دواڕۆژ
دواڕۆژ
کنێر حه‌سه‌ن خانم
دوای مه‌رگی پلان شێتی وه‌ک لافاوی
دوای بارانی بیابان
ئه‌ڕژێته نێو قه‌رشه‌کانی سارای وشک و
پڕیان ئه‌کات له قوڕاو
قوڕاوێک له‌وێوه ئه‌خزێته نێو لۆچه‌کانی ژیان
هه‌ورێک دروست ئه‌کات
بارانی قاوه‌یی به‌رهه‌م دێنێ
تا به‌ره‌وهه وره‌کانی ئاسمان سه‌رکه‌ون
ئه‌م جاره باران له زه‌ویه‌وه به‌ره‌و ئاسمان ئه‌چێ
مه به‌ست… دابارینه به‌سه‌ر هه‌ور
بارانی قوڕاوی زمانێکی تایبه‌تی ئه‌وێ
ئازارێکی تایبه‌ت
شێتیه‌کی تایبه‌ت
ڕوخسارێکی تایبه‌ت
بۆ سه‌ر که‌وتن بۆ دروست بوون و خاڵی بوونه‌وه له ژیان
ئه‌م بارانه ڕه‌شه
دلۆپ دڵۆپ سه‌رئه‌که‌وێ
به‌سه‌ر ئه‌م قه‌باره‌یه‌ی
ئاسمانی خۆڵه‌مێشی کردوه
له‌وێ دوای بینینی خۆرێکی سووتێنه‌ر
کوێر ئه‌بێ ….
دواتر ده‌نگی له ده‌ست ئه‌دا
له دوا ساتا ڕاستیه‌ک لێی ئه‌بێ به شه‌قامێکی خامۆش
شه‌قامێک له‌و کوێرترو بێ ده‌نگ تر
وه‌ک ئه‌م ڕیگایانه‌ی ڕێبواره ته‌نهاکان ون ئه‌که‌ن
ڕاپێچیان ئه‌که‌ن به‌ره‌و ئه‌م ئێوارانه‌ی له ڕۆژ یاخی ئه‌بن و
نامه‌ی شه‌و له دڵه خه‌مباره‌کانیان ئه‌په‌رستن
ئا ته‌واو له‌م ڕێگایانه ئه‌که‌ن که دۆزینه‌وه‌یان.. ون بوونه… وون بوون…….
له شێوه‌ی تووشبوون به کوشنده‌ترین په‌تا
له هاژه‌ی سه‌ر که‌وتنی تاڤگه له هه‌ورازی سه ختی چیا ده‌رئه‌که‌ون
له دوا ساتی کوێر بوون و
خنکانی وشه له نێو ئه‌م ئاوازانه‌ی قورگ ئه‌یانکا به په‌یڤین
بێ دۆزینه‌وه‌ی کلیلی ده‌روازه‌ی دوان
بێ سه‌ردانی ژووره خاڵیه‌کانی مه‌بده‌ئێکی تۆز لێ نیشتوو
شۆک به‌ر ئه‌بێته ڕۆحی
ئه‌گه‌ڕێته‌وه
ناتوانێ به‌م قه‌باره خه‌مه بڵێ
چیت له دوا رۆژ ده‌وێ
ئه‌گه‌ڕیته‌وه خۆی و ڕوخساری مردوێک
ئه‌گه‌رێته‌وه خۆی و ته‌رمی هیوایه‌ک که تا هه‌تایه
ناینێژێ!!……….
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

