فڕینی حه‌زه سه‌پاوه‌کان به‌ره و کوردستان
فڕینی حه‌زه سه‌پاوه‌کان به‌ره و کوردستان:
گوایه ده‌سکه‌وته‌کانی کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی کوردستان ، سنووداشکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی په‌نابه‌ره ، دژ به خواستی خۆیان..!!
کورد که بێ ده‌سه‌ڵات بوو ، جیهان زۆرتر ڕه‌حمی پێده‌کرتن وه‌ک له‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵات بێ هه‌ڵوێسته..!!
سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات ، له‌وه‌دایه که لاڵی ووێڵ کات و بێته زمان له سه‌ر تاکی نه‌ته‌وه‌که‌ی ..!!
گه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌یه‌ته زمان له سه‌ر ئه‌م تاوانانه ، ئه‌بێت کێ بێته زمان…!!!
کورد له نێوان زۆرداری ئه‌وروپاو ، ئیفلیجی هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاته‌وه که خاوه‌نی دوو حکومه‌تین..!!
له سه‌ر هه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر تاکی کورد له‌م ئارێشه‌یه‌دا پیشاندانی مه‌حه‌کی بێغه‌شی خۆیه‌تی …!!!
بۆ جاری دووهه‌م په‌نابه‌رانی کورد له ووڵاتی ئینگلیز ، زۆر نا مرۆڤانه وه‌ک به‌نده‌کانی زه‌مانی هیتله‌ر و مۆسۆلۆنی کۆده‌کرێنه‌وه ، بێ هیچ پرینسیپێکی یاسای و مرۆیی قۆڵ به‌ست ئه‌کرێن و به زۆره ملێیی ده‌خزێنرێنه ناو فڕۆکه ئینگلیزه‌کانه‌وه و به‌ڕی ئه‌کرێن به‌ره‌و کوردستان ، بێ هیچ هه‌ڵوێستێکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له کوردستان و له ده‌ره‌وه ، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه به جێی نیگه‌رانی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کورد له هانده‌ران.
ئه‌و خه‌ڵکه به خواست و ویستی خۆیان ئه‌و ووڵاته‌یان هه‌ڵبژاردووه ، بۆ که مافه‌کانیان ژێر پێده‌خرێن ، ئه‌رکی ڕه‌وشتی ئه‌و ووڵاته‌یه ، خواستی هه‌ڵبژاردن بداته ده‌ستی ئه‌و په‌نابه‌رانه : ئه‌و مرۆڤه‌ی له هه‌موو رووه‌کانه‌وه تێکشاوه به‌ڵام ئه‌وان ووردو خاشتری ده‌که‌ن به‌ڵام له پڕۆپاگه‌نده سیاسییه‌کاندا ئه‌م ووڵاتانه بۆ نرخ و پاییه‌ی مرؤڤ هه‌موو سنووره به‌ستراوه‌کانیان به زاندووه ، ته‌نانه‌ت نرخی ئاژاڵانیشیان لا سه‌روه‌رتره له مرۆڤی کورد . به‌ڵام له شانسی مرۆڤی کوردا پێوانه‌کان بوونیان نه‌ماوه و هه‌موو شته‌کان لنگه‌وقوج بوون و ئاشایش به پێچه‌وانه‌وه ته‌وژمی ئاو ده‌سوڕێته‌وه ..!!
ئه‌و بێهه‌ڵوێستییه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه بۆ به یه‌ک وو‌شه‌ش ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رنابڕن ، بۆ میدیاحیزبییه‌کانیان بێده‌نگن، بۆ له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات نوێنه‌ره‌کانیان بێ په‌یڤن…!!! گه‌ر رێکه‌وتنی خۆیان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌م ووڵاتانه‌دا. ئه‌و خه‌ڵکه‌ی سننورداش ده‌کرێن بۆ کوردستان ، تووشی تێکشکاندنێکیتر ده‌بن ، کاتێک هیچ بار‌و گوزره‌رانێکیان بۆ دابین نا‌کرێت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه..؟ ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات ناخوازێت قه‌ره‌بووی زیانه‌کانیان بکاته‌وه ، تا بتوانن خۆیان بدۆزنه‌وه له ده‌ستپێکردنێکی نوێ‌دا و پاشه‌ڕۆژێکی ڕوونتر بۆ خۆیان و منداله‌کانیان.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

