سیدی خه‌نده‌کان
سیدی خه‌نده‌کان
کنێر حه‌سه‌ن خانم
که بێئومێدی
چاوه‌کانم له‌سه‌ر خاڵیکی نه‌بینراو ئه‌وه‌ستێنێ
ده‌سته‌کانم ژیان ون ئه‌که‌ن
کات له‌گه‌ڵ خۆی ڕامناپێچێ جێئه‌مێنم
ئه‌م ساتانه سیدی خه‌نده پر هیواکه‌ت
ئه‌خه‌مه سه‌ر (دی ڤی دی) خانه‌کانی بیر
چاوه‌کانم خه‌نده‌کانت ئاوێزانی خۆیان ئه‌که‌ن
له‌م کاته‌دا
من فێر ئه‌بم به خه‌نده‌ی تۆ به‌هره‌مه‌ند بم
تروسکایی هێزی چاوت فێرم ئه‌کا
له جه‌هه‌نه‌می ئاوات سوتاندا گه‌شبین بم
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

