کات

کات له هه‌موو شوێنیک زێر نیه
گۆڤاریPsychologie heute
وه‌رگێڕانی له ئه‌ڵمانیه‌وه: کنێر حه‌سه‌ن خانم
(ئه‌وان له ڕوانگه‌یه‌کی تره‌وه ده‌ڕواننه کات و هه‌ستی پێده‌که‌ن) مرۆڤ به‌رده‌وام ئه‌م ڕسته‌یه له‌م گه‌شتیاره ئه‌ڵمانانه ده‌بیستێ ، که له پشوه‌کاندا به‌ره‌و وڵاتانی خوارو گه‌شت و گوزار ده‌که‌ن و کاته‌کانیان له‌م شوێنانه به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
وه ئه‌م چاونه‌ترسانه‌ی زاتی ئه‌وه ده‌که‌ن که (خانوی پشوو) له‌یه‌کێک له‌م وڵاتانه بکڕن ، که کاتژمێره‌کانی ئه‌وێ به جۆرێکی ترله کارکردندان، هه‌میشه ئه‌م گۆرانیه گله‌یی ئامێزه سه‌باره‌ت به‌م کرێکارانه‌ی هه‌موو جارێک له‌کاره‌کانیاندا دوا ده‌که‌ون ده‌ڵێنه‌وه (ئه‌وان ئه‌مڕۆ نه‌هاتن .به‌یانیش نایه‌ن). له‌م باره‌یه‌وه ده‌رونزان (Robert Levine ) له زانکۆی(California State ) له (Frenso)له‌گه‌ڵ هاوکارانی زنجیره لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیان سه‌باره‌ت به (کات) له ٣١ وڵات‌دا ئه نجام دا، که بوه هۆی سه‌لماندنی ئه‌زمون و به‌سه ر‌هاتی گه‌شتیاران و ئه‌وانه‌ی خانوو له‌م ولاتانه ده‌کڕن یاخود دروست ده‌که‌ن، که هه‌میشه ئه‌مه دووپات ده‌که‌نه‌وه (وڵاتێکی تر …نه‌ریتێکی تری کات دابه‌ش کردن و باکارهێنان) . ئه‌م زانایانه هه‌ڵسان به چاودێری کردن و سه‌رنجدانی چه‌ند شتێک له شاره گه‌وره‌کانی ئه‌م31 وڵاته‌دا. وه‌ک خێرایی ڕۆیشتنی پیاده‌رۆیه‌کان و وه‌ستانیان… وه خێرایی فرۆشتنی پوول له لایه‌ن کارمه‌ندانی پۆسته‌وه… وه هه‌روه‌ها دروستی و ته‌واوی کاتژمێره گشتیه‌کانی ده‌ره‌وه که له زوربه‌ی شوێنه کان هه‌ڵواسراون. له نێو ئه‌م وڵاتانه‌دا سویسرا پله ی یه‌که‌می به ده‌ست هێنا به خێراترین وڵات ناسرا. له له‌سویسرادا خه‌ڵک زۆر به خێرایی ڕێئه‌که‌ن، وه کارمه‌ندانی پۆستیش زۆر خێرا کار ده‌که‌ن ،وه کاتژمێره گشتیه‌کانیش هه‌میشه راست ودروستن. له دوای سویسرا ئیرلا‌ند دێت دواتر ئه‌ڵمانیا ئینجا یابان ده‌که‌وێته خانه‌ی چواره‌مه وه. ئه‌م وڵاتانه‌ی که ده‌که‌ونه دواوه پله هه‌ره نزمه‌کانیان به‌رده‌که‌وێ ، ئه‌وانه‌ن که سه‌عات لای ئه‌وان مانا‌و نرخێکی گه‌وره‌و تایبه‌ت نابه‌خشێ.
Levine ووتی: (مه‌کسیک ، که له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌که‌وێته دوای هه‌موو وڵاته‌کانه‌وه دانانی کاتی د یاری کراوله‌م وڵاته‌دابۆ هه‌ر شتێک به پێ ی کاتژمێر واته کاتژمێرێکی دیارکراو ، کارێکی بێزارکه‌ره). وهLevine هاوکارانی خێرایی و له‌سه‌رخۆیی ژیانیان له کلتوره جیاوازه کاندا بۆ پێنج هۆکار گه‌ڕانده‌وه.
١. خۆشگوزه‌رانی: خێرایی ژیان به پێی ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵاته که ده‌گۆڕێ، تا وڵات ده‌وڵه‌مه‌ند تر بێ ، خێرایی ژیان له‌وێ زیاتره ئابووری و خێرایی ژیان هه‌میشه به یه که‌وه به‌ندن و کار له یه کتر ده‌که‌ن.
وه‌ک. L. ڕوونی کرده‌وه: ئه‌م وڵاتانه‌ی که خاوه‌ن ئابووریه‌کی به هێزن وله لایه‌نی ئابوریه‌وه ئا‌کتیڤن (کات) لای ئه‌وان نرخ وبه‌هایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه وه له‌م شوێنانه‌دا که هه‌ست به گرنگی (کات) ده‌کرێت ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه که ببن به خاوه‌نی ئابوریه‌کی به‌هێز.
٢. ڕاده‌ی وه‌به‌رهێنان: دانیشتوانی ئه‌م وڵاتانه‌ی که پێشکه‌وتوون وگه‌شه‌یان کردوه که‌متر كاتیان هه‌یه له دانیشتوانی وڵاته دواکه‌وتوه‌کان تا وڵات پێشکه‌وتووتر بێت کاتی به‌رده‌ست که‌متره (سه‌ره‌ڕای کاربه‌ده‌ست بوونی هاوڵاتیان له هه‌موو ڕویه‌که‌وه وه که‌متر کات به‌فیڕۆدانیان، ئامێره نوێکانیش زیاتر کات له هاوڵاتیان ده‌گرن..وه‌رگێڕ)به بڕوای Levine ئه‌م ئامێره تازانه‌ی که به (کات پاشه‌که‌وتکه‌ر) ناسراون به هیچ شێوه‌یه‌ک کات له ژیانی مرۆڤدا زیاد ناکه‌ن به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه که نه‌وه‌کانی پێشوو سه ره‌ڕای نه بوونی ئه‌م ئامیرانه کاتیان له ئێمه زیاتر بوو . له زۆر حاڵه‌تدا ئه‌م ئامێرانه‌ی به (کات پاشه‌که‌وتکه‌ر) ناسراون له ڕاستیدا زۆر جار کات به هۆی ئه‌وانه‌وه به فیڕۆ ده‌درێ.گشت هه‌نگاوه ته‌کنیکیه پێشکه‌وتوه‌کان چاوه‌ڕێی شتی زیاتریان لێ ده‌کرێ بۆ نموونه ئه‌م ماڵه‌ی زیاتر له گسکێکی کاره‌بایی لێ یه، له‌وانه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌نانه‌ت دانه تۆزێکی بچووک له‌و ماڵه‌دا نه‌بینرێ(زێده ڕۆیی له به‌کارهێنانی گسکی کاره‌بایی که لێره‌دا وه‌ک نموونه هێنراوه‌ته به هۆی ده‌رچوونی شێوه‌ی نوێ و وه جۆری باشتر وه به کارهێنانی چه‌ند جۆرێکی له یه‌ک کاتدا ده بێته هۆی کات به فیڕۆدان که له وانه‌یه شوێنێک به هیچ شێوه‌یه‌ک پێویستی به پاک کردنه‌وه نه‌بێت به‌ڵام به هۆی بوونی ئه‌م ئامێره چه‌ند جارێک پاک بکرێته‌وه..وه‌رگێر)
٣. ژماره‌ی دانیشتوان: دانیشتوانی شاره گه‌وره‌کان خێراتر ڕێئه‌که‌ن و وه خێراتریش کار ده‌که‌ن له شاره‌کانی تر.
٤. ئاو‌و هه‌وا: له م وڵاتانه‌ی که پله‌ی گه‌رما به‌رزه خێرایی ژیان نزمتره. له‌م ڕوه‌وه‌ئاماژه به چه‌ند هۆکارێکی جیاواز کراوه سه‌باره‌ت به له‌سه‌رخۆیی ژیان له وڵاته‌کانی هێڵی ناوه‌ڕاستدا. هه‌ندێ له زانایان له‌سه‌ر ئه‌مه کۆکن که پله‌ی به‌رزی گه‌رمی ئه بێته هۆی دابه‌زینی وزه‌و توانا(energy) له مرۆڤدا. وه هه ندێ له زانایان له‌م بڕوایه دان که‌وا مرۆڤ له وڵاته زۆر گه‌رمه‌کاندا پێداویستی ژیانیان که‌متره له‌م وڵاتانه‌ی که به سه‌رماو سۆڵێکی سه‌ختی زستاندا تێده‌په‌ڕن. دانیشتوانی وڵاته گه‌رمه‌کان ئه‌توانن له خانووی ساده‌و جل وبه‌رگی که‌مه‌وه ژیان به‌سه‌ر به‌رن بۆیه هاوڵاتیان وا ڕاهاتوون که زۆری له خۆیان نه‌که‌ن و له کاتی ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیانداو ساردی بنوێنن له به ده‌ست هێنانی بژێوی ژیان. وه بیروڕای سێ یه‌میش به‌م شێوه‌یه خراوته ڕوو: پله‌ی گه‌رما ده‌بێته هۆی به‌رزکردنه‌وه‌و زیادکردنی شادی و دڵخۆسی له مرۆڤدا ، بۆیه ئه‌م مرۆڤانه زیاتر نرخ بۆ ئه‌م شتانه داده‌نێن که دڵخۆشیان ده‌کات.
٥. گرنگی بیر‌و ڕای تاک و به‌ها دانان بۆ کاری تاک :.Levine و هاوکارانی ده‌ریانخست که ئه‌م وڵاتانه‌ی تاکه‌کان تیایدا ئازادن و بیر‌و ڕای تاکه‌کان له هه‌موو ڕویه‌که‌وه به های خۆی پاراستوه کاری باشتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌رهه‌می باشتر ده‌به‌خشن له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ی که هێشتا تاکه‌کان په‌یوه‌ستن به یه‌کتری وله زۆر ڕوه‌وه به یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. وردبونه‌وه له به‌رهه می باش له کاتێکی دیارکراودا (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه) بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بوترێت کات زێڕه بۆیه له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کانا هه‌وڵ ده‌درێ ته‌نانه‌ت سوود له چرکه ساتێکیش ببینرێ جا گه‌ر به زۆر له‌خۆکردن و خۆ هیلاک کرنی زۆریشه‌وه بێت. وه له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ی که تاکه‌کان په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌هێزه(کات)ی زۆر به‌سه‌ربردن له گه‌ڵ یه‌ک به کارێکی شایسته داده‌ندرێ، له ئه‌فریقای رۆژهه‌ڵاتدا له Burkina Faso کاتی به فیڕۆچوو لای ئه‌وان بوونی نیه له‌م شوێنه‌دا ئه‌م (کات) ه به کاتێکی به فێڕۆ چوو داده‌نرێ یاخود به گوناه له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. گه‌ر هاوڵاتیان (کات)ێکی زۆریان بۆ یه‌کتری نه‌بوو له کاریکی تردا کاته‌که‌یان به‌سه‌ر برد.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


hakar nhely
kurdstana mejy jwan wlataye ko gelek jara dbini jber besholyo hest nekrn b grngya demi mrov b xewa zori vexwarna mey piasa demen xo dbene ser agar berexo bkeye bazaren kurdstane jenjalio esdiham zor zora ko derfet nine mrov bshet bxoshi tshteke bkritn hividarin tako jvake kurdstani ji lgrngya demo kati tebgehito bbelashy nedet sopas bo wergera vi babety