بۆ ئه‌و پیاوه‌ی که
بۆ ئه‌و پیاوه‌ی که..!
ژن هه‌موو جوانییه‌که.. به‌ڵێ، ژن له هه‌موو جوانییه‌کان جوانتره.
کێشه‌کانی ناو خێزان زۆرن. به‌ڵام هه‌ر خێزانێک به گوێره‌ی بیر و ڕا و بۆچوونی خۆیان، به پێی ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌وره و به‌هێزانه‌ی که ئه‌ندامانی خێزان پێکه‌وه هه‌یانه،
ده‌توانن کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و، به شێوه‌یه‌کی وه‌ها گونجاو هاوکاری یه‌کتری بکه‌ن که کێشه‌کانیان نه‌بێته ڕێگر له به‌رده‌م به‌خته‌وه‌ریی و ته‌بایی خێزاندا. دیاره هیچ خێزانێک بێ قڕه و کێشه نییه و هه‌رکام له‌وان خاوه‌نی ناکۆکی و گیروگرفتی خۆیانن. به‌ڵام هه‌ندێ کێشه له ناو خێزاندا هه‌ن که یه‌کلایه‌نه چاره‌سه‌ر ناکرێن و هه‌روا وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه.
به‌ڕێزان، ئه‌و کێشه‌ی من باسی لێوه‌ده‌که‌م، کێشه‌ی خانمێکه که گیرۆده‌ی سیسته‌می پیاوسالاریی یه و، له ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتوو و نه‌خۆشدا که‌وتووه‌ته گێژاوی خۆخواردن و بیرکردنه‌وه‌ی بێ ئه‌نجام!
بۆ نموونه، ئه‌و خانمه هه‌رکات بیهه‌وێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی قسه بکات، یان ئه‌گه‌ر وه‌ک ژنێک داکۆکی له سه‌ره‌تاییترین مافی خۆی بکات هاوسه‌ره‌که‌ی پێی ده‌ڵێت: من چۆن گوێ له ژن ده‌گرم، ڕقم له خۆشم ده‌بێته‌وه چونکه له ژن بووم.. به‌مجۆره ده‌گه‌ڵ ده‌یان وشه و قسه‌ی بێ مانا و دوور له نه‌زاکه‌تی ئینسانی و به‌ده‌ر له ڕه‌وشتی که‌سێکی خاوه‌نبیر و، تێنه‌گه‌یشتوو له وشه‌ی پیرۆز ڕووبه‌ڕووده‌بێته‌وه.
به داخه‌وه ته‌نها ئه‌و خانمه گیرۆده‌ی ئه‌م قه‌یرانه نییه، به‌ڵکه زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی که له ده‌ریای بێ سنووری پیاوسالارییدا غه‌رقن و، بوونه‌ته قوربانی هه‌ڵه‌کانی کۆمه‌ڵ و، هه‌ر قه‌یرانی ئه‌و کۆمه‌ڵگا نه‌خۆشه‌شه بووه‌ته ڕێگر له به‌رده‌م ده‌ربازبوونیان له‌م گێژاوه پڕ له ترس و تۆقێنه‌ره و، گه‌ڕان به دوای دونیایه‌کی ئارام و هێمندا.
به‌ڵێ، زۆریشن ئه‌و پیاوانه‌ی له‌م دونیای پێشکه‌وتن و عه‌وله‌مه‌یه‌دا، تائێستا به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ژن ده‌که‌ن و، به هۆی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه و دوور له شارستانێتی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه که به کوڕی له دایک ده‌بن چاویان وا ده‌کرێته‌وه که ئه‌وان له ناو خێزاندا گرینگتر و گه‌وره‌تر و جێی شانازیی زیاترن، هه‌ر بۆیه به چاوێکی سووک ده‌ڕواننه ژن كه نیوه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه، ئه‌و ژنه‌ی که به‌شێکی زۆر له ئه‌رکه‌کانی ژیان و خێزان وه ئه‌ستۆ ده‌گرێ و، ده‌بێته دایکی منداڵان!!
لێره‌دا منیش ڕوو له‌م پیاوه که پێی شه‌رمه ژن بێ دایکی خۆی بزانێت، ده‌که‌م و ده‌ڵێم:
ژن هه‌ر له ڕۆژی له دایکبوونیه‌وه ده‌بێته بناغه و کۆڵه‌که‌ی پته‌وی ژیان و خێزان. ژن گوڵێکه به درێژایی هه‌موو زه‌مه‌نه‌کان ڕه‌نگ و بۆنی بزر نه‌کردووه و هه‌ڵناوه‌رێت.
ژن جوانترین سروودی خۆشه‌ویستی یه و، هێنده‌ی پانتایی ئاسمان دڵی فراوانه و هێنده‌ی به‌رینایی و قووڵایی ده‌ریاکان سۆز ده‌به‌خشێت. ژن دایکێکی مێهره‌بانه که سه‌دان شه‌و به‌بێ ماندووبوون شه‌ونخوونی ده‌کێشێت هه‌تا تۆی پیاو گه‌وره ده‌بیت!
ژن خوشکێکی دلۆڤان و به‌سۆز و شیرینه. ژن کچێکی ناسکی ژیکه‌ڵه‌یه وه‌ک مۆم ده‌سووتێت تا ڕێت بۆ ڕووناک بکات.
ژن ئه‌و مانگه‌یه ئاسمانی تۆ ڕۆشن ده‌کاته‌وه. هاوسه‌رێکی به‌وه‌فا و خۆشه‌ویستێکی به‌ئه‌مه‌گ و ئه‌ویندارێکی ئه‌به‌دی یه. بناغه‌ی خێزانێکه تۆی تێدا په‌روه‌رده ده‌کرێت. ژن ئه‌و خانمه‌یه كه ته‌مه‌نی گه‌نجێتی خۆی له پێناو خۆشبه‌ختی و به‌خشینی ژیان به تۆ به‌خت ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌و خانمه مێهره‌بانه نه‌بێت تۆش نابیت. هێنده نه‌فه‌س قووڵ و نه‌فس به‌رز و خۆڕاگره به‌رگه‌ی هه‌موو سه‌ختییه‌کانی ژیان و نه‌هامه‌تی ڕۆژگار و قه‌یرانه‌کانی کۆمه‌ڵ ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر تۆ له بری ئه‌و بیت به‌رگه‌ی ته‌نها ساتێک له ئاسته‌نگی و ئاڵۆزییه‌کانی ژیان ناگریت.
به‌ڵێ ژن خه‌مڕه‌وێنی ژیانه، هه‌موو وشه‌یه‌کی جه‌وانه، هه‌موو ئاوازێکی ناسک و هه‌موو ده‌نگێکی د؛گیر و نه‌رمونیانه. ژن سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی هه‌موو شێعرێکی پڕ له ئه‌وینه. ژن ژێی هه‌موو ئامێرێکی مۆسیقایه و خۆشئاهه‌نگترین سه‌مفۆنیای دونیایه.
گه‌ر تۆی پیاو، ته‌نها جارێک چاو به لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا بخشێنی ناوی خانمه قاره‌مان و گه‌وره‌کانی گه‌له‌که‌ت به‌رچاو ده‌که‌وێت که چۆن زۆر ئازا و بوێرانه به‌ره‌نگاری نه‌هامه‌تیی و کێشه‌کانی ڕۆژگار بوونه‌ته‌وه، ئه‌وسا ده‌زانی چه‌ند ژن، به‌هێز و له‌خۆبووردوانه شانبه‌شانی پیاو ده‌وڵه‌تیان به‌ڕێوه‌بردووه و سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوون.. یان چۆن شاعیره‌کان ئیلهامی شێعر و نووسینیان له جوانی و سۆز و ئه‌وینی ژن وه‌رگرتووه و، چۆن باسی به‌رزیی و به‌زه‌یی و دڵاوایی ژن ده‌که‌ن.
به‌و هیوایه‌م که تۆی پیاو، ڕۆژێک له ڕۆژان چاوت به‌م دێڕه بکه‌وێت که نووسراوه: «به‌هه‌شتی تۆ له ژێر پێی ئه‌ودایه».
ژن هه‌موو جوانییه‌که
ئــــــــــــه‌ی ژن، چه‌نده شیرینی تۆ
کانگه‌ی ژین و ئـــــــــــــــــه‌وینی تۆ
گـــــــــــــــــــــــه‌ر نازانی بیزانه تۆ
چــــــــــــــه‌ند ئازیزی لام گیانه تۆ
تۆ ده‌روازه‌ی حه‌ز و خـــــــــــــوازی
تــــــــــــــــــــــۆ ئامێزی ناز و نیازی
تـــــــــــــــــــــۆ دایکێکی مێهره‌بانی
خۆشه‌ویستی هـــــــــــــه‌موومانی
تۆ په‌پووله‌ی، گوڵی، پــــــــــــه‌ری
جێی شانازی و تاجی ســــــــه‌ری
ده‌نگی شه‌مشاڵ، قاسپه‌ی که‌وی
هه‌رچی چاك و جوان بێ، هه‌وی
ژن، کانگه‌ی عـــــــه‌شق و وه‌فایه
به‌هه‌شت له ژێر پێی ئه‌و دایه
• • •
• كه‌ژاڵ ئیسماعیل
هۆله‌ندا ــ دینهاخ 2005
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


shajwan_NL
dastakant xosh bet baraste henday tr daykmm xosh wesd
babatakat zor jwanw bapeza hewadarm wak xanemek hamesha wshaw sh3ri nazgt bardawam bet
kateke xsoh bo tow sale tazasht pe rozhbet la tow la hamw kurdew xanmekw daykeshm
huar_almnya
dast xosh barez zor rezu nrxy zhnet barez tru jwan ter kerd ..mn wak pyawek hardam wshay dayku wshay zhnem la jwan bua wa xosha wystyw rezem la hamu shteky ter la barez ter bua.. chunka mn wa da bynem ka zhyan be zhen wak nabet waya ..
bapir
barez kajal xan slaw banyaz bwm zor lama zyatr bnwsm balam badaxawa mn la nwsyni latyn da kolm wata natwanm ba bashy bnwsm balam tanya awanda alem aw jna w hamw jnek mayay shanazyn bo mrovayati aw pyawanash jey daxn ka xoyan ba mrov dazann hywadarm rojek btwanm ba wrdy la sar am babata bnwsm dastt xoS bo am ba bata jwana
aram
ده ست خوش كه زال خان بابه تيكي به هيزو بر سووده به تايبه تي بو ئه و بياوانه ي كه هه ميشه باوه ريان به خويان نه ماوه هيوا دارم به رده وام بيت له بابه ته جوان‌و به هيزه كانت تا هه ستي ئه و كه سانه به خويندنه وه ي بابه ته كه ت بجولينيت وه سودي لي وه ر بكرن هه م‌و كات بابه تي تو زور به تام‌و به سودو به هيزه هيواي سه ركه وتنت بو ده خوازم
Taha Raoof
KAJALL XAN DAST XOSH BO AZAY W RUBARU BUNAWAT BA RUY SISTMY PIAW SALARY LA HAR SHWENEK BET, CHUNKA AW SISTMA LA ZOR WLLATANY AURUPASH HABUA W PASHMAWAY HAR MAWA, HAR CHAND AWAN BA YASA W BA RASMY LA DASTURDA AW YAKSANIAYAIAN PARASTUWA W MAWATAWA JNAN YAN AFRATAN XOYAN AW MAFANA BA XOYAN RAWA BBINN W PRAKTIZAY BKAN W HICH XOYAN LA PIAW BA KAMTR NAZANN, MROV NATWANET BCHETA NA BIRW HOSHY XALLKIAWA W BIGORET BALLAM BA YASA W DASTUR DATWANRET HALLSUKAUTY AW PIAW SALARANA BGORDRET BARAMBAR JNAN AWISH BA RUBARUY SZA BBNAWA GAR MAFY JNANIAN PESHEL KRD..
BAWATAIAKY KURT..SISTMY KOMMALLAIAY DATWANET PAIWANDIAKANY NEWAN ANDAMANY KOMMALGA REK BXAT W HAMW MROVAKAN YAKSAN BKAT LA YASADA W LA BARAMBAR YASADA W ARK W MAFAKANMAN DIARY BKRET BA YAKSANY ETR AIA PIAWA YAN JN ( AFRAT)…
HAR CHAND LA LAIANY BAIALOGIAWA JN W PIAW JIAWAZIAN HAYA W AWA KAREKY SRUSHTY A W BAW JIAWAZIAWA DATWANN YAKTRY TAWAW BKAN…W XOSHWISTY W BKAN WXEZAN DRUST BKAN W NAWAY NWE BXANAWA..
MN BAW PIAWA DALLEM KA TUSHY NAXOSHY
PIAWSALARY BUA
ESTA AW JIAWAZIA BAIALOGIA BO PIAW SALARAN W AW PIAWASH BA TAIBAT RUN DAKAMAWA ;
JN JINAKANY WATA KROMOSOMAKANY XX BALLAM PIAW XY WATA NIWAY PIAW KA X A LA KROSOMY JN PEKHATWA BOYA GAR ESTA AW PIAWSALARAN HAR SHARM DAKAN KA LA JN BUN AY EST CHY DAKAN KA NIWAIAN LA JN PEKHATWA
BOYA GAR JN W PIAW JIAWAZINA NABUAYA ABUN BA YAK SHT, BALLAM BAW JIAWAZIAWA JIAN JWAN W XOSH W BALLAM TANHA CHARASARY KESHAKN BA YASA W DASTUREKY MODERN W SHARSTANY YAKSANIY XUAZ DABET, LA JIHAN BA GSHTY W KURDISTAN BA TAIBAT..AW KAT AW BIROKA NAXOSHANA NATWANN BA ASANY AW QSANA BKAN CHUNKA RUBARUY LE PRSINAWA DABN..
BOYA GAR DIN W DAWLLAT LA YAKTR JIA BKRETAWA AWA MAFY TAK LA JER NAWY HICH DIN W BIANUAKY JUDA XUAZIDA PESHEL NAKRET..CHUNKA BIR W DIN MAFY TAKA W DABET HAR KAS BO XOY BRIAR BDAT AYA CH DINEK YAN HICH DINEK HALL DAJERET BA MARJEK MAFY KASY TR NAXUAT W ASHTY KOMMALAIATY TEK NADAT..
BA DAXAWA LA ERAQDA DIN LA DAWLLAT JIANAKRAYAW W LA DASTURDA MAFY JN W PIAW WAK YAK NA PAREZRAWA W BGRA MAFY JN ZOR BASY LEWA NAKRAWA..
BA MASH DREJA DADRET BA BIRY NAXOSHY PIAWSALARY BAY NAW KOMMALLGA BA BIANWY DIN W BNAKAKANY ISLAM..BA BRWAY MN DIN KARY TAKAKAN XOYAN W CHON REKY DAXAN DABET AZAD BN BE AWAY DAWLLAT DASTY TEWARDA W HAR KASA W LA MALLAWA CHY DAKAT W BRWA W DINY CHIA AZADA ..
AM PROSAYA KARY ZORY AWET W DA BET JNAN W AFRATAN XOYAN BENA MAIDAN W CHITR SUKAIATY W BA KAM ZANIN QBULL BAKAN LA HICH KAS BA HAR BIANUYAKAWA BET….
DUBARA DAST XOSH KAJALL XAN W NMUNAT ZOR BET..
TAHA RAOOF
27.12.2005
hidayat
barasty babatakat sary sor manm zor chwana babatakat kazhal xan hewadarm nmonat zor bet waheway sar kawttnt bodaxwazm damawet blem ka to zor ba bwerana mafakaneafratant dawa krdowasopas boto dastakant xosh kazhal xan saly tazat peroz bet baheway bardawamy bo hamo salyky taman drzh bet
kazal
barezan …. sale tazatan peroz bet
supastan dakam bo aw raw bochwnanatan mn xosh halm
hedayat gean amkatat bash hewadarm aw gulae mn peshkashe tom krdwa beparezet
supase barezan kak aram ..kak baper .. kak hawre .. kak taha shajwan zxan daka w sale tazatan peroz bet
nwsare babat
tarza xan gean hewadarm she3rakam t badl bet dlneaba gar harche parakane dwnya haya prean bkam la she3rw bo xoshawestew sozm bot heshta tanha sate la dwret qarabw nakan hewadarm lagal hedayate hawsart baxtawar bn w sale dahatw pekawa mome sal bkojenenawa
kajil