ئه‌و
ئه‌و
ئه‌و وه‌ک خاڵخاڵوکه‌یه‌کی هێمن
له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستی ئه‌شقێک
خه‌ریته‌ی چاوی چه‌پی ڕۆحیم
بۆ ئه‌کێشێت و
منیش ..
وه‌ک مامۆستا
منالێکی عه‌جولی ناو دڵم فێر ئه‌که‌م
تا .. کاتی ژوان
ڕاسته‌و خۆ بچێته ئه‌و مه‌مله‌که‌ته‌و
له‌وێ ..
عه‌رشێ بۆ خۆی دروست بکات !
ئه‌و ….
وه‌ک په‌پووله‌یه‌کی شه‌رمن
ڕه‌نگ ئه‌بارێنێ به‌سه‌ر بێستانی ووشه‌مدا و
منیش ..
وه‌ک گووڵ فرۆش
له‌هه‌ر شیعره‌ی گووڵێکی بۆ ئه‌چنمه‌وه
تا .. کاتی دیدار
نه‌ڵێ ئه‌و شاعیره شێته
ڕه‌نگه‌کانی نه‌چنیمه‌وه ..!
ئه‌و ….
وه‌ک سروه‌هات و
بۆنی عه‌تری په‌رچه‌ممی بۆخۆی برد
منیش ..
وه‌ک و ده‌روێش حاڵی شێتیم لێهاتووه‌و
سینه‌شم پڕ له‌بۆنی
هه‌ناسه‌ی … ئه‌که‌م !
ئه‌و….
وه‌ک دێوانه
بووه به شێتی ئه‌شقی ئه‌م حه‌بیبه‌یه‌و
منیش ..
وه‌ک شه‌م
سه‌وداسه‌ری سووتانی ئه‌و حه‌بیبه‌م *
تێبینی / ئه‌م هۆنراوه‌یه له ژماره (٦١١) هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان بڵاو کراوه‌ته‌وه .
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

