ساته كانی به ر له رمه رگ… به شی دووهه م

kiner2007.jpgبه شی دووهه می ئه م چیڕۆكه شعریه پێشكه شه به گیانی په پوله ئاسای ئه م مرۆڤانه ی بیری ته سكی كۆمه ڵگاو دواكه وتوویی ڕووبه ڕووی مه رگی كردونه ته وه .
كه پاسه وانه كان هاتن
به ئێمه بڵێن.. دوای مه رگیش نابن به چیڕۆكی پیرۆز
خه نده كانتان به تاڵن
كه هاتن .. به پێكه نینه كانی ئێمه تووڕه بن
هاتن پێم بڵێن واده ی سه ردان كۆتایی هات
كاتژمێره كانی ته مه نی پاڵه وان به ره و كۆ تایی ئه چن
كه هاتن بلیته كانی مه رگم پێبفرۆشن و
نما یشی گۆڕه پانی زۆرانبازی وساته كانی مه رگی پاڵه وان ڕاگه یه نن
نه ڕه ی شێره برسیه كان و..
جوانی ماچه كانی پاڵه وان وپێكه نینه كان
بوون به دیوارێكی پته و له مابه ینی ئێمه و
چاوی پاسه وانان
من له م ساته له خه ونی خۆ شه ویستی دا ون ئه بووم
ئه م خۆشه ویستیه ی ئاگرێك به ناوی نه فامی وێرانی ئه كاو
وه ك گه وهه ر له ڕۆحدا ون ئه بێ و
لمی كینه له كه ناره كانی ده روون ئه یشارێته وه
دواتر نادۆزرێته وه
ئه م خۆشه ویستیه ی كاتێ له باوكێك دا جێ په نجه كانی نامێنێ
ئه توا نێ بڕوا به ره و بێ ئابرووترین جه نگ
جه نگی كوشتنی كۆرپه له
جه نگی كڕینه وه ی شه ڕه ف
جه نگی فرۆشتنی ناسنامه ی مرۆڤ ومیهرو ناموس
من به رده وام بووم به خه ون بینین به ئه وین
خه مبار ئه بووم
كاتێ ئه م سۆزه م ئه بینی له ده ستی براكان ون ئه بوو
ئیدی له م دیاریه په شیمان ئه بوونه وه
كه ئه یانه ویست بۆ خوشكه كانیان به رن
كاتێ یه كه م ژوان به باوه شی یه كه م پیاوی ئه گه یاندن
له جیاتی دیاری .. شه ڕیان به سه ردا ئه باراندن
من له م ساته وه ئه م جوانیه م ئه بینی
كه مرۆڤه كان ته نها له خۆیان ئه بینن..
كاتی بریسكانه وه له ڕۆحی ئوانی تر ..خیوه تی به دبه ختی ئه خه ن
من خه ونم به كۆ تایی ئه م نه خۆشیانه ئه بینی
كه له ده روون ته ندروستی میهره بانیان ئه شێواندو
په یامبه رێك ئه هات
مژده ی قڕكردنی ڤایرۆسی ڕقی ئه هێنا
من چاوم له م ده رمانه بوو
كه په یامبه ر ئه یگرته وه و ئه یدا به مرۆڤه كان
من دواجار ئه م جوانیه م ئه بینی
كه له ده روون سه رئاو ئه كه وت وهه موان خۆشبه خت ئه بوون
من چاوم له زه مانێك بوو نوێ ..نوێ بۆ ئێمه
بۆ ڕۆڵه كانی وڵاتی زه مانوه ستاوو و به ندیخانه ودواكه وتن
كۆن بۆ ئه م گه لانه ی ناویان له چیرۆكی عه شقه كانی ئیمه ئه نا ئه فسانه
نوێ زه مانێكی نوێ بۆ ئێمه ..په یامبه ر ناوی ئه نا ئازادی
من له م ساته دا ژنه كانم ئه بینی كچه به خته وه ره كان
یاخی ئه بوون له م پاره یه ی پێ ی ئه كڕدران
له م ئاڵتوونه ی قیمه تیان پێوه ی به ندبوو
له م گۆرانیه ی كه پێیانی ئه وت
قیمه تتان ..شارێك..وڵاتێك..ملیۆنیكه…
هه موو بۆدواجار به خته وه ر بوون ئه یانزانی كچان له مه
گه وره ترن بكڕدرێن و وبفرۆشرێن وبكوژرێن

* * *

من وا له ساته كانی به رله مه رگ
جوانترین خه ونم خه نده ی بووكه كان بوو
كه ئیدی پێئه كه نین و ئیره ییان به براكانیان نه ئه برد
كاتێ باوكان ئاهه نگ گێڕانیا له ئه ستۆ ئه گرتن
پێئه كه نین و به باوكه كانیان ئه وت
باوكه گیان
با زه ماوه ندی ئه وینمان ماندووت نه كات و
سه رچۆپی كێشان با كاری براكان بێ
له ناكاو بیرم هاته وه ئێمه له چ سه رده مێكدا جێماوین
ئیمه له چ كلتورێكی كۆن ئاهه نگ ئه گێڕین
خودایه ئه مه چ زه مانێكه
له سه رده می ئه نتیك ناچێ ..به تاریكی ناوه ڕاست و
سه ده ی نوێش نامۆ یه
ئێمه له چ جه هاله تیكه وه له سه ر عه شق ئه كوژرێین وتاوانبار ئه كرێین

* * *

من به ر له مه رگ له خه ونیكی ئازیزتر
كاسه زیوینه كانم به ده ستی دایكمه وه ئه بینی
له جیاتی ژهری په مه یی داپیره ی مه رگ
خۆشاوی ترێیان تیا بوو
ئه هات و چاوه میهره بانه كانی تێئه بڕیم
نێوجاوانی ماچ ئه كردم
له گه ڵ پاڵه وان له م شه وه ی زه ماوه نده
بڕیارێكیان مۆر ئه كرد..من نه مئه زانی چی ئه ڵین
كه ناری به هانام ئه هات و ئه ی وت دڵنیاتر
له به به خته وه ری بڕوانه
ئیدی ئه وان دایك و كوڕ ن
پاڵه وان ئه ی وت..
دایكه گیان ئێمه چه ند میهره بانین
كه گه وهه ری جوانی له ده رونماندا ون نه بێت
دایكم ئه ی وت..
كۆڕی دڵسۆز ئێمه ته نها به خۆشه ویستیه وه مرۆڤین
من له م ساته دا به جوانی ئه وان ئه ژیام
چه ند به خته وه ر بووم له نزیكی ئه واندا
چه ند دڵنیا بووم له باوه شی ئه وان
من له م خه ونه دا، دڵسۆزانم له جیات ئاڵتوون
ئه هاتن و گوڵ و وشه ی جوانیان بۆ ئه هێنام
من و پاڵه وان ئاڵقه یه كمان ئه گۆڕیه وه له گوڵی به یبوون
دیاریه كمان ئه گۆڕیه وه له مادده ی ئه وین
هه موان سه ر سام بوون به جوانی دیاریه كانمان
ده نگی پاسه وانه كان چاوی ئه وان دركیان به م دیواره برد
كه له مابه ینمان خه ونه كانی ئه پاراستم
من دووباره له به ندیخانه كۆنه كه
له باوه شی پاڵه وان به ئاگاهاتمه وه
چاوه كانم له سه ر نیگاكانی ئه وگیرسانه وه
بۆ یه كه م جارنه یانتوانی حاڵیم بكه ن
به خته وه ری و خه مباری پاڵه وانم لا ون بوو
دووباره خزامه وه نێو خه نده و ماچه كانی
دووباره ده ستمان كرده وه پێكه نین
بیرمان هاته وه نه ترسین
ئێمه بڕیارمان دابوو به یه كه وه بژین تا ساته ڕاسته قینه كانی مه رگ
ئیمه به رده وام بووین له پێكه نین
ترس و ڕاچه نین وشۆكمان ناناسیه وه
تا دوا سات هه ر پێئكه نین

كنێر حه سه ن خانم
kner_hx@yahoo.de
21.04.2007


تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته‌ بكه‌.

٢ بۆچوون بۆ “ساته كانی به ر له رمه رگ… به شی دووهه م”

  1. به‌ڕێز کنێر خان سڵاو

    له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه داوات لێده‌که‌م به هه‌ڵه لێم تێنگه‌یت.
    که ده‌ڵێم به هه‌ڵه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه شکنه‌که‌یت که هه‌وڵی شکاندت بده‌م.
    نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه. شتێک نیه ناوی چیرۆکه شیعر بێت ده‌توانم بڵێم له چه‌ند ساڵی ڕابوورددا کۆمه‌ڵه پاش و پێشناوێک بۆ شیعر دانراوه که بێجگه له بێ ماناییبوون هیچ شتێکی تر نییه. له سه‌رده‌می ڕوانگه‌ و هه‌ڕه‌تی گه‌نجی شێرکۆبێکه‌سه‌وه ڕۆمانه شیعر له‌سه‌ر ده‌ستی شێرکۆ بێکه‌س داچۆڕییه ئه‌ده‌بیاتی کوردییه‌وه که ده‌توانم بڵێم هه‌تا ئێستاش ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له ئه‌ده‌بی کوردییدا هه‌یه. دیسانه‌وه په‌خشانه شیعریش واتایه‌کی تر له خۆ ده‌گرێت که من ده‌توانم بڵێم هه‌ندێکجار هێنده‌ی شیعر له په‌خشانه شیعرێکدا ده‌بینم له شیعرێک خۆیدا نایبینم. ڕۆمانه شیعره‌کانی شێرکۆبێکه‌س کۆمه‌ڵێک داستان ده‌گێڕنه‌وه که کردنیان به شیعر مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی که‌سانێکی وه‌ک شێرکۆ خۆی دروستبکرێت ده‌نا ئه‌و کاره هی هه‌موو که‌س نییه خۆی له قه‌ره‌ی بدات. من پێموایه تۆ بۆ ئه‌وه‌ی واتاکانی شیعر وننه‌که‌یت، ده‌بێت له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه خودی خۆت بزانیت شیعر چییه و که‌ی ده‌نووسرێت و بۆچیی ده‌نووسرێت نه‌ک وه‌ک کۆمه‌ڵێک ژن ده‌ڵێن که قاپ ده‌شۆم ئیلهامم بۆ دێت که ته‌ماشای ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌که‌م ئیلهامم بۆ دێت یان ده‌ڵێن من شیعر بۆ خۆم ده‌نووسم بۆ که‌سی نانووسم.
    ئه‌وه‌ی به‌ڕێزت ناوت ناوه چیرۆکه شیعر هه‌روه‌ک چیرۆک بتنووسیبایه و بتکردایه به چیرۆک به که‌مێک خۆماندووکردنه‌وه جوانتر ده‌بوو وه‌ک له‌وه‌ی ناوی بنێیت چیرۆکه شیعر. شیعر قورسترین ئه‌رکی ئه‌ده‌بییه که خه‌ڵکی ئێمه ده‌یکه‌نه سه‌ره‌تای کاروانی نووسینی خۆیان له‌وانه‌یه تۆ توانات بۆ داڕشتنی ئه‌ده‌بێکی تر به‌رزتر بێت و درکی پێنه‌که‌یت. دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م نهێنیه‌ش ته‌نها له گه‌ڕانی خۆتدایه به‌دوای ڕاستیه‌کانی خۆتدا. خۆت بناسه‌وه بزانه تۆ کێیت؟! ئه‌گه‌ر زانیت شاعیریت ئه‌وا درێژه به نووسین بده ئه‌گه‌ر زانیت شیعر به‌شێکی بچووکه له‌و توانا ئه‌ده‌بیه‌ی که تێتدا سه‌ریهه‌ڵداوه ئه‌وا شیعر با به‌شێک بێت له ژیانت نه‌ک هه‌موو ژیانت. من شێرزاد حه‌سه‌نت به نموونه ده‌ده‌مێ له‌ناو کورددا.

    ڕێزم بۆت هه‌یه به‌هیوام سه‌رکه‌وتوو بیت بێگوومان هه‌موو ڕێگایه‌کی درێژ به یه‌که‌مین هه‌نگاو ده‌ستپێده‌کات.

  2. sepas bo ewa

بۆچوونێك بنووسه‌