ئه‌م به‌هاره‌ش
ئه‌م به‌هاره‌ش بمبه‌خشه
پێشکه‌شه به ( ته‌رزه‌خانی کچم )
ده‌بمبه‌خشه ..
ئاخر زه‌مه‌ن وایه
ئه‌وه نییه که‌نارییه‌کان له‌باوه‌شی ئه‌شق
ئه‌تۆرێنێ و..
نه‌وره‌سه‌کان له‌ده‌ریا!
پێش چه‌ن ڕۆژێک
له‌هه‌ڵه‌بجه ڕۆح ئه‌باری و
له‌گه‌رمییان ئه‌نفال ئه‌کران
ئه‌مه قه‌ده‌ره ..
چ قه‌ده‌رێک ئه‌زیزم
کێ حه‌ز به‌نابینایی ئه‌کات ؟
چ قه‌ده‌رێک .. ؟
هه‌ناسه‌کانمانی به‌خشییه غوربه‌ت و
سه‌ماکانمانی سپارد به مه‌رگ
با به‌هار بێت
ئه‌و نازانێت ..
من .. و تۆ
ئێمه.. و هه‌موومان
یه‌که‌م ڕۆژی ئه‌گرین و
دووه‌م ڕۆژی ئه‌گرین و
تا دوا ڕۆژی
بۆنی نێرگز .. گوزه‌ر ناکا به‌لاماندا
باڵای شیعرم ڕه‌شه‌و
ووشه‌کانم خنکاو
به‌هار ..
به‌هار دێت و بۆنی چاوه‌ڕوانی پێیه
جامی ده‌ستی پڕ له شه‌رابێکه
تاڵ .. تاڵ
تاڵتر له‌و شه‌وانه‌ی ته‌نهایی ناخمان ئه‌خوات و
به‌ناچاری به‌ده‌م خه‌وه‌وه
ئاواز بۆ گه‌ڕانه‌وه ئه‌چڕین
ئای که‌نامۆین ئه‌زیزم
نامۆتر له‌و ده‌شتانه‌ی بارانیان لێنابارێت
ئای که‌مه‌حزونین گووڵم
مه‌حزونتر له‌و مناڵانه‌ی ئێستاش
ده‌میان وا به‌گۆی سێوێکه‌وه
له‌و ژنانه‌ی فریانه‌که‌وتن دوا چرپه بکه‌ن
به‌گووێی کانییه‌کا
به‌هار ..
به‌هار دێت و باران ئه‌بارێنێت
بارانێک .. توڕه
توڕه‌تر له‌گله‌ییه‌کانی تۆ
کچێ گووڵم
به‌هار بێت و پڕ دونیا بکا له‌گووڵ
به‌من چی ..
که‌گووڵدانه‌که‌م خاڵی و
گه‌ردنم گووڵاوی هه‌ناسه‌تی لێنه‌پرژێت
ئه‌زانی ئه‌مڕۆ ..
به‌فر باری
ته‌رزه‌باری !؟
*( ئای له‌ته‌رزه .. وای له‌ته‌رزه باڵای به‌قه‌د گه‌نم به‌رزه
ڕه‌نگو ڕووی وه‌ک به‌فر وایه .. کچی شیعر‌و مۆسیقایه
له‌جیاتی ته‌رزه‌ی ده‌نک ڕه‌ق .. گووڵه گه‌نمی جوانی پێیه
ئه‌ڵێی شنه بای ده‌م ڕێیه )
ئه‌و ده‌نکه ته‌رزانه ئه‌شقم ئه‌تۆرێنن
فێره گریانم ئه‌که‌ن و
نابنه هاوڕێم
من ئه‌مه‌وێت تۆ ببارێی
ده‌نک .. ده‌نک
بتهۆنمه‌وه‌و بتنێمه گه‌ردنی
ئه‌م قه‌سیده‌یه
چاوه‌ڕێبه ..
گووڵه‌به‌یبوونم ڕاسپاردوه سه‌رده‌رنه‌کا
به‌سه‌یرانم ووتوه
خۆی ساز نه‌داو
به‌هاریش ئه‌وڕۆژه بۆمن دێت
که‌پڕ له‌باخه‌ڵی ماچی تۆم بۆ بێنێت و
پڕ به چاوه‌کانی نیگای نازت
ئاخر گووڵێ ..
بمبه‌خشه تا ئه‌و ساته‌ی ئه‌تنێمه ئامێزم و
به‌چرپه‌که‌ی جاران پێت ئه‌ڵێم
*( ئای له‌ته‌رزه .. وای له‌ته‌رزه .. باڵای به‌قه‌د چنار به‌رزه
ڕه‌نگو ڕووی وه‌ک به‌فر وایه .. کچی ئاواز‌و سه‌مایه
له‌جیاتی ته‌رزه‌ی ده‌نک ڕه‌ق گووڵه نێرگزی پێیه
ئه‌ڵێی شنه بای ده‌م ڕێیه )
…………………………………….
* پارچه شیعرێکه به‌منداڵی بۆ ته‌رزه‌م نووسیوه .
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


golebax
به‌ریز خاتوو که‌ژاڵ
من ته‌نها سه‌رنجێکم له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رنجه هه‌یه که له‌کۆتاییدا نووسیووتانه
( پارچه شیعرێکه به‌منداڵی بۆ ته‌رزه‌م نووسیووه). چونکه له‌ویادا وا ده‌که‌وێته به‌ر چاوی خوێنه‌ر که به ڕێزتان به منداڵی نووسیبێتتان، نه‌ک بۆ منداڵی ته‌رزه نووسرابێت.چونکه ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان منداڵ بووبن، ئه‌وا ته‌رزه له ژیاندا نه‌بووه نه‌بووه.
ده‌کرا وا بنووسرایه ( پارچه شیعرێکه بۆ منداڵی ته‌رزه‌م نووسیووه ).
ئیتر خۆشیتان
ڕزگار گوڵه‌باخ / به‌رلین
که‌ژاڵ ئیسماعیل
به‌ڕێز کاکه ڕزگار
زۆر سوپاس بۆ سه‌رنجه‌که‌ت ، و لێکدانه‌وه‌که‌ت له‌شوێنی خۆیه‌تی به‌ڵام له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن بۆ تۆ‌و هه‌موو خوێنه‌رانی به‌ڕێز هه‌ڵه‌ی تایپه‌و به‌نیازم له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی نوێ‌دا وه‌ک تێبینییه‌ک ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاست بکه‌مه‌وه ، دوباره سوپاس و سه‌رکه‌وتوبیت .
که‌ژاڵ