کتێبی کۆمه‌ڵه شێعری (ئێواره‌یه‌ک به‌ر له هاتنی مه‌رگ)
ناساندنی کتێبی کۆمه‌ڵه شێعری (ئێواره‌یه‌ک به‌ر له هاتنی مه‌رگ)، به‌رهه‌می که‌ژاڵ ئیسماعیل له‌لایه‌ن “کتێب‌فرۆشی هه‌رزان”ه‌وه
له‌م دواییانه‌دا به خۆشییه‌وه یه‌که‌م به‌رهه‌می شیعریی “که‌ژاڵ ئیسماعیل” ژنه شاعیری کورد له لایه‌ن بنکه‌ی کتێب‌فرۆشی هه‌رزانه‌وه به به‌رگێکی قه‌شه‌نگ و ڕازاوه که‌وته بازاڕه‌وه.
ئه‌م کتێبه که 118 لاپه‌ره‌یه و به قه‌واره‌ی مامناوه‌ندی چاپ کراوه، نزیکه‌ی 28 شێعر و قه‌سیده‌ی درێژ ده‌گرێته‌خۆ، که زۆربه‌یان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نووسراون و حاڵ و هه‌وایه‌کی ده‌گمه‌نی ژنانه‌یان پێوه دیاره و، هه‌روه‌ها بۆ خوازیاران و لایه‌نگرانی شێعریش تام و چێژێکی تایبه‌ت.
“که‌ژاڵ ئیسماعیل”ی شاعیر که له سه‌ره‌تادا کۆمه‌ڵه شێعره‌که‌ی به جگه‌رگۆشه‌کانی خۆی پێشکه‌ش کردووه، له باشووری کوردستان له شاری سلێمانی له دایک بووه. هه‌ر له‌و شاره‌ش قۆناخه‌کانی خوێندنی ته‌واو کردووه و، وه‌ک ده‌رچووی خانه‌ی مامۆستایانی سلێمانی، ماوه‌یه‌کی زۆر له قوتابخانه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی شاری سلێمانی وه‌ک مامۆستا و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر کاری کردووه.
نووسه‌ر که هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای خوێندنه‌وه و شێعر نووسین بووه، دوای ئه‌وه‌یکه ژیانی په‌نابه‌ری هه‌ڵده‌بژێرێت و ڕووده‌کاته هه‌نده‌ران، به شیوه‌یه‌کی زۆر چالاک، هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆی له بواری نووسینی شێعر و به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ژنان بره‌و پێده‌دا، که ئیستا بابه‌ته‌کانی له زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان و ڕۆژنامه‌کانی ناوه‌وه‌ی کوردستان بڵاوده‌کرێنه‌وه.
له کۆتاییدا، به پێشکه‌شکردنی پارچه هۆنراوه‌یه‌ک وه‌ک نموونه، داوا له لایه‌نگران و عه‌لاقه‌مه‌ندانی شێعر ده‌که‌ین که بۆ چێژوه‌رگرتنی زیاتر له سه‌رجه‌می شێعره‌کان، خودی کتێبه‌که له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی کتێب‌فرۆشی ئه‌رزان(http://www.arzan.se)ه‌وه به‌م ئیمه‌یله: info@arzann.se ده‌ستبخه‌ن و بیخویننه‌وه.
سوێد ـ ستۆکهۆڵم، کتێب‌فرۆشی هه‌رزان
شه‌وه‌کانی ئه‌و ژووره
له‌و ژووره‌دا..
نه هه‌ناسه‌یه‌کی چاوه‌ڕوانیی
نه خۆزگه‌یه‌ک بۆ ته‌مه‌ن،
نه زه‌رده‌یه‌ک
به لێواری عومرێکی تووڕه و خه‌ماوی،
نه ئێواره‌یه‌کی خۆڵه‌مێشی و
نه هه‌ناوێکی سارده‌وه‌بوو..
نه بزه‌یه‌کی ئۆخژناوی
به ڕووخساری جێژوانی ئه‌وینه‌وه.
ئه‌و شه‌وه ساردانه‌ی
غه‌م ئه‌بێ به کاڵای ئه‌شک و
له‌پی ده‌سته ته‌زیوه‌کان ئه‌خوێنێته‌وه،
ڕابردوو
ئه‌نرێته تابووته‌وه و
کفن بۆ داهاتوو ئه‌دروێت
ته‌نها
سه‌مای گڕی مۆمێکی هه‌ڵقرچاوه
تارمایی جه‌سته‌یه‌کی نامۆ
ئه‌نێته سه‌ر دیواری
ئه‌و ژووره چۆڵه‌ی
بۆنی مه‌رگ
زه‌مه‌نێکه
به لاجانگی ته‌نهاییدا هه‌ڵپڕژاوه.
ئه‌و ژووره
خانمێکه
هه‌موو مێژووه‌کانی خوێندۆته‌وه،
ته‌نها مێژوویه‌ک
له سه‌ر ڕه‌فه‌کانی ئۆقره‌یان نه‌گرت..!
ئه‌و ژووره
سیمفۆنیایه‌که
په‌نجه نه‌ما
سێبه‌ر به سه‌ر دێڕه‌کانیدا
نه‌کێشێت،
چرا نه‌ما
دوکه‌ڵ به سیمای
زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاویدا نه‌پژێنێت!
ئه‌و ژووره سارده
پڕه له یادوه‌ری و
پڕه له یادوه‌ری و
نامۆیی ناوه‌ته ژێر
باڵه ماندووه‌کانی هه‌موو به‌یانییه‌ک،
که هاڵاوی
سه‌ر په‌نجه‌ره‌کانی حه‌زی
پێ ده‌سڕێت،
هه‌ر که شه‌و دێت
ئه‌یکاته تابڵۆیه‌کی بێ گیان و
له ژوور تارماییه‌کانه‌وه
هه‌ڵیداوه‌سێت.
• • •
هۆله‌ندا 20-11-2005
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


دیاکو-{مه هاباد}د
خاتو که ژال :
چریکه ی تو هاواریکه
قاسپه ی که وی کوساریکه
شه پولی سه رکه شی شینه
هه ناسه ی گه رمی به تینه
هه رسه رکوتو وهه ربه رده وام
شه می بالاتو هه لبه ستت هه لنه قرچی
kajal
سوپاس دیاکو گیان بۆ ووشه شیرینه‌کانت .. به‌هیوام بتوانی ته‌واوی کتێبه‌که له‌ماڵپه‌ڕی ( په‌رتوک ) بخوێنیته‌وه .
که‌ژاڵ