ره‌ش و سپی
ره‌ش و سپی
دایکم ئه‌یووت:
ڕه‌ش مه‌پۆشه.. ئه‌ڵێن شوومه
سه‌رتاپاشت مه‌گره سپی
تۆ مه‌یت نیت!
ئه‌و نه‌یئه‌زانی
ڕه‌نگی به‌ختم ڕه‌شه و
خۆشی یه‌که‌م که‌س بوو
کفنی سپی
بۆ دوورییم!
پێشی ووتم:
پێمه‌که‌نه.. لێت ئه‌بێته عه‌یبه
نه‌یئه‌زانی
که گه‌وره بووم
غه‌رقی حوزنێک ئه‌بم
هه‌موو پێکه‌نینه‌کانم ئه‌خنکێنێت
خۆزگه شێت ئه‌بووم
تا به گه‌وره‌یی
حه‌سره‌ت بۆ قاقایێ
سینه‌م نه‌گرێت!
* * *
دایکم ئه‌ڵێت:
له‌به‌یانییه‌کی ئارام‌دا
چاوت هه‌ڵهێنا و
مێژووی له‌دایک بوونیشتم
له ژوور سه‌رمه‌وه نووسی..
که‌چی
چه‌ند ئه‌گه‌ڕێم
له ڕمووزه‌کانی سه‌ر ده‌رنابه‌م
تا بزانم چ زه‌مه‌نێک منی دیل کرد
وا ده‌ستم به‌تۆ ناگات!؟
* * *
لێم ئه‌پرسی کامه ڕه‌نگت لاپه‌سه‌نده ؟
ئه‌ڵێم ؛ ڕه‌ش
ئه‌ڵێی ئه‌ی بۆ سپی نه‌بێت ؟
ئه‌ڵێم : چونکه ئه‌ڵێن ..
ژن سێ جار سپی ئه‌پۆشێت
سێ جار ئه‌مرێت
جارێک له‌دایک ئه‌بێ و
کاتێ به‌بووکی ئه‌چێ و
دواجاریش له‌گۆڕستان ئه‌یپۆشێت!
بۆیه خۆشم له‌ڕه‌نگی سپی نایه‌ت
* * *
ئه‌مشه‌و دڵم وه‌ک هه‌ورێکی ئاوس به‌ئازار
ڕه‌شه .. و
تۆش خه‌مساردانه
له‌سه‌ر سپیایی ده‌فته‌ره‌که‌م
داوای قه‌سیده‌یه‌کی سپیم لێ ئه‌که‌یت!
…………..
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

