به‌ردی سوور
به‌ردی سوور

کنێر حه‌سه‌ن خانم
خونچه گوڵ لێت نه‌گۆرێ
ئه‌مه به‌رده ئه‌رژێته سه‌رجه‌سته‌ی کاڵت
گوڵی سووری عه‌شق نیه.
نا ئازیزم ئه‌مه بلۆکه‌و بۆ سه‌ری تۆ دروست کراوه
لیت نه‌گۆڕێ .. له‌م وڵاته بێ حاکمه‌دا
له‌م وڵاته بێ ویژدانه..له‌م غاباته..
بلۆکه‌کان بۆ باراندن دروست ئه‌کرێن
نه‌ک بۆ بناغه‌ی ئه‌م کۆشکه‌ی ئه‌کرا ببێته جێژوانت
خونچه گوڵی هه‌ڵوه‌ریو.. ئه‌مه ده‌ستی میهره‌بانی کۆمه‌ڵگا نیه جه‌سته‌ی تۆ نه‌وازش ئه‌کات
ئه‌مه‌پیرۆزبایی نیه له‌عه‌شقی تۆ
ئه‌مه سڕینه‌وه‌ی تۆیه به..به‌رد..به‌ر له هه‌ڵچون وگه‌وره‌بوون
ئه‌مه ته‌وقی مه‌رگه ده‌ست و قاچ و وڕۆح و‌دڵ ومرۆڤایه‌تیت ئه‌بات
ئه‌مه سه‌ندنه‌وه‌ی ناوی تۆیه له خودا
ئه‌م زه‌مانه چه‌ند نامۆیه به‌بێگه‌ردی تۆ
ئه‌م وڵاته له هیچ وڵاتێک ناچێ.. ئه‌م پیاوانه‌ی وه‌ک گه‌له گورگ لێت ئاڵا بوون
له مرۆڤ ناچوون
دوعا.. ی خونچه
له کۆمه‌ڵگای تۆ پیاو ڕۆح ئه‌به‌خشنه ژنه‌کان
پیاو دڵ له جه‌سته‌ی کچه‌کان ئه‌خولقێنن
به‌و مه‌رجه‌ی عاشق نه‌بن .. به‌و مه‌رجه‌ی مرۆڤ نه‌بن .. به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر کۆیله بن
به‌و شه‌رته‌ی ئه‌م جه‌سته‌یان که کراوه‌ته کۆگای.. شه‌ڕه‌ف..
ئه‌و ڕۆحه‌ی که خوایانه پێیان به‌خشیون
هه‌ر له‌م سنووره بمێننه‌وه که خۆیان بنیاتیان ناوه
ئه‌گه‌ر عاشقیش بوون..وه‌ک تۆی خونچه
به‌ردباران ئه‌کرێن..به‌ردباران
به‌و بلۆکانه‌ی
که هه‌زاران ساڵه بۆ ئه‌م رۆژانه چێ ئه‌کرێن
ئای له به‌دبه‌ختیت خونچه گوڵ.. له‌پێناو عه‌شق هه‌ڵوه‌رێنرای!
له‌گه‌ڵ خوێن به‌ربوونی سه‌رت
خوێن باریه چاوم.. وه‌ک به‌فرێکی سوور….
سوور وه‌ک پرچت
وه‌ک رووی تۆ سوور
وه‌ک ڕۆحت سوور
.سوورر وه‌ک دوو ده‌ستی ناسکت.. که بۆت نه‌ئه کرانه قه‌لغان
وه‌ک هه‌ناسه‌ت سوور که خه‌ریک بوو ..لاوێتی.. ماچ کات
وه‌ک چاوانت که باوه‌ڕی به‌م راستیه نه ئه‌کرد
وه‌ک خه‌یاڵت سوور که حه‌زی ئه‌کردئه‌م کوشتنه خه‌ون بێ
وه‌ک ده‌نگت سوور که خنکاندیان
وه‌ک ئه‌م خوێنه‌ی له جیاتی.. ژیان..رۆحی سوور کردی
خونچه گوڵ… میوانه ناوه‌خته‌که‌ی ئه‌م وڵاته
نه ئه‌کرا لێره پشوو نه‌ده‌ی له کۆمه‌ڵگای ژنکوژه‌کان؟؟!!
ئاخر ئێره ترسناکه !!!
ئاخر لێره ژنه‌کان خاوه‌نی چاوو دڵ و مه‌مک وپێ و ڕان وڕۆحی……خۆیان نین!!
خونچه‌مه‌رگ.. لێره ژن به نهێنی و به ئاشکرا ره‌جم ئه‌کرێ …
لێره سه‌ری ژن ئه‌بڕن و..ئه‌یانکه‌نه قوربانی بۆ خواوه‌نده‌کان
تاخوایه‌کان له بروسکه‌و لافاوو حه‌یاچوون وشه‌ڕه‌ف چوون بیان پارێزن
تۆ خونچه گوڵ.. تۆ وده‌سته خوشکه کوژراوه‌کانت
قوربانی گه‌له‌گورگی کۆمه‌ڵگه و.. خه‌مبارترین سه‌رگوزشته‌ی ئێمه‌ن
دوای مه‌رگی تۆ.. دوعا..ی خونچه له رۆژ ی خۆشه‌ویستی دا
پرسه بۆتۆو هه‌موو ژنه هاوسه‌فه‌ره‌کانت دائه‌گرم
چاکتر وایه به یادی تۆ‌و هه‌موو ژنه کوژراوه‌کان
له رۆژی خۆشه‌ویستیدا…له ڕۆژی ژن
له جیاتی گوڵ .. به‌ردی سوور.. بگۆڕینه‌وه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


shad
dastt xosh bet barasty barasty mabastekey chewany la peshtawaya dast xosh bet