لێره‌و له‌وێ
لێره‌و له‌وێ:
ساڵی تازه و ئاواته‌کانمان
• كه‌ژاڵ ئیسماعیل
ئه‌مڕۆ..
به‌ڵێ ئه‌مڕۆ هه‌ستم به نزیک بوونه‌وه‌ی ساڵی تازه کرد.
له‌وانه‌یه لاتان سه‌یر بێت که‌ته‌نها ئه‌مڕۆ له داهاتنی ساڵێکی نوێ به‌ئاگا هاتبم و پێشترهه‌ستم به داهاتنی ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه نه‌کردبێت!؟
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاکێشام و هه‌ستی جوڵاندم دیمه‌نی ئه‌م شارهله کاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بوو كه‌بۆ یه‌که‌مجار ڕووناکی و گوڵی جوان و دره‌ختی ڕازاوه‌ی ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌کان و گڵۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگی دوکانه‌کان و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌کان که به‌کاغه‌زی كه‌سك و سپی و سوور و دڕهختی کریس ڕازابوونه‌وه. پێده‌چێت ساڵانی پێشتر هه‌ستم به‌و گۆڕانه نه‌کردبێت و نه‌مویستبێت بیبینم، یا ڕه‌نگه سه‌رنجم نه‌دابێته شار پێش هاتنی ساڵی نوێ، چونکه حه‌زم له‌نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه نه‌بووه‌و خۆشم بۆئاماده نه‌کردووه.
هه‌رهه‌مان کاتیش گه‌لێک خه‌یاڵ و بیره‌وه‌ری ئامباز به خۆزگه و ئاواتێکی زۆرم هه‌بوون و، هه‌ربۆیه ههناسهێهکی قووڵم هه‌ڵکێشا و له‌به‌ر خۆمه‌وه ووتم:«ساڵێکی نوێ، واته ساڵێک له ته‌مه‌نمان ئه‌ڕوات بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکهێن، هه‌موو ڕۆژێک په‌له‌مانه بۆ هاتنی سبه‌ی و ئه‌م مانگ به‌وی دیکه ئه‌سپێرین، ساڵێک له‌ته‌مه‌نمان که‌م ده‌کات و که‌چی به‌ئاهه‌نگ و گوڵ و له‌وانه‌شه زۆربه‌مان به هه‌ڵپه‌ڕین پێشوازی بکه‌ین، ئاسایی یه گه‌ر له‌دوا ڕۆژی ساڵدا هه‌رچی بکه‌ین یا بڵێین، به‌ڵام ساڵێک بێهووده هه‌ریه‌که‌مان به‌ده‌یان خۆزگه و ئاواتی وه‌دینه‌هاتوو، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ چاوه‌ڕوانی هاتنه‌دی خهونهکانمانین..».
من و تۆ هه‌ریه‌کمان خۆزگه‌یه‌ک ده‌خوازین بهداهاتنی ساڵی تازه. تۆ خۆزگه‌کانت زۆرن له په‌له‌په‌لی هاتنی ساڵی تازهدای (خۆزگهیهکت ده‌رچوونه و خۆزگهیهکت سه‌فه‌ر و خۆزگه‌یه‌کی دیکه‌ت گه‌یشتنه به خۆشه‌ویسته‌که‌ت..)، له‌وانه‌شه من به‌هه‌ڵه‌دا چووبم و خۆزگه‌کانت زۆر له‌مانه گه‌وره‌تر بن.
له‌وانه‌یه خۆزگه‌کانمان پێچه‌وانه بن، من خۆزگه‌ی گهڕانهوهبخوازم و تۆ خۆزگهێ هاتن.
ئه‌مڕۆ شتێکی دیکه زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام هه‌رچه‌ند پێشتریش زۆر بیرم لێکردۆته‌وه، ئه‌ویش ساده‌و ساکاری و دڵسافی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ن، هه‌مووشیان ناڵێم به‌ڵام تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی من بیبینم، به‌رامبه‌ر به ژیان، به‌یه‌کتر و ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر ئێمه‌ش! لێره خه‌ڵک ژیانی زۆر به‌ئاسان گرتووه، ته‌نها چاوه‌ڕێی هاتنی ڕۆژانی پشوو ده‌که‌ن هه‌تا ماندوویی له‌له‌شیان ده‌ربكه‌ن و به‌ته‌واوی بحه‌سێنه‌وه، نه خه‌می بڕانی کاره‌با و نه‌مانی ئاویان هه‌یه و، نه به دڵه‌ڕاوکێی نزیکبوونه‌وه‌ی سه‌ری مانگ و گرانی و کرێی خانوو و نه‌وت و غاز‌و به‌نزین خه‌ویان ئهزڕێت!
كه‌چی مه‌خابن، ئێمه وا ڕاهاتووین ته‌نانه‌ت له‌ئاهه‌نگ و شایی و سه‌یرانیشدا بیر له کۆتایی ده‌که‌ینه‌وه وخوازیارین به‌خێرو خۆشی بگوزه‌رێت و ده‌ستمان له سه‌ر دڵمانه چی ئه‌بێت و چی ڕووئه‌دات.
شتێکی دیکه‌ش هه‌یه ئه‌ویش دیمه‌نی دوا ساته‌کانی ساڵه پێش کاتژمێر دوانزهكهچۆن ئاسمانی ئه‌م شاره ئه‌بێته چراخان و به ڕووناكایی ئه‌و یارییه ئاگرییانهی له هه‌موو لایه‌که‌وه به‌خۆشیی نوێبوونهوهیساڵ حه‌وای ئه‌ده‌ن. له یه‌که‌م چرکه‌ی ساڵی تازه‌دا، خه‌ڵک ئه‌ڕژێنه ناو شه‌قام و شوێنه گشتییه‌کان و کۆڵانه‌کان و به ڕوویه‌کی پڕ خۆشی و هیواوه پیرۆزبایی له‌یه‌كتر ده‌که‌ن.
منیش وه‌کو ئێوه به هیوام ساڵی تازه هیوا و ئاواته‌کانی هه‌موومانی له هه‌گبه‌یدا هه‌ڵگرتبێت و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی و وه‌فا و ڕاستی بکه‌ینه دروشمی ژیان و وه‌ک مرۆڤ بڕوانینه یه‌كتر، بێ جیاوازیی ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز و شوناس و ئایین… له ناخی دڵه‌وه پیرۆزبایی و ژیانی خۆش بۆ یه‌ک به ئاوات بخوازیین.
22-12-2006
• • •
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

