چه‌ند دێڕێک
چه‌ند دێڕێک بۆ ڕۆژی له دایک بوونم
ئیسماعیل که‌ریم
ئه‌ڵمانیا
www.ismail-karim.com
له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا، له نێو ئه‌ندامانی خێزاندا، بۆ هه‌ریه‌ک له ئه‌ندامه‌کان ، هه‌موو کۆده‌بنه‌وه‌و ئاهه‌نگ و قسه‌ی خۆش و خواردن و خواردنه و ده‌ست پێ ده‌کرێت،
کاتێ ڕۆژی له دایک بوونی یه‌کێیان دێت، چه‌ندین دیاری جوانیش پێش که‌ش به و که‌سه ده‌کرێت، که ته‌مه‌نی ساڵێکی تر زیادی کرد و، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو پێکه‌وه ده‌که‌ونه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی پێش‌و که ئه‌م که‌سه چه‌ند یادگاری خۆشی تێادا تۆمار کردوه،، به‌ڵام بۆ من و ڕه‌نگه بۆ تاکی کورد که‌مترین بایه‌خ به‌م ڕۆژه ده‌درێت، به‌ڵکو وه‌ک هه‌موو ڕۆژه‌کانی تر ساڵ بێ ئاگا گوزه‌ر ده‌کات به‌سه‌رماندا،، بۆیه منیش بۆ ئه‌م ساڵی له دایک بونه‌م که 32 ساڵ گوزه‌ر ده‌کات به‌سه‌رمدا، حه‌ز ده‌که‌م گه‌ر ته‌نها زۆر به‌کورتیش بێت ، بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ته‌مه‌نی منداڵێم، به تایبه‌تی ئه‌و ساڵانه‌ی ته‌مه‌نم که له‌هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید گوزه‌راندم، چه‌ند دێڕێک بۆ ئه‌م یاده‌م تۆمار بکه‌م
به‌ر له 32 ساڵ له ئێواره پایزه‌یه‌کی سروشتی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڕه‌کێکی هه‌ژار نشین به نێو پیرمحه‌مه‌و بۆ ناو جه‌نجاڵیه‌کانی ئه‌م دونیا هاتووم
له خانه‌واده‌یه‌کی نیمچه ڕۆشنبیر و به ئاگا له گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌و کات. شه‌وانیش تا دره‌نگانێ له په‌نای عه‌لادینه بچوکه‌له‌کاماندا کۆڕ‌و قسه‌و باسی گه‌رم به‌رده‌وام بوو، که ئه‌و کات سیاسه‌ت بابه‌تی زۆربه‌ی شه‌وانی براگه‌وره‌که‌م بوو له گه‌ڵ هاوڕیکانی ، وه هه‌میشه گوێ قوڵاخ ده‌بووم کاتێ شێعرێکی ناڵی یان مه‌حوی یان مه‌وله‌ی. یان ده‌دایه به‌ر لێکدانه‌وه‌ی هه‌مه لایه‌نه بۆ ته‌واوی هه‌موو ئه‌و مانا‌و مه‌دولانه که له‌نێو هۆنراوه‌که‌دا هه‌بوو،،دایک وباوکم هه‌رچه‌ند دوو مرۆڤی پاک و ساده و نه‌خوێنده‌وار بوون، به‌ڵام ئه‌رشیفێکی گه‌وره بوون له دونیای شێعری شاعێراندا،،، دایکم هێنده هۆنراوه‌ی له‌به‌ر بوو بۆ هه‌موو بابه‌تێکی که ڕووی ده‌دا له نێو خێزانه‌که‌ماندا ده‌ست و ده‌م هۆنراوه‌یه‌کی ئاما‌ده‌بوو بۆ ئه‌و باسه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار به ده‌ف وهه‌ندێ جاری تریش به سینه ستیله‌که و به‌ده‌نگه ناسک و پڕ جۆشه‌که‌ی ئه‌و شه‌وانه‌ی بۆ ده‌ڕازاندینه‌وه،، ئه‌مانه هه‌موو هۆکاری سه‌ره‌کی بوون بۆ ئه‌و کاته‌ی من و براکانی تریشم ئه‌وینی شێعر خۆی بکات به ماڵی دڵماندا و هاوڕیه‌تیه‌کی پیرۆز له نێوانماندا دروست بێت..
ئه‌وه‌نده‌ی له‌یادم بێت پێش چونم بۆ قوتابخانه و یه‌که‌م شت که پێی ئاشنا بووم له ماڵه‌وه‌ی خۆماندا ئه‌و په‌ڕتۆک خانه گه‌وره‌یه بوو، که زۆربه‌ی په‌ڕتۆکه به نرخه‌کانی ئه‌و ده‌مانی تێدا بوو، هه‌ر ئه‌مه بوو وای کرد پێش فێربونی خوێندن و نوسین له قوتابخانه ناوی زۆربه‌ی ئه‌و په‌ڕتۆکانه‌م له‌به‌ر بوو به ناوی نوسه‌رو ساڵی چاپ و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له هۆنراوه‌کانیش،، هه‌رچه‌ند له ماڵی ئێمه‌ده له لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌مه‌وه هه‌رده‌م ئه‌و پێشهاته‌یان ده‌کرد که له ئاینده‌دائه‌م دۆستایه‌تیه‌ی من و شێعر گه‌رم و گوڕتر ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌ی براکانی ترم، که‌ته‌نها سه‌رگه‌رمیه‌کی ئه‌و ڕۆژانه بوو له‌گه‌ڵ شێعردا هه‌یان بوو، دیار بوو دوایی سیاسه‌ت گورزی گه‌وره‌ی لێدان و هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ خۆی ڕاپێچی ناو قوڵایه‌کانی کردن..
ئه‌مه ته‌نها ئه‌و دیوه‌ی ژیانی منداڵیمه که سۆزی خوێندنه‌وه به گشتی و هۆنراوه‌ی لای من دروست کرد، ،، به‌ڵام دیوی ئه‌و دیو تری ئه‌م ته‌مه‌نه ناسکه‌ی منداڵیم لێوان لێوه له دڵشکان له ڕۆح شکان له ئازارێک ئه‌سته‌مه به ساته وه‌ختی مه‌رگیشم فه‌رامۆشیان بکه‌م، وه‌ک سه‌مه‌دی به‌هره‌نگی ده‌ڵێ (ڕه‌نگه هه‌موو که‌س خۆزگه به منداڵێتی خۆی بخوازێت، ته‌نها من نه‌بێت) ئه‌م وته‌یه‌ش زۆر له ڕۆحی منه‌وه نزیکه، گه‌ر دوور نه‌ڕۆم ئێسته‌ش جار‌و بار له ڕێگه‌ی خه‌یاڵێکی سه‌ر شێته‌وه که ده‌مباته‌وه بۆ ئه‌و دوونیا پاکه‌ی منداڵی، که من نه‌مدی جگه‌ره‌یه‌ک پێ ده‌که‌م وهۆن هۆن فرمێسکی به‌خووڕ بۆده‌ڕێژم…نایه‌ته‌وه یادم له‌و ڕۆژانه‌دا داواکاریه‌کم جێ به‌جێ کرابێت، چڕۆیه‌کم بوبێت به گوڵ ، خه‌ونێکم بۆ هاتبێته حه‌وشه‌که‌ی خۆمانه‌وه ته‌نها دڵ شکان پانتای هه‌موو ئه‌و ته‌مه‌نی داگیر کردبووم،، بێبه‌ش له شه‌وانی هاتنه ده‌ره‌وه بۆ ناو منداڵانی گه‌ڕه‌ک بۆ شه‌وانی به‌رات و گه‌مه‌و گاڵی هاوریانم، بێبه‌ش له تیکه‌ڵاو بوونی کوڕانی گه‌ڕه‌ک بۆ چونه گوڵان وچاوگ* وتۆووشک* بۆ چونم بۆ سینه‌ماو شانۆگه‌ری وپیاسه‌یه‌کی ئێوارانی به‌رده‌م باخه‌که‌ی مه‌حمودی یار وه‌یس* ته‌نهاو ته‌نها له‌گه‌ڵ براکانمدا نه‌بێت ، نایه‌ته‌وه یادم جل‌و به‌رگی جه‌ژنیکم له‌سه‌ر خواستی خۆم بۆ کرابێت، ته‌نها ئه‌وه‌ندا نه‌بێت هه‌موو ساڵێک باوکم به خواستی خۆی ده‌ستیک پۆشاکی (فه‌تاح پاشا)ی بۆ ده‌دام به دورین ئه‌و ده‌سته جله هینده قورس و زبر بوو نه ده‌دڕا نه کاڵیش ده‌بویه‌وه، هه‌ر ده‌تگوت په‌تانیه پڵنگه‌کانی ماڵه‌وه‌یه که ته‌نها میوانه‌کانمان بۆیان هه‌بوو بیده‌ن به خۆیاندا، که یه‌کیک له‌و به‌تانیانه به‌س بوو له شه‌وانی زستانی سارد‌و پڕ کڕێوه‌ی ئه‌و ده‌مانی هه‌ڵه‌بجه له سه‌رمای شه‌و بتپارێزێ، چه‌ندین شه‌و گوێم له میوانه‌کانمان بووه هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستا به‌ده‌ست ئه‌و په‌تانیه گه‌رم و ئه‌ستورانه‌وه‌و هاواریان ده‌کرد له باوکم کاک حاجی بۆ خاتری خوا خنکاین له ژێر ئه‌م به‌تانیه‌دا،، له‌گه‌ڵ کراسێکی سپی زلدا و جوتێ قۆنده‌ره‌ی قه‌ڵتاخی ژماره40 یش بۆ ده‌کڕێم هه‌رچه‌ند ژماره‌ی پێی من 37 بوو به‌ڵام هه‌میشه 2 بۆ 3 ژماره گه‌وره‌تری بۆ ده‌کڕیم بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک خۆی ده‌وت( با فه‌ریح) گه‌وره بێت و زوو نه‌دڕێت له پێم‌دا، دواتریش ده‌یبرم بۆ دوکانی کاک (فایه‌قی حه‌مه ماڵ سوتاو)* که سه‌رتاشی ته‌نها پیاوی پیر بوو بۆ ئه‌وه‌ی قژم بتاشێ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بچین بۆ سه‌ر تاشین باوکم هه‌موو شتێکێ له‌گه‌ڵ کاک فایه‌قدا بڕاندبویه‌وه له‌سه‌ر شێوه‌ی سه‌ر تاشینی من، بۆیه داد‌و فیخان و به قوربان و به ساقه‌ی من بۆ کاک فایه‌ق هیچی له به‌رده‌وامی شێوه‌ی سه‌رتاشینه‌که‌می نه‌ده‌گۆڕی لای کاک فایه‌ق که ده‌ست و ده‌م مه‌کینه‌یه‌کی ژماره چواری ده‌دا له قژم و، به جارێ ده‌یکردمه عیبره‌ت بۆ جه‌ژن، دیاره مه‌کینه‌ی ژماره چواری ئه‌و ده‌مان واته ته‌نها تاڵێک له‌قژم به‌ده‌ست نه‌ده‌گیرا، هێنده کوورت بوو،، ده‌سته جله کوردیه‌که‌شم که من حه‌زم ده‌کرد شه‌ڕواڵه‌که‌ی هینده دڕێژ بێت بچێته‌وه به‌سه‌ر قۆنده‌ره‌کانمدا، به‌ڵام ته‌واو پێچه‌وانه شه‌ڕواڵه‌که‌م زۆر کورت و چۆخه‌که‌شی ده‌ڵبو ئه‌ستور، وه‌هه‌میشه له‌گه‌ڵ باوکمدا شه‌ڕم بوو له‌سه‌ر پشتوین زۆر حه‌زم له پشتوینی (جورجێت) ده‌کرد که ئه‌و ده‌مان مۆدیلی بوو ، به‌ڵام تا چه‌ژنیک پشتوینم بۆ ده‌کڕا سێ جه‌ژن بێ پشتوین بووم،، جا خوێنه‌ری ئه‌زیز بینه پێش چاوی خۆت دیمه‌نی ئه‌م منداڵه به قاتێ جلی فه‌تاح پاشا‌و به جوتێ قۆنده‌ره‌ی ژماره 40 و کراسێکی فشی سپی گه‌وره‌ی بێ پشتوین و سه‌ریکێ سفر کراوه بزانه چی دیمه‌نێکه؟
ئه‌مه ڕۆژه‌کانی چه‌ژنی من بوو، بۆیه سه‌رتان نایه‌شێنم و باسی ڕۆژه ئاسایه‌کانی ترتان بۆ ناکه‌م،، نه بادا باوک و دایکم دڵ گران بن لێم،،، چونکه هه‌رده‌م دایک‌و باوکم له‌نێو گلێنه‌ی چاومدان، به‌و خۆشه‌ویسته‌وه ده‌ژیم که ئه‌وان له زه‌نگی ته‌له‌فونیکدا بۆم ڕه‌وانه ده‌که‌ن بۆ ئه‌م غوربه‌ته
دیاره وه‌ک ده‌ڵین مامۆستا زۆر پیرۆزه و له دایک زیاتر بۆمان دڵسۆزه…
من له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ماندوو بونی هه‌موو مامۆستایه‌ک دڵسۆز‌و مرۆڤ دۆست،به‌ڵام ڕه‌نگه به‌دڕیژای 12ساڵ خوێندنم شانشی بینینی ئه‌و مامۆستایه‌م نه‌بوبێت و قوتابیه‌کی یه‌کێک له‌و مامۆستایانه نه‌بووبم ، به‌ڵکو ته‌واوی ئه‌و مامۆستایانه‌ی قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناواندی و دوا ناواندی وه‌ک جه‌لادێک دینه پێش چاوم، که پیشه‌یان له‌گه‌ڵماندا هێنده ی لێدان و قسه‌ی ناشیرین و سوکایه‌تی و دڵشکان و رۆح شکان و که‌رامه‌ت شکان و سوک کردنمان بوو، به هینده کاریان بونیاد نان و دروست کردنی ڕۆح و عه‌قڵ و زانست و ئه‌ده‌بمان نه‌بوون،، به تایبه‌تی مامۆستایانی قۆناغی سه‌ره‌تایم و ته‌واوی مامۆستایانی قوتابخانه‌ی ( سه‌رکه‌وتن)* ی ئه‌و ده‌مانی هه‌ڵه‌بجه ….
له یادمه زۆربه‌ی به‌یانی که مامۆستا( ساڵه‌ح)* ی به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه به(سجیل) ده‌فته‌ره گه‌وره‌که‌ی ده‌ستیه‌وه خۆی ده‌کرد به‌پۆلدا و ناوی ته‌مه‌ڵه‌کان یاخود (غائیبه‌کان) یاخود ئه‌وانه دوای پشوی قوتابخانه مامۆستا له گه‌ڕه‌ک بینیونی خه‌ریکی یاری کردن بوون،، هه‌ندێکمان له خۆڕا پێش ئه‌وه‌ی مامۆستا ناوی که‌سی خویندبێته‌وه هاوارمان لێ به‌رز ده‌بویه‌وه، چاپاشان خراپی خراپتر باره‌که ئه‌وه‌نده‌ی تر قورس ده‌بوو له‌سه‌رمان، چونکه ده‌ست و ده‌م گومانی لای مامۆستا دروست ده‌کرد، چه‌ندین جار بینیومه له ناو هاوه‌ڵه‌کانمدا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێعرێکی(ڕه‌سافی)* شاعیری عه‌ره‌بی له‌به‌ر نه‌بوه، یان ئایه‌تێکی قورعان یان حه‌دیسێکی شه‌ریف یان دایلۆکیکی ئینگلیزی باش له‌به‌ر نه‌بوه مامۆستای وانه هینده داری لێداوه هه‌تا خۆی پیس کردوه وشه‌ڕواڵه‌که‌ی یه‌ک پارچه بۆته میز ،، تا دواتر کاک (عه‌لی)* فه‌ڕاشیان بانگ کردوه و قوتابیه‌که‌ی بردوه بۆ ژوری فه‌ڕاشه‌کان به عه‌لادینه چاو شینه‌که‌ی ژوری فه‌ڕاشه‌کان شه‌ڕواڵی قوتابیه‌که‌یان وشک کردۆته‌وه،،، که له پشوی هاویناندا مامۆستا هه‌ر قوتابیه‌کی له بازاڕ کۆڵان شوێنه گشتیه‌کان ببینیایه ناوی تۆمار ده‌کرد بۆ ئه‌و کاتی که قوتابخانه ده‌کرێته‌وه‌و له ساڵی نوێ‌دا و به به‌رچاوی هه‌موو قوتابخا‌نه‌که‌وه له ڕۆژی پینج شه‌مه که هه‌موو قوتابیه‌کان له ڕیزدا ده‌واستان بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاڵای عێراق، مامۆستا ئه‌و قوتابیه‌ی که له پشوی هاویندا بینیبوو ده‌یهێنایه ده‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌ی خوا پێی ناخۆش بوایه پێێ ده‌کرد،، ئیتر با بوه‌ستێ له‌و ڕسته بێماناو هیچه‌ی که باوکانمان له رۆژی کۆبونه‌وه‌ی باوکان هه‌رده‌م با مامۆستایان ده‌وت بۆ منداڵه‌کانیان ( مامۆستا گیان گۆشته‌که‌ی بۆ تۆ و ئێسقانه‌کانی بۆ ئیمه) واته مه‌بستیان منداڵه‌کانیان بوو، ئیتر مامۆستاش هه‌موو ساتێ دوای کۆبونه‌وه‌ی باوکان و دوا گوێ بیستی ئه‌م ووته سواو‌و دواکه‌وتوه، هێنده‌ی تر جامی توڕه‌بوون و دڵ ڕه‌قی خۆی ده‌ڕژاند به‌سه‌رماندا،، ئایا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژو ساڵانه‌ی منداڵی من بێت.. ئاوات و خۆزگه به کوێ و به کام ڕۆژی بخوازم؟ له ڕۆژی له‌دایک بونمدا بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ری؟
دواتریش له قۆناخی ناوه‌ندیدا هه‌ر هه‌مان په‌روه‌رده و دڵ ڕه‌قیان له‌گه‌ڵدا دوباره ده‌کردینه‌وه، و وه زۆربه‌ی مامۆستاکانی ناوه‌ندیمان هه‌ر هه‌مان مامۆستای سه‌ره‌تایمان بوون،، که ڕه‌نگه لای زۆربه‌تان سه‌یر بێت چۆن شتی وا ده‌بێت،، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌ده‌شاو قابیلی قه‌بوڵ نه‌بوو له‌و کات وسه‌رده‌مدا داکراو ده‌شا،، له قۆناغی ناوه‌ندیدا کۆمه‌ڵی مامۆستا ئافره‌تیشمان هه‌بوو که تا ئه‌و کات نه‌م ده‌زانی ئافره‌تیش قوتابی کوڕ ده‌داته به‌ر دار و هێنده دڵی ڕه‌ق و بێ ویژدانه له‌سه‌ر سێ خوله‌ک دواکه‌وتن له وانه‌ی یه‌که‌می به‌یانیه‌کی ئه‌و زستانه سه‌خت و کڕێوه‌ی هه‌له‌بجه‌دا به و سه‌ڵای ساڵه‌حانه که هێشتا خه‌و ئه‌و مێرد منداڵه‌ی به‌ر نه‌داوه، مامۆستا ئافره‌ته‌که به‌دار باڵاڵوکه‌که‌ی ده‌ستی که خۆی ده‌یوت ئه‌مه یادگاری هاوڕیه‌کی خۆشه‌ویسته له یه‌کێک له گونده‌کانی ده‌ورو به‌ری هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆی هێناوم،، بۆیادی رۆژی له دایک بونه‌که‌م،،، هینده داری لێ ده‌دایت هه‌تا نه‌گریایه‌ی و سه‌د جار به قوربان و به ساقه نه‌بویتایه، ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بوو له‌دار وه‌شاندنی خۆی هه‌تا ئه‌و کاته‌ی وه‌ک جله کۆنه له‌به‌رده‌میدا ده‌که‌وتیت و وه‌ک مریشکی سه‌ر بڕاوت لێ ده‌هات ئه‌و کات وازی لیده‌هێنایت،، ئێمه‌ش له تاو ئازاری ئه‌و دار به‌ڵاڵوکه ، هێنده‌ی له دڵی خۆماندا جمێنمان به مامۆستاکه ده‌دا سه‌د ئه‌وه‌نده جمێنمان به‌و هاوڕێ بێوژدانه‌ی ده‌دا که ئه‌م دار به‌ڵاڵوکه‌ی به دیاری بۆ هێناوه،، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هه‌ندێ له مامۆستا ژنه‌کانی تریش که ده‌یان زانی ئه‌م داره ئازاره‌که‌ی هێنده به‌سۆیه، زۆربه‌ی جار بۆ هه‌ندێ وانه که لێپرسینه‌وه‌ی هه‌بوو واته(ته‌حزیر) به سووڕ له مامۆستاکه‌یان وه‌ر ده‌گرت،، ئاخر ئێوه نازانن و نه‌تان خواردوه ئێش و ئازاری دار به‌ڵاڵۆک… نازانن چه‌ند به ئازاره،، دوای پێنج ده‌قه ئه‌و کات ئازاره‌که‌ی ده‌ست پێ ده‌کات،،، هه‌تا وانه‌که‌ش ته‌واو ده‌بوو ده‌بوایه هه‌ر فوت بکردایه به ده‌ستدا، به‌ڵکو ئه‌مه خوایه که‌مێ ئازاره‌که‌ی که‌م بیته‌وه‌و، مامۆستا هه‌ڵێشت نه‌سێنێ و پێت نه‌ڵێ (که‌نداوی سویس) که‌ی دامه‌زرا؟ یاخود بانگێشتی سه‌ر ته‌خته ڕه‌شت بکات و لێت ببپرسێ (بای خۆجه‌ی) له کوێوه هه‌ڵده‌کات بۆ کوێ؟؟ که من تا ئێستاش نازانم بای خۆجه‌ی مانای چیه‌و له کوێ بۆ کوێ هه‌ڵ ده‌کات وه یان لێت ببپرسێ ڕوبه‌ری نیشتیمانی عه‌ره‌بی چه‌ن کیلۆمه‌تر چوار گۆشه‌یه؟?? که من تا ئه‌و کات نه‌مده‌زانی ماڵی خۆشمان چه‌ند مه‌تر چوار گۆشه‌یه، چ جای هه‌موو نیشتیمانی عه‌ره‌بی
ئه‌م هۆکارو مامۆستا ناشیانه بوون که له‌و سه‌ره‌تای خویندنه‌ماندا نه‌یه‌ڵن ئه‌وینی خوێندن بیته ناومانه‌وه و دڕیژه به‌و پرۆسه گرنگه بده‌ین،، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه خویندن بۆ ئه‌و کات و سه‌رده‌می ئیمه وه‌ک زیندان وابوو که کۆمه‌ڵی جه‌لادو خوین ڕێژ و بێ به‌زه‌ی به‌ڕێیانه‌وه ده‌برد،، که کاریان ته‌نهاو ته‌نها بچوکردنه‌وه‌و له‌ناو بردنی که‌سێتی ئیمه‌ی مێر منداڵ بوو،، بۆیه گه‌ر له‌هه‌موو که‌سێک خۆش بم له ژیانمدا که ئازاری پێ گه‌یاندووم هه‌رگیز له‌و مامۆستا دڵ به‌ردین و بێوژدانانه خۆش نابم که منداڵی من وهه‌موو هاوڕێکانمیان ورد‌و خاش کرد،، ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که به‌م به‌رواره‌ی ئێسته 30.05.2007 که نۆزده به‌هارو دوو مانگ و چوارده ڕۆژه له مه‌زارگه‌ی گوڵان *و شه‌هیدان* بۆ هه‌تا هه‌تایه سه‌ریان ناوه‌ته‌وه‌و هه‌موو خه‌م و ده‌ردو ژانه‌کانی ئه‌و ده‌مانه‌یان سپارد به من که ببێته هه‌وینی نوسینه‌کانم،، هه‌زار سڵاو له گیانی پاکی په‌پوله ئاسا‌و ڕۆحی هه‌رده‌م زیندویان
ئه‌مه ته‌نها مڵۆیه‌کی زۆر که‌می خه‌رمانی سوتاوی ته‌نها وه‌رزێکی ساڵێکی منداڵیم بوو،، ته‌نها چرکه‌یه‌کی گه‌ڕانه‌وه‌م بوو بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی که هه‌رگیز شادومان نیم بچمه‌وه سه‌ر توڵه ڕیگاکانی،، چونکه هه‌میشه ده‌مباته‌وه سه‌ر ئه‌و زیندانیه‌ی که هه‌موو منداڵیمی تیا کۆت‌و پێوه‌ند کراوه و ئێسته‌ش تنۆک تنۆک ئه‌سرینی پیا دێته خواره‌وه
مادامێ من هه‌ر له‌م ته‌مه‌نه بچکۆله‌وه بومه هه‌ڵگری ئه‌م باره قورس و گرانه‌ی ژیان ده‌بوایه ده‌روازه‌یه‌کم بدۆزیبا بۆ هه‌ڵڕشتنی ئه‌م هه‌موو داخ وزوخاوه، ده‌بوایه هه‌ر بگه‌ڕێم له دووی کوکوختیه‌ک ئه‌م هه‌موو ڕۆح شکانه‌ی خۆمی بۆ بگێڕمه‌وه، بۆیه سوپاس بۆ خویندنه‌و نوسین که تا ڕاده‌یه‌ک توانیان بینه ژێر باری ئه‌م خه‌مه وئه‌م ئازارانه‌م له‌گه‌ڵدا به‌ش بکه‌ن، سوپاس بۆ شێعر که ده‌رگای خۆی له‌سه‌رم کڵۆم نه‌داو پانتایه‌کانی خۆی بۆ ڕاخستم بۆ هه‌ڵڕشتنی ئه‌م داخانه‌م له سینه‌دا،، بۆیه له چه‌ند مانگیک به‌ر له‌وه‌ی شاره‌که‌م له باهارێکی ساڵدا بخنکێنرێت، به‌ر له‌وه‌ی هاوڕێ و هاو شاری و ئه‌زیزانم بۆ یه‌ک جاری ماڵ ئاوایم لێ بکه‌ن،چه‌ند خونچه شێعرێک بونه شکۆفه‌ی سه‌ر هه‌ڵدانی یه‌که‌م به‌هره‌و تاقیکردنه‌وه‌ی خۆم له‌و بواره‌دا که ئه‌مه دوان له‌و خونچه گوڵانه‌ی ئه‌و ده‌مانه‌ن
1
دڵ به خه‌یاڵ واده‌زانێت یار به که‌ماڵی ده‌کا
نازانی ئه‌و وا له سه‌یران ئه‌م لێره زاری ده‌کا
به ئه‌گریجه‌و زوڵفی خاوی ده‌ست و پێم زنجیر ده‌کا
خاوه‌نی سه‌د تیخی نه‌شته‌ر داوای قه‌وس وتیر ده‌کا
2
ئێسته لێره دانیشتوم ،هه‌ستم ته‌نها هه‌ر لای تۆیه
فرمێسک له‌چاوم ده‌بارێ.روخسارم هه‌ر ته‌ڕاییه
تۆ ناته‌وێت بۆ یه‌ک جاری وون بیت له‌ناو دڵ و هه‌ستم
دڵیش ئێسته خۆشه‌ویستی تۆی خستۆته ناو هه‌ڵبه‌ستم
لامان ڕوونه بۆ ناتوانین، ده‌ست به‌رداری خه‌می یه‌ک بین
ده‌ریای چاو وخه‌نده‌ی لێومان پێمان ده‌ڵێن بۆ یه‌ک ئه‌بین
ئێدی ورده ورده دۆستایه‌تیم به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ خویندنه‌وه‌دا به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شێعری شاعیران‌دا و دواتر ئه‌وه‌بوو له 16.03.1988 ئه‌و زێده‌ی که چاوم به‌دوونیا لێ هه‌ڵهێنابوو له‌و به‌هارده‌دا به‌به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه له‌نێو ته‌م و بوخاری گازی کیماویدا خنکێنراو بۆ هه‌تا هه‌تایه برینیکی تریان خستا دڵمه‌وه که ساڕ‌ێژ بونی تازه جاریکی تر ئه‌سته‌مه، به‌ڵکو ئه‌و برینه‌یه هه‌موو ڕۆژیک ده‌کولێته‌وه و ئازارم پێ ده‌گه‌یه‌نێت،، بۆیه هه‌رده‌م خوازیار نیم و نه‌بوم وه‌ک منداڵانی دوونیا، خۆم ئاماده بکه‌م بۆ ئه‌م ڕۆژه‌و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه ژاکاوه‌کانی ته‌مه‌نێک بم، که ته‌نها حه‌سره‌ت نه‌بێ، شتێکی تری تێدا نیه
…………………………………………………………………………………
په‌راوێز …………..
* چاوگ و تۆوشک/ دوو سه‌یرانگای خنجیله‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یشه‌هید بوون ئه‌و سه‌رده‌مه
*باخه‌که‌ی مه‌حمودی یار وه‌یس/ باخێکی دڵ ڕفێنی ئه‌و کاتی هه‌ڵه‌بجه بوو ، ئێواران زۆربه‌ی گه‌نجان ده‌چون بۆ پیاسه بۆ ئه‌و شوێن
* فایه‌قی حه‌مه ماڵ سوتاو/ پیاوکی باشی هه‌ڵه‌بجه‌یی بوو، ئه‌و کات پیشه‌ی سه‌رتاشی بوو، ، ته‌نها پیاوی پیر سه‌ریان لا ده‌تاشی، واته سه‌ریان سفر ده‌کرد، چونکه پیره‌کان حه‌زیان له قژ نه‌ده‌کرد وه‌ک گه‌نجه‌کان
* قوتابخانه‌ی سه‌رکه‌وتن/ قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تای بوو له هه‌ڵه‌بجه ئه‌و ده‌مان،، ئێستا ناوه‌که‌ی گۆڕاوه به مه‌رزه‌بۆتۆ
* مامۆستا ساڵه‌ح/ به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و ده‌مان بوو، خێزانه‌که‌شی به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌ی کچان بوو، هه‌ردوکیان زۆر دڵ ڕه‌ق بوون له‌گه‌ڵ قوتابیدا،، ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌یکرد به قوتابیه کوڕه‌کان، ست به‌هاری خێزانیشی به خراپتر ده‌یکرد به قوتابیه کچه‌کان
* ره‌سافی/ به‌هه‌ڵه نه‌چوبم ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی ڕه‌سافی زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو بۆمان له‌به‌ر نه‌ده‌کرا به ئاسانی له کاتێکدا نمره‌ی زۆریشی له‌سه‌ر بوو
* کاک عه‌لی/ پیاوێکی هه‌ژاری باشی هه‌ڵه‌بجه بوو، که‌سێکی زۆر کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی ئه‌و ده‌م منداڵ زۆر جار له مامۆستاکان دڵ ڕه‌ق تر بوو له‌گه‌ڵماندا،، ئه‌میش ئازاد بوو له لێدان و سه‌ر لێپێچینه‌وه‌مان
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

