ساته‌کانی به‌ر له مه‌رگ
به‌شی یه‌كه‌م
ئه‌م چیڕۆکه شعریه به شێکه له هه‌زاران سه‌رگوزشته‌ی تری(خۆکوشتنی) مرۆڤه چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگا. پێشکه‌شه به‌گیانی هه‌موو ئه‌م قوربانیانه‌ی که دواکه‌وتووی وکۆت وبه نده‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ڕووی ئه‌م بڕیاره سه‌خته‌ی کردونه‌ته‌وه.
تۆ گه‌یشتی به واده‌ی خۆت
ئه بێ بڕۆی
وه‌ستان.. تازه.. ناتگه‌یێنێته‌وه‌هیوا
وه‌ستان ئیدی ..ده‌رگاکانت به ڕوودا قفڵ نادا‌و ناکاته‌وه
واده‌ی ڕۆیشتنه ئێستا
تۆ گه‌یشتی به‌م سه‌رده‌مه‌ی که ئه‌بوایه تیایدا برۆی
* * *
من هێشتائه‌م ماچه‌م ته‌واو نه‌کردبوو
که له خه‌ونی چێشته خه‌وێکی به‌یانی
له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانه که‌ی خۆم ئه‌مگۆڕیه‌وه
که‌ناریه‌که به گوێ ی دا ئه‌چرپاندم ودووباره‌ی ئه‌کرده‌وه
به‌ده‌م ئاوازێک له گۆرانی نه ئه‌کرد
ئه‌ی چرپانده خه‌یاڵم وئه‌یوته‌وه
تۆ گه‌یشتی به واده‌ی خۆت
ئه بێ بڕۆی
وه‌ستان تازه ناتگه‌یێنیته‌وه هیوا
وه‌ستان ئیدی ده‌رگاکانت به ڕوودا قفڵ نادا‌و ناکاته‌وه..
واده‌ی………
من ناچار بووم باوه‌ڕ به‌م به‌یانیه بێنم
که ئه‌بوایه تیایدا بڕۆم
من ناچاربووم له خه‌ونه که‌م ده‌ست هه‌ڵگرم
سوپاسی ئه‌م به‌یانیه ڕوونه بکه‌م
که هه‌ناسه‌ی ( پاڵه‌وانی) بۆ هێنابوومه ناو جێگا
من ناچار بووم له که ناریه‌که نه پرسم بۆ کوێ بڕۆم
من ناچار بووم له‌وه بگه‌م
که چرکه‌کانی ئه‌م به‌یانیه واده‌ی سه‌فه‌ریان پێیه‌و
وه‌ستان چیتر ده‌رگاکانم به ڕوودا قفڵ ناداوناکاته‌وه
من ئه‌گریام وبه دایکمم نه ئه‌وت ماڵئاوا
من ئه‌ترسام جارێکی تر نه‌یبینمه‌وه
جاریکی تر نێوچاوانم ماچ نه‌کات
نه ئه‌کرا سه‌یری چاوانی به سۆزی که‌م
له‌م به یانیه ئه‌بوایه ئه‌وه ئه‌نجام ده‌م که له‌ژێر ناوم تۆمار کرابوو
ئه‌م به یانیه له ئه‌ندامێکی نێو ڕۆمانێکی کۆن زیاتر هیچ نه بووم
ژیانم تیایدا نوسرابوه‌وه‌و
وه‌ک سه‌دان ساڵ به‌ر له ئێستا هه‌ناسه‌م به‌سیه‌کاندا ئه هات وئه‌چوو
وه‌ک سه‌دان ساڵ به‌ر له ئێستاچاوه‌کانمیان به‌ند کردبوو
* * *
من به‌ره‌و کاسه زیوینه‌کان ئه‌چووم
تا له دایکمیان بدزم
که دایکم بۆ زه‌ماوه‌ندی من و پاڵه‌وان له زیوی گرتن
ئه‌و نه‌یئه‌زانی کۆمه‌ڵگا له‌وه کوێر تره که‌ئه و ئه‌یبینێ
ئه‌و نه یئه‌زانی سه‌رده‌م زۆر له و ساڵ و مانگانه کۆنتر ه
که له ساڵڕۆژه‌کاندا هه‌ن
ئه‌و نه‌یئه‌زانی واده‌ی سه‌فه‌ری من دێت و
واده‌ی زه‌ماوه‌ندم نایێ
دایه گیان…. ئه‌بوایه‌کاسه‌کان بدزم وله‌م ترێیه‌ش خۆش بم
که ئه‌کرا به خۆشاو
تاله شه‌وێکی پڕ ئه‌ستێره له به‌رگی بووکێنی داخۆم و پاڵه‌وان نۆشی که‌ین
من ئه مزانی سه‌فه‌ری من خه‌مبارت ئه‌کات
من ئه‌مزانی تۆ ڕازیت به هه‌ر پلانێک که پیاوه‌کان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌م شاره‌دا بیکێشن و
به ندیخانه‌کان بێ ده‌نگترت ئه‌که‌ن
من ئه‌مزانی یاخی بوونم ئازار ئه‌گه‌ینێته رۆحت
بۆیه کاسه‌کانم دزین و ماڵئاواییم لێ نه‌کردی
که ناریه که ڕۆمانه کۆنه‌که‌ی منی ئه‌خوێنده‌وه
که منی تیادا نووسرابوه‌وه
منیش سوجده‌م بۆ نه خشه‌کان ئه‌بردو
به یه‌که‌وه رێگاکانمان ئه‌دۆزیه‌وه
تا گه یشتینه به‌ر ده‌رگای ماڵی ئه م داپیره‌یه‌ی
ژه‌هری له گۆڵی په‌مه‌یی ئه‌گرته‌وه
من وداپیره ئاشنای یه‌ک بووین
ئه‌و بیری مابوو من کێم…منیش ئه‌مزانی چیم ئه‌وێ
کاسه‌کان به‌ده‌ستمه‌وه زیوینتر ئه یاننواند
داپیره پێی ئه‌وتم
خۆشاوی ترێ ی شه‌وی ئاهه‌نگ سازنه‌بوه
کات وشوێن ئه‌م کاته نین
ناوی تۆش له نێو ده‌فته‌ره‌کان ونه
تۆ .. ئه‌و نیت که ئه‌مڕۆ دێت وخۆشاو ئه‌بات
من ده‌سته‌کانی داپیره‌م ماچ ئه‌کردو
داوای ژه‌هری په‌مه‌ییم له و ئه‌کرد
ئه و باسی شیرینی وئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕکێ ی ئه‌کرد
من باسی زۆری به ندیخانه‌کان ومه‌رگ
به‌ندی (پاڵه‌وان) و ڕۆژی خنکاندنی ئه‌وو ئاڵانی په‌ته به هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگا له قورگمدا
ئه‌و باسی ژووره ڕازاوه‌کان وژیان
من باسی مه‌رگێکم ئه‌کرد که‌ئه یانکرده به‌رمه‌وه
تا دوا جار تێگه‌یشتم هه‌موو ئه‌وانه‌ی ژه‌هر به خه‌ڵک ئه‌فرۆشن
ده‌ستیان به خوێن سووره
دوا جار خۆم وسوراحیه‌یه‌کی پڕ له ژه‌هر
خۆم و به‌ر گی بووکێنیم
خۆم و کاسه زیوینه‌کان
خاڵی له ماچی ماڵئاوایی دایکم
به‌ره‌و ئه وڕێگه‌یه ڕۆیشتم، که ئه‌بوایه بۆی بچم
که ئه بوایه به ر له ئێواره تیایدا بمرم
که ناریه‌که به دوامه‌وه بوو
ڕۆمانه‌که‌ی ئه خوێنده‌وه..منیش رێگاکانم ئه‌دۆزیه‌وه
ئاگاداری جله‌کان وکاسه‌کان و سوراحیه‌که بووم
ئه رۆیشتم به‌ره‌و قه‌ڵایه‌ک ناویم بیستبوو
ئه‌ڕۆیشتم به‌ره‌و که‌ژێک ئاشنا بووم به سه‌ختی لووتکه‌ی
ئه ڕۆیشتم به‌ره‌و چڕی دارستانێک
باوکم له چیرۆکه‌کانداپێی ناساندم
ئه‌ڕۆیشتم تا شێت نه‌بم.. تا، تاهه‌تایه نه‌گریم
ئه‌رۆیشتم تا بگه‌م به ئه‌و شوێنه‌ی (پاڵه‌وان) یان تیادا ئه‌کوشت
ئه رۆیشتم تا له‌وێ له به‌ر ده م په‌رستگایه‌کدا ژیان پیرۆز که‌م
به مه‌رگیش بڵیم تۆ ته‌نها جارێک دێ ی وله‌گه‌ڵ خۆتا ئه‌مانبه‌ی
به که‌ناریه‌که‌ش بڵێم من ژیان په‌رستم وئه‌وان به ده‌ستی خۆم ئه‌مکوژن
ئه‌ڕۆیشتم تا دڵنیا بم
له دووری پاڵه‌وان ، هه‌موو ڕۆژێ مه‌رگ وژیان تێکه‌ڵ ناکه‌م
ئه‌ڕۆیشتم تاله‌و به‌رزاییانه به که‌ناریه‌که بڵێم
به نووسه‌ره پیره‌که‌ی ئه‌م ڕۆمانه بڵێ
له مه‌رگ وژیان گه‌یشتووم
ژیان پیرۆزه..مه‌رگیش یه‌کجار دێ وئه مانبا
من ئیتر گوێبیستی که‌ناری نه ئه‌بووم
من ئه‌م قه‌ڵایه‌م دۆزیبوه‌وه که پاڵه‌وانم تیا خۆش‌ویست
من ئه‌م به‌ندیخانه‌یه‌م دۆزیبوه‌وه که ئاپۆرای خه ڵک به‌ر ده‌رگاکانی گرتبوون
هه ندێکیان بلیتێکیان به ده‌سته‌وه بوو
من هه‌وڵم دا کۆتایی ئه‌م ڕیزه بدۆزمه‌وه که بۆ بلیت کڕین ئه‌م ناوه‌ی خرۆشاند بوو
دواتر سه‌ره‌تاکه‌ییم لێ ون بوو
چه‌ند خه‌مبار بووم کاتێ به که‌ناریه‌که‌م ئه‌وت
من و پاڵه‌وان بۆ دواجار ئێره‌مان بۆ شه‌وی زه‌ماوه‌ند هه‌ڵبژارد
من لام سه‌یر بوو که خه‌ڵکم ئه‌بینی وه‌ک هه‌زاران ساڵ به‌ر له ئێستا
بۆ سه‌یرکردنی مه‌رگی پاڵه‌وان
بلیت ئه‌بڕن
من لام سه‌یر بوو که‌له ڕۆژژمێره‌کانی ئێمه‌دا ساڵه تازه‌کان تۆمار ئه‌کراو
شێره‌کانی مه‌یدانی مه‌رگیش
به‌یانی پاڵه‌وانیان له‌ژێر چه‌پله‌بارانی جه‌ماوه‌ردا
به‌تاوانی خۆشه‌ویستی ئه‌کرده ژه‌می ئێواره
منیشیان به‌ره‌و مه‌رگ به‌ڕێئه‌خست
من به‌رده‌وام بووم.. به که‌ناریم ئه‌وت
سه‌رده‌مێک سڵم له شێت بوون ئه‌کرده‌وه
ئه‌ترسام لێره کاتێ من وپاڵه‌وان به‌یه‌ک ئه‌گه‌ین من شێت ببم
شێت بوون له شادیا
شێت بوون له خۆشه‌ویستیا
من ئه‌ترسام به‌رگه‌ی جوانی ماچه‌کانی نه‌گرم و
هێمنی چاوانی ئه‌قڵم ببه‌ن
من ئه‌ترسام تاهه‌تایه ته‌نها گوێ بۆ ده‌نگی نه‌رمی ڕابدێرم وهه‌موو که‌سێ له‌یادکه‌م
من ترسم له‌وه هه‌بوو له فرمێسکی شادی یه‌کتر بخنکێنین
که‌ناری دڵسۆز من ترسم له مه‌رگ ودابڕان وبه‌ند بوون نه‌بوو
هزری ئه‌م ساتانه‌م نه‌ئه‌کردو نه‌مئه‌زانی ئێمه له چ سه‌رده‌میکی کۆن ودواکه‌وتوودا ئه‌ژین
من هه‌میشه حه‌زم ئه‌کرد هه‌موو ڕێگاکان ببینم
ته‌نها سڵم له‌م رێگایه ئه‌کرده‌وه ، که ئێستا ئه‌بێ من وتۆو
کاسه‌کان و..سوراحیه‌پڕله ژه‌هره‌که‌و.. جله‌کانم.. به‌وێدا بڕۆین
که ئه‌مانگه‌یه‌نێته قه‌ڵای مه‌رگ
پاسه‌وانه‌کانی قه‌ڵا ..که جله‌کانی منیان بینی
ئه‌یان وت… له ڕۆژ ژمێری ئێمه‌دا وه‌رزی ئاهه‌نگ هه‌ڵگیراوه
که سوراحیه‌که‌ی ده‌ستم له‌ژێر سێبه‌ری ئێواره.. په‌مه‌ییه‌که‌ی تۆختر ئه‌ینواند
زانیان من کێم
ئه‌وانیش وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕۆمان نوسه‌که پێ ی وتبن
زانیان من بۆ کامه سووچی قه‌ڵا به‌رن
من ده‌رگاکانم ئه‌ژماردن ودواییان نه ئه‌هات
تا له ده‌رگای به‌ندیخانه‌ی پاڵه‌وانم نزیکتر ئه‌بوومه‌وه
تاریکی زیاتر ئه‌هات به‌پیرمه‌وه
تازیاتر به‌ره‌و قوڵایی قه‌ڵاکه ئه‌ڕۆیشتم
چراکان نامۆتر ئه‌بوون به‌سه‌رده‌م
تا خۆم ون کرد
نیشانه‌کانی سه‌ر دیواری گۆڕه مۆمیا کراوه‌کانی ده‌ورو به‌رم
بیریان بردمه‌وه من کێم.. له چ سات و شوێنێکه‌وه به‌ڕێ که‌وتووم
ڕوخسار‌و جل و به‌رگی پاسه‌وانه‌کان
دووباره ڕۆشناییان ئه‌هێنایه‌وه به بیرمداو
دوو باره ون ئه‌بوومه‌وه
تا گه‌یشتمه ژووری ته‌نگی پاڵه‌وان
ده‌یان جار ناومم له‌یادکرد
که‌ناریم له ته‌ک نه‌بوو
من و جله‌کانی بووکێنیم .. کاسه زیویه‌کانی ده‌ستم وسۆراحیه‌که
نامۆوته‌نیابه رێوه‌بووین
چه‌ند به‌خته‌وه‌ر بووم که دوا ده‌رگا، به‌ندیخانه‌ی پاڵه‌وان بوو
پێ ی گه‌یشتین
که ده‌رگایان ئه‌کرده‌وه هه‌موو جیهانم هه‌ر له‌م شوێنه‌دا ئه‌بینی، که پاڵه‌وان تیای وه‌ستابوو
بۆ چه‌ند ساتێ به‌خته‌وه‌ری له‌مندا بوو به باران
چه‌ند بێچاره به ڕووی یه‌کا پێئه‌که‌نین
که پاسه‌وان کاتی ڕۆیشتنمی دیار کرد
من پێئه‌که‌نیم و….پاڵه‌وان حاڵی نه‌ئه‌بوو
من ئه‌مزانی بۆ تا هه‌تایه له‌وێ له باوه‌شی ئه‌ودا بێ ئه‌وه‌ی مۆمیا بکرێم ئه‌مێنمه‌وه
له‌م ساته‌دا پێئه‌که‌نیم به‌به‌دبه‌ختی خۆم ویارم
له‌م کاته‌دا من دڵنیابووم له سه‌رزه‌مینه‌کانی تر دوور له‌م وڵاته‌ی ئێمه
زه‌مان وه‌ستاو نیه‌و ڕۆژژمێره‌کانیش ڕاستگۆن
من دڵنیابووم گه‌ر مرۆڤه‌کانی ئه‌وێ ئه‌م مه‌رگه‌ساته ببیستن لێێ تێناگه‌ن وناوی ئه‌نێن ئه‌فسانه
من خه‌مبار بووم که ئێمه به‌ڕاستی ئه‌بووین به قوربانی و
که‌س گوێ ی له ئیمه نه ئه‌بوو
من خه‌مبار بووم له زه‌مانێکی وادا ژیاین که زوربه‌ی مرۆڤه‌کانی شاره‌که‌م
مرۆڤ ناناسن ونازانن چیه!
من به پاڵه‌وانی ژینمم ئه‌وت
چه‌ند سه‌یره ئێمه پاڵه‌وانی چیڕۆکی هیچ( مێژوو)یه‌ک نین و
من له‌م سه‌رده‌مه نوێ یه
له به‌ندیخانه‌یه‌کی کۆن به جلێکی ئاڵ واڵا
خۆم وسوراحیه‌کی پڕ له ژه‌هر
خۆم و دوو کاسه‌ی زیوین
به تۆ ئه‌گه‌م .. دواتر ون ئه‌بین ونابین به چیڕۆکی هیچ سه‌رده‌مێ
پاڵه‌وان ئه‌یووت
چه‌ند میهره‌بانانه ئه‌مکوژی و له دڕنده‌یی شێره‌کان ده‌ربازم ئه‌که‌ی
دواتر ئه‌ویش خۆی لێ ون بوو
ئه‌ی پرسی ئێمه له چ زه‌مانێک داین ئێره کوێیه؟!
وابزانم له سه‌رده‌مێکی یه‌گجار زووین؟
دواتر گۆرانیه‌کانی پاڵه‌وان کاسه‌کانی بیر خستمه‌وه
من ژه‌هری په‌مه‌ییم ئه‌کرده کاسه‌کان و
پاڵه‌وان گۆرانی ئه‌چڕی و پێ ی ئه‌وتم
چه‌ند زانایانه دێ ی و ژه‌هر ئه‌که‌یته کاسه‌کان، ناته‌وێ دواتر بێ من
ژیان ومه‌رگ له یه‌کتری بدووریه‌وه
چه‌ند خۆشه‌ویستی کاتێک له جلی بووکێنی
ده‌ست ئه‌که‌یته ملم وژه‌هر ئه‌که‌ی به قورگما
من سه‌رسام ئه‌بووم و له‌نێو جوانی چاوه‌کانیدا ون ئه‌بووم
تاکاتی گۆڕینه‌وه‌ی دوا ماچ ونۆش کردنی دوا کاسه له ژه‌هر
هه‌ر به‌خته‌وه‌ر بووین
بڕیارماند ابوو به‌یه‌که‌وه یه‌کجار بمرین
* * *
که پاسه‌وانه‌کان ئه‌هاتنه ژووره‌وه
تامن له باڵای پاڵه‌وان جیا که‌نه‌وه
ئێمه بێباک ئه‌مانڕوانی
که ئه‌وان به‌سه‌ر ماچه‌کانی ئێمه‌دا هاتن، ئێمه‌یان ڕانه‌چڵه‌کاند
پێئه‌که‌نین وپێکه‌نینمان قه‌ڵاکه‌ی هێنابوه هه‌ژان
بێ ئه‌وه‌ی له‌چاوی ئه‌وان سڵ بکه‌ینه‌وه‌وبترسین
پێئه‌که‌نین وده‌نگمان ناگه‌یشته هیچ جێیه‌ک
نه ئه‌ترساین ئێمه ته‌نها یه‌ک جار ئه‌مردین
ئێمه دواکاسه ژه‌هرمان نۆش کردبوو
تا مه‌رگ هه‌ر پێئه‌که‌نی
23.02.2007
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

