیری لێ بكه ن…

2. میترا له ئاسیای بچوک (ئه ناتۆل، ئه ناتۆلیا)

له دوای له ناوچونی ئه خمینیه کان له لایه ن ئه لێکسانده ری مه که دۆنی و دروست بونی چه ند هه رێمێک له دوای مه رگی ئه لکسانده ر له م ناوچه یه داو سه رهه ڵدانی ‌هێلێنیسموس ، په رستنی میترا سه ری هه لدایه وه ،به ڵام له ئێستا به دواوه به میترا ئه وترێ میتراس.
له باکوری ئه ناتۆلیا له پۆنتوس 6 پادشا به ناوی مییتراداتێس واته (دیاری میترا) فه رمانڕه وایی ئه م ناوچه یه ئه که ن .هه روه ها له کۆماگێنێ وه ک پۆنتوس ئه م ناوه واته میتراداتس بوونی هه بوه.
ئه نتیۆخۆسی یه که م له بڕیاردان بۆ داڕژتنی وێنه ی خودایه کان ، به هایه کی به رزی به خشیوه به میتراو به پیرۆزی داناوه بۆ نمونه له م وێنه به ردینیه ی خواره وه دا،که میترا له لای ڕاست و ئه نتیۆخۆس له لای چه پدا به یه که وه ئه بینرێن .
mitra1.jpg
3.میتراس له فه رمانڕه وایی رۆمانیه کان

پلوتارخ ئه ڵێ که ڕۆمانیه کان له ڕێگای دزه کانی ده ریای کیلیکیا ( ئه که وێته باشوری ڕۆژئاوای ئه ناتۆلیا) ئه م ئاینه یان ناسیوه. و اته دزه کانی ده ریا ئه م ئاینه یان له ئاسیای بچوک گوێزاوه ته وه بۆ ڕۆمانیه کان . هه روه ها بازرگانه کانی رۆژهه ڵاتی ناوه راستیش که به شاره کانی که ناردا وه ک ئۆستیا گه یشتوون به ئیتالیا بۆ کاری بازرگانی رۆلێکی دیاریان هه بوه له گه یاندی ئه م ئاینه به ڕۆمانیه کان..هه روه ها بۆ چونێکی تر له م باره یه وه سه ربازه کان به ڕاگه یه نه رو گوێزه ره وه یه کی سه ره کی ئه م ئاینه دائه نێ له نێو ڕۆمانیه کاندا. سه ره تا دژایه تی ئه م بیرو باوه ره نوێیه کراوه و له سه ده ی 2 و3 زاینیدا ئه گات به به رزترین پله ی گه شانه وه و بڵاوبوونه وه .وه تا ساڵانی هه فتاکانی سه ده ی ڕابردوو مێژووناسان له م بڕوایه دابوون که وا ئه م میتراسه ی له لای ڕۆمانیه کان په رستراوه و ته نانه ت له زۆر شوێنه کانی ئه وروپا بڵاوبۆته وه ، بنچینه که ی ئه گه ڕێته وه بۆ میترای ئێرانی کۆن به ڵام له به ر زۆری جیاوازیه کانی مابه ینی ئه م دوو خودایه ئێستا لایان وایه ئه بێ به دواداچوونی زیاتر له مباره یه وه ئه نجام بدرێ و ناکرێ به دڵنیاییه وه بووترێ بنچینه ی ئه م ئاینه ئه گه ڕێته وه بۆ ئیرانی کۆن، به ڵام له گه ڵ ئه وه شدا زۆر له زانایان داکۆکی له م بۆ چونه ئه که ن ، که میتراس ئه گرێنێته وه بۆ ئیرانی کۆن.
میترایسموس به شێوه یه کی زۆر گه شه کردو بڵاوئه بیته وه و له لایه ن ئاورێلیان(270 تا 275 ز) که قه یسه ر ی رۆمانیه کان بوه به ماوه یه کی کورت به شیوه یه کی ره سمی ئه بێته ئاینی وڵات. کاتێ ئاینی مه سیحی له لایه ن قه یسه رتیۆدۆسیوسی یه که م ئه کرێته ئاینی وڵات ، په رستنی خودایه کانی ترو پابه ند بوون به بیرو باوه ڕه ئاینه کانی تر قه ده غه ئه کرێت و سزای مه رگی بۆ ئه بڕێته وه ، له م کاته دا به ماوه یه کی که م میترایسموس له کزی ئه داو به ره و نه مان ئه چی.
له لایه ن هه ندێ له زانایانی ئایندا هاوته ریبیه ک له نێوان میترایسموس و مه سیحیه ت ئه بینرێ ، به تایبه تی له فیگوری میتراو عیسا داچه ند له یه کچونێک به دی ئه کرێ که وا ی کردوه باوه ڕ بوون به ئه م له یه کچون و هاوته ریبیه بێته ئاراوه و وه له لایه ن زۆربه ی زانائاینیه کان ئه مه ڕه تکراوه ته وه.

چه ند وێنه یه کی میتراو په رستگاکانی ئاینی میترا

mitra2.jpg

میتراس له کاتی کوشتنی گاداا له سه د ه ی 3/2 زاینی له دورا ئۆیرۆپۆس( سوریا)

mitra3.jpg

له سه ده ی 3/2 چێکراوه له ڕاینلاند( ئه لمانیا) دۆزراوه ته وه

mitra41.jpg

په رستگایه کی میترا له ڕۆم

mitra5.jpg

په رستگای (ئۆستیا ) ئیتالیا

میتراخواژنی دایکایه تی

میترا خودایه کی مێینه ی سروشت بوه له وڵاتی فارسی کۆن، وه چۆنیه تی سه رهه ڵدانی وونه و هیچی له باره یه و نه زانراوه. میتراله م ڕوانگه یه وه واته به رزترین و یه که م دایک.

سه رچاوه کان:
- Mithras Kult und Mysterien von Manfred Clauss
- Mithras von Reinhold Merkelbach
- Mithras oder Christus von Hans Koep
- Die Ursprünge des Mithraskult
- http://de.wikipedia.org/wiki/Mithraismus
- http://www.verschwoerungen.info/wiki/Mitra
- http://wiki.anthroposophie.net/Mithra
- http://sungaya.de/schwarz/iraner/mithras.htm
کنێر حه سه ن
kner_hx@yahoo.de


تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته‌ بكه‌.

یه‌ك بۆچوون بۆ “میترا ،خودای په یمان و تیشکی ڕۆژ یا خودای ڕۆمانیه کان یا خواژنی سروشت وبه رزترین دایک”

  1. سلاو دةستت خؤش باشت نووسيوة , هيوادارم سةركةوتوو بيت.

بۆچوونێك بنووسه‌