سێ شێعرانه‌ی سه‌ری ساڵ
سێ شێعرانه‌ی سه‌ری ساڵ
که‌ژاڵ ئیسماعیل
1) نامه‌وێ ئه‌مشه‌و بگریم
زۆر گرانه منی نامۆ
قه‌سیده‌یه‌کی شایست بنووسم
تا شه‌وی ساڵی تازه
تۆی پێ بلاوێنم
هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌توانم
پێت بڵێم
گه‌ر ئه‌مشه‌و که‌رنه‌ڤاڵت سازدا
با کێکی میلاد و مۆمی شه‌وت من بم
میزه‌ڵان و کاغه‌زه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانت من بم
سێسه‌د و شه‌ست و پێنج مۆم داگیرسێنه
که داری میلادیشت ڕازانده‌وه
پارچه.. پارچه
جه‌سته‌م هه‌ڵواسه
رۆحم بنێ له پێکی شه‌ڕابی ئه‌مشه‌وت
پێبکه‌نه..
منیش قه‌سیده‌یه‌کی رووخۆشت بۆ ئه‌نووسم
له هه‌موو دێڕێک‌دا به تۆ ئه‌ڵێم
ساڵی پار زۆر غه‌ریبیم کردی
با ئه‌م ساڵه تازه‌ێه‌ش
هه‌ر خۆم غه‌ریبت بم!!
له‌وانه‌یه له‌و شه‌وه ده‌گمه‌ندا
به‌فر ببارێت
له تۆ به‌و لاوه شه‌رته نه‌یه‌ڵم
کلووه به‌فری ئاسمانم به سه‌ردا ببارێت
ئه‌بم به مۆم
به کاتژمێر..
له هه‌موو لایه‌کی ژووره‌که‌مدا چرکه‌م بێت
هه‌تا نه‌گاته سه‌ر دوانزه‌ی ته‌واو
ئه‌وسا
به گوێی خامۆشیدا هاوارم بێت
ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵی پار
خۆشم ئه‌وێی
دوو هه‌زار و شه‌ش جاریش
له ڕۆژێکا.. من ئه‌مرم بۆت
له ژوور سه‌ری جه‌سته‌ی داگیرساومه‌وه
پارچه شێعره‌که‌شم ئه‌سووتێنم
بزانه.. چۆن ئه‌بارێم بۆت؟!
نامه‌وێ ئه‌مشه‌و بگریم
تۆش نیگه‌ران نه‌بیت
با قه‌سیده‌که‌م
بۆنی غوربه‌ت نه‌گرێت
پێکی شه‌ڕابت با چاوی ڕاستم بێ
دونیای پڕ له گۆرانی و مه‌راسیمت
ئه‌نێمه چاوی چه‌پم
ئه‌مشه‌و نه‌خه‌ویت
چون
وه‌ک په‌روانه
به ده‌وری چرای ڕۆحتا
باڵه‌فڕکێم دێت
جه‌سته‌شم له ژوور سه‌رته‌وه
تا خۆرهه‌ڵات
ورشه‌ی دێت.
• • •
2) هه‌ر که ساڵی پار ته‌واو بوو
ئه‌مشه‌و باسی که‌رنه‌ڤاڵ ناکه‌م
ئه‌زانم داری میلادیشت نییه
بۆیه له‌م شه‌وه دووره‌دا
دووباره پێت ئه‌ڵێم
به ئه‌سپایی وه‌ره و
سه‌ر بنێ سه‌ر دڵم
ئه‌مشه‌و هه‌موو شتێ شێت ئه‌بێت
ته‌نانه‌ت عاشقه‌کان
ئه‌بنه شێت و زیکر ئه‌که‌ن
زستان.. به‌فر.. ته‌نهایی!!
ئێمه‌ش با پێکه‌وه هۆش له بیر که‌ین
بۆ چه‌ند ساتێ بێ ئاگا بین
خۆمان له شێتخانه‌ی ئه‌م شه‌وه‌دا ون که‌ین
ئه‌مشه‌و..
مۆمه‌کان، کاغه‌زه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کان
با نه‌بریسکێنه‌وه
ده وه‌ره.. با پێکه‌وه بخولێینه‌وه
به ده‌وری ڕۆژه سووتاوه‌کانی پارا
به ده‌وری وێنه کۆنه‌کانماندا
من به ده‌وری ڕۆحی تۆدا و..
تۆش وه‌کوو من
دوا مۆڵه‌ته، با تێر.. تێر سه‌ما که‌ین
ساته پڕ له چاوه‌ڕوانییه‌کان بنێژین
چرکه مردووه‌کان
فڕێده‌ینه سه‌ر که‌ناری ڕۆژه‌کانی پار و
ڕۆژی تازه داڕێژین
ته‌قویمه‌که‌ی پار داگرین و
ته‌قویمێکی تازه هه‌ڵواسین
به مه‌رجێ وه‌ک خۆمان شێت
ناوی من و تۆی له سه‌ر نووسرابێت
ته‌نها ڕۆژێک بێت
به‌ڵام
من و تۆی له ئامێز گرتبێت!
که بوو به یه‌که‌م ساتی ساڵی تازه
ده‌سته‌کانت ڕابگره
با له سه‌ریان ڕابکشێم
تاوێ بگریم.. تاوێ پێبکه‌نم
تاوێکیش.. جه‌سته‌م ببێته مۆم و داگیرسێت!
ده وه‌ره.. ئه‌مشه‌و
ببینه دوو فریشته
به‌رز.. به‌رز بفڕین
تا ئه‌گه‌ینه هه‌ساره‌یه‌ک
که‌سی له سه‌ر نه‌بێت
له خۆمان زیاتر شێت نه‌بێت..
نه‌گه‌ڕێینه‌وه تاوه‌کوو خۆر هه‌ڵدێت…
به‌و هیوایه‌م ساڵی تازه
چه‌شنی شێتێک شاد بێت..
تۆش، هه‌موو تاوێ
قه‌سیده‌که‌مت له یاد بێت.
• • •
3) دوو وشه‌ی جوان
دوانزه ده‌هره من چاوه‌ڕێم
قه‌سیده‌یێ بۆ دوا شه‌وی ساڵ بنووسم
به‌م وشانه‌ی بۆم نادرکێن
تابڵۆیێ بنه‌خشێنم
ساڵی داهاتوو سه‌راسه‌ر
به‌رامبه‌رت هه‌ڵیواسم..
نیگایه‌کم بکه
کاتێ بۆ ئاهه‌نگی دوا شه‌وی ساڵ
خۆت له به‌ر ئاوێنه‌ی ڕوخسارما ساز ئه‌ده‌ی
با به ئه‌سپایی پێت بڵێم
…. .. یێ!
به‌ڵێ..
ئه‌وه چوار وه‌رزه
هه‌موو ڕۆژێک چاوه‌ڕێم
وه‌رزێ نێرگز
وه‌رزێ وه‌نه‌وشه
وه‌رزێ گوڵه‌به‌یبوون و
دوا وه‌رزیش گوڵه‌باخی تۆم
بۆیه پێت ئه‌لێم
به ژه‌ماره‌ی ڕۆژه‌کانی پار
نه‌ک جارێ.. سه‌دان جار
…. .. وێی!
هه‌ر ئه‌و پیتانه
ئه‌و دوو وشه جوانه
شک ئه‌به‌م
بۆ دیاری ئه‌م دوا شه‌وی ساڵه
به تۆیان بڵێم!
هۆله‌ندا، 2005
• • •
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

