په‌نجه‌کانی هه‌ڵوه‌رێ
زمانی مووی لێبێت .. په‌نجه‌کانی هه‌ڵوه‌رێ
هه‌ر که‌سێ گووڵشه‌ن به‌گوڵخه‌نی دۆزه‌خ به‌رێ
که‌ژاڵ ئیسماعیل
25 - 4 - 2007
چیتر نه‌متوانی بێده‌نگ بم و له‌ئاست تراجیدیایه‌کی وا به‌سوێ و تۆقێنه‌ردا نه‌یه‌مه زمان ، به‌ڵێ ئا ئه‌مه‌یه تراجیدیای له‌خاچدانی گووڵ و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو به‌هایه‌کی مرۆڤایه‌تی،
ئاخر کامه مرۆڤایه‌تی ؟ کامه ویژدان و کام یاسا ڕێگه به کوشتنی ڕۆحێک ئه‌دات ؟ ڕۆح یا په‌پووله‌یه‌ک بێ هێز.. بێ‌توانا ، ئه‌ی کامه قه‌ده‌ر ؟ کام ئایین و چ ئایدۆلۆژیایه‌ک ؟ تۆ بڵێی ئه‌و ساته‌ی دوعایان په‌لکێش کرد ئاسمان نه‌تۆقیبێت ؟ ئه‌و ساته‌ی یاساوڵه‌کان به‌ردو بلۆکیان کرده چه‌کی مه‌حکوم کردنی ئه‌شقێک دارستان پرچی نه‌ڕنیبێت و باڵدار نه‌گریابێت ؟ ووشه هه‌ڵنه‌وه‌ریبێت و مه‌عشووقه‌که‌ی خۆی له‌خوێنا نه‌گه‌وزانبێت ؟
له‌ڕاستیدا تراجیدیای پژاندنی مێشکی دوعای جوانه‌مه‌رگ هه‌موو کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌کانی وه‌ک فلیمێک هێنایه به‌رچاوم ، هه‌موو ژنه ئه‌نفاله‌کانم بینی به‌یه‌ک ده‌نگ هاواریان ئه‌کرد ئه‌وا ئێمه تاوانمان کورد بوون بوو ئه‌ی دوعا کچی کامه ئامر فه‌یله‌قه‌و له‌خاچی ئه‌ده‌ن ؟
هه‌ڵه‌بجه‌م بینی جارێکی که شه‌هیدیان کرده‌وه‌و به‌به‌رگی سووره‌وه ناردیانه به‌هه‌شت ، قورئانه سووتاوه‌کان به‌گڕه‌وه هانایان بۆ خوا ئه‌بردو لێیان ئه‌پرسی له‌کام سوره‌تا فتوای شه‌هید کردنی ئه‌شقت داوه ئه‌ی خۆت حه‌وات ئاشق به ئاده‌م نه‌کردو بۆ مانگی هه‌نگوینیان به‌هه‌شتت پێنه‌به‌خشێن ؟ هه‌موو ژنانی سووتاو کوژراو هه‌تک کراو له‌به‌رده‌م میحرابی مه‌رگدا چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی مه‌وکبی شه‌هیدێکی دیکه‌ی ناموس په‌رستیدا فه‌رشی سووریا‌ن ڕاخستبوو ئه‌وان نیگه‌ران بوون چوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو گیانیان عه‌وره‌ته له‌خاچ دراون ئه‌ی ئه‌و هه‌موو یاساوڵه بۆ جله‌کانی دوعایان داماڵی بوو و وێنه‌ی عه‌وره‌تیان ئه‌گرت ئه‌ی شه‌رم ڕووی نه‌گرتبوون ؟ ئه‌ی خۆیان خۆشه‌ویستی ناکه‌ن ؟
به‌داخه‌وه ئێمه‌ی گیرۆده‌ی ئایدۆلۆژیای پیاو سالاری مه‌حاڵه بتوانین ڕۆژێک بێ هه‌ڵوه‌رینی باڵه‌کانی په‌پووله‌یه‌ک و له‌خاچدانی قه‌سیده‌ێه‌کی پڕ له‌ئه‌شق و شه‌هید کردنی دوو کوکوختی مه‌ست به‌بۆنی یه‌ک شه‌ومان دابێت و هه‌رگیز تروسکه‌ی خۆرێکی ئازاد خۆی ناکا به ژووره‌کانمانا و هه‌ناسه‌یه‌کی پڕ له‌خۆشه‌ویستی هه‌ڵنامژین .
دیاره له‌کوردستان یاسا چاوی به‌ستراوه‌و حوکمی کوته‌ک سه‌روه‌ره ، بۆیه با هه‌موو پیاوانی یاسا جانتاکانیان بپێچنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵات خۆی خانه‌نشین بکات ئه‌و کتێبه‌ی به‌نده‌کانی مافی مرۆڤی تێدا به‌ند کراوه خۆی بسووتێنێت ، با چیتر دایکان داوا له‌خودا بکه‌ن هه‌ر سکێکیان دوانه کوڕ بێت و کچه‌کانیان لێوه‌رگرێته‌وه ، باوکان سه‌رو شمشێر بکڕن بۆ خۆیان و بۆ کوڕه‌کانیان ، دایکی دوعاش کراسێکی سوور له‌به‌کات و گووڵێکی سوور با له‌په‌رچه‌می چون دوعای له‌دین وه‌ڕگه‌ڕاوه‌و مولحیده !
دوعاش هه‌ر به‌گه‌ێشتنی بۆ به‌ر حزوری خودا زامه‌کانی نیشان بات و داوا له‌خودا بکات به‌رد ببارێت به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌بوله‌هه‌بانه‌دا که خوێنیان ڕشت و کردیانه ئه‌نفالێکی نوێ . `
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


نـه وزاد شێردڵ
سڵاو و ڕێز / له‌م بواره‌دا که په‌لکێشی خوێنه‌ر به گشتی و قه‌ڵه‌م به ده‌سته نوێکان زۆر به تایبه‌تی بۆ بڕێك قوڵایی باس و خواسێکی جار جار دوور له دیارده‌ی حازر ئه‌که‌م ، ڕه‌نگه هۆکاره‌که زیاتر بوونی فرسه‌تێکی کاتیی بێت و مه‌ودایه‌کی تر بۆم نه‌لوێته‌وه ده‌نا وویستم دوور له وورووژانی باسێك که نه جێیه‌تی و نه ڕێیه‌تی و نه باسه‌که‌ی ئه‌م خوشکه نووسه‌ره‌ش ئه‌بێته موناسه‌به بۆی ، زۆر موخته‌سه‌ر ته‌نها هێما به‌و هه‌ڵه زه‌قه مه‌وزوعیانه‌ی مانشێتی باس به گشتی و ئینجا ڕێنماییه‌ك بۆ چیتر نه‌شێواندنی ماڵه دێڕ و موڵکه شیعری شاعیره مه‌زنه‌کان بده‌م که له زۆر جێی تردا و به هه‌مان شێوه بێ ئه‌وه‌ی تیله چاوێك به ئه‌سڵی کۆپله شیعره‌که‌دا بگێڕن زۆر به په‌له و وه‌ك ئه‌وه‌ی شوهره‌تیش ئه‌رزاقی باییعی بێ و له ده‌ست بچێ به په‌له باسێک دائه‌به‌زێن که باشتر وایه که‌مێک گوێ له هه‌ڵه‌کانی سه‌له‌ف بگرن و چۆن لێره‌دا نه‌ک هه‌ر دێڕه شیعره‌که سه‌هووه به‌ڵکوو پێم باشه بۆ که‌سانێك که حه‌ز که‌ن شتی فێر بن و سبه‌ی له‌گه ڵ په‌نجه گه‌ستن و ئاره‌قه سڕیندا نه‌ڵێن خۆزگه ئاخ ئا له‌م نووسینه یان له‌وه یان په‌له‌مان نه‌کردایه و به‌وه ش نه‌خڵه‌تێن له‌م زۆری و بۆری سایت و ئه‌زمه‌ی قه‌ڵه‌می ئافره‌تانه‌دا که چه‌ند وێنه و نووسینێکیان بۆ بڵاو ئه‌کرێته‌وه ئیتر هه‌مان لایه‌ن پێناسه‌ی نووسه‌ر یا شاعیریشی بداتێ،، تکام بۆ نووسه‌ران و شاعیرانی تازه هاوڕێی قه‌ڵه‌م یا له مێژ نووسانی بێ موتاڵا کردن ئه‌وه‌یه ئـێمه‌ی خوێنه‌ر دڵمان به کاری سه‌قه‌تیی خۆشتان ئه‌سوتێ چ جای سه‌قه‌ت کردنی کۆپله‌ی شاعیرانی گه‌وره وه‌ك ئه‌مه‌ی له‌م نووسراوه‌دا به تێکدراویی کراوه‌ته مانشێت و له زۆر شوێنی تریش چه‌ند باره بوونه‌ته‌وه ؟ هاوکات ئێمه وه‌ك خوێنه‌ری چاره‌که سه‌ده زیاتر توانای یارمه‌تی ئێوه‌مان هه‌یه
به مه‌رجێك گوێ بگرن و هه‌ڵه‌شه نه‌بن ،، ده‌نا تاوانمان چیه پاره بده‌ین به بڵاوکراوه‌یه‌ك و نووسینه‌کانی ئازاری هه‌ستمان بده‌ن ؟! یاخووت به‌م بێ کاره‌باییه چه‌ند کاتژمێرێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی سایتێك سه‌ره بگرین و سه‌رئه‌نجام دیسان به‌شمان هه‌ر لێو گه‌ستن بێت ؟؟ مه‌رجییش نیه ته‌نها ئه‌م که‌ژاڵ خانه نووسه‌ره هه‌ڵه بکا و زۆرییش دووباره ی بکاته‌وه ، ئافره‌تانمان هه‌ن چاره‌که سه‌ده زیاتره ئه‌نووسن و هه‌ڵه‌ی هێند مه‌زن ئه‌که‌ن خێرا چاپی ئه‌که‌نه‌وه ،، خۆ هه‌ندێك کوڕه شیعر نووسمان هه‌ن به ڕاستی شیعره‌کانیان مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌ك که‌ڵکی خوێندنه‌وه‌یان نیه و باشترین چاره ئه‌وه‌یه خێرا ئه‌و شیعرانه‌یان بکرێنه گۆرانیی و نه‌جاتمان بێت له ده‌ستیان ،، سه‌ره‌تا پێم وایه که زۆربه‌مان له‌گه‌ڵ ڕای — بنووسه و مه‌ترسه — که‌ی گۆران ی شاعیری بلیمه‌تداین و دڵنیاشین چ مه‌به‌ستی
ئه‌و شاعیره مه‌زنه و چ پشت گیرانی ڕۆشنفیکری خوار پایه‌ی بلیمه‌تیی ئه‌و و بگره تا ئه‌گاته خوێنه‌رێکی به موتاڵا و سه‌لیقه‌دارییش ئاشکران که له ئاست ئه‌م ئامۆژگارییه عه‌زم به‌خشه دا مه‌رام و ڕێنمایی به سوودیان زیاتر ڕماندنی ئه‌و
دیواری ترس و شه‌رمه بووه که ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت به گه‌نجانی ووڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکاشه‌وه ساڵانه ئه‌بێته هۆی هه‌ره سه‌ره‌کی خوڵقاندنی جۆره ها که‌بتی ساییکی و فیزییکی لای هه‌زاران هه‌زار خاوه‌ن فره به‌هره‌ی سرووشتیی به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که‌وه ،، با دوور نه‌ڕۆین و هه‌ر بۆ نموونه له خۆمان بپرسین ئاخۆ به درێژایی ساڵان چه‌ند خاوه‌ن به‌هره‌ی جوان و لێهاتووی فره چه‌شنی زگماکیی که‌س و هاوڕێیانی خۆمانمان
دیوه یا بیستووه و به‌ڵام مخابن کوته‌کی ناوبراوی ترس و شه‌رمه بێ موبه‌ریره‌کان که لێره‌دا ده‌رفه‌تی ڕیز کردنی
هۆ و هۆکار و شێوه و ڕواڵه‌ت و حه‌جم و هتد..ی ئه‌و دوو په‌تا و ده‌رده وێران و کاوول که‌ره‌ی ئاواته‌کان بواری سه‌ر کێشانه
ده‌ر و خۆ به ده‌ورووبه‌ر ناساندنی له خاوه‌ن به‌هره‌که گرتووه و
سه‌رئه‌نجامییش له بری هاندان و کار ئاسانیی و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه که‌بت که‌رانه له لایه‌ن پسپۆڕانی شاره‌زا ی سه‌رجه‌می بواره‌کان که ئه‌رکی حکومه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره تا له ڕێگای که‌ناڵه جیا جیاکانی سه‌ره‌تا په‌روه‌رده‌و و زانین و بۆ خاتری خوڵقاندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی چاوکراوه‌ی به ته‌ندرووستی دوور له هه‌ر په‌تایه‌کی خۆ خواردنه‌وه‌و په‌ناگییریی و فه‌رامۆس کردنی تاک و ساکاندنی ڕۆحه ووردیله‌کان و هتد ،، هه‌ر به منداڵی و به‌ر له تۆوڕێژ بوونی ئه‌م دوو به‌کتریا سامناکه‌ی ترس و شه‌رم که سه‌رباری خنکاندنی داهێنانه‌کان هاوکات زۆرینه‌ی ڕووداو‌و کاره‌ساتی سلبی و هه‌مه‌چه‌شنه‌ی نێو کۆمه‌ڵگاش ماکی زاڵیه‌تی ئه‌م دوو دیارده‌یه‌ن و وه‌ك ووتم سه‌ر ئه‌نجامییش له بری ده‌سته‌به‌ر کردنی ته‌واوی داواکارییه‌کانی خاوه‌ن به‌هره‌که و موماره‌سه کردنی قۆناخه‌کانی به‌هره‌که کوته‌کی ناوبراو هه‌میشه
به حه‌واوه بێت ئیتر چاوه‌ڕێ ی چ داهێنان و چوونه پێش و
ده‌رکه‌وتنی تاک و کۆمه‌ڵی ئه‌و خێزانگه‌له ئه‌بیت که هه‌ر ئه‌وانن نه‌ته‌وه‌که‌تیان پێکهێناوه ؟! باسه‌که‌مان که زیاتر — بنووسه‌و مه‌ترسه — یه ، ئه‌مه‌وێت بڵێم ج گۆران و خوارتر و
ڕۆشنبیرانی هانده‌ری ئاساییش ڕووی ده‌میان له نووسه‌ره ، له
شاعیره ، له هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌م به ده‌سته به زگ‌ماک هه‌ڵگره‌ی
به‌هره‌کانن ، گۆران و هتد .. ڕوویان نه‌کردۆته عه‌وامه‌که و بڵێن
هه‌موو بنووسن و مه‌ترسن ، نـه‌ء ، به‌ڵکوو به‌وانه‌ی که شه‌رمێکی
بێ موبه‌ریری میرات گر به‌رۆکی گرتوون ، یا ترسێکی فه‌لسه‌فی ڕۆحی که هاوشانه به‌و که‌مه سامه‌ی کاتێك نوسه‌رێکی یاساغ خۆی له‌به‌ر دادگایه‌کی سه‌ربازییدا ئه‌بینێته‌وه ،، ده‌نا ئه‌گه‌ر وه‌ک ڕۆژی ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو
بنووسین ئه‌ی کێ بخوێنێته‌وه ؟! نیتشه‌ی فه‌یله‌سوف که ته‌مه‌نی ئه‌گاته بیست ساڵان وه‌ك پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر
له زانکۆ‌دا وانه ئه‌ڵێته‌وه وه‌لێ له‌و ئه‌تروحه نووسین و
کتێبانه‌ی خۆی که ئه‌مڕۆ به سه‌دان دۆکتۆریان له‌سه‌ر وه رگیراوه و دوای خۆی ماڵه‌که‌یانی له چه‌ند مانگێکدا کرده
ملیاردێر قه‌ت نه‌یتوانیوه به‌شی ئه‌رکی نیوه‌ی چاپه‌که‌ی لێ بفرۆشێت ،، بۆ ؟! چوونکه هه‌ر زوو به فه‌یله‌سوف و قوتابیه
زیره‌که‌کانی خۆی ووتبوو : - ئه‌وه‌ی ئێستا بۆتان باس ئه‌که‌م ئێوه
سه‌د ساڵی تر لێ ی تێ ئه‌گه‌ن ،، (( ڕێک وه‌ك زۆرینه‌ی
نووسه‌رو شاعیرانی ئێستای نێو سایته کوردیه‌کان ، ئه‌وه‌ی
ئه‌ینووسن به دووسه‌د ساڵی تریش نه خۆی و نه ئێمه‌ش نازانیین ئه‌ڵێن چی ؟) ، ئامۆژگاری ئێمه‌ی خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه
له‌گه‌ڵ ده‌ست گرتن به که‌مێك ووشه‌وه تکایه هیج پرسی ئه‌م و ئه‌وی ناوێت و خۆت ڕاست بڵێ تا چه‌ند له نووسینه‌کانت ڕازییت ؟! من دڵنیام وه‌ڵامه‌که‌ی ناخت ئه‌ڵێت هیچ ، که‌واته
بخویننه‌وه ، تکایه بخوێننه‌وه ،، ئێمه‌ی کورد ژنه نووسه‌ری
وامان هه‌ن که وه‌ك شاژنه نووسه‌ره جیهانیه‌کان ئه‌توانن
ده‌رسی چه‌ندان نووسه‌ری ناسراوی پیاوانمان دابده‌ن ،، بڕۆن
نووسراوه‌کانی ئه‌وان بخویننه‌وه تاکو تۆش وه‌ك ئه‌وی داهێنه‌ر
چاوی ده‌یانی تر بکه‌یته‌وه ،، جیهانی ئه‌ده‌ب شتێکی له مه‌یدانی جه‌نگ که‌متر نیه و جوگرافیاکه‌شی ته‌نها ڕووپێوی
ئه‌و یه‌ک دوو سایته نین که ئه‌مڕۆ به که‌ماڵی ئیسراحه‌ت
تیایاندا ئه‌نووسیت ،، سبه‌ی ئه‌که‌ویته نا و ئه و کۆڕ و سیمیناره تۆکمه‌و جه‌نجاڵانه‌ی که تاقه فریا ڕه‌ست زمانی
خۆته‌و به‌س ،، له‌وێ گوێ له‌م دێڕه سارد و دووباره و سۆز ڕاکێشانه‌ت ناگرن که به یه‌ك ناواخن و له ده جۆر ستایڵدا
بۆمان دووباره ئه‌که‌نه‌وه ،، هیچ مرۆڤێك نیه له‌سه‌ر ئه‌م که‌وکه‌به‌دا که به‌هره‌یه‌کی زگماکیی تێدا نه‌بێت به‌ڵام مه‌رج
ئه‌وه‌یه خۆی بیدۆزیته‌وه که ئه‌و به‌هره‌یه چیه تاکوو کاری له‌سه‌ر بکا ،، له خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاتانه چه‌ندان که‌سی خاوه‌ن پیشه‌ی تایبه‌ت و پرۆفیشیناڵ ئه‌ناسیین شیعر ئه‌نووسن،
په‌خشانه چیرۆکی ناسک دائه‌ڕێژن وه‌ك دوکتۆر ، پارێزه‌ر ، کاپتنی که‌شتی ، پایڵۆتی فڕۆکه ، خاوه‌ن بزنز ، پۆلیسی هاتوو چۆ ، فه‌رمانبه‌ری کاره‌با ، هۆت دۆگ فرۆش ، شۆفێری
ئامبوڵانس ، شه‌قام خاوێنکه‌ری شاره‌وانی ، هتد … به‌ڵام ئه‌مان
ناتوانن له بڵاوکراوه‌یه‌کدا و به بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی لیژنه‌ی
پسپۆڕی ئه‌ده‌بی نووسینێک دابه‌زێنن که زۆرینه پێی ئاشنا بن چوونکه هه‌روه‌ك چۆن خۆی بۆ نموونه پسپۆڕی کۆمپیوته‌ره
هه‌ر ئاواش پسپۆڕی قه‌ڵه‌م ماف به دابه‌زینی نووسینێك و بگره ڕێژه‌ی نرخی نووسینه‌که‌ش به پاره ئه‌دات ، موخته‌سه‌ری باس من له‌م که‌ناڵه‌وه داوا له‌و نووسه‌ر و شاعیرانه ئه‌که‌م
که هه‌ست ئه‌که‌ن یاخووت که‌سانێکی شاره‌زا مژده‌ی ئه‌وه‌ی داونه‌تێ که ئه‌و به‌هره سه‌ره‌تاییه‌یان تێدایه هه‌وڵ بده‌ن تا
توانای وه‌رگرتنی مێشکییان قبووڵ ئه‌کات ده‌ست له موتاڵاو
خوێندنه‌وه هه‌ڵنه‌گرن ، ئه‌وانی ترییش که ساڵه‌های ساڵه
پۆل پۆل له هاوشێوه‌کانیان ئه‌بینین و دیمان چۆن وه‌ک به‌فری
زستان ذێن و ئه‌توێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئومێدی ته‌ندرووستی گه‌شدا
داوا له‌وانیش ئه‌که‌ین له شیعر و چیرۆکدا که‌مێك خاترمان بگرن چونکه ئه‌وه‌نده بابه‌تی کاڵ و کرچمان خوێنده‌وه بێزار بووین ،، به ڕاستی هه‌موو پێوویستمان به موتاڵاو خوێندنه‌وه‌یه و
له % 5 ی ئه‌وه‌ی به حسابی شیعر نوسراوون یا په‌خشان یا
ڕاپۆرته هه‌واڵیش دوور و نزیك په‌یوه‌ندییان به جیهانی
ئه‌ده‌به‌وه نیه و ئه‌وه‌نده شه‌رمه‌زاری به‌رده‌ستی بێگانه‌شمان
مه‌که‌ن چوونکه به ڕاستی له کاتی ته‌رجه‌مه‌یدا بۆ ئینگلیزی و
له هه‌ر نووسینێکتانا پاکه‌تێك کلێنێکس له ئاره‌ق سڕیندا
سه‌رف ئه‌که‌ین ،، / هه‌ر شــاد بن ،
(( نــه‌وزاد شــێــردڵ ))
— ئــامریکای بــاکوور –
zmnako nawroz
دوای ده‌ستخۆشی گه‌رمم له کاکه نه‌وزاد شێردڵی بلیمه‌ت که
حه‌تمه‌ن لێره‌دا و دیسان وه‌ك قه‌ڵه‌مێکی ناسراوی دژه شوهره‌تی بێ بنه‌ما ڕووی تووڕه بوونه ئه‌ده‌بی یه دڵسۆزییه‌که‌ی بۆ جیهانی شێوێندراوو ی فه‌رهه‌نگی بێ خاوه‌نمان له عامه نه‌ك وه‌ك به ئاشکرا دیاره ته‌نها له‌م خووشکه به‌ڕێزه قه‌ڵه‌م به پێزه‌ی که کاك شێردڵ خۆی زیاد له بیست ساڵه جڵه‌وگری سه‌رقافڵه‌ی پشتگیریی هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیبه لاوه‌کانه و زۆر به تایبه‌تییش نیوه‌ی ژیانی خۆی بۆ مافی ڕه‌وای ئافره‌ت ته‌رخان کردوه و هه‌میشه‌ش له هه‌موو موناسه‌به‌کاندا به تووڕه‌یییه ناسراوه پر ئوسووڵ و حورمه‌ت گرتنه که‌یه‌وه ڕاشکاوانه و وه‌ك له دوا نووسینیدا سه‌باره‌ت به مافی ئافره‌ت ئه ڵێت : - (( هه‌ر له زرمه‌ی ته‌وره‌کانی چاخی به‌ردینه‌وه تا هه‌نووکه‌ی قڕه ئافره‌تی عه‌سری گڵۆبالیزم و بێ پشوویه‌کی که‌می ساییکی و فیزییکی مرۆڤ ئه‌وه‌تا ئه‌نجامی ڕوونی کار‌و ده‌سه‌ڵاتی کاولکه‌رانه و تراژیدیا تۆقێنه‌ره‌کانی جه‌نگ و نه‌خشه ماڵ وێران که‌ره‌کانی ده‌ست و بیره خه‌شنه‌کانی ئه‌و ڕه‌گه‌زه بوغراو سه‌ر شێتانه‌مان به ئاشکرا بینی و بیست که پێیان ده‌گووترێت — پــیــاو !! ) بۆیه ئیتر له مه‌ودوا و له سه‌ر تا خواری کار و لێپرسراویه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگاکانی مرۆڤایه‌تیدا و زۆر به تایبه‌تییش له بواری ده‌سه‌ڵاتی باڵای سیاسه‌ت دا و ئه‌گه‌ر بۆ یه‌کجاری تاقی کردنه‌وه‌ش بێت بێ شك نۆره‌ی پراکتیزه کردنی ده‌ستووره میانڕه‌وه پڕ به‌هاکانی جیهانی ئێجگار نه‌رم و خۆشنوود و ئاشتیخوازانه‌ی پڕ میهری ئافره‌ته ڕۆشنفیکر و پرۆفیشیناڵ و سنگ فراوانه‌کانه و جگه له‌م توێژه‌ی که به به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر چاکه‌ی سێ به‌شی کۆمه‌ڵگا کایه ئه‌که‌ن و هه‌ر به نیوه ش ناوزه‌ند کراون باشه ئه‌بێت له پاش ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته خوێناویانه‌ی مێژووی ڕه‌شی ڕه‌گه‌زی زبر و تووڕه‌ی ناوبراوان که تاقه ئایدۆلۆژیایه‌کی ژه‌نگاویی چیه نه‌ما تا له جه‌سته‌و ڕۆحمانا تاقیی نه‌که‌نه‌وه ئاخۆ ئیتر ئه‌د مێرالی به سه‌لیقه و ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤی به‌ر ده‌فــه‌ی ئه‌م تایتانیکه ی مرۆڤایه‌تی که مه‌تڵه‌بی سه‌رنشینانی مه‌رام و مژده‌ی گه یشتنه به‌و که‌ناره ئارامبه‌خشه ی بۆته خه‌ونی عه‌شاماتێك دڵ و جه‌سته برینداران و جێ دڵنه‌وایی قه‌تارێك له بێوه ژن و بێوه پیاو و مناڵانی ڕه‌شپۆشی ئه‌م مه‌عمووره‌یه ، یا لانه‌ی ئاشتی یه‌کجاره‌کی پاش سه‌دان نه‌کسه و داڕمان یا ماڵیی کردنی ئه‌و زانسته خێر به‌خشانه‌ی ده‌ستی خۆمان که هه‌ر خۆمان دوای تۆراندیان بۆمان کۆنترۆڵ ناکرێنه‌وه ،، یا ،، یا ،، به‌ڵێ ئاخۆ جگه له مان ، له ئافره‌تان ، ( داییك و هاوسه‌ر و خووشک و ده‌زگیران و هتد .. ئیتر ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤی ناوبراو ی سبه‌ی چی بێ و کێ بــێ غــه‌یــری خۆیان ؟!! )) ئه‌مه بۆچوونی چه‌ندان ساڵه‌ی کاك نه‌وزاد شێردڵی ڕووناکبیره که بۆ چرکه‌یه‌ك چیه لافی نووسه‌ر و شاعیر و بیرمه‌ند و ،، هتد ی به سه‌ردا لێنه‌داوین و له چاو ده‌یان قه‌ڵه‌م به ده‌ستی شوێن شۆهره‌ته‌کانیش هه‌موویه‌تی به زیاده‌وه نه‌ک که‌م ،، بۆیه وێڕای دووباره ده‌ست خۆشییم له‌م به‌ڕێزه ئه‌ڵێم تکایه با بۆ ئه‌به‌د تووڕه‌یی ئاوا به ئوسلووب و خه‌مخۆرانه‌ی قه‌ڵه‌مـی خۆت و هاوبیره‌کانت له کاردا بن ده‌نا کار ئاوا بێ به‌رنامه بڕوات ساڵێکی تر نابا و مه‌زاجی خوێنه‌ر و گوێگر به یه‌کجاریی ئه‌شێوێنن ده‌روێش گیان ….!!
– به هیوای به‌خته‌وه‌ریی هه‌موو لایه‌ك و سوپاسی بێ پایانییش بۆ ئه‌م گۆشه به سوودانه –
— زمناکۆ نه‌ورۆز –
— فــه‌ڕه‌نـســا –