نیگار کێش
ویستت قژم قاوه‌یی بێ
سوراوی لێوم ئاڵ
تۆ وتت.. با پرچت لوول بێ.. خاوبێ وه‌ک خه‌یاڵی تابڵۆکانم
که هاتی دڵت نه خزایه نێو پرچم
پرچم هه‌موو تابڵۆکه‌تی داگیر ئه‌کرد
قاوه‌یی په‌نجه‌کانتی له یه‌کتری ئه‌به‌سته‌وه
وتت چه‌ند تاڵێکی کاڵ بێ
زه‌ردێکی کاڵ
با پایز بێته نێو پرچت
سوراوی لێوم ئاڵ..پرچم پایز
من ئه‌مزانی مه‌رگی هه‌موو وه‌رزه‌کان له پرچمه‌وه
ئه‌ڕژێته ناخی ڕۆحت و.. فڵچه‌کان و.. ڕه‌نگه‌کانت
به‌م پایزه‌ش خۆشت ئه‌وێم!!
له‌م مردنه‌ش.. ژیانم بۆ ئه‌دۆزیه‌وه
له‌م ئاگردانه ته‌ڕه‌ش وێنه‌ی ئاگر م بۆ ئه‌کێشی و
ده‌ستت نابێته په‌رژینی هیچ فانتازیایه كی به پێز
به سه ر چوونیش زۆر به په‌له له هه‌نگاوی نامۆئاساغار ئه‌دات
خێرا بێزار بووی له شانۆی کۆتایی بێسه‌ره‌تاکان
نیگانت لێوه‌رگرتم به‌ره‌و باخچه یه كی وشك
هاتی و، وتت با پرچت ڕه‌ش بێ
سووراوی لێوت سوور.. سوورێکی تۆخ
من هه‌موو کاته‌کانم دا به‌تۆو
بۆیه‌کان و.. سووراوه‌کان
من هه‌موو چاوه‌ڕوانیه‌کانم کردنه به‌هێ
به دارێکدا هه‌ڵمواسین بۆزستان
من هه‌موو ده‌نکه هه‌ناره‌کانی تابڵۆکانتم ڕنین
بۆ شه‌ربه‌تێک،
تاله‌و ساته‌ی په‌نجه‌کانت تابڵۆی پرچم ڕه‌نگ ئه‌که‌ن
به‌لێوه‌کانت بیانخۆمه‌وه
دیسان دواکه‌وتی و من تۆرام
هاتی و.. رۆیشتی وخه‌ونه‌کانت ڕازاندنه‌وه وجوانیت باراند
له‌وانه‌یه ئه‌مجاره له زستان تابڵۆ بكێشی
یان به‌هار.. له هیچ وه رزێك ..یان له ئیواره یه كی هێنده نامۆ
که ئیتر له‌زمانی یه‌ک حاڵی نه‌بین
له‌وانه‌یه ئه‌مجاره بێ فڵچه‌و تابڵۆ له ناکاو بێی
تووڕه‌ییت ماچێکی پێبێ و.. فرمێسکێک ماڵئاوایی
من نه‌مئه‌ویست
له‌سه‌ره‌تادا پێت بڵێم
له‌گه‌ل تۆ‌و بێ تۆ ژیان ئه‌سته‌مه….!!
كنێر حه سه ن خانم
kner_hx@yahoo.de
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


igreen kokay
dasta kant xosh barasty hasteky jwana ,hewa darm aw hasta jawanat zeatr par pebiday ,zor balamawa shtkey jawana ,do bara dast xoshet ledakam hwaey sar kawtint bo daxwazim .Igreen kokay london