به‌شداری کردنی یه‌کگرتووی ئیسلامی له کۆبونه‌وه‌ی قاهیره، دواهه‌مین سه‌رکێشی ده‌بێت له ده‌سته‌ڵاتی کوردی؟
له‌نێو کایه‌کانی سیاسه‌تدا هه‌موو ئه‌گه‌رێک ده‌کرێت پێشبینی بۆ بکرێت، چونکه بۆ خۆی مێژو و دونیایی سیاسه‌تی هه‌موو جیهان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن،
به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تێکی ڕۆشن و ده‌توانێت نه‌خشه‌ی ئاینده‌یه‌کی ڕوون داڕێژێت بۆ کۆمه‌ڵگا، به هه‌مان شێوه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی تاک ڕه‌وه‌ی و گه‌نده‌ڵه‌وه پێ ده‌چێت کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و زۆنگاوی نه‌فامی و جه‌هل ببات ده‌سته‌ڵاتی کوردی به تایبه‌تی پارتی و یه‌کێتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ها‌تنه سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵاته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی له داڕشتنی به‌رنامه‌ی تاک جه‌مسه‌ر بوون بۆ گه‌شتن به لوتکه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌که‌یان وفه‌رامۆش کردنی کۆمه‌ڵگا به هه‌موو چین و توێژه‌کانه‌وه، چڕ کردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانیان بۆ پته‌و کردنی کورسی وده‌سته‌ڵات و فراوانی زیندانیه‌کانیان، به‌هێنده شه‌ڕی جوانیه‌کانیان نه‌کردوه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیان بۆ خاک و هاوڵاتیانی ئه‌م نیشتیمانه، بۆیه ده‌بینین به‌هۆی سه‌رقاڵیان ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سته‌ڵاتی تاک ره‌وی خۆیان به جاری میله‌تیان فه‌رامۆش کردوه و خه‌می کۆمه‌ڵگایان وه‌لا ناوه، هه‌موو ڕۆشنبیره دڵسۆز‌و نیشتیمان په‌روه‌ره‌کانیان له که‌نار خستوه. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت توانیویانه چه‌ند قه‌ڵه‌مێک له خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه ڕۆژانه به‌سه‌رو باڵیاندا هه‌ڵ بده‌ن، به بێ گوێدانه ئه‌و ئه‌رکه گران و پیرۆز‌و مێژویه که پێوسته هه‌موو قه‌ڵه‌مێکی نیشتیمان په‌روه‌ر ئه‌و ئه‌رکه بپارێزێت دیاره له هه‌موو شوێنێک ئه‌م دونیایه وایه ڕه‌نگه ئه‌مه هه‌روه‌ک بیردۆزێکش بۆ هه‌موو کایه‌کانی تریش ده‌ست بدات، کاتێ ده‌سته‌ڵات هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵ له باخه‌ڵی چه‌ند که‌سێکدا قۆرخ کرده‌وه، کاتێ ده‌سته‌ڵات کرمی گه‌نده‌ڵی که‌وته نێو جه‌سته‌یه‌وه ، کاتێ هه‌موو شته‌کان بۆ من و تۆش چاوه‌ڕوانی لوتفی من به،، ئیتر له‌م کات و وه‌خته‌دا ده‌بێت پێش بینی هه‌موو شتێک بکرێت به چاک و خراپه‌وه، واته پێشبینی ئه‌لته‌رناتیفێک بۆ ئه‌و دۆخه گه‌نده‌ڵیه‌ی چوته جه‌سته‌ی ده‌سته‌ڵاته‌وه، پێ ده‌چێت بێته هۆی دروست بونی چه‌ند به‌ره‌یه‌کی تر یان دروست بونی چه‌ند پارت و ڕێکخراوی تر بۆ گۆڕینی ئه‌م دۆخه که ده‌سته‌ڵات به‌سه‌ر میله‌تدا هێناویه‌تی له‌م کاته‌دا میلله‌ت هه‌میشه له چاوه‌ڕوانی بومه‌له‌رزه‌یه‌که بۆ خاپور کردنی ئه‌م شێوه و شکڵه‌ی ده‌سته‌ڵاته، ئاخر گه‌ر بومه له‌رزه ڕوو نه‌دات ئه‌م جۆره سیاسیه نه‌خۆش و پیرانه هه‌رگیز ئاماده‌ی ده‌ست به‌رداری کورسیه‌کانیان نابن، چونکه لای ڕونه ها‌تنه خواره‌وه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و کورسیه‌ی ده‌سته‌ڵاته ده‌بێته هۆی له که‌نار خستیان له بڕیاره چاره‌نوس سازه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، بۆیه ده‌بینن تا دوا هه‌ناسه‌یان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ده‌ستی پێوه بگرن به‌هه‌چ نرخێک بێت، به‌مه‌رجێ نه‌هێنه خواره‌وه ، ئه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌م ساته‌ی میله‌تی ئێمه چاوه‌ڕێ کردنی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه سه‌رابێکه به قه‌د ئه‌وه ئومێدێک بێت بۆ داهاتووی، بۆیه ده‌بینین چه‌ند پارت و رێکخراوێکی تر زه‌ق ده‌بنه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌لته‌رناتیف خۆیان ده‌که‌ن بۆ ئاوا دۆخیک،
چونکه دروست بونی ئه‌م جۆره دۆخانه له سیاسه‌تدا به قازانجی ئه‌وانه بۆ ها‌تنه ناو کۆمه‌ڵ و ده‌ست خستنه ناو کار‌و باره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له منداڵدانی ئه‌م پارتانه‌دا ئاینده‌یه‌کی زۆر ڕه‌ش و تاریکتریان هه‌ڵگرتوه بۆ کۆمه‌ڵگا وه‌ک له‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی ئێسته له‌سه‌ر کورسیه،، ئه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که‌م ڕونتر بێت و ناوچه‌یه‌ی بکه‌مه‌وه ، ده‌ڵێم ئا له‌م کاته‌ی ئێسته‌ی کوردستاندا که ده‌سته‌ڵاتی کوردی لێوان لێوه له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی وکابوسی ژن کوشتن له ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌دا هه‌ڕه‌شه له هه‌موو کچ و ژنان ده‌کات، بێ کاری و به په‌راوێز خستنی توێژێکی کاراو چالاکی گه‌نجان ولێ نه‌پرسینه‌وه له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و فه‌رامۆش کردنی ده‌ستی ئاوه‌دانی به هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌و گونده‌کان، هه‌لومه‌رجێکی له باری دوباره‌وه وه‌ک ساڵانی پێشوی بۆ بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان به تایبه‌تی بۆ ( یه‌کگرتوی ئیسلامی) هێناوه‌ته پێشه‌وه که بتوانن له ئێستادا هه‌نگاوه‌کانیان چڕتر بکه‌نه‌وه، تێکه‌ڵی کۆمه‌ڵگا ببنه‌وه و سه‌رنجی گه‌نج وپیر بۆ لای خۆیان ڕاکێشن دوباره بکه‌ونه‌وه شۆردنه‌وه‌ی مێشکی ژنان ومنداڵان و لاوه‌کانی ئه‌م کوردستانه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی لێره‌و له‌وێش به ئاشکراو به نهینی بانگه‌شه‌ی خۆیان ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌لته‌رناتیفیک و زۆر جاریش ئه‌وسنورانه ده‌شکێنن که ده‌سته‌ڵاتی کوردی بۆی دیاری کردون و پابه‌ند بونیان به‌و یاسانه‌وه نیه که بۆ خودی خۆیان مۆریان کردوه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات، باشترین نمونه‌ش کۆبونه‌وه و به‌شداری کردن و ئیمزا کردنی (یه‌گرتوی ئیسلامی) بوو ئه‌م جاره له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له‌کۆبونه‌وه‌ی قاهیره به‌ستبویان له‌گه‌ڵ کۆنه به‌عسی وکۆنه جاش و عه‌ره‌به فاشیسته‌کان، به‌بێ په‌شیمانی و داوای لێبوردن کردن هه‌م له ده‌سته‌ڵات و هه‌م له میله‌تیش، به‌ڵکو ته‌واو پێچه‌وانه زۆر به کارێکی شیاو دۆستانه‌ش له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌ڵاتی به‌ڕه‌وا ده‌بینن هه‌ر ڕۆژه‌ی له پایته‌ختێک هه‌ر جاره‌ی له‌ژێر ناوێک‌دا ده‌یان کۆبونه‌وه‌ی فراوان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ جاش و کۆنه به‌عسی عه‌ره‌بی شیعه و سونه و تورک و فارس و هتتتتد، ئه‌وا ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه به مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌بینن هه‌ڵسن به هه‌ر جۆره کارێک که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان ببپارێزێت، دیاره به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ک ته‌نها (یه‌گرتوی ئیسلامی) به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گروپ و رێکخراو پارته ئیسلامیه‌کان له‌وه‌دایه که ئاماده‌گی هه‌رده‌میان هه‌بێت له‌م جۆر و شێوه‌ی کۆبونانه‌وه‌دا، چونکه سه‌رچاوه‌ی فکری و دارایی و سیاسیان هه‌ر ئه‌مانن،(یه‌کگرتوی ئیسلامی) یش وه‌ک له مێژوی ئیسلامدا به‌رچاومان ده‌که‌وێت هه‌ر کارێک پشتیوانی له به‌رژه‌وه‌ندی فکری ئه‌وان بکات و بتوانیت دین ئاوێزانی هه‌موو بڕگه یاسایه‌کانی ده‌سته‌ڵات بکات و سه‌ری ڕمه‌کانیان به‌رز راگرێت ژنان له چوار دیواری ماڵه‌وه‌دا زیندانی بکه‌ن، ئه‌مان نه‌ک هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵکو به ئه‌رک و واجباتی خۆیشان ده‌زانن، بۆیه به‌شداری کردنیکی له‌و جۆره‌ی (یه‌کگرتوی ئیسلامی) نه‌ک مایه‌ی نه‌نگ و شه‌رمه‌زاری نیه لایان له‌گه‌ڵ کۆنه به‌عسی وکۆنه جاشه‌کاندا کۆببنه‌وه، به‌ڵکو کاری ئه‌وان له ڕاستیدا ئه‌وه‌یه بۆ هینانه‌وه‌ی ئاوا ده‌سته‌ڵاتێک که دووباره ئه‌م میله‌ته خه‌رقی زۆنگاوی خویناوی جه‌نگه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئه‌و میژوه بکاته‌وه که له ڕابردوی خۆیاندا له زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات خوڵقاندیانه بۆ مرۆڤه‌کانی ئه‌و ناوچانه ئه‌و پێشبینیه‌ی که زۆر نزیکه بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ی کوردستان به تایبه‌تی بۆ پارتی و یه‌کیتی ئه‌وه‌یه که به‌شداری کردنی (یه‌کگرتوی ئیسلامی) له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ی قاهیره‌دا ده‌سته‌ڵاتی به ئاگا هینایه‌وه که ئه‌م پارته‌ش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه چیتر گوێ ڕایه‌ڵی ئه‌مان نه‌بێت و هه‌نگاوی دورتر بنێت بۆ دروست کردن و پته‌و کردنی پایه و کۆڵه‌کانی خۆی چ له‌سه‌ر نرخی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بێت، یاخود له‌سه‌ر حسابی میله‌ت بیت، ئه‌گین ده‌کرا ده‌سته‌ڵات سه‌رباری ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی جدی بکردایه له‌م سه‌ر کێشێیه‌ی (یه‌کگرتوو) له ئاست ئاوا کاره‌ساتێکدا، ئه‌گه‌ری دوباره کردنه‌وه‌ی هه‌ر دانیشتن و په‌یمان مۆر کردنیکی تر له ئاینده‌دا، به هینده‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م پارت و ڕێکخراوانه به حه‌رام و بڤه ده‌زانێت، بۆ خۆیشی هه‌مان شت بێت ، ئه‌گینا هاوکێشه‌که ده‌بێته بانێکه‌و دوو هه‌وا، دیاره ناشارستانترتن و گه‌نده‌ڵ ترین و فاشیل ترین هاوکێشه بۆ هه‌ر ده‌سته‌ڵاتیک ئه‌م هاوکێشه‌ی بانێکه و دوو هه‌وا یه که هیچ پارتێک توانای تا سه‌ر بێ ده‌نگ بوونی نیه له به‌رده‌م ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هاوکیشه‌دا، ئه‌وه‌ند نه‌بێت به‌ره‌دامی گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌ڵات ده‌بێته هۆی کردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگاکان به ڕوی هه‌موو ئه‌و پارتانه‌ی که بانگه‌شه‌ی مه‌رگدۆستیان له منداڵدانیان هه‌ڵگرتوه بۆ کۆمه‌ڵگا به‌ڵام له به‌رگێکی میان ڕه‌ویدا، وه‌ک ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که (یه‌کگرتوو) چه‌ند ساڵێکه نه‌خشه‌ی بۆ کێشاوه و به‌رده‌وام کاری بۆ ده‌کات به‌ڵام من دڵینیای ده‌سته‌ڵات گوزه‌ر ده‌کات به پێشبینیه‌کانمدا که به‌ردوام گه‌نده‌ڵی و فه‌رامۆش کردنی کۆمه‌ڵگا و تاک په‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان نه‌بیت ئاگایان له کۆمه‌ڵگا نه‌ماوه‌و له‌م نێوه‌نده‌شدا( یه‌کگرتوو) وه‌ک ساڵانی شه‌ڕی براکوژی پارتی و یه‌کێتی سودێکی پۆزه‌تیف ده‌بینیت له دۆخه‌که و سه‌رکێشێه‌کانی نه‌ک له ئێسته زیاتر ده‌کات ، به‌ڵکو ده‌بێته ئاسۆیه‌کی ڕونیش بۆ هه‌موو پارت و رێکخراوه تیرۆریسته‌کانی تری دونیا، گه‌ر ده‌سته‌ڵاتی پارتی ویه‌کێتی زوو به فریای خۆی نه‌که‌وێت ، ده‌ستبه‌رداری ئه‌م گه‌نده‌ڵیه نه‌بێت وه‌ک مۆرانه هه‌موو جه‌سته‌ی گرتۆته‌وه
ئیسماعیل که‌ریم
ئه‌ڵمانیا
www.ismail-karim.co
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

