ساتێک ته‌مه‌ن
به‌شی یه‌که‌م له‌قه‌صیده‌ی (ساتێک ته‌مه‌ن)
چه‌ن مه‌زنه ئه‌و ساته‌ی ژیان ئه‌بێته چیرۆک
چیرۆکێک به‌ڕه‌نگی شین سواخ درابێت
به‌ڕه‌نگی شین نوسرابێت و
به‌موروی شین چنرابێت
.. ئاخر هاوڕێ ..
ده‌ریا شینه
ئاسمان شینه‌و
به‌رگی تۆش شین !!
2-
تۆ پێم ئه‌ڵیی مه‌گری ..
که‌چی خۆشت به‌فرمێسک ملوانکه‌م بۆ ئه‌هۆنیته‌وه
به‌فرمێسک مه‌ستم ئه‌که‌یت و
به‌فرمێسک ژیرم ئه‌که‌یته‌وه
3-
ئه‌وه‌ی به‌گه‌وره‌ی دۆزیمانه‌وه
به‌کۆرپه‌یی وونمان کرد..
به‌لاوی بۆی گه‌ڕایین و
که‌پیر بوین باش ناینینین
4-
من ئێستا .. پڕم له‌پێکه‌نین
سه‌رڕێژم له‌قوڵپی گریان و
ئازار له جه‌سته‌م ئه‌چۆڕێت
5-
ئه‌مه‌وێت بنوسم
من
ژ
ن
م
…. و
ناوێرم
له‌ترسی .. قه‌ڵه‌مه نێره‌کان
نه‌با .. ببنه شمشێرو
ببنه به‌رد و
شه
ه
ی
د
م
…… که‌ن
6-
تۆ پێم ئه‌ڵێی .. پێبکه‌نه
پێشم ئه‌ڵێی .. ژیان کورته
که‌ژیان کورت بێت
ئه‌بێ ..بۆ مه‌رگی خۆم بگریم و
بۆ گریانی پێکه‌نین !
7-
ئێستا ئاسوده‌م که‌خۆم ئه‌نوسمه‌وه
8-
سبه‌ی ئه‌و کراسه له‌به‌ر ئه‌که‌م
تۆ به‌دیاری بۆت هێنام و
ئه‌و نامه‌یه ئه‌خوێنمه‌وه
که بۆتۆی ئه‌نووسم !
9-
چه‌پکێ گووڵه‌بیبونم بینی سه‌مایان ئه‌کرد
چون به‌ده‌ستی شێتێک چنرابون و
به‌هه‌ناسه‌ی ئه‌و ببونه تابلۆ
10-
ئه‌مشه‌و .. ( با )
له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌مبات و
له‌ژێر باران فێری پیاسه‌م ئه‌کات
ئه‌مشه‌و…
باران بۆمن ئه‌بارێت و
فێری سه‌مای که‌نار ده‌ریام ئه‌کات
ئه‌مشه‌و ..
ده‌ریا بۆمن شه‌پۆل ئه‌داو
ئه‌مسپێڕێ که که‌شتییه‌کی شیت
ئه‌مشه‌و ..
من بۆ ئه‌وان قه‌صیده ئه‌نوسمه‌وه‌و
بۆ ووشه‌کانی خۆشم ئه‌گریم !
11-
بۆ تاوانه ..
گه‌ر په‌پووله ماچی گووڵ بکات و
شه‌ونم خۆی له په‌ڕه‌ی گووڵ هه‌ڵسوێت ؟
گه‌ر تاوانه ..
با هه‌رچی گووڵ هه‌یه هه‌ڵیان وه‌رێنین و
باڵی هه‌موو په‌پووله‌کان ببڕین
شه‌ونمیش له‌خاچ بده‌ین و
با نه‌سلی جوانی نه‌هێڵین
12 -
که‌مێک فێری ئارامیم بکه
با بتوانم
دڵۆپ .. دڵۆپ .. ببمه خوناو و
له‌ژێر پێتا ، ماچی گه‌ڵا بکه‌م !
13-
من ئێستا ئه‌گریم
چون .. ده‌فته‌ره‌که‌م ئاوسه به‌قه‌صیده‌یه‌ک
که‌ژاڵ ئیسماعیل
12- 8 - 2007
هۆڵه‌ند
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


adib
barez xatw kajal , zor dameka babatakant axwenmawa , she3rakant prn lanaski , bawar akay xatwn harkat to she3reki taza blaw akaitawa mn pey sarbarzm , mn lato xoshhaltrm chwnka hen jwan anwsit hata dl xoshhal abetw barar babwny jna sha3ereki kurd ahenen .
tamandrejw sarkawtwbet .
Adib
faxradin amedyan
slaw o rezi taibat bo xatu kazhali hezha.
mn xalki shari snam. kari mn wargeran o wirastariya wata editorm. sali 2004 ta 2006 la dazgai aras wirastari arshad bum. esta xariki ko krdnawai she’ri aw sha’eranam ka karigariyan ba sar rawti she’ri nwei kurdida buwa. agar izn bdan ba tamam chan she’ri ewash law ktebada blaw kamawa. ja tkaya agar izntan da walamm bo bnernawaw kortayakish la zhiani xotanm bo bnusn ta awish blaw kamawa.
zor spas. tkaya ba xerayi walamm bdanawa.