ڕۆژی خۆشه‌ویستیتان
ڕۆژی خۆشه‌ویستیتان پیرۆز بێت!
• كه‌ژاڵ ئیسماعیل
چ جوانییه‌کی سه‌رمه‌ست له‌و وشه‌دا هه‌یه؟ چ هێزێک له پشت خۆشهویستییهوهههیه؟ جوانییه‌کی بزوێنه‌ر، جوانییه‌ک پڕاوپڕ له سیحری هه‌موو دیارده پیرۆزه‌كان، به‌هه‌موو ماناکانیه‌وه، هه‌موو ئه‌و زاراوانه‌ی پێێ ده‌ناسرێت، چۆن باس بکرێت و چه‌ندی له‌سه‌ر بڵێن هێشتا که‌مه.
چون خۆشه‌ویستی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره به چه‌ن وشه‌یه‌ک گوزارشتی لێ بکرێت و باسی له‌سه‌ر بکرێت.
ته‌نها وشه‌یه‌ک و چه‌ند پیتێک و گه‌وره‌ترین مانا و پیرۆزترین وه‌سف، ئێوه ئه‌زانن چه‌ندی و چۆنی پیرۆزیی ئه‌و وشه‌یه!؟ به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه خۆشه‌ویستی جوان و مه‌زنه، خۆشه‌ویستی نێوان دوو هاوڕێ، خوشک و برا، دوو هاوکار، باوک و دایک ، هاوسه‌ر.. و ده‌یان جۆری دیکه له‌خۆشه‌ویستی، خۆشه‌ویستی گوڵ و خاک و مانگ و ده‌ریا، باڵنده‌کان، هه‌رچی زیڕۆح هه‌یه هه‌موویان به خۆشه‌ویستی سه‌رمه‌ست و شهیدان و، بێ خۆشه‌ویستی ژیانیان بێ مانا و سارد‌و وشکه.
زۆر جار خۆشه‌ویستی له سنووری خۆی ده‌رده‌چێت و ده‌گاته لووتکه‌ی باڵا، ئه‌وسا ئه‌بێته شێتی، شێتییه‌کی له خۆی جوانتر، شێتییه‌کی شاعیرانه و دێوانه‌یه‌کی خۆشبه‌خت، پڕاو پڕ له سۆز‌و لێواولێو له ئه‌شق و سه‌رڕێژ به ئاڵوادهیی.
ئای له‌خۆشه‌ویستی چه‌ن داستانی هێنایه گۆڕ و، به‌چه‌ن چیرۆکی ئه‌شقه‌وه شه‌وه‌کانی گرێداین، به بیری ئه‌فسووناوی و به فڕین بۆ ئه‌و دونیایانه‌ی شانۆی ئه‌و ئاشقانه بوون كه مانای ڕاست و پاکی خۆشه‌ویستییان تێکه‌ڵ به‌خوێنیان کردبوو! خۆشه‌ویستی پاک، هه‌ڵگری هه‌موو خه‌سڵه‌ت و تایبهتمهندییهبهرزهکان، خۆشه‌ویستییه‌كی نه‌مر.
جوانه خۆشه‌ویستی، خه‌مڕه‌وێن و دڵڕفێنه، نه‌کاتی بۆ دیاری کراوه‌و نه سنووری هه‌یه‌و نه‌شوێن. خۆشه‌ویستی ته‌مه‌ن نازانێت و کاری به‌سه‌ر ڕه‌نگ وشکڵ و شێوه‌وه نییه، ئه‌و میوانێکی سه‌ر شێته و له ده‌رگای دڵ ئه‌دات و په‌یامی خۆشه‌ویستێک دێنێت. جوانه به دووری و ئازار‌و ترس و چاوه‌ڕوانی و ژوان و دابڕان و شه‌وه درێژه‌کانیه‌وه!
خۆشه‌ویستی له نێو نیگاکاندا ئه‌ڕوێت و له‌سه‌ر تاکه تاکه‌ی برژۆڵهکان ماڵی ئه‌شق دروست ئه‌کات، تێکه‌ڵ به‌خوێن ئه‌بێت و به‌رده‌وام له‌سه‌فه‌ردایه به‌ناو هه‌موو به‌شێکی جه‌سته‌دا له‌سه‌ر لێوه‌کان ئه‌بێته جوانترین خه‌نده و له‌سه‌ر له‌پی ده‌سته‌کان هه‌میشه وه‌ک په‌پووله سه‌ما ئه‌کات، هه‌موو به‌شێك له جه‌سته ماڵی خۆشه‌ویستی یه‌و هه‌ڵگری ئه‌و هه‌سته جوانه‌یه، هه‌ندێ جار ئه‌بێته ئازار‌و گریان و دابڕان، چونکه خۆشه‌ویستی به‌رده‌وام له مه‌مله‌که‌تی ئێمه‌دا مه‌حکووم کراوه‌و وه‌کو پێویست قودسییه‌تی نه‌دراوه‌تێ.
گه‌ر ئه‌زانن خۆشه‌ویستی ڕه‌نگ و سیمای گوڵه، هاژه‌ی چه‌م و بۆنی باران و شه‌پۆلی ده‌ریا و ڕه‌نگی ماسی و ده‌نگی ئاوازێکی به‌سۆز و کلوی به‌ف، هه‌موو جوانییه‌ک به خۆشه‌ویستیه‌وه جوانه، هه‌رگیز ڕێگه به ڕق و کینهنادهن ڕێگه‌ی ماڵی دڵتان بزانێت و، هه‌موو ئه‌شق و خۆشه‌ویستییه‌ک ته‌نها به‌وشه‌یه‌کی ناسک و گوڵێکی بۆنخۆش پێرۆزئه‌که‌ن و له‌ناو گوڵدانی دلتانی دائه‌نێن.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

