ئه‌م وشانه‌ی نامۆن به مرۆڤایه‌تی
سه‌ره‌تا به‌ر له‌ناساندنی ئه‌م وشانه‌ی ،که له زمانی کوردی‌دا ،له هه‌ردوو به‌شه سه‌ره‌کیه که‌دا(ئاخافتن و نووسین) به‌کارده‌هێنرێن و نامۆن به مرۆڤایه‌تی و ڕه‌گه‌زی (مێ) ئه‌سڕنه‌وه پێناسه‌یه‌کی گشتی زمان ئه‌خه‌مه به‌ر دیده‌ی به‌ڕێزتان . زمان، لای چه‌ندین پسپۆر له‌م بواره‌دا، به پردی له‌یه‌کگه‌یشتنی مرڤه‌کان و هۆی گۆڕ ینه‌وه‌ی بیروڕاکان و ده‌ربڕینی هه‌سته‌کان پێناسه کراوه . و‌ه هه‌ر یه‌ک له زانایانی زمان زۆر ڕاشکاوانه باسیان له زمان کردوه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یان له مه‌ڕ سه‌ره‌تای گه‌شه کردنی زمان لای مرۆڤ به‌گشتی ئه‌نجام داوه‌و قۆناغه کانیان دیارکردوه. وه‌ک ئه‌وه‌ی له هه‌موو زمانه‌کاندا ئه‌بینرێ له ته‌ک زمانی (ئاخافتندا) زمانی نووسینیش گه‌شه‌ی کردوه‌و چه‌ندین قۆناغی ده‌رباز کردوه، کاتێک ئه‌م کۆمه‌ڵه ئامراز‌و وشه‌و ڕستانه‌ی له کاتی ئاخاوتندا تێکه‌ل به‌چه‌ندین ئاوازی تایبه‌ت که ده‌بێته هۆی دروست بوونی ڕسته‌ی ( پرس و ڕاگه‌یاندن هتد..) له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌ربڕاوه‌و بۆته هۆی حاڵی بوونیان له یه‌کتری ، له هه‌مان کاتدا هه‌وڵ دراوه که هزره‌کان دابڕێژرێن و به چه‌ند جۆرێکی سه‌ره‌تایی چه‌ندین شاکار له ده‌ست هێڕشی له‌بیرچوونه‌وه‌و به‌سه‌ر چوونی کات بپارێزرێن، به‌م شێوه‌یه جۆری دوه‌م ( زمانی نووسین) هاته ئاراوه، و‌ه له هه‌ر زمانێکدا به چه‌ندین قۆناغ تێپه‌ڕیوه‌و، پاراوتر بوه له به‌شه‌که‌ی تر هه‌میشه هه‌وڵدراوه هزره‌کان به شێوه‌یه‌کی جوانتر دابڕێژرێن وبخرێنه شێوه‌ی نووسین، و‌ه هاوته‌ریب بوه له‌گه‌ڵ زمانی ئاخاوتن و به‌یه‌که‌وه گه‌شه‌یان کردوه. له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا چه‌ندین وشه له زماندا له‌ناو چوون و چه‌ندین وشه‌ی نوێ جێگایان گرتونه‌ته‌وه. به‌ڵام لێره‌دامن مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه به مێژووی زمان و قۆناغه‌کان و گه‌شه‌کردنی زماندا بچمه‌وه به‌ڵک و ئه‌م پێناسه کورت و گشتیه‌م به گرنگ زانی له‌م باسه‌دا بخرێته به‌ر چاو .
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی من لێره‌دا ناساندنی چه‌ند وشه یه‌که له زمانی کوردی‌دا که ڕۆژانه له ئاخاوتنه‌کاندا به‌کارده‌هێنرێن و زۆر جار له‌نێو تێکستی نوسراو یشدا ده‌رئه‌که‌ون. ئه‌م وشانه تا بڵێ ی نامۆن به‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان و تا سه‌ر ئێسقان ته‌عبیر له کۆمه‌ڵگایێکی پیاو سالاری ئه‌که‌ن ، زۆر جار سه‌رم ئه‌سوڕمێ کاتێک مرڤێکی کورد له ماوه‌یه‌کی کورتی دواندا چه‌ندین جار ئه‌م وشانه دووباره ئه‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها له که‌ناڵه ئاسمانیه‌کانیه کوردیه‌کانیش ڕۆژانه چه‌ندین جار گوێبیستی ئه‌م جۆره وشانه ئه‌بین.
جێگای سه‌ر سوڕمانه که هه‌ندێ جار ئه‌م وشانه لای که‌سانێک به‌کارئه هێنرێن که خاوه‌نی خه‌باتێکی به رچاون له پێناو پێشکه‌وتن دا . له‌وانه‌یه ئه‌م مرۆڤانه بێ ئا گا و بێ قووڵ بوونه‌وه له مانای وشه‌کان به کاری بهێنن که به ڕای من پێویسه به ر له به کارهێنانیان بیری لێ بکرێته‌وه به تایبه‌تی لای ئه‌و که سانه‌ی بڕوایان به پێشکه‌وتن هه‌یه‌و دان به یه‌کسانی ژن و پیاو ئه‌نێن له ڕووی ماف و مرۆڤ بوونه‌وه،
به ڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌م وشانه به شانازیه‌وه لای که سانێک به کارده‌هێنرین که به‌داخه‌وه‌بێ به‌شن له تێگه‌یشتن له‌م ڕاستیه‌کان و هه ر دواکه‌وتووی ئه‌م بیرانه‌ن که که له کۆنه‌وه به میرات بۆیان ماوه‌ته‌وه ئاماده نین ده‌ستی لێ هه‌ڵگرن گه ر دڵنیاش بن هه‌ڵه‌ن. ئه‌م مرۆڤانه که ئه‌توانم بڵێم به زۆری پیاوان (به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌م وشانه لای ژنانیش به‌کارده‌هینرێن به ڵام به راده‌یه‌کی که‌متر) ئه‌م وشانه به‌کار ده‌هێنن و بۆ دڵنیابوون و هێور بوونه‌وه‌یان و پیشاندانی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته زاڵ و (پیاو) بوونه ی که شانازی پێوه ئه‌که‌ن و کۆمه ڵگا پێ ی به خشیون.
یه‌کێک له‌م و شانه وشه‌ی ( برایه‌تی) ه که به دڵنیاییه‌وه ئه‌توانم بڵێم ڕۆژانه چه‌ندین جار ته‌نها له که‌ناڵه ئاسمانیه‌کوردیه‌کان به‌رگوێمان ده‌که‌وێ. به‌داخه‌وه ناتوانم بڵێم به گشتی ڕۆژانه بۆنمونه له که‌ناڵیکی ئاسمانی کوردی ئه‌م وشه‌یه‌چه‌ند جار دووباره ده‌بێته‌وه ، چونکه ئه‌مه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تێر‌و ته‌سه‌ل و کاتێکی زۆر هه‌یه به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئه‌م وشه‌یه ڕۆژانه چه‌ندین جار دوباره ده‌بێته‌وه. (برایه‌ت) ی وشه‌یه‌که که لای هه ر یێکێکمان ڕون و ئاشکرایه که واتای (ته‌بایی) یاخود پێکه‌وه ژیانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ به ئاشتی و ته‌بایی ده‌گه‌یه‌نێ. یاخود هه‌ڵس‌وکه‌وت کردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، له کۆمه‌ڵگایه‌کی فره نه‌ته‌وه‌و فره ئایندا وه‌ک( برا)وداننان به بوونی یه‌کتری. به‌ڵام ئاخۆ تاکه‌کانی وڵات هه‌ر هه‌موویان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زی (نێرن)؟!! بۆنمونه که ده‌وترێ( برایه‌تی نێوان گه‌لی کورد‌و عه‌ره‌ب) ئایا گه‌لی کورد پێکهاتوه ته‌نها له ڕه‌گه‌زی نێر؟ تا تاکه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی نێو گه‌لی عه‌ره‌ب (که ئه‌م وشه‌یه ئه‌وانیشی کردوه به تاکه‌ڕه‌گه‌زێ) وه‌ک برا بژیێن. ئه‌ی ڕه‌گه‌زی (مێ) ئایا ئه‌وان بوونیان نیه؟! یاخود گرنگ نین و موڵکی پیاون ؟!. بێگومان بۆچونی یه‌که‌م که له‌م وشه یه‌دا ڕه‌نگده‌داته‌وه نه‌بوونی ئافره‌ت له‌کۆمه‌ڵگادا شتێکی دووره له ڕاستی که‌واته بۆچوونی دوه‌م دێته پێشه‌وه‌و وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاو سالار ڕۆڵی ژن ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌و له ڕێ ی ئه‌م وشه‌یه‌و چه‌ندین وشه‌ی تری هاوشێوه‌ی دێ و به ژن ده‌ڵێ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه موڵکی پیاوه به ئاره‌زووی خۆی بڕیار له هه‌موو شتێک ده‌دات ، له شه‌ڕو له ئاشتیی.. له هه‌موو شتێک له ژیان، تۆش وه‌ک پاشکۆیه‌کی له بیر کراوو مرۆڤی پله دوو هه‌ندێ جار نزمتریش خه‌ریکی کاره تایبه‌ت و سنوور بۆکێشراوه‌کانت به‌و ڕازیبه به هه‌موو شتێک که پیاو به‌ر پای ئه‌کات. به ڕای من ئه‌بوایه له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆماند ائه‌م جۆره وشانه له زمانی کوردی‌دا جیاکرابانه‌وه‌و وشه‌ی نوێ و مۆدێرن که له گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گونجێن جێگای ئه‌م جۆره وشانه‌ی گرتبانه‌وه. گه‌ر بێت و به ووردی سه‌یری مانای وشه ی( برایه‌تی) بکرێ تابڵێ ی مانایه‌کی جوان ده‌دات به‌ده‌سته‌وه . چی بێ له ووشه‌ی ئاشتی و ته‌بایی و ڕیزو خۆشه‌ویستی وهتد… جوانتر که ده‌توانم بڵیم (برایه‌ت) ی له یه ک کاتدا هه‌موو ئه‌م واتایانه ده‌گه‌یه‌نێ به‌ڵام له داڕشتن و ڕوخساره‌وه هێنده پیاو سالاری به ڕوه‌وه دیاره که مانا راسته‌قینه‌که‌ی شاردۆته‌وه. ئه‌م وشه‌یه ته‌نها لای پیاو به‌کارناهێنرێ به‌داخه‌وه ژنانیش به‌کاری ده‌هینن و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به قێزه‌ونی وشه‌که بکه‌ن.له‌وانه‌یه زۆر له‌و که‌سانه‌ی که جگه له زمانی کوردی زمانێكی تر بۆنمونه زمانی عه‌ره‌بی یاخود چه‌ندین زمانی تر ئه‌زانن بڵێن ، که وشه‌ی برایه‌تی له زمانانی تریش به‌کارهێنراوه یاخود به‌کار ئه‌هێنرێ و به ئاسایی له قه‌ڵه‌می بده‌ن، که من خۆم زۆر جار به ره‌و ڕووی ئه‌م ڕایانه بوومه‌ته‌وه کاتێک ویستومه ڕای خه‌ڵکانی تر ببیستم سه‌باره‌ت به ئه‌م بابه‌ته. به‌ڵام زمان وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێک له ئێمه هه‌ستی پێئه‌که‌ین وه‌ستاو نیه وه‌ک چۆن ژیان هه‌میشه له هه‌ڵگیرسان وکوژانه‌وه‌و له دایک بوون ناکه‌وێ زمانیش هه‌میشه له گه‌شه‌و گۆڕانکاریدایه. گه‌رچه‌ند سه‌ده‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ئه‌م وشه‌یه وه‌ک وشه‌یه‌کی پیرۆز هاتبێته نێو فه‌رهه‌نگی زمانانی ئه‌وڕوپی و له یاساکاندا به‌ر له هه‌موو وشه‌یه‌ک له سه‌ره‌تای ڕسته‌کاندا ده‌رکه‌وتبێ یاخود ئێستاش له‌نێو هه‌ندێ تێکسی کۆندابه‌ر چاو بکه‌وێ یاخود گریمان له زمانه‌کانی تردا تا ئێستاش به‌کاربهێنرێ ، بۆ نموونه له زمانی عه‌ره‌بیدا به ڕێژه‌یه‌کی به‌ر چاو تا ئێستا ئه‌م وشه‌یه به کارده‌هینرێ، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که ئێمه‌ی کورد زۆر به شانازیه‌وه دووباره‌ی بکه‌ینه‌وه، گه‌رپه‌چه‌ی باوکسالاریش ڕووی داپۆشیبێ و مانا جوانه‌که‌ی لێ سه‌ندبێته‌وه، چونکه له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌وه ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گر ده‌بینرێ له‌سه‌رووی واتا جوانه که‌ی برایه‌تی و سه‌رووی ژ یان کردن و به زیندوویی مانه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه له چه‌ند زمانێکی تردا ڕاستیه ک هه‌یه که زۆر ڕوون وئاشکرا دێته پێشه‌وه ، ئه‌ویش سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی ڕه‌گه‌زێکه له کۆمه‌ڵگا.. به ئاشتی و ته‌بایی وه‌ک برا ژیان کردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا له گه‌ڵ یه‌کتری و به ته‌نیا.. ، چونکه هه‌رگیز ژنێک نابێته برای ژنێکی تر ئه‌مه نه‌ک جێگای سه‌ر سوڕمانه به‌ڵک و جێگای پێکه‌نینه له زمانه‌وانیدا ته‌نها ئه و کاته جێگای ئه‌بێته‌وه‌له زمانداو به هه‌ڵه له قه‌ڵه‌م نادرێ گه‌ر کۆمه‌ڵگا ڕۆڵی ئافره‌تان بسڕێته‌وه‌و ته نها شایه‌دی بۆ بوونی ڕۆڵی تاکه ڕه‌گه‌زێ بدات که هه‌ر له‌سه‌ره تای له دایک بوونی ئه‌م وشه‌یه به‌م جۆره لیکدراوه‌ته‌وه بۆیه له نێو زماندا جێگای بۆته‌وه. به ڕای من به‌ره‌و پێشبردنی زمان ئه‌رکی سه‌ر شانی پسپۆڕانی زمانه به پله یه‌ک، و‌ه ئه‌م ڕۆشه‌نبیر و نووسه‌رانه‌ی که تا ئێستا خاوه‌نی هزری خۆیانن و پێنوسه‌که‌یان نه‌گۆڕیوه‌ته‌وه به به‌به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی. وه‌به بڕوای من هه‌ر تاکێک له کۆمه‌ڵگا به هه ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه ئافره‌تان و پیاوان که‌م یا زۆر ئه‌توانن ڕۆڵێکی پۆزه‌تیڤ ببینن له به‌ره‌و پێش بردنی زمان. و‌ه له لایه‌کی تر سه با ره‌ت به‌م ئاسته‌نگیه‌ی که ئه‌مڕۆ تووشی گه‌لی کورد هاتوه له هه موو ڕویه‌که‌وه که زمانیش ئه‌گرێته‌وه ، ئه‌کرێ به هۆی پێشکه‌وتن و کرانه‌وه‌ی به ڕوو ی جیهان و‌ه داننان و ڕینه‌گرتن له ڕۆڵی ئافره‌تان له هه‌موو بوارێکه‌وه به کردار چونکه، توانای ئافره‌تان زۆر له‌وه زیاتره و‌ه توانای ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکی زۆر له‌مه گه‌وره‌ترو پیرۆزتریان هه‌یه که له کۆمۆڵگای ئێمه‌دا بۆیان بڕاوه‌ته‌وه به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانه که هیچ بواریک نه‌ماوه ئافره‌تان ڕۆڵیان تیادا نه گێڕابێ و جێ په‌نجه‌یان تیادا دیار نه‌بێ ، هه‌روه‌ها سووک کردنی باری پیاو سالاری هتد..ئه‌م باره به‌ره‌و باشی ببردرێ. زمانی کوردی به‌هۆی بنده‌ستی گه‌لی کورد‌و ئاڵۆزی باری ڕامیاری و چه‌ند هۆیه‌کی تر ئه‌م گه‌شه‌یه‌ی نه‌کردوه که هه‌ر زمانێکی تر له سه‌ره‌تاوه پێیدا ڕه‌ت بوه، به‌ڵام بێگومان جێگای شانازی ئێمه‌شه، که له‌م بار‌و دۆخه سه‌خته‌ی که کورد پێیدا تێپه‌ڕیوه‌و تێده‌په‌ڕێ وه‌ک زمانێکی ڕه‌گ داکوتاو له‌م ناوه‌دا ده‌بینرێ، له کاتێدا چه‌ندین زمان له‌جیهاندا، که سه‌رده‌مانێک له‌و په‌ڕی پێشکه‌وتن دا بوون و ئێستاش ته‌نها له جیهانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی مێژوو له خه‌وێکی قووڵ دان و ون بوون. له به‌ره‌و پێش بردنی زمانی کوردی له باشوری کوردستان بێگومان درێغی کراوه ئه‌بوایه زمانی کوردی له بارێکی زۆر باشتر بوایه وه‌ک پارچه‌کانی تر به هۆی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی که له م به‌شه‌دا هه‌یه به‌ڵام ئه‌میش وه‌ک سه‌دان شتی تر بۆته قوربانی نه‌زانی و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م ده‌سته‌ڵاتدارانه‌ی که ده‌سته‌ڵات ئه‌م بابه‌ته چاره‌نووس سازانه‌ی له بیر بردونه‌ته‌وه‌و باوک سالاریش له لایه‌ک بۆته ئاشی ها‌ڕینی توانستی ئافره تان.
کۆمه‌ڵگا هه‌میشه له زماندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، و‌ه هاتنی هه‌ر سه‌رده‌مێکی نوێ چه‌ندین وشه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه‌و له هزری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵدا جێگیر بوه‌و به هۆی گفت‌وگوی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک و نووسینه‌وه ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه به‌ر جه‌سته بوه. گه‌ر به‌ووردی سه‌رنج له زمانی کوردی بدرێ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رچاو یپرۆزی له وشه‌ی (پیاو)دا ئه‌بینری پیاو بوون ویاخود نێر بوون هه‌میشه شانازی پێوه کراوه‌و شانازی پێوه ئه‌کرێ به داخه‌وه له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ژیان و به‌سه‌ر چوونی کاتدا وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه هۆی ئه‌مه‌ش بۆ پێشنه که‌وتنی یاخود پێشکه‌وتنێکی زۆر سست وبه ئاسته‌م هه‌ستپێکراوی کۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌ڕیته‌وه. گه‌ر لای کۆمه‌ڵگا تا ئێستا شانازی به ڕه‌گه‌زی نێر بکرێ و به ڕه‌گه‌زێکی یه‌گجار باشتر له ژن سه‌یر بکرێ له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، ئاساییه که ئه‌مه له زماندا ڕه‌نگ بداته‌وه، چونکه زمان ئاوێنه‌ی کۆمه‌ڵگایه، له ڕێگه‌ی زماندا پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا ئه‌بینرێ. به‌رز را‌گرتن و شانازی کردن به(پیاو) بوون له زمانی کوردی‌دا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌رله وشه‌ی پیاودا چه‌ندین وشه‌ی تر دابڕێژرێن ،که زۆر جار وه‌ک ئاوه‌ڵناو(صفة) به‌کارها توون و مانایه‌کی یه‌کجار پۆزه‌تیڤ ئه‌به‌خشن و‌ه جێگای چه‌ند وشه‌یه‌کی تر ئه‌گرنه‌وه. بۆنمونه ئاوه‌ڵناوی (پیاوه‌تی) که مانای (چاکه ) ئه‌گه‌یه‌نێ و لێره‌دا ئه‌م وشه‌یه‌ش له ئاخاوتن و نووسین دا به‌دیار ئه‌که‌وێ. به‌ر له قووڵبوونه‌وه له وشه‌که، شی کردنه‌وه‌ی له ڕووی ڕوخسار‌و ناوه‌ڕۆکه‌وه به گرنگ ئه‌زانم .وشه‌ی پیاوه‌تی وه‌ک دیاره له وشه‌ی(پیاو) ه‌وه داڕێژراوه به هۆی پاشگری (ه‌تی) ه‌وه ، مانای چاکه یاخود هه‌ر شتێکی باش ده‌گه‌یه‌نێ که که‌سێک به‌رانبه‌ر که‌سێکی تر به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێ . سه‌رچاوه‌ی وشه‌که یاخود ڕه‌گی وشه‌که (پیاو)ه ماناکه‌شی( چاکه ) یه ، که‌واته‌لێره‌دا سومبلێکه بۆ هه‌موو کارێکی باش و چاک. پیاو نه‌ک له سه‌رووی ئافره‌ته‌وه به‌ڵک و له‌سه‌رووی مرۆڤه و‌ه سه‌یر کراوه چونکه مرۆڤ به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه هه‌رگیز له هیچ سه‌رده‌مێکدا پێرفێکت نه‌بوه‌و چه‌ندین کاری جوان و له هه‌مان کاتدا هه‌ڵه‌ش لای مرۆڤ ئه‌نجامدراوه‌و ده‌درێ چونکه مرۆڤه! به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای کوردی پیاو هێنده به‌رز کراوه‌ته‌وه، وه‌ک کائینێکی خاڵی له هه‌ڵه سه‌یر ئه‌کرێ به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه داڕشتنی وشه‌ی(پیاوه‌تی) ه به واتا چاکی و باشی و هتد له وشه‌ی پیاوه‌وه واته هه‌ر شتێک پیاو بیکات باشه‌و چاکه بۆیه هاتوون وئه مه‌یان کورت کردۆته‌وه‌وئه‌م ئاوه‌ڵناوه‌یان دروست کردوه به‌داخه‌وه ئه‌مه له‌نێو تێکستی کوردی‌دا زۆر به زه‌قی به‌ر چاو ده‌که‌وێ. له هه‌مان کات هه‌ر وشه‌ی پیاو بێ هیچ پێشگر و پاشگرێک وه‌ک ئاوه‌ڵناوێک به کاردێت که‌مانای نه‌به‌ردی و ئازایه‌تی و مه‌ردی و چه‌ندین سیفاتی با شی تر ده‌گه‌یه‌نێ بۆنمونه له‌کاتی پیا هه‌ڵدانی که‌سێک ده‌وترێ (پیاوه یا..زۆر پیاوه) واته ئه‌م که‌سه هه‌ڵگری هه‌موو خاسیه‌تێکی باشه‌که ته‌نها له پیاودا هه‌یه‌و له ژن‌دا نیه‌و هه‌ر کاتێک له هه‌رشوێنێک ئه‌م جوره وشانه به‌کار بهێنرێن ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه مافی ژن پێشێل ئه‌کرێ. و‌ه زۆر جار له زمانی کوردی‌دا به‌هۆی وشه‌ی (پیاوانه) وه‌سفی کارێک یان که‌سێک ئه‌کرێ، بۆنمونه گه‌ر سه‌رنج له‌م رسته ساده‌یه بدرێ، (ئاری کارێکی پیاوانه‌ی ئه‌نجام داوه) ئه‌م واتایه سه‌ر هه‌ڵده‌دات ، که ئاری کارێکی باشی ئه‌نجام داوه که ته‌نها پیاوه‌کان ئه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن و ئافره‌تان ناتوانن . یان گه‌ر به که سێک بوترێ بۆنمونه ( کورێکی زۆر پیاوانه‌یه) واته کوڕێکی زۆر باشه‌و هه‌میشه ده‌ست بڵاوه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وانی تر. له زمانی کوردید اپیاو هێنده به‌رز کراوه‌ته‌وه وه‌ک خاڵی له‌م خاسیه‌تانه‌ی مرۆڤێکی نۆرمال هه‌ڵگریه‌تی ئه‌و ته‌نها هه‌ڵگری شتی باشه وه‌زۆر جار بۆ به‌رزکردنه‌وه‌و گرنگ کردنی شتێ ده‌ووترێ ( ئه‌مه ته‌نها له پیاو ده‌وه‌شێته‌وه) یاخود له هه‌مان کاتدا گه‌ر که‌سێک بیه‌وێ که سایه‌تی که سێکی تر داببه‌زێنێ پێ ی ده‌ڵی( پیاو نیه) که چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه شه‌ڕێکی گه‌وره هه‌ڵگیرساوه‌و زیانی گه‌وره‌ی لێ که‌وتۆته‌وه. له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کانا که پیاو خۆیان به خاوه‌نی هه‌موو شتیک ده‌زانن و ژنیش وه‌ک کاڵا سه‌یر ئه‌که‌ن و ناویان ئه‌نێن شه‌ڕه‌ف هه‌رگیز به‌وه ڕازی نابن وشه‌ی پیاو وه‌ک ناوێک بۆ ناساندنی ڕه‌گه‌زه‌که‌یان به‌کار بهێنرێ به ڵک و ئه‌وان شانازی به‌م ناوه‌وه ده‌که‌ن وه‌ک هه‌ڵگری هه‌موو خاسیه‌تێکی باش وبه ده‌ر له هه‌ڵه‌و خاوه‌نی هه موو شتێکی ماددی و مه عنه‌وی و بڕیاردان و هتد…له کاتێکدا که وشه‌ی پیاو به‌م جۆره‌و به‌م به‌رزیه به کارده‌هێنرێ له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، وشه‌ی ژن ئاوه‌ڵناوێکی لێدروستکراوه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م خاسیه‌ته جوانانه‌ی که له ژن دا هه‌ن مانایه‌کی ئه‌وپه‌ڕی نێگه‌تیڤ ده‌دا به‌ده‌سته‌وه به‌ر له باسکردنی ئه‌م ئاوه‌ڵناوه ئه‌مه‌وێ ئه‌مه ڕوون بکه‌مه‌وه، که من نامه‌وێ بڵێم که پیاو هه‌ڵگری خاسیه‌تی جوان نیه‌و له چه‌وساندنه‌وه‌و خاسیه‌تی خراپ هیچی تری ئه‌نجام نه‌داوه‌و ژنیش بکه‌م به فریشته و له‌م تێکسته‌دا بڕیاری شه‌ڕ دژی پیاوان ڕاگه‌یه‌نم هیوادارم ئه‌م بیره‌م لای تۆی خوێنه‌ری به‌ڕێز دروست نه‌کردبێ من ڕێزی تایبه‌تیم هه یه بۆ مرۆڤ به ژن وپیاوه‌وه. هه‌ر یه‌کێک له ره‌گه‌زی مێ یان نێر ئه‌شێ چه‌ندین کاری باش ئه‌نجام بدات که ببێته جێگای شانازی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی و گه‌له‌که‌ی هه‌روه‌ها به پێچوانه‌شه‌وه ئه‌شێ مرۆڤ هه‌ڵگری چه‌ندین خاسیه‌تی قێزه‌ون بێ . و‌ه به هۆی نه‌زانی و دواکه‌وتوویی وئاڵوزی باری ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی هتد..پیاویش به‌ده‌ر نه‌بوه له چه‌وسانه‌وه له‌م کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌ی ئێمه‌دا پیاوانیش چه‌سوسێنراونه‌ته‌وه وبوونه‌ته قوربانی . به ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی دیاره زیاتر ژنان به ده‌ستی پیاوه دوا که‌وتوه‌کانه‌و ه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه، پیاو هه‌میشه باڵا ده‌سته تا ئه‌و ڕاده‌ی مافی کوشتنی ژنی پێبدرێ له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ف و ده‌یان ته‌گه‌ره‌ی تر, و‌ه تا راده‌یه‌کی زۆر به‌ر فراوان ئازادکراوه له ئه‌نجامدانی هه‌موو کارێک وبڕیاردان بۆ هه‌رشتێک . که هه‌ندێ جار ئافره‌تان به ده‌ستی پیاوانێک ئه‌چه‌وسێنرێنه‌وه له سه‌ر ئه‌نجامدانی کارێک که بۆ خۆیان نه‌ک هه‌ر به‌ڕه‌وای ئه‌بینن به‌ڵک و شانازیشی پێوه ئه‌که‌ن ، گه‌ر له‌م باره‌یه‌وه پرسیاریان لێ بکه‌یت و بته‌وێ له ده‌روونی ئاڵۆز‌و داڕزیو به مۆرانه‌ی دواکه‌وتوویی ئه‌م جۆر ه مرۆڤانه بگه‌ی ، ئه‌وا هه‌رگیز وه‌ڵامێکی مه‌نتقیت ده‌ست ناکه‌وێ ، بۆ شه‌ریعه‌ت دان به ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره کارانه یان، به بیره دواکه‌وتوه‌که‌ی خۆیان په‌نا بۆ وه‌ڵامێکی سواوه‌و قێزه‌ون ئه‌به‌ن و ئه‌ڵێن ئێمه پیاوین و کۆمه‌لگاش وائه‌خوازێ ، بێ‌ئاگا له گه‌وره‌یی مرۆڤ که به‌ئازادی له دایک بوه بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم دایان بگرێ به‌رده‌وام ئه‌بن له‌سه‌ر وه‌ڵامه نا مه‌نتقیه‌کانیان و ژن له مرۆڤ بوون دائه‌بڕێنن و خۆیان ئه‌که‌ن به خاوه‌نی و به شه‌ڕه‌فێک پێناسه‌یان ئه‌که‌ن که پاراستنی له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه. که به داخه‌وه ئه‌مه‌ش هۆکه‌ی بۆ دواکه‌وتوویی و نه‌زانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به ڕای من هه‌رگیز هه‌ڵه به هه‌ڵه ڕاست ناکرێته‌وه‌و شه ڕی نێوان ژن وپیاویش به ناوی پێشکه‌وتن ده‌بێته هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌یه‌کتری و خراپتر بوونی باره‌که، به‌م جۆره هه‌رگیز ناتوانرێ له به‌شێکی هه‌ره زۆری پیاوانی کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتووی وه‌ک کوردستان بگه‌یه‌نرێ که ئافره‌تانیش مرۆڤن و‌له ڕووی ماف و مرۆڤایه‌تی یه‌کسانن به ئه‌وان و هیچیان له ژن زیاتر نیه هه‌موو ئافره‌تێک وه‌ک پیاو دوای گه‌یشتن به ته‌مه‌نێکی دیاریکراو ئه‌توانێ خاوه‌نی بڕیاری خۆی بێ و باوک وبراو خاڵ و خالۆزاهتد..بۆیان نیه له هیچ ڕوویه‌که‌وه بڕیاری بۆ بده‌ن و ده‌ست بخه‌نه کار‌و باری تایبه‌تی و که‌سی (شخصی) ئافره‌ته‌که‌وه هه‌روه‌ها به هۆی چڕ بونه‌وه‌ی ناکۆکی نێوان ژن و پیاو ناتوانرێ له باوکێک بگه‌یه‌نرێ که به چاوێکی یه‌کسان سه‌یری کوڕ‌و کچه‌کانی بکات وبوار نه‌دات کوڕه‌کانی زاڵێتی خۆیان به‌سه‌ر کچه‌کاندا بسه‌پێنن و زۆر به بێباکی ده‌ست بخه‌نه کاروباریان و خۆیان به خاوه‌نیان بزانن وبه‌ناوی شه‌ره‌ف هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بکه‌ن و ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ش به مافی خۆیان بزانن. نه‌خێر به هۆی شه‌ڕو ململانێوه هه‌رگیز ناتوانرێ پیاوه دواکه‌وتوه‌کان به مافه دیریکراوه‌کانیان و مافی مرۆڤێکی ئاسایی بناسرێنرێن وئافره‌تانیش یه‌کسان به مافی ئه‌وان به ژیانی ڕاسته‌قینه‌و دوور له چه‌وساندنه‌وه بگه‌ن. زۆر که‌س له ڕوناکبیران و ڕۆشه‌نبیران هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان بۆ ژ ن خۆ یان ده‌گه‌ڕێننه‌وه و هه‌ندێکی تریان بۆ پیاوان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من ڕێزم بۆ ڕای هه‌ر یه‌کێک هه‌یه که ئه‌م باته ی کردۆته جێگای سه‌رنج و گرنگی و ڕای تایبه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌م کێشه ئاڵۆزه هه‌یه، به ڕای من هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین هۆکار که به‌یه‌که‌وه به ستراونه‌ته‌وه و‌له یه‌ک جیا ناکرێنه‌و بۆ نموونه ده‌ستهه‌ڵنه‌گرتنی زووربه‌ی پیاوان له م پله‌و پایه‌یه‌ی که کۆمه‌ڵگا پێی به‌خشیوه گه‌ر دڵنیاش بێ له ناڕاستی بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌یان . سوور نه بوونی ژنان له‌سه‌ر ته‌نانه‌ت مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان به هۆی باری تایبه‌تی کۆماڵگا که ناچاری بن ده‌ستی کردوون له هه‌موو ڕوویه‌که و‌ه به بیر‌و ڕاکانی پیاوانی به‌ستوونه‌ته‌وه ،و‌ه هۆیه‌کی تری ژێر ده‌ستی ئافره‌تان پابه‌ند بوونی به شێکی زۆری ئافراتانه به پیاوانه‌وه له ڕووی ئابووریه‌وه. یاخود زۆر جار نه‌زانی وا له ئافره‌ت ئه‌کات که ببیته هۆی به‌دبه‌ختی خۆی و ته‌نانه‌ت ئافره‌تانی ده‌وروبه‌ریشی. و‌ه دواکه‌وتوویی لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و گه‌نده‌ڵی حکومه‌ت و ڕێژه‌ی به‌رزی نه خویندوارو گرنگی نه‌دانی خوێنده‌واران به خوێندنه‌وه وخراپی باری ڕامیاری کوردستان به گشتی هتد… چه‌ندین هۆی تریش که بوونه‌ته ڕێگرێک له ڕێ ی پیشکه‌وتن و به‌رز سه‌یرکردنی ئافره‌تانه‌وه.
دوای ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه ئێستا ئه‌مه‌وێ ئه‌م ئاوه‌ڵناوه ی که له وشه‌ی ژن داڕێژراوه بخه‌مه به‌ر دیده‌ی به‌ڕێزت. که بێگومان وشه‌ی( ژن) شایه‌نی ئه و‌ه نیه که ئه‌م ئاوه‌ڵناوه‌ی لێ دابڕێژرێ ، به‌ڵام به داخه‌وه له کاتێکدا که ژن وپیاو هه ردووکیان مرۆڤن و یه‌کسانن له ماف‌دا ، وشه‌ی پیاو چه‌ند ئاوه‌ڵناوێكی لێ داڕێژراوه که پیاوی له به رزیدا گه‌یاندۆته ئاسمان ، له‌هه‌مان کاتدا ئاوه‌ڵناوی (ژنانی) به مانایه‌کی یه گجار نێگه‌تیڤه‌وه له وشه‌ی(ژن) داڕێژراوه. ڕه‌گی ئاوه‌ڵناوی (ژنانی) (ژن) ه به هۆی پاشگری (انی) ه‌وه بوه‌ته ئاوه‌ڵناو. له زمانی کوردی‌دا ئه‌م وشه‌یه زۆربه‌ی جار له کاتی ئاخاوتندا به کارئه هێنرێ ، گه ر یه‌کێک بیه‌وێ که له‌م پیاوه‌تیه شانازی پێکراوه‌ی که پیاوێک خاوه‌نیه‌تی که م بکاته‌وه‌و که سایه‌تی داببه‌زێنێ پێ ی ئه‌ڵێ ژنانی . ژنانی به‌م پیاوه ئه‌وترێ که گوایه( له ڕوانگه‌ی زۆربه‌ی پیاوانی کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه زۆرجار( ژنان) یش) وه‌ک ژن هه‌ڵس و که‌وت ئه‌کات یان زۆر جار به‌م پیاوانه ئه‌وترێ که بایه‌خ به ئافره‌تان ئه‌ده‌ن و وه‌ک مرۆڤ سه‌یریان ئه‌که‌ن یان (له ڕوانگه‌ی پیاوی کورده‌وه) زۆر گرنگی به ڕوخسار‌و جل و به‌رگ و ده‌م وچاویان ئه‌ده ن یاخود قژیان ئه هێڵنه‌وه له کاتێکدا مرۆڤ ئازاده‌و به ئه‌نجامدانی ئه‌م کارانه زیان به‌که‌س ناگه‌یه‌نێ . لێره‌دا زۆر ڕوون و ئاشکرا ده‌ر ئه‌که‌وێ که له زمان وکۆمه‌ڵگای کوردی چ زوڵمێک له ژن کراوه‌و ئه‌کرێ. ئه‌بێ له‌م کۆمه‌ڵگایه‌و زمانه‌دا هه‌رچی ژن خاوه‌نیه‌تی له هه‌ڵس وکه‌وت له کار‌و کرده‌وه ته‌نانه‌ت له ڕوخساریش هتد… به چاوێکی که‌م سه‌یر کرابێ، بۆیه، گه‌ر پیاوێک له( ڕوانگه‌ی دواکه‌وتوێکه‌وه) به ئاسته‌م له‌ڕووی ڕوخسار یان ناوه‌ڕۆکه‌وه له‌م مه‌خلوقه بکات که پێ ی ئه‌وترێ ژن ، به ژنانی له قه‌ڵه‌م بدرێ .وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاماژه‌شم پیکرد که ئاوه‌ڵناوی ژنانی خاوه‌نی مانایه‌کی نێگه‌تیڤه و که پیاوێکیش به ژنانی له قه‌ڵه‌م درا واته هه‌ڵگری به شێک له‌م خاسیه‌ته خراپانه‌ی به‌ده‌ر له خاسیه‌تی باش که ژن هه‌یه‌تی بێگومان که ئه‌مه هه‌مووی له ڕاستیه‌وه دووره‌و کۆمه‌ڵگا له ڕێ ی ئه‌م وشه قێزه‌ونان سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر ئافره‌تان . زۆر جار ئافره‌ت له مرۆڤ بوونه‌وه دابڕێنراوه‌و به‌و گه‌وره‌ییه‌و پیرۆزیه‌ی که له که‌سایه‌تی هه‌ر مرۆڤێکدا هه‌یه‌و پێویسته لای به‌رانبه‌ره‌که‌ی بپارێزرێ ،به ژن وتراوه (زه‌عیفه) ه‌و به‌زه‌ییان پێهاتۆته‌وه، له کاتێکدا هه‌موو مرۆڤێک پێویسته ڕێز له که‌سانی ده‌ورو به‌ری بگرێ و گرنگیان پێ بدات تا ئه‌وانیش وخۆشه‌ویستی و دڵسۆزی خۆیان بۆده‌ر ببڕن. بۆ نمونه( دیل کارنگی ) له په‌ڕتوکی (چۆن هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ده‌که‌یت؟) به خوێنه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێ و پێ ی ده‌ڵێ گه‌ر ئه‌ته‌وێ خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی بیت ، ئه‌م ڕێسایه به کار بهێنه( وا له که سه‌کان بکه هه‌ست به گرنگی خۆیان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش ڕاستگۆیانه ئه نجام بده) به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا پیاوان هه‌میشه به چاوێکی نزمتر سه‌یری ئافره‌تیان کردوه‌و له چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌ستیان نه‌پاراستوه ئه‌مه‌ش بۆته هۆیه‌ک له هۆیه بێ شوماره‌کانی دوور که‌وتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌ز له یه‌کتری، له جیاتی گرنگی دان به یه‌کترو وڕێزو دڵسۆزی بۆ یه‌ک زیاتر له‌یه‌ک ترازاون و نامۆ بوون به خواسته‌کانی یه‌کتری. زۆر جار وشه‌ی ژن وه‌ک ناوێکی سه‌ربه‌خۆ به کارهێنراوه‌و هه‌مدیسان بۆته هه‌ڵگری مانایه‌کی نێگه‌تیڤ بۆ نموونه له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵگاوه گه ر خاڵی لاوازی پیاوێک ده‌ر بخرێ و باس له حاله‌تی پیاوێک بکرێت و به‌مه به‌ستی که مکردنه‌وه له پیاو بونه‌وه پێ ی ئه‌وترێ (ئه‌م پیاوه وه‌ک ژن ئه‌گریا) ئایا گریان که له‌گه‌ڵ مرۆڤ له دایک ئه‌بێ و له چه‌ند کاتێکدا که به‌هۆی خه‌مبار بوونه‌وه، یان ژانێک که له جه‌سته‌ی مرۆڤدا هه‌بێ، یان له شادی‌دا هتد.. له مرۆڤدابه هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه سه‌ر هه ڵئه‌دات جێگای شه‌رمه‌و ته‌نها تایبه‌ته به ژن وکاری ژنانه؟!! که به‌داخه‌وه له کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتوو هه‌رچی ژن خاوه‌نی بێ جێگای شه‌رمه گه‌ر پیاو دووباره‌ی بکاته‌وه . وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاشکرایه که گریان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا وه‌ک شتێکی سروشتی ئه‌بینرێ به ڵام به ڕاده‌یه‌کی زیاتر لای ئافره‌تان دا، به هۆی ئه‌م سۆزه‌ی که زانایان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ڕاده‌یه‌کی زۆر لای ژن دا کۆبۆته‌وه‌و به خاسیه‌تێکی باش دانراوه‌و هه‌میشه بۆته هۆی به‌رده‌وامی ژیان چونکه هه‌ر له کۆنه‌وه ئه‌م سۆزه وای له ئافره‌ت کردوه ڕۆحی ببه‌خشێ له پێناو پاراستنی منداڵداو و‌ه ده ورێکی باش ببینێ له هاندانی پیاوان به‌ره‌و ئاشتی و کپ کردنه‌وه‌ی شه‌ڕه بێ شوماره‌کان که پیاوان به هۆی ڕاده‌ی زۆری ئێنه‌رگی که له جه‌سته‌یاندا هه‌یه به رپایان کردوه، که بێگومان ئه‌م ئێنه‌رگیه ئه‌کرێ له کاری باشیش به‌کاربهێنرێ. من نامه‌وێ خاسیه‌ته‌کانی ژنان به به‌رزتر دابنێم و به‌رزتریان که‌مه‌وه . هه‌ر یه‌ک له‌م دوو ڕه‌گه‌زه خاوه‌نی چه‌ند شتێکه به‌ڕاده‌یه‌کی زیاتر له وی تر هیچیان باشتر نین له‌وی تریان وهه‌ردوکیان مرۆڤن بۆیه یه‌کسانن له ڕووی مافه‌وه و پێویستیان به له یه‌کتێگه‌یشتن و ڕێزگرتن و خۆشه‌ویستی ویارمه‌تی یه‌کتری هه‌یه. نه ک چه‌وساندنه‌وه‌ی یه‌ک. لێره‌دا گریان وه‌ک نیشانه‌ی لاوازی و خاسیه‌تیکی خراپ کراوه به میراتی ژن و بۆیه گه ر پیاوێک له هه‌ر حاله‌تێکدابێت و گریان وه‌ک شتێکی سروشتی فرمێسکی پێڕشت، لای دواکه‌وتوانی کۆمه‌ڵگه پیی ئه‌وترێ ( وه‌ک ژن ئه گری). به‌داخه‌وه زۆر جار هه‌ندێ له دایک وباوکان کوڕه‌کانیان وا په‌روه‌رده ئه‌که‌ن که‌زۆر تۆند ڕه‌وانه خۆیان له هه‌موو شتێک (له ڕووی ڕوخسار‌و ناوه‌ڕۆکه‌وه)به دوور بگرن که له‌م کۆمڵگایه‌دا تایبه‌ته به ژن . به‌ڕاستی شۆک ئه‌مگرێ کاتێک منداڵێکی کوڕ داوای ملوانکه‌یه‌ک له دایکی ئه‌کات و دایکه ش بێ ئه‌وه‌ی بیر له ڕه‌گه‌زی خۆی ودایکی و کچه‌کانی بکاته‌وه، به‌سه‌ریه‌وه ئه‌قیژێنێ و پێ و ئه‌ڵێ (کوڕه‌که‌م عه‌یبه خۆ تۆ کچ نیت ملوانکه‌ت بۆ چیه!) گه‌ر منداڵه‌که‌ش هه‌ر سووربێ له‌سه‌ر له ملکردنی ملوانکه‌که ئه‌وا ئه‌بێته هۆی گاڵته پێکردنی هه‌موو ئه‌ندامانی خیزان و پێش هه‌موویان دایکی، و‌ه به وشه‌ی ( ژنانی..ژنۆکه هتد..) سه‌ر کۆنه ئه‌کرێ و تا کار ئه‌گاته ئه‌م ڕاده‌یه‌ی که ملوانکه که فڕێ بدا‌و له هه‌موو ژیانی ترسی له‌م وشانه هه‌بێ که پێ ی وتراون و ڕێز له خوشک و ته‌نانه‌ت دایکیشی نه‌گرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ژنن ، چونکه ئه‌و ئیتر تێئه‌گه‌یه‌نرێ که پیاوه‌و پیاویش له کۆمه‌ڵگایه‌دا به‌رزتره له ژن و پێویسته له‌سه‌ری که پیاوبوونی خۆی بپارێزێ وله‌م شتانه دوور که‌وێته‌وه که تایبه‌تن به ژن و خۆ به‌به‌رزتر بگرێ له خوشکه‌کانی چونکه به لێکدانه‌وه منداڵانه‌که‌ی خۆی ئه‌وان ئافره‌تن و ملوانکه له‌مل ئه‌که‌ن که ئه‌مه بۆ ئه‌و وه‌ک پیاوێکی نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌و کوڕیکی نێو ئه‌م ماڵه نه‌شیاوه، ئه‌و له ئێستاوه هه وڵ ئه‌دات(به پێوه‌ری کۆمه‌ڵگا) وه‌ک پیاوێکی ڕاسته‌قینه هه‌ڵس و که‌وت بکات ،تا پیا و بوونه‌که‌ی خۆی بپارێزێ و به وشه‌ی ژنانی له که دار نه‌کرێ، بێگومان هۆشیار بوونه‌وه‌ی ئه‌م دایک و باوکانه زۆر پێویسته ، و‌ه به کارنه‌هێنانی ئه‌م جۆره وشانه که بێگومان زیانێکی گه‌وره ئه‌گه‌یه‌نێ به که‌سایه‌تی منداڵ و دروست بوونی ئاژاوه له خێزاندا. له‌وانه‌یه ئه‌م ئافره‌تانه ی ئه‌م جۆره وشانه به‌کار ئه‌هێنن له بێئاگاییانه‌وه بێ ، به‌ڵام وردبوونه‌وه له‌م وشانه زۆر گرنگه چونکه گه‌ر دایک بیه‌وێ کوڕه‌که‌ی له شتێک دوورخاته‌وه‌و په‌نا بۆ ئه‌م جۆره وشانه ببات بۆنمونه( ژنانی .ژن.کچ. ژنۆکه.هتد..) که ئاماژه‌شم پێ کردوون به ڵام له‌به‌ر گرنگی دووباره‌یان ئه‌که‌مه‌وه، ئه‌م منداڵانه به دڵنیاییه‌وه ئه‌م جۆره پیاوانه‌یا ن لێ هه‌ڵئه‌که‌وێ که هه‌میشه به چاوێکی نزمتر له پیاو سه‌یری ژن بکه‌ن وبێ بیر کردنه‌وه له وه‌ی که ئه‌وان له ژنێکی دڵسۆز له دایک بوون لای ئه‌و په‌روه‌رده بوون ، ڕێزی ژن نا‌گرن وپیرۆزی وشه‌ی دایکیان بیر ئه‌چێته‌وه‌وله‌کاتی تیر‌و توانج گرتن له هاورێکانیان بێ ئاگا پێیان ئه‌ڵین (ژنانی) بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌گه‌وره‌یی ژن وه‌ک مرۆڤ ودڵسۆزی دایکیان بکه‌نه‌وه وه‌ک ئافره‌ت ، بێگومان ئه‌مه تاکه هۆ نیه که وای له‌زوربه‌ی پیاوانی کۆمه‌ڵگا که‌مان کردوه رێزی ئافره‌ت نه‌گرن، یانیش مرۆڤێکی دوو ڕوویان لێ ده‌ربچێ له کاتی ئاخاوتندا وا خۆیان ده‌رخه‌ن که نوێخوازن و دان به مرۆڤ بوونی ئافره‌ت ئه‌نێن له سه‌رووی هه‌موو کۆته‌کانی کۆمه‌ڵگا ، به‌کرداریش ئافره‌ته نزیکه‌کانیان بچه‌وسێننه‌وه، به‌ڵک و چه‌ندین هۆکاری تریش هه‌ن که باسکردنیان له بابه‌تی سه‌ره‌کیم دوورئه‌خاته‌وه.
به‌ر له کۆتایی ئه‌مه‌وێ بگه‌ڕیمه‌وه سه‌ر ئه‌م گرنگیه‌ی که به وشه‌ی پیاو دراوه له زمانی کوردیداو وه‌ک دوا نمونه بیکه‌م به کۆتایی ئه‌م بابه‌ته که من دڵنیام چه‌ندین وشه‌ی تریش هه‌ن که ڕۆژانه له‌کاتی ده‌ربرینیاندا مافی ژن پێشێل ئه‌که‌ن و ئه‌م وشانه‌ی من باسم کردن سه‌رجه‌می وشه‌کان نین .
له زمانی کوردی‌دا زۆر جار وشه‌ی ( پیاو) جێگای (من) ڕاناوی که‌سی یه‌که‌م ئه‌گرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌م وشه‌یه وته‌بێژ باس له‌شتێک ئه‌کات که لای خۆی و، له‌هه‌مان کاتدا به گشتی لای مرۆڤه هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆی هه‌مان شێوه ده‌رئه‌که‌ون . گه‌ر سه‌رنج له‌م دوو ڕسته یه بدرێ له‌وانه‌یه مه به‌سته‌که‌م ڕوونترببێته‌وه بۆنمونه ( به هاتنی وه‌رزی به‌هار پیاو دڵخۆش ئه‌بێ)، یان ( پیاو نازانێ چ بڕیارێک بدات). گه‌ر سه‌رنج له ڕسته‌ی یه‌که‌م بدرێ، به‌گشتی وته‌بێژ له جیاتی ڕاناوی (من) وشه‌ی پیاوی به‌کارهێناوه‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ به گوێگر ی بێژێ (به هاتنی وه‌رزی به‌هار من دڵخۆش ئه‌بم) ئه‌ڵێ ( به هاتنی وه‌رزی به‌هار پیاو دڵخۆش ئه‌بێ) به‌ڵام باس له خۆی ئه‌کاو دڵخۆشی خۆی ده‌ر ئه‌بڕێ به هاتنی ئه‌م وه‌رزه، له هه‌مان کاتیش‌دا وته‌بێژ باس له شتێکی گشتی ئه‌کات به هۆی به‌کارهینانی وشه‌ی پیاو له جیاتی ڕاناوی(من) ئه‌یه‌وێ ڕایبگه‌یه‌نێ که جگه له‌ئه‌و (مرۆڤ )ی (پیاو) به گشتی به هاتنی ئه‌م وه‌رزه دڵخۆش ئه‌بێت. ئه‌م ڕسته له ڕووی ڕێزمانیه‌وه زۆر ڕاسته، به ڵام له ڕووی ماناوه به داخه‌وه پیاو سالاری وه‌ک کێوێک خۆی ئه‌نووێنێ که نموونه‌ی نه‌بێ. ئه‌گه ر ئه‌م ڕسته‌یه به جۆرێکی تر دابڕێژرێته‌وه به هۆی گۆڕینی وشه‌یه‌ک نه له ڕووی ڕیزمانیه و‌ه ڕسته‌که ئه‌شێوێنرێ و‌ه نه ماناکه‌ی ئه‌گۆڕدرێ، بۆنمونه گه‌ر له‌جیاتی (به هاتنی وه‌رزی به‌هار پیاو دڵخۆش ئه‌بێ ) بوترێ ( به هاتنی وه‌رزی به‌هار مرۆڤ دڵخۆش ئه‌بێ) هیچ له رسته‌که ناگۆڕدرێ ته‌نها وشه‌ی پیاو نه‌بێ، لێره‌دا ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌کی تری به‌ر چاوه که له کۆمه‌ڵگاو له زمانی کوردی‌دا ته‌نها گرنگی به ڕای پیاو ئه‌درێ و ته‌نها پیاو به مرۆڤ ئه‌زانرێ ، چونکه لێره ته‌نها باس له ئاره‌زووی پیاو ئه‌کرێ و ناو له مرۆڤ ئه‌نرێ پیاو ، ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره ڕستانه به‌کار ئه‌هێنن گه‌ر به شانازیه‌وه به‌کاری بهێنن یان به بێئاگاییه‌وه هه‌رگیز له خۆیان ناپرسن، گه‌ر پیاو به هۆی هاتنه پێشه‌وه‌ی بارێکی نائاسایی بڵێت (پیاو نازانێ چ بریارێک بدات) جا گه‌ر مه‌به‌ستیان له خۆیان بێ له جیاتی (من) به‌کاری بهێنن یان مه به‌ستیان به‌گشتی مرۆڤ ی (نێر) بێ که له بارێکی ئاوا نه‌زانێ چ بڕ یارێک بدات ، ئه‌ی ئافره‌تان ئه‌وان بوونیان نیه یان بۆیان نیه خاوه‌ن ئاره‌زوو ، ڕای تایبه‌ت و هتد.. بن!؟ پیاو وه‌ک تاکه پاڵه‌وانی گۆڕه‌پانی کۆمه‌ڵگا دێ و ته عبیر له خۆی و له هه‌موو مرۆڤه هاوره‌گه‌زه‌کانی ئه‌کات وه‌ک مرۆڤ و زۆر جار به‌رزتریش و ژنیش له هه‌موو بڕیارێک وحه‌زو ئاره‌زووێک دائه‌بڕێنێ. بۆیه گه‌ر بۆنموونه ڕسته‌ی یه‌که‌م به راشکاوانه تر ده‌رببردرێ ئه‌م مانایه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه( به هاتنی وه‌رزی به‌هار پیاو وه‌ک گشت هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆم به‌ده‌ر له ره‌گه‌زی مێ دڵخۆش ئه‌بێ) له‌وانه‌یه زۆر له ژن وپیاوان سه‌ره‌ڕای قووڵ بوونه‌وه‌یان له ڕوخسار‌و ناوه‌ڕ ۆکی ئه‌م جۆره ڕستانه پێیان وابێ که له م ڕستانه دا پیاو به کار هاتوه به ڵام مانای مرۆڤ ده‌گرێته‌وه به گشتی و به هه‌ر دوو ره‌گه‌زی نێر‌و مێوه، به‌ڵام به ڕای من ناو هێنانی شته‌کان به ڕاستی و ڕاشکاوی زۆر پێویسته چونکه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌شه‌کردنی زمان ناو زۆر گرنگ بوه‌و بۆته پێناسه‌ی شته‌کان و که‌سه‌کان. گه‌ر له‌م رستانه دا پیاو به واتای مرۆڤ بێت و په‌یوه‌ندی به پیاو سالاری کۆمه‌ڵگاوه نه‌بێت بۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له جیاتی پیاو وشه‌ی (مرۆڤ) به‌کار نه‌هێنراوه؟ڕاسته پیاو مرۆڤه به‌ڵام هه‌موو مرۆڤه‌کان پیاونین. وه‌ک لای هه‌ر یێکێکمان ئاشکرایه ناوهێنانی شته‌کان به دروستی گرنگه وهه‌ر گیز ناتوانرێ که‌سێک به ناوی که‌سێکی که‌وه بانگ بکرێ ، به‌ڵام به داخه‌وه هێزی پیاو سالاری توانیویه‌تی جێگای ئه‌م جۆره وشانه بکاته‌وه له زماندا، و‌ه له‌شیعری کلاسیک و هاوچه‌رخیشدا به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌م جۆره وشانه به‌گشتی و وشه‌ی (پیاوه‌تی و پیاو له‌جیاتی ڕاناوی من و مرۆڤی نێر به گشتی) به‌تایبه‌تی به کارهێنراون و که نموونه‌یان هێنده زۆره نه‌مویست له‌م تێکسته‌دا چه‌ند دێره شیعرێک به نمونه بێنمه‌وه به‌ڵک وبۆ تۆی به‌ڕێزم جێ هێشت که دڵنیام گه‌ر خوێنه‌ری هۆنراوه بیت له جیاتی نمونه‌یه‌ک ده‌یان نموونه‌ت به‌ر چاو ئه‌که‌وێ که هه‌ندێکیان ته‌نانه‌ت کراون به سروودیش. وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م به‌وه کرد که به بڕوای من گه‌ر بێت و له زمانانی تردا ئه‌م جۆره وشه و ڕستانه تا ئێستا به زیندوویی مابنه‌وه ، مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که ئێمه ده‌ست به‌رداری ئه‌م راستیه پیاو سالاره بکات که ناوه‌ڕۆکی ئه‌م جۆره وشانه‌ی ئاخنیوه‌و ڕازی بین پێ ێ. ئافره‌تان هه‌میشه به چه‌ندین شێوازی جۆراو جۆر چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌و ئه‌چه‌وسێنرێنه‌وه. هیوادارم ( برایه‌تی.. پیاوه‌تی ..کارێکی پیاوانه.. که‌سێکی پیاوانه.. پیاو به ته‌نیا وه‌ک ئاوه‌ڵناوێکی بێ نموونه له به‌رزی.. پیاو وه‌ک ڕاناوی (من) و مرۆڤی نێر به گشتی..)و‌ه (ژنانی ..ژنۆکه..کچ یان ژن به و مانا نێگه‌تیڤه‌ی خراوه‌ته پاڵیان )چیتر نه بنه هۆی زیاتر چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تان و سڕینه‌وه‌ی ڕۆڵ وکه‌سایه‌تیان له کۆمه‌ڵگا.
کنێر حه‌سه‌ن خانم
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

