گوڵ و شێعر و به‌فر
گوڵ و شێعر و به‌فر
پێشکه‌شه به کچی گوڵ و شێعر و به‌فر: «ته‌رزه خانم»
جاران که وه‌رزی سارد ئه‌هات
له ده‌وری چرایه‌ک خه‌ممان ئه‌ڕشت
بۆ چه‌ند تاوێکیش
گه‌مه‌ی له‌یادچوونه‌وه‌مان سازئه‌دا
شه‌وه‌کانی پێش کۆتایی ساڵ
هه‌رکه وه‌رزی به‌فر ئه‌هات
پێکه‌وه خۆمان سازئه‌کرد
بۆ ئاهه‌نگێکی ساده
ئای.. گوڵه گه‌نمیلییه‌که‌م!
ئێستا، ئه‌وه منم.. من
له داهاتنی وه‌رزی سارد ئه‌ترسم
دوا شه‌وه‌کانی سه‌ری ساڵ
جه‌سته‌م
وه‌ک له په‌ڵه هه‌ورێکی زستان به‌ربووبێته‌وه
دێته له‌رزین..
ڕه‌نگم
سیایی.. سیایی
ده‌ڵێی له‌و شه‌وه تاریکه هه‌ڵکێشراوه
که بۆ دواجار له باوه‌شم گرتی
کچێ گوڵم!
من له بارینی به‌فر و
هه‌ڵوه‌رینی چه‌مه باران
دڵم سیخناخی خه‌مێکی گه‌وره بووه
ئێستا.. چۆن بتوانم
له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نکه ته‌رزه ڕه‌قانه‌دا
گه‌مه بکه‌م
که تۆیه‌کی نه‌رم و گه‌رمم هه‌بێ؟
پێیان وایه..!
وه‌ک شه‌وه سارده‌کانی جاران
چرپه‌یان به گوێدا ئه‌که‌م.
کچێ..!
ئه‌ی کچی گوڵ و شێعر و به‌فر
ساڵانێکه
گوڵدانه‌که‌م بێ گوڵی گۆنای تۆ
بێ گوڵه و
ده‌روونیشم هه‌روه‌ک دڵم
سیخناخه له شێعرێکی یاخی..
به‌فریش بۆنی په‌نجه‌کانم ناکات
ئاخر په‌ریزاده!
دسته‌کانم چۆن گه‌رم ببنه‌وه؟
دوور له‌و ده‌سته نه‌رمانه‌ی
له وه‌رزی ساردا
دوو چۆله‌که‌ی گه‌رمه‌سێر بوون
هێشتا بۆن و ڕه‌نگی ماچه ته‌ڕه‌کانت
له سه‌ر لێوم ڕاکشاون
ئیدی به ماچێکی وشک و بێتامی بووکه‌ڵه‌یه‌ک
له‌و که‌روێشکه‌خه‌وه
چۆن ڕایان بچڵه‌کێنم؟!
بۆنی عه‌تری قژه خاوه‌که‌ت
که به سه‌ر شه‌وی سه‌فه‌رما ئه‌بارێن
سینه‌می پڕ کردووه و
سه‌ریشت هێشتا وا له سه‌ر هه‌نسکم.
گوڵم هێشتا..
ئه‌سرینه‌کانی دوا ساتی ماڵئاوییمان
له سه‌ر گۆناکانم
وشکیان نه‌کردووه
ئیدی چۆن بتوانم
به قاقای پێکه‌نینێ
خۆم هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنم؟
ئه‌ی بۆ ئه‌م وه‌رزه سارده
چۆن خۆم ساز بده‌م
یا.. له هاتنی
وه‌رزه سارده‌کان نه‌ترسم؟!
که‌ژاڵ ئیسماعیل
هۆله‌ندا ــ دینهاخ، 20-12-2005
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


Barez
شێعرێكی ناسك و جوانه، هیوادارم شاعیره‌كه‌ی شاد و سه‌ركه‌وتو بێت
xawnakani-kurd
ئه م كاته ت باش به رێز به راستی شعره كه ت زۆر ناسك‌و جوانه
هه ل قولاوه له هه ستو سۆز‌و ناخی شاعیرێكی هه ست ناسك
پیرۆزباهی سالی تازات لێده كه م‌و هیوادارم كچی گولو شعر‌و به فر
له گه ل دایكی كچی گولا پێك شاد بن گه ر بۆ چونه كه م ته واو بێت
دوو باره ده ست خۆشی لێ ده كه م ،،،،
hidayat
شيعره كه ت زور جوانه هيوادارم هه رسه ركه وتوبيت
هاوده‌م
هه‌ستی شاعیرانه‌ی زۆر تێدا به هێزه و زمانه‌كه‌ی ساكار و پاراوه. سه‌ركه‌وتنی ئاواتمه>
kazal
supas barezan
sale tazatan peroz bet w hewadarm hamesh btwanm ba she3re sada la xzmat ewae barezda bm
nwsare babat
hidayat
panhan honrawakat zor nasko chwana shaza das takant xhsh kazhal xhan bahe way sar kawtn lab warakay xhotda har sar kawtobet hamosalekt har ba xhoshe har taman drezh bet heway dar dawamet bo daxhwazm layazdan
hidayat
panhan zor chwano naska hon rawakat kazhal xhan baheway bar dawamy saly tazat perozbet
كه ماڵ
هوای سه‌ر که‌تنی زتتر بۆ ئێوه‌ی خۆ شه ویست کاره‌کانتن زۆر جوانن.